All posts by mamexeme

پێنجه‌مین ئوردووی ئازادیخوازانه‌ له‌ میونشن (مینیخ)ی ئاڵمان

له‌ ڕۆژی 10/07/2008ه‌وه‌ بۆ 13/07/2008 پێنجه‌مین ئوردوو به‌ به‌شداری لۆکاڵه‌ فیدراسیۆنه‌کانی میونشن : FAU

die AAUD (Assoziation Autonomer Umtriebe Dachau) und AnaRKomM (AnarchistInnen/RätekommunistInnen München) له‌ نزیك شاری میونشن وه‌ك سالانی پێشوو کۆده‌بنه‌وه‌ و به‌ به‌رنامه‌یه‌کی پێكهاتوو له‌ موزیك. شانۆ، فیلم و وۆرکشۆپ و مشتومڕی به‌ ناوه‌ڕۆك و یه‌کترناسین، که‌ ئامانج لێیان فراوانکردنه‌وه‌ی تۆڕی کاروچالاکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌.

خوێنه‌رانی هێژا، که‌سانێك که‌ خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی زانیاری پێویستن بۆ به‌شداری و تێگه‌یشتن له‌ به‌رنامه‌کانی ئوردووه‌که‌ ده‌توانن سه‌ردانی لینکی که‌مپه‌که‌ بکه‌ن

http://www.anarchie.de/main-71624.html

ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێك زانیارین له‌مه‌ڕ چۆنییه‌تی ڕۆیشتن و به‌شداری کردن له‌و ئوردووه‌دا:

Pêncemîn urduwî azadîxiwazanelemîwnşin (mînîx)î allman

lerrojî 10/07/2008ewebo 13/07/2008 pêncemîn urdû bebeşdarî lokallefîdirasyonekanî mîwnşin : FAU

De AAUD (Assoziation Autonomer Umtrebe Dachaw) und AnaRKomM (AnarchistInnen/RtekommunistInnen Mnchen) lenzîk şarî mîwnşin wek salanî pêşû kodebnewew bebernameyekî pêkhatû lemuzîk. Şano, fîlim û workişop û miştumrrî benawerrok û yekitrinasîn, keamanic lêyan firawankirdinewey torrî karuçalakî hemelayeneye.

xiwêneranî hêja, kesanêk kexiwazyarî bedesthênanî zanyarî pêwîstin bo beşdarî û têgeyştin lebernamekanî urduwekedetwanin serdanî lînkî kempekebiken http://www.anarche.de/main-71624.html


Emaneyxiwarewe hendêk zanyarîn lemerr çonîyetî royştin û beşdarî kirdin lew urduweda

Anfahrt:
Geretsried ist in der N
ähe von München, etwas ausserhalb des S-Bahn-Bereiches. Die nächste S-BAHN-Station ist Wolfratshausen, von dort fahren regelmäßig Busse.
Mit dem Auto von M
ünchen Richtung Garmisch fahren. Bei Wolfratshausen die Autobahn verlassen.

******************************************************************
Das Gel
ände des Pfadfinderheimes befindet sich in Geretsried zwischen Einfahrt Geiger und Einfahrt Stein an der Bundesstrasse 11.

Adresse:
Pfadfinderheim Geretsried
Bundesstra
ße 11 Nr. 3
82538 Geretsried

Kurzbeschreibungen:

Auto BAB 8 München – Salzburg:
-> Abfahrt Hofoldinger Forst
-> Sauerlach -> Egling -> Richtung Bad T
ölz
5 km nach Ascholding rechts Richtung Geretsried

Auto BAB 95 München – Garmisch:
-> Abfahrt Wolfratshausen / Geretsried
-> Richtung Geretsried -> T – Abzweig B 11 rechts Richtung Geretsried

Bahn:
-> S7 von M
ünchen Endhaltestelle Wolfratshausen
-> Busse 370, 371, 375 Haltestelle Stein

Mails an [email protected]

Hier kann man sich auch für das Camp und die Teilnahme an einen Vorbereitungs-Mailverteiler anmelden!!!

نووسینی: ‌ سه‌کۆ ڕێکه‌وتی 13:58

ئێما گۆڵدمان، ژنێك کە ڕووی لە خوا، مێرد و کۆیلەتی وەرگێڕا!*

نووسینی ناهید نوری- شهرزاد نیوز

شهرزاد نیوز: “من ئازادیم دەوێت، ئازادی ڕادەربڕین، مافی بەهرەمەندبوون لە شتە جوان و شادیبەخشەکان بۆ هەمووان. ئێما گۆڵدمان وتەبێژ و نووسەرێکی بەتوانا بوو و بە ورەبەرزییەوە بەرگری لە ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی پەیوەندی سێکسی و ئازادی لە ڕێگری لە سکپڕبوون، یەکسانی و سەربەخۆیی ژنان، پەروەدەی ڕادیکاڵ، مافی پێکهێنانی سەندیکا و مافەکانی کارگەران دەکرد.

هەر لەم ڕوەشەوە، ڕكوکینەی دەسەلاتدارانی دەوروژاند. وی، بە ” زۆر مەتریسدار” و یەکێك لە دوو ئانارشیستە مەترسیدارەکانی ئامەریکا، چەندین جار کەوتە بەر ئازار و ئەشکەنجە و دەستگیر کرا.

سەردەمی منداڵی

ئێما گۆڵدمان لە 27 جونی 1869 لە کوڤنۆ ی لیتوانیا لە خێزانێکی (ghetto) یەهوودیدا لەدایك بووە. ئەزمونی منداڵی وی پڕبوو لە توندوتیژی بەرامبەر ژنان، توندوتیژی زەویداران بەرامبەر جوتیاران، ستەمگەری دەوڵەتی گەندەڵ و دژایەتی یەهودییەکان.

چوارساڵ لە فێرگەی سەرەتایی یەهوودییان لە شوێنی لەدایکبوونی داپیرەی، گونیگزبێرگ، خوێندی. لە سێزدە ساڵیدا خێزانەکەیان ماڵیان گواستەوە بۆ سانت پیتەرزبۆرگ و شەش مانگ دواتر لەگەڵ خوێندکارانی ڕادیکاڵ و بۆچوونە شۆڕشگێڕییەکان ئاشنا بوو.

لەوێ دەستی بە خوێندنەوەی نووسینی پۆپۆلیستەکان و نیهیلیستەکانی (nihilism) ڕووس کرد. بەڵام باوکی دەویست هۆگری وی بۆ ئازادی تێك بشکێنێت. بە بۆچوونی وی: « ئەو شتانەی کە کچانی یەهوودی دەبوو فێری ببن، ئەوەبوو کە چۆن ماسی لێبنێن (دروستکردنی خواردنی ماسی)، بڕشتە بە ڕێکوپێکی ببڕن و مناڵی زۆر بۆ مێردەکانیان بێننە ژیانەوە». لەم ڕووەوە، ڕێگری لە درێژەی خوێندنی وی کرد. لەبری ئەوە ناردی بۆ کارکردن لە کارخانە و هەوڵیدا لە پانزدە ساڵیدا ناچار بە شووکردنی بکات.

هوشیاری ڕامیاری

ئێما گۆڵدمان و خوشکەکەی بە خەونی دونیای پڕ لە یەکسانی، دادپەروەری و ئازادی لە ساڵی 1885دا لە ڕوسیەوە بەرەو ئامەریکا هەڵهاتن. ئێما گۆڵدمان لەگەڵ گەیشتنی بە «وڵاتی ئازادی، پەناگەی تەواوی سەرکوتکراوانی ولاتان» دڵخۆش بوو و بیری دەکردەوە “ئێمەش لە دڵی گەورەی ئامەریکادا شوێنێك بەدەست دێنین”. بەڵام کەتواری ویژدانتەزێنی ژیانی کارگەران لە ئامەریکا بە خێرایی هیواکانی کردە نائومێدی. لە کارخانەیەکدا وەرگیرا، گەرچی هەلومەرجی کارکردن لە چاو ڕوسیە باشتر بوو، بەڵام شێوازی کار خێراتر بوو، پەیڕەوی کارکردن دژواتر بوو و ئێما گۆلدمان بۆ دە کاتژێر و نیو تەنیا دوو دۆلار و پەنجا سێنتی وەردەگرت. ژیانی خێزانی نشینگە یەهوودییەکان، بە هەمان ئەندازەی ڕوسیە تەنگ و بەرتەسك بوو.

ڕوداوێك بە خێرایی هوشیاری ڕامیاری لە ئێما گۆڵدمان دا وروژاند. لە 4 ی مانگی مای 1886دا، هەڵسوڕاوانی کارگەری و رادیکاڵ لە شیکاگۆ خۆپیشاندانێکیان بەڕێخست تاوەکو ناڕەزایەتی بەرامبەر سەرکوتی بێپەردەی مانگرتن لەلایەن پۆلیسەوە دەربڕن. کاتێك کە پۆلیس هەوڵیدا ڕێگری لە خۆپیشاندانەکە بکات، بۆمبێك تەقییەوە، ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون و پۆلیسێك کوژرا. لە تێکهەڵپژانی دواتردا، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران، بە زۆری بەهۆی تەقەکردنی پۆلیسەوە کوژران و 6 پۆلیسیش بە سەختی بریندارکران.

پۆلیس و بڵاوکراوەکان چەندین ئانارشیستی ناسراوی (شیکاگۆ)یان بە تەقاندنەوەی بۆمبەکە تاوانبار کرد. سەرەرای نەبوونی بەڵگەی پێویست، هەشت کەس سزادران، کە سزای حەوت کەسیان، لەسێدارەدان بوو. چوار کەسیان لە 11ی نۆڤەمبەری 1887دا لە سێدارەدران. سزای دوو کەسی تریان بە زیندانی هەمیشەیی کەمکرایەوە و کەسێکیان خۆی کوشت. ئێما گۆڵدمان بە دڵنیابووی لە بێتاوانیان، دەستی بە خوێندنەوە کرد و بەخێرایی گۆرا بە ئانارشیستێکی باوەڕپتەو. بە پێچەوانەی وێناکردنی گشتییەوە، شێوەی بنەڕەتی هەڵسورانی ڕامیاری ئێما گۆڵدمان، پەروەردە بوو نەك توندوتیژی. وی بۆ وەستانەوە بە ڕووی سیستەمی ڕامیاری ئەو کاتە و ئامادەکردنی خەڵك بۆ شۆڕش، سوودوەرگرتن لە قسەکردنی پێباشبوو.

وتاردان و نووسینەکانی

ئێما گۆڵدمان دەهەی دواتری بۆ ڕاگەیاندنی کۆمەڵگەی ئامانجی خۆی تەرخانکرد. لە ساڵێکدا چەندین جار بەسەرتاسەری ئامەریکادا گەشتی دەکرد و بە زمانی ئاڵمانی، عیبری و ئینگلیزی وتاری دەدا، وتارەکانی لەمەڕ بابەتگەلی وەك ئانارشیزم، ڕامیاری، ئازادی بەرگرتن لە سکپڕی، ئازادی ئابوری ژنان، پەروەردەی ڕادیکاڵ و دژایەتی جەنگەوە بوون. هەروەها وی نامە و وتاری جۆراوجۆری دەنووسی. یەکەمین بەرگی پەرتووکەکەی لە ساڵی 1910دا بەنێوی «ئانارشیزم و وتارگەلی تر» بڵاوکردەوە. تێڕوانینەکانی لەمەڕ شانۆی هاوچەرخ لە ساڵی 1914دا لە ژێر ناونیشانی «گرنگی کۆمەڵایەتی درامای هاوچەرخ» بەچاپ گەیاند.

ساڵی 1906، بە سروشوەرگرتن لەو تێڕوانینەی « کە کوشندەترین هۆکار لە کۆمەڵگەدا، نەزانینە» بڵاوکردنەوەی گۆڤاری ڕامیاری و ئەدەبی خۆی بەنێوی ” دایکە زەوی” دەستپێکرد و تا ساڵی 1917 بەردەوام بوو.

ڕێڕەو «مەزهەب»

وی لە سالانی پێگەینندا بۆی دەرکەوتبوو کە ئامانجەکانی ڕیشەیان دەگەڕێتەوە بۆ ڕێسای دێرینەی یەهودی، کە پێ لەسەر دادپەروەری جیهانی دادەگرێت. بەلام یەهودیبوونی وەك ڕێڕەوێك ڕەتدەکردەوە و باوەڕی وابوو کە ڕێڕەو لەخۆیدا سەرکوتگەرە. وی وێنای دونیایەکی دەکرد کە شوناسی مرۆیی شوێنی باوەڕە مۆڕالییەکان، نەژادی و ڕێڕەوییەکان دەگرێتەوە. ئێما گۆڵدمان سەرەڕای ڕەخنەی توندوتیژی لە سەهیۆنیزم لە دەهەی 1930دا بە هۆی هەڵویستەی لەسەر « پێداویستی نائومێدانەی ملیۆنان مرۆڤ کە بەرەبەرە لەنێودەچوون» لەگەڵ هەوڵی یەهوودییەکان بۆ نیشتەجێبوون لە فەلەستین هاودەردی خۆی نیشاندا، بەڵام بەمەرجێك کە ڕێز لە نیشتەجێیانی ئەو سەرزەمینە بگرن.

مافی ژنان

ئێما گۆڵدمان لە ساڵی 1897دا نووسی: ” من خوازیاری سەربەخۆی ژنانم. مافی ئەوان بۆ پارێزگاری لە خۆ، بۆ بۆخۆ ژیان ، بۆ ئەوینداری لەگەڵ هەرکەس کە دەیانەوێت، هەرچەند جارەی دەیانەوێت.” بەپێچەوانەی زۆرێك لە ئانارشیستەکانی ئەودەم کە وا بیریان دەکردەوە کە ستەم لە ژنان بە دامەزراندنی کۆمەڵگەی نوێ لەنێودەچێت، ئێما گۆڵدمان پێیوابوو کە ژنان بەدەست ستمەگەلی تایبەتەوە ئازاردەچێژن کە هۆکاری تایبەتی خۆیان هەیە. وی لە تەواوی سەردەمەکانی هەڵسورانی خۆیدا، پێداویستی ژنان بە ڕزگاری ئابوری، کۆمەڵایەتی و سێکسی پێشنیاردەکرد. بە تێڕوانینی وی، خێزانی پیاوسالارانە، ستەمی سێکسی و گیروگرفتی دارایی لە ڕێوشوێنی ژێردەستی ژناندا ڕۆڵیان هەیە و ڕێگری بوژانەی تاکایەتی ئەوان دەبن، هەروا ئێما لە خەباتدا بۆ بەدەستهێنانی ئامرازگەلی بەرگرتن لە سکپڕی، بووبووە ڕوخساێکی دەرکەوتوو.

