ئێما گۆڵدمان ئافره‌تێکی سۆسیالیستی ئازادیخواز بووه؛ ئه‌نارکیست بووه. 27/6/1869 له شاری کاوناس(Kaunas)ی لیتیوانیا له‌دایک بووه و له ڕۆژی 14/5/1940 مردووه. ئێما به وتار و وته ڕادیکالییه ئازادیخوازانه و فێمینیستییه‌کانی ناوبانگی ده‌رکردووه. له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا باوکی ویستویه‌تی بیدات به شوو به زه‌لامێك، ئیما ئه‌و شووکردنه ڕه ده‌کاته‌وه و سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت و ڕوو ده‌کاته ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، دواتر له‌وێ ده‌ریده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕووسیا. ئێما به‌ر له مردنی چه‌ند ساڵێك له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ژیاوه.
سه‌رده‌می مناڵی
کاتێك ( ئهلکسندری دووه‌م) ده‌کوژرێت، ئێما ته‌مه‌نی 13ساڵ بووه. دوای کوشتنی ئه‌و پیاوه داپڵۆسینی سیاسی هه‌موو لایه‌ك ده‌گرێته‌وه، ئه‌وکاته ماڵ ده‌گوازنه‌وه و ده‌چنه شاری سان پێترسبورگ. ئه‌و ده‌مه گرانی هه‌موو جێگه‌یه‌کی ته‌نیبوو، ناچار ئێمای 13ساڵ واز له خوێند ده‌هێنێت و بۆ بژێوی خێزانه‌که‌ی ملی ڕێگه‌ی بازاری کارکردن ده‌گرێته‌به‌ر و له یه‌کێك له کارگه‌کاندا ده‌بێته کارگه‌ر، له‌ته‌ك که‌شی کارکردن و کارگهیدا تێکه‌ڵ ده‌بێت و هێدی هێدی له بیروباوه‌ڕه شۆڕشگێڕه‌کان نزیك ده‌که‌وێته‌وه و ده‌قێك له کتێبه‌که‌ی تشیرنیشڤسکی، (کار چییه؟)ی ده‌ستده‌که‌وێت. ئه‌و کتێبه له دوو لایه‌نه‌وه کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر داده‌نێت: یه‌که‌م کاریگه‌ریی ئه‌نارکیستی و دووه‌م به هێزترکردنی گیانی سه‌ربه‌خۆبوون.
كؤچکردن بۆ ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
ئێما له ته‌مه‌نی پانزه ساڵیدا ته‌واو توڕه ده‌بێت و به ڕووی باوکی‌دا ده‌ته‌قێته‌وه و قسه‌ی ده‌شکێنێت و شوو به‌و زه‌لامه ناکات، که ئه‌و بۆی دیاری کردووه. ئێما له‌ته‌ك زڕخوشکه‌که‌ی سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن، ده‌چن بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان. له‌وێ دوای ئاشوبه‌ی ئه‌ی مارکێت Hay Market چوار له ئه‌نارکیسته‌کان له سێداره ده‌درێن. ئه‌و ده‌مه ئێما په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك ئه‌نارکیسته‌کان ده‌گرێت و ده‌چێته ڕیزه‌کانیانه‌وه.
ئێما له ته‌مه‌نی بیست ساڵیدا خۆی یه‌کلا ده‌کاته و ڕێبازی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئێما هاوسه‌ری له‌ته‌ك ئاوارهبوویهکی ڕووس ده‌کات، به‌ڵام هاوسهریکردنهکهی بڕ ناکات و هه‌ر 10 مانگ ده‌خایه‌نێت، به‌بێ جیابوونه‌وه‌ی فه‌رمی (ته‌لاق) واز له کابرا ده‌هێنێت و ده‌چێت بۆ نیویۆرك. له‌وێ ئه‌لکسندر بێرکمان (Alexandre Berkman) ده‌ناسێت و له‌ته‌كی ده‌ژی، هه‌ر ئه‌و ده‌مه‌ش ده‌بێته خه‌باتگێڕی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی. کاتێك ئه‌لکسندر بێرکمان هه‌وڵی کوشتنی هێنری کله‌ی فریک (Henry Clay Frick) ده‌دات، ئێما پشتگیری ده‌کات و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی زۆر له سه‌ر ده‌که‌وێت، لای ده‌سه‌ڵات له بیرکمان ڕهزاقورستر ده‌بێت و چه‌ند ساڵێکیش ئازاری زیندانی ده‌چێژێت.