ئێما گۆڵدمان چەندین جار لەسەر پێشنیارکردنی تێڕوانینەکانی لەم بوارانەدا دەستگیرکرا. هەروەهالەگەڵ بزووتنەوەگەلی ژنان کە بە کۆنەپارێزی دەزانین، نەیاری دەکرد. وی دژی تێکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافی دەنگدانی ژنان و کردنەوەی دەرگەی کارەپیشەییەکان بەڕووی ژناندا بوو و پێیوابوو کە پەرە بە خۆشباوەڕی بە چاکسازی لەم سیستەمە گەندەڵە دەدەن. بە تێڕوانینی وی، ئەمانە دەبنە هۆی بەلاڕێدابردنی ژنان لە خەباتە گرنگ و سەرەکییەکەدا: پێشکەوتنی ژن، ئازادی ژن، سەربەخۆی ژن، دەبێت لە دەرونی خۆیەوە سەرهەڵبدات. سەرەتا بە خستنەڕووی خۆی وەك کەسایەتییەك نەك وەك یەك کاڵا. دووەم، ملنەدان بە مافی کەسانی تر بەسەر جەستەی خۆیدا؛ … بە سەرپێچی لە کۆیلەتی خوا، دەوڵەت، کۆمەڵگە، مێرد، خێزان و هیتر … بە ڕزگاربوون لە کۆتی قسەی خەڵکی و ڕێساکۆمەڵایەتییەکان».

ئەوین و پەیوەندی سێکسی

بەپێچەوانەی هەندێك لە هاوڕێکانییەوە، کە لە رامیاریدا رادیکاڵ بوون و لە ژیانی تایبەتیدا کۆنەپارێز، پێیوابوو کە مرۆڤ دەبێت بەبێ هیچ جۆرە سنووربەندییەك بچێتە پای پەیوەندییە سێکسییەکان و چێژیان لێوەرگرێت، کە ئەمە پەیوەندی بە تێڕوانینەکانی لەمەڕ ئازادی بێسنوور و ئەزموونی هاوسەری سەرنەکەوتووانەییەوە هەبوو. وی لە ساڵی 1889دا وتی : ” ئەگەر ڕۆژگارێك ئەوینداری پیاوێك ببم، بەبێ هاوسەری باو و دانپێدانراو تێکەڵ بەو دەبم، کاتێك کە ئەم ئەوینە مرد، بەبێ مۆڵەت بەجێیدەهێڵم”.

بەهۆی بەرگریکردنی لە هاوسێکسبازان ڕووبەڕووی هەندێك نەیاری تەنانەت لەناو ئانارشیستەکاندا بووەوە، کە پێیانوابوو وەها تێڕوانینگەلێك دەبنە هۆی سەرهەڵدانی دژایەتی لەگەڵ بزووتنەوەی ئانارشیستی. ئەوی بڕوادار بە پێداویستی ئەوین و پەیوەندی سێکسی بۆ بەدەستهێنانی کەسایەتی و بەرەوپێشچوونی کارەکەی، لەسەرتاسەری تەمەنیدا بەسەرهاتی ئەویداری گەرموگوڕی هەبوو. درێژترین و گەرمترین پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرەکەی ، «بۆن ریتمان» بوو کە وەها هەستگەلی سێکسی لە ویدا چێکرد، کە هەندێك کات سێبەری بەسەر لایەنی هۆشمەندی و شیکەرەوانەیدا دەکرد. ئێما بۆ وی نووسی ” تۆ دەرگەکانی زیندانی ژنبوونی منت کردونەتەوە. گشت ئەو هەستگەلەی کە ئەم هەمگە سالە لەمندا تێر نەبووبوون، هەروەك شەپۆلی تۆفانیی دەریایەکی هەڵچوو سەریان دەردێنا”.

خەبات دژی جەنگ و وەدەرنان (وڵاتبەدەرکردن)

بە بەشداریکردنی ولاتەیەکگرتووەکانی ئامەریکا لە جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی 1916دا، ئێما گۆڵدمان تەواوی وزەی خۆی خستە پێناو دژایەتی ئامادەکاری لەشکری دەوڵەت. ئەگەرچی وی پاسیڤیست (ئاشتیخواز) نەبوو، بەلام پێیوابوو کە دەوڵەت مافی ئەوەی نییە جەنگ هەڵگیرسێێت. سەرەڕای تێڕوانینی وی، جەنگ جیهانی یەکەم، دیمەنی خراپترین لایەنەکانی جەنگی هاوچەرخ (مۆدێرن) بوو: لە ڕوانگەی وییەوە ئەمە جەنگێك بوو کە سەرمایەداران بە هەزێنەی کارگەران و چەوساوان هەڵیانگیرساندووە. دوڵەت لە ساڵی 1917دا لەبەر چالاکی دژی جەنگ گۆڤاری « دایکە زەوی» قەدەخەکرد.

لە 15ی جونی 1917دا کاتێك کە ئێما گۆڵدمان و ئەلێکساندەر بێرکمان بە تۆمەتی ئاژاوەنانەوە دەستگیرکران و بە دووساڵ زیندانی و وڵاتبەدەرکردنیان پاش ئازادبوونیان لە زیندان سزا دران. سێپتەمبەری 1919 دەستبەجێ پاش ئازادبوونیان لە زیندان، دووبارە دەستگیرکرانەوە و لە 21 سێپتەمبەری 1919دا، لەگەڵ ئەلێکساندەر بێرکمان و 247 رادیکاڵی بیانی تردا، بەرەو یەکێتی سۆڤیەت دەرکران. بەڵام ئەم وڵاتە کە سەرەتا هیوای زیادی پێی بوو، چاوەڕوانییەکانی نەهێنایەدی و پاش بیست و سێ مانگ، ئەم دوو ئانارشیستە سۆڤیەتییان جێهێشت.

دوورخستنەوە

ئێما گۆڵدمان بێجگە لە گەشتێکی نەوەد ڕۆژە لە ساڵی 1934دا بۆ ئامەریکا، باقی تەمەنی خۆی لە سوید، ئاڵمان، فەرەنسە، بریتانیا، ئەسپانیا و کەنەدا لە گەران بەدوای «یانە»ی رامیاری تازەدا بردەسەر. وی بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتنامەی نیشتەجێبوونی بریتانیا لە ساڵی 1925دا لەگەڵ کارگەرێکی کانەکان خەڵکی وێلس هاوسەری کرد. لە دەهەی 1920دا و 1930دا کە گیروگرفتی ئابوری زۆروزەبەند و دوورخرانەوەی چالاکییە رامیارییەکانی کەمکردبووەوە، فرەتر ڕووی لە نووسین نا. لە ساڵی 1931دا پەرتووکێکی هەزار پەڕەیی بەنێوی «ژیاندنی ژیانی من- Living My Life» بڵاوکردەوە. لە سەرەتای دەهەی 1930دا دەرکی مەترسی لەڕادەبەدەری فاشیزم و نازیزم کردبوو. سالانی دواتر فرەتر بە خستنەڕووی مەترسی هیتلەر و فاشیستەکان خەریك بوو.

لە جونی 1936دا کە جەنگ نێوخۆی ئەسپانیا هەڵگیرسا، ئێما گۆڵدمان بە گەرمی و ورەیەکەوە کە وەبیرهێنەرەوەی ساڵانی یەکەمی هەڵسوڕانی بوو لە ئامەریکا، تێکەڵی بوو. ئانارشیستەکان لە هەندێك بەشی ئەسپانیا خۆشەویستییەکی فراوانیان بەدەستهێنابوو و کاتێك کە گۆڵدمان سەردانی شار و کێڵگە سۆشیالیستییەکان (هەرەوەزییەکان)ی لە «ئاراگۆن و لوانتە»ی کرد، بەدیتنی شتێك کە بە تێڕوانینی وی سەرەتای شۆڕشێکی ڕاستەقینەی ئانارشیستی بوو خۆشی و گەشکە دایگرتبوو. پاش سەرکەوتنی فرانکۆ لە ئەپریلی 1939دا، چووە کەنەدا و لەوێ کەوتە سەرپەرشتیکردنی پەنابەرانی ئەسپانی.

ساڵی 1940 بەهۆی وەستانی دڵەوە (سەکتە) چیتر نەیتوانی قسە بکات. پاش مردنی لە 14ی مای 1940دا، تەرمەکەی مۆڵەتی درایێ بچێتەوە خاکی ئامەریکا. گۆڕی ئێما گۆڵدمان لە شیکاگۆ لە نزیکی گۆڕی ئانارشیستەکانی راپەڕینی « هایمارکت»ە کە سروشبەخشی وی بوون. هاری وینبێرگەر پارێزەر و هاوەڵی وی، لە بەگۆڕسپاردنەکەیدا وتی: ” تۆ بۆ هەمیشە لە دڵی هاوەڵەکانتدا زیندووی و بەسەرهاتی ژیانی تۆ تا کاتێك کە بەسەرهاتی ژنان و پیاوانی ئازا و ئامانجداری بگێڕدرێتەوە، زیندوو دەمێنێتەوە”.

* مەبەست لە وەرگێڕانی ئەم ژیاننامەیە، ناساندنی ئەم کەسایەتییە شۆڕشگێڕە و ئاشناکردنی خوێنەرانی کوردە بە بەرهەم و نووسینەکانی، نەك پیرۆزکردن و بە بتکردنی کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ، چونکە هاودەمی وی. هەزاران شۆڕشگێڕی گومناو بە خوێن و خەباتی خۆیان ئەو زەمینەیان لەبارکردووە، کە ئێما گۆڵدمان و دەیانی وەك ئەو بتوانن خامەکانیان ئازادانە هزر و بۆچوونی خۆیان دەربڕن؛ بە واتایەکی تر ئەگەر خوێن و خەباتی ئەو هاوڕێ گومناوانە نەبوایە، بەرهەمەکانی ئێما گۆڵدمان و کەسانی دیش لەدایك نەدەبوون. و.ك

بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە بە فارسی کلیکی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:

سەرچاوەی لێوەوەرگیراو

بۆ خوێندنەوەی بەرهەمەکانی ئێما گۆڵدمان، کلیکی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن:

پەرتووك، گۆڤار، وتار، نامەکانی ئێما گۆڵدمان

بۆ پەیوەندی و خوێندنەوەی بابەتەکانی تری وەرگێڕ کلیکی ئەم بەستەرانەی خوارەوە بکە:

پەیوەندی لەگەڵ وەرگێڕ

بابەتەکانی تری وەرگێڕ

نیستۆر ماخنۆ، گه‌ڕیلایه‌کی ئه‌نارکیست 1

گه‌ڕیلایه‌کی ئه‌نارکیست، که‌سێك که‌ نێوی بووه‌ته‌ هاوپێچی نێوی کۆمونه‌ کارگه‌ری و جوتیارییه‌کانی ئۆکرانیا*

نێستۆر ماخۆ «Nestor Makhno» ئه‌و که‌سه‌ی که‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازیی له‌شکری بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی ناسراو به‌ بزاڤی ماخنۆڤیستی «Makhnovist movementMakhnovshchina»ی کرد.

ئه‌م بزاڤه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شۆڕشی روسیه‌ی 1917 بوو له‌ ئۆکرانیا، له‌وێنده‌رێ شۆڕش شێوه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌ی به‌خۆوه‌ گرت و کارگه‌ران و جوتیاران دژی له‌شکره‌کانی تزاری و دژه‌شۆڕش و بۆلشه‌ڤیکه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کان جه‌نگین.

نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ «Nestor Ivanovich Makhno» لە 27ی ئۆکتۆبەری 9188 لە ئۆکرانیا لەدایك بووە، لە 25ی جولای 1934دا لە فه‌ره‌نسه‌ مردووە.

بزاڤی ماخنۆڤیست به‌نێوی ماخنۆ ئه‌نارکیستی ئۆکرانی، ئه‌وێك که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی له‌ بزاڤه‌که‌دا گێڕا. له‌ راستیدا، « Makhnovshchina» پیت به ‌پیت ده‌کاته‌ بزاڤی ماخنۆ و نێوی وی بۆ هه‌میشه‌ به‌ شۆڕشی‌ ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیاوه‌ گرێی خواردووه‌. ده‌ی که‌واته‌ ماخنۆ کێ بوو؟

نێستۆر ئیڤانۆڤیچ ماخنۆ « Nestor Ivanovich Makhno» له‌ 27ی ئۆکتۆبه‌ری 1889 له‌ هولیای پۆله‌ «Hulyai Pole» شارۆچکه‌یه‌كی 30.000 که‌سی له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا له‌دایكبووه‌، که‌ کۆمه‌ڵێك فیرگه‌ و کارگه‌ی تیدابوو.

ماخنۆ کوڕی خێزانێکی هه‌ژاری جوتیاریی بوو. کاتێك که‌ وی ته‌مه‌نی ده‌ هه‌یڤ بوو، باوکی مرد، ژیانی وی و چوار براکه‌ی تری که‌وتۆته‌ سه‌رشانی دایکیان. له‌به‌ر هه‌ژاری و نه‌داری له‌ راده‌به‌ده‌ری خێزانه‌که‌ی، ناچار له‌ حه‌وت ساڵیدا ده‌ستی به‌ شوانکاره‌یی کردووه‌. له‌ هه‌شت ساڵیدا له‌ فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی «هولیای پۆله‌» ده‌ستی به‌ خوێندن کردووه‌ و به‌ زستاندا خوێندویه‌تی و به‌ هاویندا لای خاوه‌ن مو‌ڵکه‌‌ نێوخۆییه‌کان کاری کردووه‌. کاتێك که‌ ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته‌ دوازده‌ سالان وازی له‌ خوێندن هێناوه‌ و ملی به‌ کاری ته‌واو وه‌خت (full-time employment) وه‌ك کارگه‌ری کشتوکاڵی له‌سه‌ر زه‌ویوزاری خانزاده‌ و کێڵگه‌ی داگیرکراوه‌کانی ژێرچه‌پۆکی کۆلاكه‌ «وه‌رزێڕه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌»کانی ئاڵمان دا کاری کردووه‌. له‌ته‌مه‌نی هه‌ڤده‌ ساڵیدا له‌ خودی هولیای پۆله‌ دا، سه‌ره‌تا وه‌ك شاگردی وێنه‌کار و پاشان وه‌ك کارگه‌رێکی بێپیشه‌ له‌ کارخانه‌یه‌کی ئاسنڕێژیدا ده‌ستی به‌کار کرد و دواجار وه‌ك داڕێژه‌ر له‌ هه‌مان ڕشته‌دا ده‌ستبه‌کار بوو.