خه‌باتگێڕی ئه‌نارکیست و فێمینیست
ساڵی 1893، له‌به‌رئه‌وه‌ی به ئاشکرا دنه‌ی بێکاران ده‌دات و داوای ڕاپه‌ڕینیان لێ ده‌کات و ده‌ڵێت “داوای کار بکه‌ن. ئه‌گه‌ر نهیاندانێ، داوای نان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر نانیشیان نه‌دانێ، ئه‌وا ده‌ستی بخه‌ن بیسه‌نن.”، له (ئایلێس بلاکوێڵس) زیندانی ده‌کرێت.
ڤۆلتارین دۆ کلایهر (Voltarin de Clyer)، وه‌ك کرۆپۆتکین (Kropotkin)ی ئه‌نارکۆ– کۆمونیست، پارێزگاری له ئێما گۆلدمان ده‌کات له (پارێزه‌ریدا) وتویه‌تی “ئێما ده‌یه‌وێت گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی مناڵان و په‌روه‌رده‌کردنیان بدرێت، هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌شه دواتر بۆته سه‌رچاوه‌ی کاری شۆڕشگێڕیی ئه‌و».
ئێما 10.11.1901 جارێک تر له‌ته‌ك 9 که‌سی تر به تاوانی پلاندانان بۆ کوشتنی سه‌رۆك (ویلیا‌م ماکنلی) له‌ته‌ك یه‌کێك له پارتیزانه‌کانی ئه‌و پلانه لێۆن گزۆگۆس (Leon Czolgose) که چه‌ند ڕۆژێك له‌وه‌وپێش ته‌قه‌ی له سه‌رۆك کردبوو ده‌ستگیر ده‌کرێت. ئێما به هه‌موو ژیانی ته‌نها یه‌كجار ئه‌و که‌سه‌ی بینیبوو، ئه‌ویش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ته‌قه‌کردنه‌که، ئێما ده‌رباره‌ی ئه‌وه وتویه‌تی: ”ده‌بێت من به‌رپرسیار بم که شێت و گه‌لحۆیه‌کی ئاوه‌ها خراپ له قسه‌کانم تێگه‌یشتبێت.”
له 11.02.1916 جارێکی تر ده‌ستگیر ده‌کرێت، ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی بهیانینامه دژی سه‌ربازگیریی زۆره‌ملێ. ئه‌و وه‌ها بوو، که هه‌ر جارێك وته‌یه‌کی بدایه، به‌دوایدا ده‌ستگیر ده‌کرا.
ئێما گۆڵدمان و ئه‌لکسه‌ندر بێرکمان. ساڵی 1917، دوورخستنه‌وه، نامۆیی
ساڵی 1917 ئێما بۆ سێیه‌مین جار ده‌ستگیر ده‌کرێت، ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر خه‌باتکردن دژی سه‌ربازگیری بۆ شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م. ئێما و بێرکمان هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی خۆیان خستبووه گه‌ڕ دژی سهربازیپێکردن، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کۆبوونه‌وه‌کانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رپا ده‌کردن، دژی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م خه‌باتیان ڕێکخستبوو.
ئێما دوای دوو ساڵ زیندانیکردن ڕه‌وانه‌ی (ڕوسیا)ی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌و به هاندان دژی جه‌نگ ته‌واو مه‌ترسی دروستکردبوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو، له کاتی دادگایکردنه‌که‌یدا جی. ئێدگار هوڤه‌ر (j. Edgar Hoover)، کاتێك بانگی ده‌کرد، به مه‌ترسیدارترین ئافره‌ت له ئه‌مریکا نێوی ده‌برد.