هه‌ر له‌و کاته‌دا بوو که‌ له‌ ئاسنداڕێژیدا کاری ده‌کرد، که‌ به‌شداری له‌ ڕامیاری شۆڕشگێڕانه‌ کرد. له‌ ساڵانی ناجێگیری پاش شۆڕشی 1905ی ڕوسیه‌دا‌، ماخنۆ تێکه‌ڵ به‌ ڕامیاری شۆڕشگێڕانه‌ بوو . ئه‌م بڕیاره‌ی بۆ ئه‌زموونه‌کانی له‌مه‌ڕ سته‌م له‌ شوێنکار و دیتنه‌کانی له‌ تیرۆرگه‌ری ڕژێمی ڕوسی له‌ کاتی ڕووداوه‌کانی 1905دا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ (له‌و کاته‌دا له‌ هولیای پۆله بارگرژییه‌کی وا له‌ ئارادا نه‌بوو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ ڕژێم هه‌ژمارێکی زۆری له‌ هێزی پۆلیسی دابڕی بۆ سه‌رکوتی کۆبوونه‌وه‌ و کۆڕوکۆمه‌ڵ بۆ چاوترسێنی ڕێبواران و لێدانی زیندانیان به‌ قۆنداخه‌ تفه‌نگ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌ شارۆچکه‌که‌دا ، نارد). له‌ ساڵی 1906دا ماخنۆ بڕیاری په‌یوه‌ستبوونی به‌ گروپێکی ئه‌نارکیست له‌ هولیای پۆله‌، دا ( گروپێك که‌ به‌زۆری له‌ کوڕانی جوتیاره‌ هه‌ژاره‌کان، ساڵی له‌وه‌وپیش پێکهاتبوو).

له‌ کۆتایی 1906 و له‌ 1907دا، ماخنۆ به‌ تۆمه‌تی کوشتنی ڕامیارانه‌ ده‌ستبه‌سه‌رکرا، به‌ڵام له‌به‌ر له‌ده‌ستدا نه‌بوونی به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌م تۆمه‌ته‌، له‌ زیندان هاته‌ده‌ر. له‌ ساڵی 1908دا به‌ هۆی تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراو له‌لایه‌ن پۆلیسێکی سیخور له‌نێو گروپه‌که‌دا، ده‌ستبه‌سه‌رکراو خرایه‌ زیندانه‌وه‌. له‌ مارچی 1910دا ماخنۆ و سیازده‌ که‌سی دی له‌ دادگه‌یه‌کی سه‌ربازیدا سزای له‌ سێداره‌دانیان بۆ بڕایه‌وه‌. ماخنۆ به‌هۆی که‌مته‌مه‌نی و هه‌وڵ و تێکۆشانی دایکییه‌وه‌، سزای له‌ سێداره‌دانه‌که‌ی گۆڕدرا به‌ زیندانیی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ کاری سه‌خت. له‌ ماوه‌ی زیندانیبوونه‌که‌ی له‌ زیندانی بوتیرکی «Butyrki» له‌ مۆسکۆ، به‌ هه‌موو شێوازێکی له‌به‌رده‌ست و لواو به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌لاتدارانی زیندانه‌که‌ی ده‌کرد، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م به‌رهه‌ڵستییه‌وه‌، زۆربه‌ی ماوه‌ی زیندانییبوونه‌که‌ی به‌ زنجیرکراوی یا له‌ سیاچاڵه‌ سارد و شیداره‌کاندا برده‌سه‌ر. ئه‌م ئه‌زموونه‌ ڕکوکینه‌ی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری ماخنۆی له‌ زیندانه‌کان فراوانتر کرد ( دواتر، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشدا، یه‌که‌مین ئه‌رکی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به ‌هه‌ر ‌شار و‌ شارۆچکه‌یه‌ك، ئازادکردنی زیندانییه‌کان و وێرانکردنی زیندانه‌کان بوو).

ماخنۆ له‌ کاتی زیندانییبوونه‌که‌یدا له‌ زیندانی بوتیرکی له‌گه‌ڵ پیته‌ر ئارشینۆڤ «Peter Arshinov» هاوزیندانییه‌کی ئه‌نارکیست، که‌ دواتر بووه‌ هه‌ڵسوڕاو و مێژوونووسی بزاڤی ماخنۆڤیستی. پیته‌ر ئارشینۆڤ ساڵی 1887 له‌ شارۆچکه‌ی پیشه‌سازیداری کاتێرینۆسڵاڤ «Katerinoslav»ی ئۆکرانیا له‌دایك بوو بوو. باوکی کارگه‌ری کارخانه‌ بوو و کانه‌کارگه‌ر بوو. پیته‌ر ئارشینۆڤ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆڵشه‌ڤیك بوو و له‌ ساڵی 1906دا بوو بوو به‌ ئه‌نارکیست، له‌ ڕێکخستنی کارگه‌ران و کاری کارخانه‌دا دژی ڕژێم ڕۆڵێکی ڕابه‌رانه‌ی دیت. له‌ ساڵی 1907دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراو به‌ مردن سزادرا و به‌ره‌و ئۆروپای خۆراوایی هه‌ڵهات. له‌ ساڵی 1909دا گه‌رایه‌وه‌ روسیه‌ و دووباره‌ گیرایه‌وه‌ و دیسانه‌وه‌ هه‌ڵهاته‌وه‌. له‌ ساڵی 1910دا، گیرا و خرایه‌ زیندانی بوتیرکی و له‌وێنده‌رێ بوو که‌ له‌گه‌ڵ ماخنۆ ئاشنابوو. هه‌ردوو ئه‌نارکیست هاوه‌ڵێتییه‌کی که‌سی و رامیاری توندوتۆڵیان پێکهێنا و ئاڕشینۆڤ له‌ په‌ره‌دان و قوڵکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌ ئه‌نارکیستییه‌کاندا، کۆمه‌کی ماخنۆی کرد.

له‌ 2ی مارچی 1917دا ، پاش هه‌ش ساڵ و هه‌شت مانگ مانه‌وه‌ له‌ زیندان ماخنۆ له‌گه‌ڵ زیندانییه‌ رامیاره‌کانی دیدا وه‌ك سه‌ره‌نجامی شۆڕشی فێبریوه‌ری ئازاد بوو. پاش به‌سه‌ربردنی سێ هه‌فته‌ له‌ مۆسکۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌وێنده‌رێ، ماخنۆ گه‌رایه‌وه‌ بۆ هولیای پۆله‌. وه‌ك تاقه‌ زیندانی که‌ به‌هۆی شۆڕشه‌وه‌ گه‌رایه‌وه‌ ناو خێزانه‌که‌ی، ماخنۆ به‌ شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ سارۆچکه‌که‌یدا ڕێزی لێده‌گیرا. پاش سالانێك له‌ زیندانییبوون و زه‌جرکێشان به‌لام به‌فێربوونه‌وه‌، ماخنۆ وه‌ك هه‌رزه‌کارێكی هه‌ڵسوڕاوی بێپێشینه‌ نه‌گه‌ڕایه‌وه‌، به‌ڵکو وه‌ك ئه‌نارکیستێکی په‌روه‌رده‌ و جه‌نگاوه‌ر هاوڕای بیرپته‌وی له‌مه‌ڕ ململانێی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری شۆڕشگێڕانه‌، بیرگه‌لێك که‌ ده‌ستبه‌جێ بۆ پیاده‌کردن ده‌گونجان. ماخنۆ کاتێك که‌ له‌ هولیای پۆله‌ نیشته‌جێ بوو، به‌زوویی خۆی بۆ کاری شۆڕشگێڕانه‌ ته‌رخانکرد. ئه‌ندامه‌کانی تری گروپه‌ ئه‌نارکیستییه‌که‌ و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ جوتیاران هاتنه‌ سه‌ردانی. پاش گۆڕینه‌وه‌ی بیرورا له‌گه‌ڵیان، پێشنیاری ده‌ستبه‌جێ ده‌ستکردن به‌ کاری ڕێکخراوه‌یی بۆ گڕیدانه‌وه‌ی جوتیارانی هولیای پۆله‌ و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ گروپه‌ ئه‌نارکیسته‌کان. له‌ 28-29ی مارچ دا، یه‌کێتی جوتیاران، به‌ سه‌رپه‌رشتگه‌ری ماخنۆ پێکهات. پاشان یه‌کێتی له‌م چه‌شنه‌ی له‌ گوند و شارۆچکه‌کانی تری ناوچه‌که‌دا ڕێکخست. ماخنۆ ڕۆڵێکی سه‌رکه‌وتوو و به‌رچاوی له‌ مانگرتنی کارگه‌رانی دارتاشی و کانه‌کان له‌ کارخانه‌یه‌کدا که‌ موڵکی پیره‌ خاوه‌نکاره‌ پێشووییه‌که‌ی خۆی ( ئه‌م تێکشکانه‌ وای له‌ خاوه‌نکاره‌کانی دی کرد، مل به‌ داخوازی کارگه‌ره‌کانیان بده‌ن). له‌ هه‌مانکاتدا، جوتیاره‌کان ئاماده‌نه‌بوون کرێ به‌ خاوه‌ن موڵکه‌کان بده‌ن[1].

ئه‌نجوومه‌نه‌ ناوچه‌ییه‌کانی جوتیاران له‌ ناوچه‌ی هولیای پۆله‌ و ناوچه‌کانی دی راگه‌یێندران، هه‌روه‌ها له‌ 5-7ی ئاوگوست، کۆنگرێسی هه‌رێمی له‌ کاتێرینۆسلاڤ «Katerinoslav» بڕیاری سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی یه‌کێتییه‌ جوتیارییه‌کانی له‌ نێو سۆڤییه‌ت «کۆمون»ه‌کانی جوتیاران و نوێنه‌رانی کارگه‌راندا دا.

به‌م شێوه‌یه‌، ماخنۆ و هاوکاره‌کانی پرسه‌ رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ڕاکێشایه‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکه‌وه‌، ئه‌وه‌ی که‌ له‌خۆیدا پشتیوانی له‌ کۆششه‌کانی ده‌کرد، به‌هیوای خێراکردنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی خاوه‌ندارییه‌ گه‌وره‌کان.”[2] له‌ هولیای پۆله‌، شۆڕش له‌چاو شوێنه‌کانی تر خێراتر ده‌بزووت ( بۆ نموونه‌، له‌کاتێکدا که‌ سۆڤیه‌تی ئه‌لێکساندرۆڤسك «Aleksandrovsk» له‌ پیترۆگراد له‌ ڕۆژانی جولای دا پشتیوانیان له‌ کاره‌کانی میری کاتیی ده‌کرد، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ هولیای پۆله‌ هاوده‌نگی سه‌ربازانی یاخی و کارگه‌ران ده‌بێت). جوتیاران له‌ گشت لایه‌که‌وه‌ به‌ره‌و هولیای پۆله‌ بۆ به‌ده‌سهێینانی ڕێنوێنی و کۆمه‌ك له‌لای ناوه‌نده‌ « volosts» (ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان) نزیکه‌کانیانه‌وه‌ ده‌کشان. چینی جوتیاران ده‌یویست ده‌ستبه‌سه‌ر زه‌مینی زه‌ویداره‌ گه‌وره‌کان و کۆلاکه‌کاندا بگرێت. ماخنۆ ئه‌م داخوازییه‌ی له‌ یه‌که‌مین دانیشتنه‌کانی سۆڤیه‌ته‌ هه‌رێمییه‌کاندا پێشکه‌شکرد، ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هولیای به‌رزکرایه‌وه‌. له‌ ئاوگوست دا، ماخنۆ گشت خاوه‌ن موڵکه‌ نێوخۆیی و جوتیاره‌ ده‌وڵه‌مه‌ند «kulaks»ه‌کانی بانگکرد و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کانی خاوه‌ندارێتی (زه‌وی، وڵاخ و ئامێر)ی لێ سه‌ندن. لیستی داراییه‌کان چێکراو و وه‌ك ڕاپۆڕتێك بۆ دانیشتنی سۆڤیه‌تی ناوچه‌که‌ و کۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیی به‌رزکرایه‌وه‌. له‌وێدا دان به‌وه‌دا نرا، که‌ هه‌موو زه‌مینه‌کان و وڵاخ و ئامیره‌کان به‌یه‌کسانی دابه‌شێنرێن و دابه‌شکردنه‌که‌ش خودی خاوه‌نزه‌وییه‌کانیشی ده‌گرته‌وه‌. ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکی پرۆگرامی کشتوکاڵیی بزووتنه‌وه‌که‌ بوو، واته‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی موڵکاداره‌کان و کۆلاکه‌کان. هیچکه‌س بۆی نه‌بوو، زه‌وی زیاتر له‌وه‌ی که‌ ده‌توانی به‌خۆی کاری تێدا بکات – بێ له‌وه‌ی که‌سێکی دی به‌کرێ بگرێت- هه‌یبێت. ئه‌مه‌ هه‌مووی به‌رهه‌ڵستکاری بوو به‌رامبه‌ر میری کاتیی که‌ پێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرت، که‌ ئه‌م پرسانه‌ گشت کاری ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌رانن‌« Constituent Assembly» . هه‌روه‌ها کۆمونه‌ ئازاده‌کان له‌ سه‌ر موڵك و دارایی خاوه‌نزوه‌وییه‌ کۆنه‌کان پێکهاتن.

به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراو، جێبه‌جێکردنی ئه‌م بڕیارانه‌، به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی خاوه‌نزه‌وی و کۆلاکه‌کانه‌وه ‌دواخرا، که‌ خۆیان ڕێکخست و په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کاتییه‌وه‌ کرد. کاتێك که‌ جه‌نه‌راڵ کۆڕنیلۆڤ «Kornilov» هه‌وڵیدا له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر پترۆگراد بکات و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت، سۆڤیه‌تی هولیای پۆله‌ به‌ رابه‌ری ماخنۆ ده‌ستپێشخه‌ری له‌ پێهێنانی کۆمیته‌یه‌کدا بۆ ڕزگارکردنی شۆڕش، کرد. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بوو، چه‌ککردن (ده‌ستکۆتاکردن)ی دوژمنه‌ نێوخۆییه‌کان – خاوه‌نزه‌وییه‌کان، سه‌رمایه‌داره‌کان و کۆلاکه‌کان- هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیان به‌سه‌ر سامانه‌کانی خه‌ڵکیدا: زه‌وی، کارخانه‌، کێڵگه‌کان، دوکانه‌کانی چاپه‌مه‌نی، شانۆکان و هیتریش. له‌ 25ی سێپتێمبه‌ردا کۆنگری ڤۆلۆستی سۆڤیه‌ته‌کان و ڕێکخراوه‌کانی جوتیاران له‌ هولیای پۆله‌، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌مینی موڵکداره‌کان و گؤرینی به‌ خاوه‌نداێتی کۆمه‌ڵایه‌تی (گشتی) ڕاگه‌یاند. هێڕش بۆ سه‌ر موڵکی موڵداره‌کان و جوتیاره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، له‌ناویاندا داگیرکه‌ره ‌ئاڵمانه‌کان ده‌ستی پێکرد و ده‌ستکرا به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵکی ده‌ستبه‌سه‌رداگره‌کان (زه‌ویداره‌ گه‌وره‌کان و داگیرکه‌ره ‌ئاڵمانه‌کان).

کاتێك که‌ میریی ڤلادیمیر لێنین ڕێکه‌وتننامه‌ی برێست لیتۆڤسك «Brest-Litovsk»ی له‌ به‌هاری داهاتوودا، واژۆ کرد، چالاکییه‌کانی ماخنۆ ڕاگیران. ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی ئیمپراتۆری ڕوسیی، له‌نێویدا ئۆکرانیای له‌به‌رامبه‌ر ئاشتیدا به‌ ئاڵمان و نه‌مسا به‌خشی. هه‌روه‌ها ڕێکه‌وتننامه‌که‌ داگیرکردنی ئۆکرانیای له‌لایه‌ن هه‌ژمارێکی گه‌وره‌ی هێزی ئاڵمانی و نه‌مساوییه‌وه‌ له‌به‌رچاو گرتبوو، که‌ سه‌راپای وڵاته‌که‌ی له‌ ماوه‌ی که‌متر سێ مانگدا داگیرکرد. ماخنۆ له‌ پێکهێنانی یه‌که‌ سه‌ربازییه‌کاندا، که‌ 1700 که‌سیان ده‌گرته‌خۆ، سه‌رکه‌وتوو بوو. به‌لام نه‌یتوانی به‌ر به‌ داگیرکردنی هولیای پۆله‌ بگرێت. پاش کۆنگریسی ئه‌نارکیسته‌کان له‌ کۆتایی ئه‌پریلدا له‌ تاگانڕۆگ «Taganrog»، کۆنگره‌که‌ بڕیاری ڕیکخستنی یه‌که‌ی جه‌نگاوری بچووكی پێکهاتوو له‌ پێنج تا ده‌ جوتیار و کارگه‌ر، کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ دوژمن و هه‌ڵخرانی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری جوتیاران دژی هێزه‌کانی ئاڵمان و نه‌مسا و ناردنی گروپێکی بچووك بۆ ڕوسیای سۆڤیه‌تی به‌ پله‌ی یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که‌ له‌وێنده‌رێ شۆڕش و ئه‌نارکیسته‌کان له‌ ژێر سایه‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا چییان به‌سه‌ردا هاتووه‌.

ماخنۆ یه‌کێك بوو له‌ گروپه‌که‌. له‌ جونی دا، ماخنۆ گه‌یشته‌ مۆسکۆ. وی ده‌ستوبرد چاوی به‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌نارکیسته‌کانی ڕوسیه‌ (له‌ناویاندا هاوه‌ڵی دێرینی پیته‌ر ئارشینۆڤ) که‌وت. بزاڤی ئه‌نارکیستی له‌ مۆسکۆ لاواز بوو بوو، به‌هۆی هێرشی چێکا (ده‌زگه‌ی ئاسایشیی بۆلشه‌ڤیکه‌کان –Bolshevik secret service the Cheka )‌ له‌ ئه‌پریلدا بڕبڕه‌ی پشتی بزووتنه‌وه‌که‌ شکابوو، به‌مجۆره‌ ‌هێرشی ڕامیاری چه‌پ بۆ سه‌ر بۆلشه‌ڤیکه‌کان تێکشکابوو. بۆ ماخنۆ که‌ له‌ ناوچه‌یه‌که‌وه‌ هاتبوو، که‌ ئازادی ده‌ربڕین و ڕێکخراوبوون، شتێکی جێکه‌وته‌ بوو، لاوازی ئاستی چالاکیکردن بۆی شتێکی ته‌کانده‌ر بوو. بۆ وی، مۆسکۆ وه‌ك پایته‌ختی شۆڕشێکی کارتۆنی وابوو، کارخانه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو که‌ تێیدا بڕیار و دروشمی‌ بێناوه‌ڕۆکی تاکه‌‌ پارتێکی رامیاری لێوه‌ ده‌رده‌چوون، پارتێك که‌ به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن و خۆسه‌پاندن و خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی فه‌رمانڕه‌وایی.[3] هه‌روه‌ها ماخنۆ سه‌ردانی ئه‌نارکیستی سه‌رشوناس پیته‌ر کرۆپۆتکین «Peter Kropotkin»ی کرد، له‌مه‌ڕ کاری شۆڕشگێڕانه‌ و بارودۆخی ئۆکرانیا ڕاوێژی له‌ته‌كدا کرد.

کاتێك که‌ له‌ مۆسکۆ بوو، ماخنۆ چاوی به‌ لێنین «Lenin» که‌وت. ئه‌م دانیشتنه‌ به‌ ڕێکه‌وت بوو. وی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ و خواردنی خۆڕایی سه‌ردانی کرێملین «Kremlin» ده‌کات، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆڤیه‌ته‌کان ژاکۆڤ م. سڤێردلۆڤ «Jakov M. Sverdlov» ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌ویش چاوپێکه‌وتنی ماخنۆ و لێنین ی سازکرد. لێنین له‌ ماخنۆی پرسی ” جوتیاره‌کانی ناوچه‌که‌ت چۆن له‌ دروشمی گشت ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان له‌ دیهاته‌کان تێگه‌یشتوون؟”، ماخنۆ ڕایده‌گه‌یێنێت، که‌ لێنین به‌ وه‌ڵامه‌کی وی سه‌ری سوڕده‌مێنێت : ” جوتیاره‌کان به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆیان له‌م دروشمه‌ تێگه‌یشتوون. به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی خۆیان. هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان، له‌ هه‌موو ناوچه‌ ژیارییه‌کاندا، پێویسته‌ هه‌ست به‌ هه‌مان ده‌رکی هوشیاری و لێهاتووی خه‌ڵکی کارگه‌ر بکرێت. جوتیاران له‌وه‌ تێگه‌یشتوون، که‌ سۆڤیه‌ته‌کانی کارگه‌ران و جوتیارانی دێهات، وڵات و ناوچه‌کان، له‌ ئامرازه‌کانی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانه‌ و خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌ ئابورییه‌کانی خه‌ڵکی کارگه‌ر له‌ خه‌بات دژی بۆرژوازی و نۆکه‌رانی و سۆشیالیسته‌ ڕاستڕه‌و و میرییه‌ هاوبه‌شه‌که‌یان، زیاتر نین”.

نیستۆر ماخنۆ، گه‌ڕیلایه‌کی ئه‌نارکیست 2

ته‌واوکه‌ری :گه‌ڕیلایه‌کی ئه‌نارکیست، که‌سێك که‌ ……..

کاتێك که‌ له‌ مۆسکۆ بوو، ماخنۆ چاوی به‌ لێنین «Lenin» که‌وت. ئه‌م دانیشتنه‌ به‌ ڕێکه‌وت بوو. وی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ و خواردنی خۆڕایی سه‌ردانی کرێملین «Kremlin» ده‌کات، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سه‌رتاسه‌ری ڕوسیه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆڤیه‌ته‌کان ژاکۆڤ م. سڤێردلۆڤ «Jakov M. Sverdlov» ده‌بینێت، هه‌ر ئه‌ویش چاوپێکه‌وتنی ماخنۆ و لێنین ی سازکرد. لێنین له‌ ماخنۆی پرسی ” جوتیاره‌کانی ناوچه‌که‌ت چۆن له‌ دروشمی گشت ده‌سه‌ڵات بۆ سۆڤیه‌ته‌کان له‌ دیهاته‌کان تێگه‌یشتوون؟”، ماخنۆ ڕایده‌گه‌یێنێت، که‌ لێنین به‌ وه‌ڵامه‌کی وی سه‌ری سوڕده‌مێنێت : ” جوتیاره‌کان به‌ شێوازی تایبه‌تی خۆیان له‌م دروشمه‌ تێگه‌یشتوون. به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی خۆیان. هه‌موو ده‌سه‌لاته‌کان، له‌ هه‌موو ناوچه‌ ژیارییه‌کاندا، پێویسته‌ هه‌ست به‌ هه‌مان ده‌رکی هوشیاری و لێهاتووی خه‌ڵکی کارگه‌ر بکرێت. جوتیاران له‌وه‌ تێگه‌یشتوون، که‌ سۆڤیه‌ته‌کانی کارگه‌ران و جوتیارانی دێهات، وڵات و ناوچه‌کان، له‌ ئامرازه‌کانی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانه‌ و خۆبه‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌ ئابورییه‌کانی خه‌ڵکی کارگه‌ر له‌ خه‌بات دژی بۆرژوازی و نۆکه‌رانی و سۆشیالیسته‌ ڕاستڕه‌و و میرییه‌ هاوبه‌شه‌که‌یان، زیاتر نین”.

“.

لێنین له‌ وه‌لامی ئه‌مه‌دا ده‌ڵێت ” ده‌ی باشه‌، که‌واته‌ جوتیارانی ناوچه‌که‌ت توشی ئه‌نارکیزم بوون!”[4] دواتر له‌ وتووێژه‌که‌دا، لێنین درێژه‌ی ده‌داتێ: ” ئایا ئه‌نارکیسته‌کان هه‌رگیز له‌ که‌تواری دونیای هاوچه‌رخدا دان به‌ که‌مایه‌تی خۆیاندا ده‌نێن؟ بۆچی هیچکات بیری لێناکه‌نه‌وه‌”. ماخنۆ له‌وه‌لامدا ده‌ڵێت: ” هاوڕێ لێنین، به‌لام پێوسیته‌ من پێتڕاگه‌یێنم، که‌ ئه‌و پاگانده‌یه‌ت، که‌ ئه‌نارکیسته‌کان له‌ که‌تواریی هاوچه‌رخ تێناگه‌ن، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌کی که‌توارییان له‌گه‌ڵی نییه‌ و …تد، له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌. ئه‌نارکۆ- کۆمونیسته‌کان له‌ ئۆکرانیا… ئه‌ناکۆ–کۆمونیسته‌کان، ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ زۆر به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌، که‌ ڕه‌گیان له‌ ئێستادا داکوتاوه‌. سه‌راپای خه‌باتی شۆڕشگێڕه دێهاتنشینه‌‌کانی ئۆکرانیا دژی «Central Rada» له‌ژێر ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆجی ئه‌نارکۆ – کۆمونیسته‌کان به‌ زۆری و به‌راده‌یه‌کیش سۆشیالیسته‌ شۆڕشگێڕه‌کان دا به‌ڕیوه‌براوه‌ … بۆلشه‌ڤیکه‌کانی تۆ بۆ ده‌رمانیش له‌ دێهاته‌کانی ئێمه‌دا بوونیان نییه‌. به‌جۆرێك که‌ کاراییان تا ڕاده‌ی نه‌بوون، دابه‌زیوه‌. نزیکه‌ی گشت ئه‌نجومه‌نه‌کانی جوتیاران و کۆمونه‌کان له‌ ئۆکرانیا به‌ هه‌ڵخرانی ئه‌نارکۆ- کۆمونیسته‌کان پێکهاتوون. خه‌باتی چه‌کدارانه‌ به‌رامبه‌ر دژه‌شۆڕش به‌گشتی و به‌رامبه‌ر به‌ هێرشی نه‌مسا- ئاڵمانی به‌تایبه‌ت به‌ئاراسته‌ی ئایدیۆلۆجی و ڕێکخراوه‌یی ئه‌نارکۆ-کۆمونسیته‌کان سه‌ری گرتووه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌‌ بۆ پارته‌که‌ی تۆ هیچ گرنگ نییه‌، تا به‌هۆی ئه‌م گشته‌وه‌ باوه‌ڕمان بداتێ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ ڕاستین و تۆ ناتوانی نکۆڵییان لێبکه‌یت. من وای بۆ ده‌چم تۆ ئه‌وه‌ باش ده‌زانیت، هێزی چالاك و توانای جه‌نگینی هێزه‌ خۆبه‌خشه‌ شۆڕشگێڕه‌کانی ئۆکرانیا. به‌بێ هۆ نییه‌، که‌ تۆ ڕاتگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌کی پاله‌وانانه‌ به‌رگرییان له‌ دستکه‌وته‌ شۆڕسگێڕییه‌ هاوبه‌شه‌کان کرد. له‌نیو ئه‌وانه‌دا لانیکه‌م نیوه‌یان له‌ژێر ئالای ئه‌نارکیستیدا جه‌نگان….