ئێما و بێرکمان ئه‌و دهرکردنهیان لا باش بوو، تاکو له نزیکه‌وه بتوانن و ڕاسته‌وخۆ ببنه بینه‌رانی شۆڕشی ڕووسیا. له‌ته‌ك ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌دا که له نێوان ئه‌نارکیسته‌کان و کۆمونیستهکاندا هه‌بوو، ئێما له سه‌ره‌تادا ئاماده بوو، پشتگیریی بۆلشه‌ڤیکه‌کان بکات، به‌ڵام داپڵۆسینی سیاسی، بیرۆکراتی و کارپێکردنی زۆره‌ملێ، وای له ئێما کرد ”نا ئومێدیم له ڕووسیا” بنووسێت.
نائومێدیم له ڕووسیا (My Disillusionment in Russia)، ئێما تا ئه‌و کاته‌ش هاوهڵیتی کۆمۆنیسته مارکسیسته‌کانی ده‌کرد. بۆ نموونه: لویس برییانت (Louise Bryant)، نیو یۆرکای (new-yorkais) و جۆن ڕید (John Reed). ئێما کاتێك ئه‌و توندیوتیژییهی ڕووسیای بینی، که دژی مانگرتووان به کار ده‌برێت، بڕیاری ئه‌وه ده‌دات، که جگه له توندوتیژی؛ خۆپارێزی (Autodefence)، توخنی هیچ توندیوتیژییهك نه‌که‌وێت و دژی بوه‌ستێته‌وه.
ئیسپانیا
ساڵی1936 ئێما بۆ پشتگیری‌کردن له شۆڕش خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئیسپانیا و جه‌نگکردن دژی بزووتنه‌وه‌ی فاشیستی فرانکۆیی، له‌و ماوه‌یه‌دا وتارێکی هه‌ڵخڕێنه‌ر و هه‌ژێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌نارکستی ئیسپانیBuenaventura Durruti ده‌نووسێت وتاره‌که‌ی له‌ژێر سه‌ردێڕی ”دوروتی مردووه، هێشتا ده‌ژی Durruti is Dead; yet living” بڵاو ده‌کاته‌وه.
ئێما ساڵی 1940 له تۆرۆتۆ ده‌مرێت و له شیگاگۆ ده‌یخه‌نه به خکی ده‌سپێرن.
بابه‌ته‌کانی
ئێما جگه له کتێبه‌که‌ی ”ژیانی خۆم ئه‌ژیم، أعیش حیاتي، Livig my life” که کتێبێکی گه‌وره و دوو به‌رگه، زۆر نووسین و بابه‌تی تری هه‌یه بۆ نموونه:
شۆڕشی ڕوسی (Révolution Russe) ، کرۆنشتات (Kronstadt) ، شۆڕشی ئیسپانیا(Révolution espagnole)، فێمینزم (Féminisme)، ئه‌نارکیزم ( Anarchism) جگه له‌وانه هه‌ندێك بابه‌تی تر که (نه نیشتمان، نه سنووره‌کانNi patrie Ni frontiéres)
1- ڕاستی ده‌رباره‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کان(la vérité sur les bolcheviks)**
2- شۆڕش هه‌ڵگری گۆڕانکاری به‌هایه (la révolution est porteuse de valeur)
3- یه‌کێتیی سۆڤیه‌ت کۆمونیزمی لێ نییه (la communisme n’existe pas en URSS)
4- ترۆتسکی زۆر ده‌بۆڵێنێت (Trotsky proteste beaucoup trop)
* سه‌رچاوهEmma Goldman sur Wikimedia Commons(ressources multimédia)
** تێبینی: ئه‌گه‌ر کات هه‌بێ و نه‌خۆشیی به‌دفه‌ڕ بوار بدات، ناوبه‌ناو ئه‌و بابه‌تانه وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر زمانی کوردی. باسم له کتێبه‌که نییه، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من ده‌ره‌قه‌تی نایه‌م، بیستومه کراوه به فارسی (آن گونه که من زیستم)، به‌شکم فارسیزانێك ئه‌و مروه‌ت و که‌ریمییه بکات و بیکوردێنێت.