گشت ئه‌مانه‌ نیشانی ده‌ده‌ن، که‌ تۆ چه‌نده‌ به‌ هه‌ڵه‌دا چووی، هاوڕێ لێنین، به‌پێی ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ ئه‌نارکۆ – کۆمونیسته‌کان، پێمان له‌سه‌ر زه‌وی نییه‌، ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ڵوێستمان بۆ ئێستا خه‌مناکه‌، ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ون به‌ داهاتووه‌وه‌ ده‌بینین. ئه‌وه‌ی له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا پێم وتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌ راستییه‌، وه‌لام وه‌رناگرێت. ئه‌وه‌ی که‌ من بۆتم خسته‌روو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ره‌نجامه‌یه‌ که‌ تۆ له‌باره‌ی ئێمه‌وه‌ به‌ده‌ستتهێناوه‌. هه‌موو که‌س ده‌توانێت، ئه‌وه‌ ببینێت، که‌ ئێمه‌ ڕه‌گمان له‌ ئێستادا داکوتاوه‌، ئه‌وه‌ی که‌ کارده‌که‌ین و به‌دوای ئامرازگه‌لێكدا بۆ به‌ده‌ست‌ینانی داهاتوو ده‌گه‌ڕێین، له‌ راستیدا ئێمه‌ به‌ په‌یگیرییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گرفته‌دا کار ده‌که‌ین”. لێنین له‌ وه‌لامدا ده‌ڵێت: ” له‌وانه‌یه‌ من هه‌ڵه‌ ببم”. [5]

بۆلشه‌ڤیکه‌کان یارمه‌تی ماخنۆ ده‌ده‌ن له‌ گه‌رانه‌وه‌یدا بۆ ئۆکرانیا. گه‌شته‌که‌ی به‌ دژوارییه‌کی فراوان ئه‌نجام دا. جارێکیان خه‌ریكبوو ماخنۆ بکوژرێت. له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاڵمان- نه‌مساوه‌ گیرا و له‌و کاته‌دا نامیلکه‌ و بڵاوکراوه‌ی ئازادیخوانه‌ی پێبوو. دانیشتوویه‌کی جوله‌که‌ی هولیای پۆله‌، که‌ ماوه‌یه‌ك بوو ماخنۆی ده‌ناسی، توانی به‌ دانی بڕه‌پاره‌یه‌کی زۆر بۆ ئازادبوونی، له‌ مردن بیپارێزێت. کاتێك که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ هولیای پۆله‌، ده‌ستیکرد به‌ ڕێکخراوکردنی به‌رهه‌ڵستی دژ به‌ هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی نه‌مسا- ئاڵمانی و ڕژێمه‌ به‌کرێگیراوه‌که‌یان به‌سه‌رۆکایه‌تی هیتمان سکۆرۆپادسکی «Hetman Skoropadsky». ده‌توانرێت بگوترێت بزاڤی ماخنۆڤیستی ‌له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستیدا سه‌ریهه‌ڵداوه. ماخنۆ له‌ جولای 1918بۆ ئاوگوستی 1921، سه‌رکردایه‌تی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی چینی کارگه‌ری دژ به‌ هه‌موو چه‌وسێنه‌ران، چ بۆلشه‌ڤیك و سپییه‌کان (دژه‌شۆڕش) چ ناسیونالیسته‌کان، کردووه‌. له‌ ڕه‌وتی ئه‌م خه‌باته‌دا، توانی خۆی وه‌ك “سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌ریلایی لێهاتوو و به‌توانا” بسه‌لمێنێت.[6]

پاش تێكشکانی بزاڤی ماخنۆڤیستی له‌ 1921دا، ماخنۆ بۆ ئۆروپای خۆراوایی دوورخرایه‌وه‌. له‌ 1925دا له‌ پاریس کۆتایی به‌ته‌مه‌نی هات، هه‌ر له‌وێشدا دواسه‌ته‌کانی ژیانی به‌سه‌ربرد. هه‌روه‌ها له‌وێدا وه‌ك هه‌ڵسوراوێکی بزاڤی ئه‌نارکیستی مایه‌وه‌ و شمشێره‌که‌ی گۆڕی به‌ پێنووس ( به‌کاربردنی ده‌ربڕینێکی ڕه‌نگینی ئه‌لێکسانده‌ر سکیردا Alexander Skirda). ماخنۆ به‌ وتار به‌شداری له‌ ڕۆژنامه‌ ئه‌نارکیستییه‌ جۆراوجۆره‌کان و به‌تایبه‌ت له‌ ده‌نگی کارگه‌ر «Dielo Truda» کرد، که‌ بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌نارکیست-کۆمونیست بوو، له‌ پاریس له‌لایه‌ن « پیته‌ر ئارشینۆڤ»ه‌وه‌ ده‌رده‌کرا، زۆرێك له‌و وتارانه‌ له‌ په‌رتوکێکدا به‌ناوی خه‌بات دژی ده‌وڵه‌ت و وتاره‌کانی تر، بڵاوکرانه‌وه‌. ماخنۆ له‌ بزاڤی ئه‌نارکیستیدا تا کۆتایی ژیانی چالاك مایه‌وه‌.

له‌ پاریس، له‌ ساڵی 1927دا ماخنۆ چاوی به‌ ئه‌نارکیسته‌ ناسراوه‌کانی ئه‌سپانیا بوێناڤێنترا دوڕوتی «Buenaventura Durruti » و فرانسیسکۆ ئاسکازۆ «Francisco Ascaso» که‌وت. وی داکۆکی له‌وه‌ کرد “‌بارودۆخ بۆ شۆڕشی پێکهاته‌ به‌هێزی ئه‌نارکیستی له‌ ئه‌سپانیا فره‌تر له‌بارتره‌ تاوه‌کو له‌ ڕوسیه‌”، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ نه‌ك ته‌نیا له‌وێنده‌رێ پرۆلیتاریا و جوتیاران دارای سونه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ بوون، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که‌ پێگه‌یینی رامیاری له‌ کاردانه‌وه‌کانیدا ده‌بینرا، ئه‌نارکیسته‌کانی ئه‌سپانیا ده‌رکی ڕێکخراوه‌ییان هه‌بوو، ئه‌وه‌ی که‌ ئێمه‌ له‌ ڕوسیه‌ نه‌مابوو. ڕێکخراوبوونێك، که‌ سه‌رکه‌وتنی له ‌هه‌ناوی هه‌موو شۆڕشه‌کاندا مسۆگه‌ر ده‌کرد. ماخنۆ چالاکییه‌کانی گروپی ئه‌نارکیستی هولیای پۆله‌ و ڕوداوه‌کانی ئۆکرانیای شۆڕشگێری هه‌ژمارکرد: ” کۆمونه‌ کشتکارییه‌که‌مان یه‌کێك بوو له‌ ناوه‌نده‌ زیندووه‌ ئابوری و ڕامیارییه‌کانی سیسته‌مه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌مان. کۆمیونیتییه‌کانی به‌ بنه‌مای خۆپه‌رستی تاکگه‌رایی پشت ئه‌ستور نه‌بوون، به‌ڵکو پشتیان به‌ سه‌ره‌تاکانی هاوپشتی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌ری به‌ستبوو. به‌ هه‌مانشێوه‌ ئه‌ندامانی کۆمیونیتییه‌کان هه‌ستیان به‌ هاوپشتی له‌ نیوان خۆیاندا ده‌کرد، کۆمیونیتییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدی یه‌کییان گرتبوو. ئه‌وه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر سیسته‌مه‌که‌مان له‌ ئۆکرانیا ده‌وترا، ئه‌وه‌بوو، که‌ ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا له‌ جوتیاران پێکهاتبوو. ئه‌مه‌ ڕاست نه‌بوو. کۆمیونیتییه‌کانمان تێکه‌ڵه‌یه‌ك بوون له‌ کشتوکاڵی (کێڵگه‌یی) و پیشه‌سازی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان ته‌نیا پیشه‌سازی بوون. ئێمه‌ گشت جه‌نگاوه‌ر و کارگه‌ر بووین. کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لی بریاره‌کانی ده‌رده‌کرد. له‌ ژیانی سه‌ربازیدا کۆمیته‌ی جه‌نگی پێکهاتوو له‌ نوێنه‌رانی گشت ده‌سته‌ گه‌ڕیلاکان سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد. بۆ به‌ ئامانج گه‌یاندن، هه‌موو که‌سێك به‌شداری له‌ کاری به‌کۆمه‌ڵدا کرد، تاوه‌کو به‌ر به‌ سه‌رهه‌ڵدانی توێژی به‌ڕێوه‌به‌ران ئه‌وانه‌ی که‌ چه‌پاوڵی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، بگیرێت. ئێمه‌ له‌مه‌شدا سه‌رکه‌توو بووین. [7]

له‌ ساڵی 1936دا له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی جه‌نگی ناوخۆ و شۆڕش له‌ ئه‌سپانیا، ژماره‌یه‌ك له‌ جه‌نگاوه‌رانی سوپای یاخی ماخنۆ چوون بۆ جه‌نگین له‌ ستونی دوڕوتی «Durruti column»دا.

مه‌خابن، مه‌رگی ماخنۆ له‌ 1934دا ڕێگر بوو له‌ ڕاگه‌یاندنه‌ کۆتاییه‌که‌ی بۆ دوو ئه‌سپانی : “ماخنۆ هه‌رگیز جه‌نگینی ڕه‌د نه‌کردۆته‌وه‌. ئه‌گه‌ر زیندوو بم، کاتێك که‌ تیکۆشانه‌که‌تان ده‌ست پێده‌کات، له‌گه‌ڵتان ده‌بم”. له‌ { Paz, Op. Cit., p. 90} وه‌رگیراوه‌.

چالاکی هه‌ره‌ ناسراوی ماخنۆ له‌ دورخراوگه‌ کۆمه‌ڵه‌که‌ی بوو ‌هاوڕا و به‌رگری له‌ سه‌کۆی ڕێکخراوی کۆمونیزمی ئازادیخوازانه‌ «the Organisational Platform of the Libertarian Communists» ناسراو به‌ سه‌کۆ «Platform». سه‌کۆ هه‌وڵی دا، چی له‌ شۆڕشی ڕوسیه‌دا هه‌ڵه‌ بوو لێکبداته‌وه‌ و پێشنیاری ڕێکخراوی ئه‌نارکیستی پته‌وتری له‌ داهاتوودا کرد. ئه‌م بۆچوونه‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی مشتومڕێکی توندی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌نارکیستانه‌ی که‌ ڕه‌تیان ده‌کرده‌وه‌ به‌ڕێخست. ئه‌م ڕوانگه‌ گۆڕینه‌وه‌یه‌ «debate» به‌زۆری بووه‌ هۆی مشتومڕ«polemic»ی توند و تاراده‌یه‌ك ماخنۆی ته‌ریکخسته‌وه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵه‌کانی، له‌وانه‌ ڤۆلین، که‌ دژی سه‌کۆ بوو. هه‌رچه‌نده‌ تا مردنی له‌ 1934دا وه‌ك ئه‌نارکیستێك مایه‌وه‌.

ماخنۆ له‌ به‌ره‌به‌یانی بیست و پێنجی جولای 1934دا مرد و سێ ڕۆژ دواتر جه‌سته‌که‌ی سوتێنرا و خۆڵه‌مێشه‌که‌ی له‌ گۆزه‌یه‌کدا له‌ پێر لەشەیز «Père Lachaise» گۆڕستانی کۆمونه‌ی پاریس. پێنجسه‌د که‌س له‌ هاوڕێیانی ڕوس، فه‌ره‌نسی، ئه‌سپانی و ئیتالی ئاماده‌ی به‌ڕێکردنی ته‌رمه‌که‌ی بوون، له‌وانه‌ ئه‌نارکیستی فه‌ره‌نسی پییه‌ر بێسنارد « Pierre Besnard» و ڤۆلین «Voline» قسه‌یانکرد ( ڤۆلین ئه‌م هه‌له‌ی بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی دژه‌ سامیگه‌رایی anti-Semitism بۆلشه‌ڤیکه‌کان قۆسته‌وه‌). هاوسه‌ره‌که‌ی «ماخنۆ»ش، هالینا «Halyna» هاته‌ دوان. به‌مجۆره‌ ژیانی یه‌کێك له‌ جه‌نگاوه‌ره‌کانی ئازادی چینی کارگه‌ر کۆتایی هات.

وشه‌کانی دوروتی « Durruti» بۆ ماخنۆ سه‌رنجڕاکێشتر بوون: ” ئێمه‌ هاتووین سڵاوت له‌ تۆ بکه‌ین، تۆی سیمبولی گشت ئه‌و که‌سه‌ شۆڕشگێڕانه‌ی که‌ له‌ پێناو که‌توارکردنی هزره‌ ئه‌نارکیستییه‌کان له‌ ڕوسیه‌ جه‌نگین و گیانیان به‌ختکرد. هه‌روه‌ها بۆ ده‌ربڕینی ڕێزمان به‌رامبه‌ر ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئۆکرانیا هاتووین “. [8]

په‌راویزه‌کان: Footnotes
1. Michael Malet, Nestor Makhno in the Russian Civil War, p. 4
2. Michael Palij, The Anarchism of Nestor Makhno, p. 71
3. David Footman, Civil War in Russia, p. 252
4. Nestor Makhno, My Visit to the Kremlin, p. 18
5. Nestor Makhno, Op. Cit., pp. 24-5
6. David Footman, Op. Cit., p. 245
7. quoted by Abel Paz, Durruti: The People Armed, p. 88-9
8. quoted by Abel Paz, Op. Cit., p. 88

Nestor Makhno’s Collected Works کاره‌ کۆکراوه‌کانی    نێستۆر ماخنۆ

The ABC of the Revolutionary Anarchist. (1932).

The Anarchist Revolution

Letter to the Spanish Anarchists. (1932).

In Memory of the Kronstadt Revolt.
(1926).

Mahkno’s Response to Malatesta

May Day, (1928). Dyelo Truda. No. 36, p. 2–3. 01 May 1928.

My Visit To The Kremlin

On the History of the Spanish Revolution of 1931 and the Part Played by the Left and Right-Wing Socialists and the Anarchists. (1933).

Summons: A Poem by Makhno

The Struggle Against the State and Other Essays

To the Jews of All Countries. (1927).

Great October in the Ukraine. (1927).

بیبلیۆگرافی BIBLIOGRAPHY

Kubanin, M. Makhnovshchina (Leningrad 1927)

Makhno, N. Russkaia revoliutsiia na Ukraine (Paris 1929)

—. Pod udarami kontr-revoliutsii (Paris 1936)

—. Ukrainskaia revoliutsiia (Paris 1937)

Peters, V. Nestor Makhno: The Life of an Anarchist (Winnipeg 1970)

Arshinov, P. History of the Makhnovist Movement (Detroit–Chicago 1974)

Holota, W. ‘Le mouvement makhnoviste ukrainien, 1918–1921,’ PH D diss, Université des sciences humaines de Strasbourg, 1975

Palij, M. The Anarchism of Nestor Makhno, 1918–1921: An Aspect of the Ukrainian Revolution (Seattle 1977)

Sysyn, F. ‘Nestor Makhno and the Ukrainian Revolution,’ in Ukraine, 1917–1921: A Study in Revolution, ed Taras Hunczak (Cambridge, Mass 1977) و.ك

سه‌رچاوه‌: http://libcom.org/history/makhno-nestor-1889-1934

* مەبەست لە وەرگێڕانی ئەم ژیاننامەیە، ناساندنی ئەم کەسایەتییە شۆڕشگێڕە و ئاشناکردنی خوێنەرانی کوردە بە بەرهەم و نووسینەکانی، نەك پیرۆزکردن و بە بتکردنی کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ، چونکە هاودەمی وی. هەزاران شۆڕشگێڕی گومناو بە خوێن و خەباتی خۆیان ئەو زەمینەیان لەبارکردووە، کە نێستۆر ماخنۆ و دەیانی وەك ئەو بتوانن خامەکانیان ئازادانە هزر و بۆچوونی خۆیان دەربڕن؛ بە واتایەکی تر ئەگەر خوێن و خەباتی ئەو هاوڕێ گومناوانە نەبوایە، بەرهەمەکانی نێستۆر ماخنۆ و کەسانی دیش لەدایك نەدەبوون. و.ك

ڤۆلین، هەڵسوراوی شۆڕشێکی نەناسراو *

ڤۆلین، ڤسیڤۆلۆد میخایلۆڤیچ ئایشنباوم «Vsevolod Mikhailovich Eichenbaum» لە 11ی ئاوگوستی 1882دا لە ناوچەی ڤۆرۆنیژ «Voronezh» لە ڕوسیای گەورە لە دایكبووە. ئەوەندەی من بزانم تەنیا یەکێك لە نووسینەکانی، کە پەرتووکێکی گچکەی هۆنراوەکانی بوو بە زمانی ڕووسی لەژێر نێوی راستەقینەی خۆیدا بڵاوکراوەتەوە، چونکە هەموو نووسینەکان و ئەم بابەتەی بەردەستیشمان شۆڕشێکی نەناسراو «Unknown Revolution» و زۆر وتار و وتەی بە ناوی نهێنی «Voline» بڵاوبوونەتەوە. بۆیە زۆر ئاسانترە بەنێوی ڤۆلین «Voline» ناوە نهێنییەکەیەوە یادی بکەینەوە و لەبارەیەوە بدوێین. دایك و باوکی هەردووك پزیشکی دەرمانی بوون، لەباری ژیان ئەو توانایەی پێبەخشیبوون کە بتوانن مامۆستای زمانی فەرەنسی و ئاڵمانی بۆ مناڵەکانیان بگرن و بەم شێوەیە ڤسیڤۆلۆد «Vsevolod» و براکەی بۆریس Boris ئەو هەلەیان بۆ برەخسێت کە هەردوو زمانەکە لە سەرەتای لاوێتییاندا فێربن. ڤۆلین دەیتوانی بە هەردوو زمانی فەرەنسی و ئاڵمانی بەڕەوانی وەك زمانی ڕوسی کە زمانی دایکیی بوو هەم بدوێت و هەم بنووسێت. یەکەم خوێندنی گشتی خۆی لە کۆلێژێکی ناوچەی ڤۆرۆنیژ «Voronezh» دا بوو. پاش ئەوەی لەوێ خوێندنی تەواو کرد، نێردراوە بۆ خوێندنی مافناسی «jurisprudence» بۆ سانت پیتەرسبورگ «St. Petersburg» . بەلام گشت پلانەکانی بۆ ئامادەکاری ژیانی داهاتووی لە بارودۆخی ناجێگیر و پڕئاڵوگۆری ئەوکاتی ڕوسیەدا تێکچوون. ڤۆلین لە تەمەنی 19 ساڵیدا وەك خوێندکارێك بە بیری شۆڕشگێرانە ئاشنابوو. بەشێوەیەکی تایبەت خۆی بۆ کارکردن لە بزووتنەوەی کارگەری 1901دا تەرخانکرد.

لە ساڵی 1905دا کاتێك کە سەرهەڵدانی شۆڕشگێڕانەی شۆڕشگێکی گەورە سەراپای ئیمپراتۆری ڕوسیە گرتەوە، کە بەڕادەیەك فەرمانڕەوایی ڕۆمانۆڤ «Romanov»ی ڕوخاند، ئەو پیاوە لاوە کە لە ڤۆرۆنیژ«Voronezh»ەوە هاتبوو بە «پارتی سۆشیال شۆڕشگێڕ»ەوە پەیوەست بوو و ڕۆڵێکی چالاکانەی لەو راپەڕینەدا گێڕا، پاش سەرکوتی خوێناوی ڕاپەڕینەکە ئەویش لەگەڵ هەزارانی تر دەستگیرکرا. لە ساڵی 1907 دادگەی تزاری بۆ یەکێك لە دورخراوگە زۆر و زەبەدنەکانی تایبەت بە رامیارانی ڕوسیە دووری خستەوە. بەلام بەخت یاری بوو و توانی کەرەستەکانی دەربازبوون پەیدابکات و بەرەو فەرەنسە رابکات.

ڤۆلین لە فەرنسە هەلی گەورەی بۆ خوێندن و هەڵسەنگاندنی فێرگە جیاوازەکانی بزووتنەوەی سۆشیالیستی و ناسینی لایەنە جۆراوجۆرەکانی گرفتە کۆمەلایەتییەکانی بەگشتی بۆ ڕەخسا. پەیوەندی لەگەڵ ئازادیخوازە جۆراوجۆرەکان، لەوانە سێباستیان فۆرێ «Sebastian Faure » دەمراست و وتاربێژی ئەنارکیستەکانی فەرەنسە بەست، کە ڤۆلین ی لەگەڵ دەستەیەك لە ئەنارکیستەکانی ڕوسیە لە پاریس، ئا. ئا. کارێلین «A. A. Kareline »و گروپەکەی و ڕێکخراوە ڕوسیییەکانی تر لە دوورخراوگە ئاشناکرد.

ڤۆلین لەژێر کارایی ژینگە و دەوروبەرە تازەکەی، بەرە بەرە بۆچوونە رامیاری و کۆمەڵایەتییەکانی خۆی ڕاستکردەوە و سەرەنجام لە ساڵی 1911دا بەیەکجاری خۆی لە سۆشیال شۆڕشگێڕەکان دابڕی و بە بزووتنەوەی «ئەنارکیستی»یەوە پەیوەست بوو.

ساڵی 1913 کاتێك کە مەترسی کێشمەکێشی چەکدارانە و جەنگ باڵی بەسەر تەواوی ئەوروپادا کێشا، ئەو بووە ئەندامی کۆمیتەی نێونەتەوەیی دژی جەنگ. ئەم چالاکیانە سەروەرانی فەرەنسی هەراسانکرد و لە ساڵی 1915دا کاتێك کە بەرەکانی جەنگ سەراپای ئەوروپایان دەگرتەوە، میری ڤیڤیانی میلەرا «Viviani-Millerand» بڕیاری دا تاکۆتایی جەنگ بیخاتە ئوردوگەی دەستبەسەرکراوان. لەکاتی خۆیدا فریاکەوت و توانی بەیارمەتی هاوڕێ فەرەنسییەکانی بەرەو بۆردۆ « Bordeaux» رابکات. لەوێ وەك چاودێری هەمبار بە سواری کەشتییەکی باری بەرەو ئەمەریکا دەربازبوو.

ڤۆلین لە نیویۆرك بە « یەکێتی کارگەرانی ڕوس لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کانادا»وە پەیوەست بوو، ڕێکخراوێکی گەورە و فراوان کە نزیکەی 10،000 ئەندامی هەبوو و هاوبۆچوونی کۆنفیدراسیۆنی گشتی کارگەران «Confe’deration Ge’nerale du Travail» لە فەرەنسە لەوکاتەدا. بەمجۆرە وی مەیدانێکی گونجاوی بۆ هەڵسورانی خۆی دۆزییەوە. بەزوویی لە دەستەی نووسەرانی «Golos Truda» هەفتەنامەی دەنگی کارگەران ی فیدراسیۆن دا وەك یەکێك لە وتارنووسانی بە توانا دەستی بەکار کارکرد.

بەلام لە ساڵی 1917دا، کاتێك کە شۆڕش سەریهەڵدا، زۆرینەی دەستەی نووسەرانی دەنگی کارگەران «Golos Truda» بڕیاریاندا بەرەو ڕوسیە ئەمەریکا بەجێبهڵن و گۆڤارە خوڵییەکەیان بگوێزنەوە بۆ پێترۆگراد. لەگەڵ گەیشتنیان بەوێ، لەلایەن یەکێتی ڕاگەیاندنی ئانارکۆسەندیکالیستەکانەوە هاوکاریان کرا. بەمجۆرە کارکردن بۆ دەرکردن و بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەی دەنگی کارگەران لەسەر زەمینی روسیە ئاسان بوو. ڤۆلین بەو یەکێتییەوە پەیوەست بوو و دەستبەجێ وەك یەکێك لە نووسەرانی هەڵبژێردرا. لە مانگەکانی سەرەتادا رۆژنامەکە وەك هەفتانە دەردەچوو ، بەڵام پاش رووداوەکانی ئۆکتۆبەر و نۆڤەمبەری 1917 ڕۆژانە دەردەچوو.

لە سەردەمی میری بۆلشەڤیك لە مۆسکۆ، ڕێکەوتننامەی ئاشتی برێست – لیتۆڤسك «Brest-Litovsk» ڕوویدا کە تێیدا تەواوی ئۆکرانیا درایە دەست هێزەداگیرکەرەکانی ئاڵمان و نەمسا. لەبەر ئەم هۆیە ڤۆلین پێترۆگرادی بەجێهێشت و بەو هێزەوە، کە بەرەو ئۆکرانیا بۆ جەنگین دژی داگیرکەرە بیانییەکان و هاوکارە ڕووسەکانیان دەچوو، پەیوەست بوو. لەوێ ئەو هەلەی بۆ ڕەخسا کە بچێت بۆ بۆبرۆڤ «Bobrov» بۆ سەردانی خێزانەکەی کە لە ساڵی 1915ەوە، لەو کاتەوەی کە لە فەرەنسەوە بۆ ئەمەریکا ڕۆیشتبوو، نەیدیتبوون.

لە ماوەی ئەو هەیڤانەدا کە لە روسیا ئازادی لە ئارادا بوو، کاتێك کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی تر لەپاڵ ئارامی بۆلشەڤیکەکاندا بۆ راگەیاندنی بۆچوونەکانیان لە ڕێگەی بڵاوکراوە و کۆبونەوە ئاشکراکانیانەوە سوودیان لەو هەلە وەردەگرت، لەو کاتەدا ڤۆلین بە شێوەیەکی جێگیر و بەردەوام لە زۆر بواری جیاجیادا سەرقاڵی هەڵسوران بوو. لە بواری پەروەردەی گشتی سۆڤیەتی و هوشیارکردنەوەی خەڵکیدا بەشداریکرد، سەرەتا لە «Voronezh» و دواتر لە خارکۆڤ «Kharkov». لە پاییزی 1918دا لە پێکهێنانی فیدراسیۆنی ئانارکیستەکانی ئۆکرانیادا هاوکاری کرد، لە ماوەی چەند مانگێکدا ڕێکخراوەکە لەژێر نێوی زەنگ «Nabat»، کە ئەدەبیاتێکی فرەی بڵاوکردەوە. لەپاڵ ئۆرگانە سەرەکییەکەی لە کورسك «Kursk»، زەنگ ڕۆژنامەی هەرێمی لە زۆربەی ناوچەکانی ئۆکرانیادا لەژێر هەمان ناو «Nabat»دا هەبوو. ڤۆلین بوو بە ئەندامی دەستەی سکرتاری «Nabat» و دەستەی نووسەرانی گۆڤارە خولییەکەی. کۆنگرەی ڕێکخراوی ناوبراو لە کورسك «Kursk» ئەو بروابوونەیان پێبەخشی، کە کار لەسەر بنەماکانی راگەیاندنی چێکراو «Synthetical Declaration» بکات، ئەوەی کە دەبوو هەموو فێرگەکانی سۆشیالیزمی ئازادیخوازانە لە سەرتاسەری ڕوسیەدا پێی رازیبن و وایان لێبکات کە پێکەوە کار بکەن.

بەڵام نەخشە ئایەندەییەکانی «Nabat» تێکچوون، کاتێك کە لە بەهاری 1919دا میری سۆڤیەت دەستیکرد بە ڕێگری لە ئانارکیستەکان بە سەرکوتکردنی ڕۆژنامەکانیان و دەستگیرکردنی بە کۆمەڵی جەنگاوەرەکانیان. لەو کاتەدا بوو ڤۆلین بە لەشکری شۆڕشگێرانەی ماخنۆڤیستەکان «Makhnovist revolutionary movement» وە پەیوەست بوو. ماخنۆ لەو لەشکرەدا بەشێکی تایبەتی بۆ هوشیارکردنەوەی خەڵکی و ئامادەکردنیان بۆ سیستەمی کۆمەڵایەتی نوێ، کە لەسەر بنەمای خاوەندارێتی گشتی زەوی و خۆبەڕێوەبەرایەتی کۆمۆنەکان و هاوپشتی هەرەوەزییانە «federative» تەرخانکردبوو. ڤۆلین دەستبەجێ بوو بە لێپرسراوی ئەم بەشە و هەستا بەمکارە لە هێرشێکی سەراپاگیردا دژی دێنکین «Denikin».

لە دێسەمبەری 1919دا، شورای شۆڕشگێڕانەی سەربازی ئەوی نارد بۆ ناوچەی کریڤۆی ڕۆگ «Krivoi-Rog» بۆ وەستانەوە دژی پاگاندە مەترسیدارەکانی بەکرێگیراوانی هێتمان پێتلورا «Hetman Petlura»، لە ڕێگەدا تووشی گرانەتا«typhoid fever» دەبێ و ناچار لە ماڵە جوتیارێکدا دەمێنێتەوە. لەوکاتەدا هێرشەکەی لەشکری دێنکین «Denikin» تێکدەشکێت و ماوەیەکی کەم پاش ئەوە لەنێوان میری سۆڤیەت و پارتیزانەکانی ماخنۆ دا پشوویەکی نوێ دەستپێدەکات. ڤۆلین پاش ئەوەش هەر نەخۆش دەبێت، تا لە 14ی جانیوەردا لەلایەن بەکرگیراوانی سوپایی میری مۆسکۆ وە دەستبەسەر دەکرێ و لەم زیندانەوە بۆ ئەو زیندان ڕاکێشدەکرێت. ترۆتسکی دەستبەجێ بڕیاری لە سێدارەدانی دەردەکات، کە ڤۆلین بە هۆی ڕێکەوتی روداێکەوە لە مردن ڕزگاری دەبێت.

مارچی 1920 ڤۆلین بینرا بوو، کاتێك کە بەرەو مۆسکۆ دەبرا، تاوەکو ئۆکتۆبەری ئەوساڵە لەوێدا زیندانی بوو، تا کاتێك کە وی و زۆرێك لە ئانارکیستەکان بەپێی ڕێکەوتننامەیەکی نێوان یەکێتی سۆڤیەت و لەشکری ماخنۆ ئازادکرا. ڤۆلین دوبارە گەرایەوە بۆ خارکۆڤ «Kharkov»، لەسەر چالاکییەکانی پێشوی خۆی بەردەوامبوو و بەشداری لە بەردەوامی گفتوگۆکانی نێوان میری لینین و نوێنەرانی هێزەکانی ماخنۆ دا کرد. بەڵام ڕێکەوتنێك کە لەنێوان هەردوولادا پێکهاتبوو، بەزووی لەلایەن بۆلشەڤیکەکانەوە تێکدرا و لە نۆڤەرمبەردا، کەمتر لە مانگێك پاش ئازادبوونیان، ڤۆلین و زۆرێك لە هاوڕێکانی دووبارە دەستگیرکرانەوە و لە تاگانکا «Taganka» زیندانێکی موۆسکۆ دا دەستبەسەرکرانەوە.

لەوێدا بێجگە لە بۆچوونە ئازادیخوازانەکانیان هیچ بەڵگەیەکیان لە دژیان نەبوو. ئێستا ئیتر زۆر دژوار بوو، ئەگەری ڕودانی هەر ئاڵوگۆڕێك لە بارودۆخەکەدا دەیتوانی ببێتە هۆی ئەوەی کە هەموویان بەڕێگەیەك یا بەڕێگەی تر وەك ئەو هەزارانەی کە دواتر لەناوبران، لەنێوببرێن. بەڕێکەوت بوو کە لە ژیاندا مانەوە.

لە هاوینی 1921دا کۆنگرەی نێونەتەوەیی یەکێتییە سورەکان لە موۆسکۆ بەسترا. لەنێو نوێنەرەکاندا، نوێنەری هەندێك لە ڕێکخراوە ئانارکۆ-سەندیکالیستەکانی ئەسپانیا، فەرەنسە و وڵاتانی تر، ئەوانەی کە هاتبوون ئەوە هەڵسەنگێنن ئایا هاوپەیمانی لەگەڵ ئەم نێونەتەوەییە تازەدا گونجاوە یا نا. لەگەڵ گەیشتنیان بە پایتەخت، ئانارکیستەکان لە زیندانی تاگانکا «Taganka» دەستیان بە مانگرتن لەخوارد کرد، کە دە ڕۆژ درێژەی کێشا و دەسەلاتیان ناچار بە راگەیاندنی رونکردنەوەیەکی ئاشکرا کرد، کە بۆچی ئەوانە دەستگیرکراون.

کاتێك کە نوێنەرەکان ئەمەیان بیست کە چی رویداوە، ناڕەزایەتییەکی تونیان دەربڕی، پەیگیرانە خوازیاری ئازادکردنی هاوڕێ ڕوسییەکانیان بوون. بەڵام بەهۆی ئەم ئاشکراکردنەوە بوو، کە ڕوداوەکە لە کۆنگرەدا خرایەروو و میری ناچار بە ئازادکردنی مانگرتووان بوو، بەمەرجێك بۆ هەمیشە ڕوسیە بەجێبهێڵن. یەکەمجار بوو کە زیندانیانی رامیار لە بەناو وڵاتی سوری پرۆلیتاریا ناچار بە وڵاتبەدەری بکرێن.

هەروەها میری سۆڤیەت بێباك بوو لەوەی ئەم قوربانیانە بە پاسپۆرگەلێك کە لە سەربازە یوگوسلاڤییە گیراوەکانی جەنگ کە لە ڕێگەی گەرانەوەیاندا لێیان وەرگرتبوون، لە کۆڵی خۆی بکاتەوە . کاتێك کە دوورخراوان گەیشتنە لەنگەرگەی شتێتین «Stettin»ی ئاڵمانی، نێوی فەرمی خۆیان بە دەسەڵاتدارانی ئەوێندەرێ دا و ئەوەیان ئاشکراکرد کە ئەو پاسپۆرتانە کە لەلایەن بۆلشەڤیکەکانەوە پێیان دراون، لە راستیدا هی خۆیان نین. بەخت یاریان بوو لەوکاتەدا ئاڵمانیا بەخۆی لە بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانەدا بوو، ڕێکەوتێك کە کەمجار ڕوودەدات.

لەگەڵ ئەوەی کە فەرماندە (commissar)ی لەنگەرگەکە مافی یاسایی ئەوەی نەبوو ڕێگە بە کۆمەڵێك کە ژمارەیان دەگەیشتە بیست کەس بدات لە خاکی ئاڵمانیا دا بمێننەوە، هاوسۆزی خۆی لەگەڵیان نیشاندا و ڕێگەی دا دووان لە هاوڕێیانیان بڕۆن بۆ بێرلین، تاوەکو بزانن کە ئایا دەتوانن هاوڕێیانی خۆیان بۆ پشتیوانی لێکردن لێیان پەیدا بکەن، کە لێپرسراوەتی سەرپەرشتی و ڕێوشوێنی تازە بۆیان لە ئەستۆ بگرێت. کاتێك کە دوو نوێنەرەکە لە کاتی خۆیدا گەیشتنە بنکەی سەرەکی یەکێتییە سەربەخۆکانی کارگەرانی ئاڵمان لە پایتەخت، سکرتێری ڕێکخراوی ناوبراو فریتس کاتەر«Fritz Kater» بەخۆی لەگەڵیان چووە لای فەرماندەی پۆلیس و هەموو پەروەندە پێویستەکانی بۆیان واژۆکرد، بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند کاتژێرێکدا مۆڵەتنامەی هێنانی هەموو گروپەکە بۆ بێرلین وەربگرێت. بەمجۆرە لە کۆتایی 1921دا گەیشتنە بێرلین.

فریاکەوتنی ژمارەیەکی وا لەو کاتەدا کارێکی فرە ئاسان نەبوو، بەڵام هاوڕێیانی ئاڵمان ئەرکی سەرشانیان بەوپەری تواناوە بەجێگەیاند. بەتایبەتی ئەوەی کە زۆر سەخت بوو شوێن بۆ ژیانی هاوڕیێانی تازە دەستەبەر بکرێت، لە راستیدا پاش جەنگی یەکەمی جیهانی، پرسی خانووبەرە لە ئاڵمانیا نالەبار بوو و وەك گرفتێکی گەورەی نەتەوە تا چەند ساڵ دواتر مایەوە و ئەرکی دژواریان پەیداکردنی سەرپەنایەکی گونجاو بوو کە خێزانی حەوت کەسی ڤۆلین تێیدا نیشتەجێ بن. لە تاقە پەناگەی کۆمیتەکەیاندا لەو کاتەدا تەنیا یەك ژوور کە گەرمی تێدابوو، دەتوانرا دابین بکرێت.

ئەوکات، یەکەمجار بوو کە چاوم بە ڤۆلین و هاوڕێکانی کەوت. لەگەڵ ئەوەی کە تەنیا چل و یەك ساڵە بوو، بەپێی پرچ و ڕدێنی سپی هەڵگەرابووی، پیرتر و بەتەمەنتر دەهاتەبەرچاو. چوست و چالاکی و بزووتنە خێراکانی، بەخێرایی دیتنەکانی منیان ڕاستکردەوە. پیاوێکی خوێنگەرم و زیرەك و سەرنجراکێش بوو و ڕەوتار نەرمی و وردبینییەکەی پێچەوانەی بارودۆخە دەرەکی و نەهامەتییە کەسییەکانی بوون. بە توانایی لەرادەبەدەری لە وردەکاری و توانستی بەردوامی لە نووسیندا بە ئاسانی لەو ژوورە باڵابانەی کە دەبوو تەواوی خێزانەکەی تێیدا بخۆن و بخەون و ژیانی ڕۆژانەیان تێیدا بوگزەرێنن، لێهاتووی وییان نیشان دەدا.

لە راستیدا ڤۆلین لەو ماوەدا کە لە بێرلین بوو، گەلێك کاری بەسوودی بە ئەنجام گەیاند. پەرتووکۆکەیەکی هەشتا پەڕەیی بە زمانی ئاڵمانی لەمەر چەوساندنەوەی ئانارکیستەکان لە یەکێتی سۆڤیەت نووسی. ئەم زانیاریانە یەکەمین زانیاری دەستی یەك و بڕواپێکراوبوون لە دەرەوەدا لەمەڕ ئەوەی کە لەناو روسیەدا چی دەگوزەرا. پەتوکێکی پیتەر ئارشینۆڤ «Peter Arshinov»ی لەمەر مێژووی بزووتنەوەی ماخنۆڤیستی، بۆ سەر زمانی ئاڵمانی وەرگێڕا و لە هەمانکاتیشدا گۆڤارێکی ڕوسی بەنێوی کارگەرانی ئانارکیست دەرکرد. لەپاڵ ئەمەشدا کارێکی زۆر چڕوپڕی بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی ئاڵمانی ئەنجامدا، ئامادەکاری و وتارگەلی بۆ بڵاوکراوەکانمان دەنووسی.

ڤۆلین بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بێرلین مایەوە، پاش ئەوە لەلایەن سێباستیان فۆرێ «Sebastian Faure» داوانامەیەکی پێگەیشت، بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی لە پاریس نیشتنەجێ بن، چونکە لەو ڕۆژانەدا گوزەرانی ژیان لە وێندەرێ زۆر لە ئاڵمانیا باشتربوو. فۆرێ «Faure» ئامادەگەر و بلاوگەری ئینکلۆپێدی ئانارکیستی «Encyclopedie Anarchiste» بوو و پێویستی بە کەسێك بوو کە شارەزایی لە زمانەکانی تردا هەبێت و بە بەردەوامی هاوکاری بکات. بەمشێوەیە ڤۆلین مەیدانێکی گونجاو و لەباری بۆ چالاکییەکانی دۆزییەوە. وتارگەلێکی جۆراوجۆری بۆ ئینکلۆپێدییە نوێیەکە نووسی، زۆرێکیان وەك نامیلکە بە گەلێك زمانی تر بڵاوبوونەوە. هەروەها، وی بە پێشنیارەکەی فیدراسیۆنی نیشتمانی کارگەران «Confederacion Nacional del Trabajo» لە ئەسپانیا ڕازیبوو، کە تێیدا داوای لێکرابوو ببێتە سەرنووسەری بلاوکراوە خولییەکەیان ئەسپانیای دژە فاشیست « I L’Espagne Anti Fasciste» لە پاریس.

بەلام سەرەرای ئەوەی کە باری گوزەرانی لە فەرەنسە لەچاو ئاڵمانیا باشتربوو، بەدواهاتنێکی ناخۆشی بۆی هەبوو. ئەوەی کە لە بارێکی ناهەمواردا هاوسەرەکەی مرد، کە ناخۆشترینیان بوو. پاش ماوەیەكی کەم بەرەو «نیم Nimes»، پاریسی بەجێهێشت و پاشان گەیشتە مارسێڵس «Marseilles». لەوێندەرێ کەوتە نێو جەنگی جیهانی دووەم، پاش ئەوەی کە نازییەکان پەلاماری فەرەنسەیان دا، ڕێوشوێنی ڤۆلین فرەتر کەوتە مەترسییەوە. لە حەشارگەیەکەوە بۆ حەشارگەیەکی تر، WRS ناچاریکرد کە لەناو نەهامەتییەکی سەراپاگیردا و نائومێدییەکی ترسناکدا بژی.

کاتێك کە جەنگ تەواو بوو، گەرایەوە بۆ پاریس، بەلام تەنیا بۆ کەوتن لە نەخۆشخانە، لەەر ئەوەی سەخت تووشی نەخۆشی سیل«tuberculosis» بوو بوو و بەخۆی دەیزانی کە چەند ڕۆژێك ژیانی ماوە. لە 18ی سێپتەمبەری 1945دا لەوێندەرێ مرد. زۆرێك لە هاوڕێ دێرینەکانی لە دوا بەڕێکردندا لەگەڵی بوون، کە بە سوتاندنی – شێوەیەکە لە ناشتنی مردووان- لە گۆرستانی دێرینەی پێر لەشەیز «Pere-Lachaise» کۆتایی هات. هاوڕێیانی هاوڕێیەکی کۆڵنەدەریان لەدەست دا کە ژیانێکی پڕ چەرمەسەری بردە سەر، بەلام ئەوەی کە بۆ ئەمان جێما خەباتی بێوچان بوو بۆ دونیایەکی باشتر و لەپێناو ئازادی و دادپەروەی کۆمەڵایەتی.

ئەم ژیاننامەیە لە پێشەکی پەرتووکی شۆڕشێکی نەناسراو «Unknown Revolution» ڤۆلین، وەرگیراوە، کە ڕۆدۆلف ڕۆکەر ژیاننامەکەی تێدا نووسیوە، وەرگیراوە.

* ئەم تیترە من بۆم داناوە. و. ك

سەرچاوەی لێوەرگیراو :http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/bright/voline/biography.html

به‌شێك له نامه‌ی پییه‌ر پرۆدۆن بۆ ماركس

با، هه‌رگیز، هیچ پرسیارێك وه‌كوو بابه‌تێكی یه‌كجاره‌كی و ته‌واو وه‌رنه‌گرین و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌یكه دوایین باس و لێدوانی خۆشمان هه‌ڵسه‌نگاند و پێیداچووینه‌وه و كۆتاییمان پێهێنا، بتوانین ئه‌گه‌ر پێویست بێت جارێكی تریش به شێنه‌یی، به پێكه‌نین و قسه‌ی خۆش ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه.

وه‌ره با ئێمه په‌یامنێرانی دینێكی نوێ نه‌بین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه، دینی مه‌نتیق، دینی عه‌قڵێكی ته‌واو بێت.”

به‌شێك له نامه‌ی پییه‌ر پرۆدۆن* بۆ كارڵ ماركس سه‌باره‌ت به كاری هاوبه‌ش، هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رت و مه‌رجانه‌ش كه پرۆدۆن له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ ماركسدا باسیان لێوه‌ده‌كات.

بۆ كارل ماركس

وه‌ره‌ به ته‌واوی توانا بۆ دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه كار و ڕاوێژ بكه‌ین، به‌م چه‌شنه ‌كه‌ ئه‌م یاسایه‌ له كۆمه‌ڵگادا كار ده‌كات، واته باشترین شێوازێك كه ده‌كرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وان بیگرینه به‌ر.

به‌ڵام، بۆ خاتری خوا، دوای ئه‌وه‌یكه گشت به‌سته‌ڵه‌كه فكرییه‌كانمان وه‌لانان، ڕێگا مه‌ده ئه‌وه‌یكه هه‌وڵمان بۆی داو و پێی گه‌یشتین، بیڕوڕا و تێڕوانینێكی تر به سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنین و ده‌رخواردیان بده‌ین …. من له قووڵایی دڵمه‌وه ڕێز له بیروڕای تۆ ده‌گرم كه ده‌خوازی ته‌واوی تێڕوانینه جۆراوجۆره‌كان لێكبده‌یه‌وه و ڕوونیان بكه‌یه‌وه.

با، له كردار و ڕه‌فتاردا، باش و مێهره‌بان بین. ڕێگا بده نموونه‌یه‌‌ك له پێكه‌وه هه‌ڵكردنی (تۆلێرانس) وشیارانه و دووربینانه به جیهان نیشان بده‌ین.

ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته‌ كه ئێمه له سه‌روی جووڵانه‌وه‌یه‌كی نوێین. وه‌ره با ئێمه خۆمان وا نیشان نه‌ده‌ین كه ته‌حه‌مولی كه‌س ناكه‌ین.

وه‌ره با ئێمه په‌یامنێرانی دینێكی نوێ نه‌بین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م دینه، دینی مه‌نتیق، دینی عه‌قڵێكی ته‌واو بێت.

وه‌ره هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌خێر هاتن بكه‌ین و به باوه‌شێكی ئاوه‌ڵا وه‌ریبگرین و هه‌ر چه‌شنه بایكۆت، ڕیزپه‌ڕیی (استثناء) و وشكه‌سۆفیه‌تی مه‌حكوم بكه‌ین.

با، هه‌رگیز، هیچ پرسیارێك وه‌كوو بابه‌تێكی یه‌كجاره‌كی و ته‌واو وه‌رنه‌گرین و ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌یكه دوایین باس و لێدوانی خۆشمان هه‌ڵسه‌نگاند و پێیداچووینه‌وه و كۆتاییمان پێهێنا، بتوانین ئه‌گه‌ر پێویست بێت جارێكی تریش به شێنه‌یی، به پێكه‌نین و قسه‌ی خۆش ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه.

به‌ پێی مه‌رجێكی وا، به‌خۆشییه‌كی ته‌واوه‌‌وه، له كۆڕی ئێوه‌دا به‌شدار ده‌بم. ئه‌گینا، به‌شدار نابم.”

وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: قه‌ره‌نی قادری 2004.07.18


*
پییه‌ر پرۆدۆن (Pierre Proudhon (1809-1865

سه‌رچاوه: كتێبی ـ بزرگان اقتصاد (The Worldly Philosophers)
نووسه‌ر: R. L. Heilbrone

تێبینی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ سایتی کوردستان پرێس وه‌رگیراوه‌.

دژه‌خونی ناوه‌کی له‌ شۆڕش

نوسینی Jean-Jacques GANDINI:

نه‌ستۆر ماخنۆ یه‌کێکه‌ له‌ که‌سایه‌تیه‌ نمونه‌ییه‌کانی مێژووی شۆڕشگێڕی‌ که‌ بۆ باسکردنی ڕه‌وتی ژیانی، ده‌بێ له‌ ته‌کنیکی نواندنی داستان سوود وه‌ربگیرێت. که‌واته‌ با به‌خاتری ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ له‌ مێژوو سوپاسی فرانسوا هوبورژه ‌1 بکه‌ین. که‌ کارێکی باشی له‌مه‌ڕ بزوتنه‌وه‌ی یاخیانه‌ی ئه‌نارکیستی ئۆکرانیا له‌نێوان ساڵانی 1918 تاوه‌کو 1921 نوسیووه‌، بزوتنه‌وه‌یه‌ك که‌ نه‌ناسراو بوو و تا ماوه‌یه‌کی زۆر وێناکردنێکی ئاوه‌ژوو له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌خرایه‌ ڕوو. گوندنشینانی ئۆکرانی به‌تایبه‌ت له‌ باشوری وڵات، به‌ ملنه‌دان به‌هه‌لومه‌رجی ڕێکه‌وتننامه‌ی برێست – لیتۆڤسك، «Brest Litovsk »ی مارسی 1918 له‌ پاریس به‌سترا، که‌ تێیدا بۆلشه‌ڤیکه‌ تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌کان ئۆکرانیایان به‌ ئیمپراتۆری نه‌مساوی – ئاڵمانی به‌خشی، جوتیارانی ئۆکرانی له‌ چوارچێوه‌ی سوپایه‌کی پارتیزاندا کۆبوونه‌وه‌ و له‌نێو خۆیاندا که‌سێکیان به‌ فه‌رمانده‌ی سوپا هه‌ڵبژارد.

نه‌ستۆر ماخنۆ نه‌ك ته‌نیا نیشانیدا که‌ ستراتیژی داڕێژه‌رێکی بێهاوتایه‌، به‌ڵکو له ‌هێزێك که‌ له‌ باوه‌ڕه‌ «ئه‌نارکیستی»یه‌کانی خۆی وه‌ریده‌گرت، توانی سیسته‌می زه‌وی دابه‌شکردن و یاسای بنه‌ڕه‌تی سۆڤیه‌ته‌کان پیاده‌کات. له‌م یاسایه‌دا، سۆڤیه‌ته‌کان له‌ ڕێوشوێنی کۆمه‌له‌ ئازاده‌ فیدراڵیه‌کان به‌هره‌مه‌ند بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌، پاش ‌ڕێکه‌وتنامه‌ی ئاشتی 11 نۆڤه‌مبه‌ری 1918 ئه‌و له‌گه‌ڵ هیزه میللیگه‌راکانی سیمۆن پێتلیۆورا «Simon Petlioura» و پاشان له‌گه‌ڵ ڕوسه‌ سپیه‌کان به‌ فه‌رمانده‌یی ئانتۆن دێنیکین«Anton Denikine» که‌ له‌ژێر پشتیوانی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کانی فه‌رانسه‌ – بریتانی دا بوون که‌وته‌ شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌؛ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون که‌ به‌ هه‌ر نرخێك بووه‌ به‌ر به‌ گه‌شه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی بگرن.


سوپای پارتیزانی ماخنۆ له‌پاڵ پاراستنی پایه‌ وئامانجه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سوپای سوور دا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی له‌دژی دوژمنی هاوبه‌شیان ئیمزاکرد، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن سوپای سووره‌وه ‌دژه‌خونی له‌م سوپا پارتیزانه‌ کرا و بزوتنه‌وه‌که‌ له‌نێوبرا. له‌ ڕوانگه‌ی «ترۆتسکی‌»یه‌وه‌، ئه‌م سوپایه‌ ته‌نیا ” یاخیبونێك بوو له‌ژێر ئه‌م ناوه‌ پۆشراوه‌دا که‌ هه‌وڵی ده‌دا حکومه‌تی بۆرژوازی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆلاکه‌کان بگه‌یێنێته‌ ده‌سه‌ڵات.” (کۆلاك به‌ جوتیاره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی پێش شۆڕشی ڕوسیه‌ ده‌وترا). به‌ڵام له‌ ڕاستیدا، لایه‌نگرانی حکومه‌تی تاکپارتی به‌رگه‌ی‌ هێنانه‌دی به‌کرده‌وه‌ی‌ دروشمه‌کانی سه‌ربه‌خۆیی و دیموکراسی ڕاسته‌وخۆیان نه‌ده‌گرت. ماخنۆ که‌ له‌دوی ده‌گه‌ڕان له‌ ئۆگوستی 1921دا ناچاربوو مه‌یدانی خه‌بات به‌جێهێڵێ و له‌ وڵاتی ڕۆمانیا ببێته‌ په‌نابه‌ر؛ دواتر له‌ ساڵی 1925دا چووه‌ پاریس، ماوه‌یه‌ك له‌ شیرکه‌تی ڕینۆ ده‌ستی به‌کارکردن کردوو و سه‌ره‌نجام له‌بارێکدا که‌ به‌ڕاده‌یه‌ك له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه‌ له‌بیرکرابوو له‌ جولای 1934دا به‌کارایی نه‌خۆشی سیل مرد.


ئه‌گه‌ر وی دوو ساڵی‌تر زیندوو بمایه،‌ ده‌یتوانی ڕۆژه‌کانی شۆڕشگێڕی له‌ جولای 1936دا ببینێ، ڕۆژانێك که‌ خه‌ڵکی ئه‌سپانیا له‌ بارێکدا که‌ له‌لایه‌ن خه‌باتگێڕانی ئه‌نارکیست، سۆشیالیست و مارکسیسته‌کانه‌وه‌ پشتیوانیان لێده‌کرا، ده‌سته‌ ده‌سته‌ ده‌ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و کوده‌تای دژی ده‌وڵه‌تی کۆمارییان‌ تێکشکاند، کوده‌تایه‌ك که‌ به‌ ڕاگه‌یاندنێك (Pronuncimento) له‌لایه‌ن ژه‌نراڵ فرانکۆ وه‌ ئه‌نجام درا، ئه‌م بزوتنه‌ی خه‌ڵك به‌خێرایی بووه‌ هۆی ڕوخانی سیسته‌می زاڵ.


هانس ئێریش کامینسکی «Hans Erich Kaminsky » 2 ده‌که‌وێته‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی،‌ که‌ له‌ شاره‌ گچکه‌کان و دێهاته‌کانی «کاتالۆنیا» شۆڕش چ شێوه‌یه‌کی ‌به‌خۆوه‌گرت: پاڵپشتی کۆمیته‌ شۆڕشگێڕه‌کان به‌زۆری له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌ سه‌ندیکالیسته‌کانه‌وه‌ بوو. فێلیکس کاراسکوێر 3«Felix Carras quer »یش به‌سه‌رهاتی ڕاسته‌وخۆ له‌مه‌ڕ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌ هه‌ره‌وه‌زییه‌ کشتکاریه‌کان له‌لایه‌ن وه‌رزێرانی «ئاراگۆن»‌ه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌، وه‌رزێرانێك که‌ پێشڕه‌وانی کۆمه‌ڵگه‌ی بێ چێن بوون. سێدریك دوپۆن 4«Cédric Dupon»یش به‌ نۆره‌ی خۆی وه‌بیرمان دێنێته‌وه‌ که‌ ئه‌م شۆڕشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ته‌نیا له‌سنوری پێشه‌سازی و کشتوکاڵدا نەگیرسایه‌وه‌، به‌ڵکو مه‌یدانگه‌لی وه‌ك گواستنه‌وه‌ و بارکردن، خزمه‌تگوزاری، نه‌خۆشخانه‌کان، په‌روه‌رده‌ و فێرکردن، سینه‌ما و هیتریشی گرته‌وه‌ و به‌ربڵاویان ته‌نیا له‌ ناوجه‌ی کاتالۆنیا و ئاراگۆن‌ی سنوردار نه‌بوو.


به‌ڵام له‌ مانگه‌کانی ئایار و جونی 1937دا شۆڕشی ئه‌سپانیا به‌ده‌ستی ستالینیسته‌کان له‌پشته‌وه‌ خه‌نجه‌ری لێدرا. پارتی کۆمونیستی ئه‌سپانیا که‌ له‌ جولای 1936دا که‌مایه‌تیه‌کی زۆر بچووکی پێکده‌هێنا، به‌ پشتبه‌ستن به‌ چینی ورده‌بۆرژوازی له‌ ناوخۆ و یه‌کێتی سۆڤیه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ره‌به‌ره‌ ده‌سه‌ڵات و گرنگی خۆی زیادکرد. ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای یارمه‌تییه‌ فراوانه‌کانی ئاڵمانی نازی و ئیتالیای فاشیشت بۆ لایه‌نگرانی فرانکۆ، هێزه‌کانی فه‌ره‌نسه‌ – بریتانی له‌هه‌ر جۆره‌ خۆتێوه‌ردانێك خۆیان لادا.


خۆزێ فێرگۆ « José Fergo» له‌ دواین ژماره‌ی «Contretemps»دا 5 به‌ بۆنه‌ی وه‌رگێڕانی په‌رتوکی «Spain betyard»6 به‌ زمانی ئه‌سپانی، ئامانجی دوو لایه‌نه‌ی ستالین به‌ شێوازێکی سه‌رنجڕاکێش لێکده‌داته‌وه‌: ئامانجی یه‌که‌م ئه‌وه‌ بوو که‌ به‌هه‌ر ئامرازێکی گونجاو به‌ر به‌ گه‌شه‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بگرێت و جۆرێك له‌ دیموکراسی گه‌لی دارێژێ که‌ به‌ته‌واوی وابه‌سته‌ به‌و «ستالین» بێت و ئه‌نجامی وه‌ها ئامانجگه‌لێك ده‌زانین… شیاوی وتنه‌ که‌ په‌رتوکی « Spain betyard»، له‌لایه‌ن ماری هابێرت «Mary Habert»، ڕۆڵاند ڕادسۆن «Roland Radson » و گرێگۆری سێڤاستیانۆڤ « Gregory Sevastianov»یه‌وه نوسراوه‌ و پشتیه‌ستوره‌ به‌ دواین ئه‌رشیڤه‌کان که‌ تایبه‌تن‌ به‌ شه‌ڕی نێوخۆی ئه‌سپانیاوه‌ و هه‌نووکه‌ له‌ مۆسکۆ دستی هه‌موانی پێڕاده‌گا.

سه‌رچاوه‌کان:


١. Makhno: شukraine libertaire ١٩١٨ . ١٩٢١, Editions Libertaire et du Monde دو به‌رگ، ٧٠ لاپه‌ڕه‌، هه‌ر به‌رگێک ١٠ يۆرۆ Libertaire Paris, ٢٠٠٢.


٢.Ceux de Barcelon, Allia,Paris , ٢٠٠٣ ١٩٠لاپه‌ڕه‌، ١٨ يۆرۆ


٣. Les Collectivités,ďAragon:Espagne ٣٦٣٩ . Ed.CNT-RR,paris,٢٠٠٣,٢٩٢ لاپه‌ڕه‌، ١٢ يۆرۆ


٤. Ils ont osé! Edition du Monde Libertaire Paris,٢٠٠٢. ٤٠٨ لاپه‌ڕه‌، ١٥ يۆرۆ


٥ . A Contretemp,n ١١, mars ٢٠٠٣, c/oF.٥٥ Gomez ٥٥. rue des Prairies, ٧٥٠٢٠ . Paris


٦. España Traicionada : Stalin y la guerra Civil, Planta, ٢٠٠٢, ٦٢٨ لاپه‌ڕه‌ Spain Betrayed, Yale University Press, . ٢٠٠١

* ئه‌م وتاره‌ له وێبلاگی ‌http://hezhean.kurdblogger.com وه‌رگیراوه‌.

ئانارکیزم ، مه‌رگ و ژیان

“ڕێم بده خه‌یاڵکه‌م له‌نێو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌دا، ئه‌ستێره‌یه‌ك هه‌یه‌، که‌ له‌نێو بومولێڵی نامۆی ژیاندا ڕێنوێنیم ده‌کا‌”

رابیندرات تاگور

ئانارکیسته‌کان ڕۆڵێکی چه‌ندانیان له‌ بزوتنه‌وه‌ی کڕۆنشتات‌ دا نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێ له‌به‌رچاوی نه‌گرین، که‌ کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی کڕۆنشتات داوای له‌ دوو که‌س له‌وان کرد، که‌ به‌ بزوتنه‌وه‌که‌وه‌ په‌یوه‌ست بن. که‌سی یه‌که‌م «یارچوك Yartchouk» دامه‌زرێنه‌ری سۆڤیه‌تی کڕۆنشتات له‌ 1917دا و ئه‌وی‌تر ڤۆلین بوو. به‌ڵام ئه‌م بانگه‌وازه‌ ناکام مایه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هه‌ردووکیان له‌و کاته‌دا له‌ چنگ بۆلشه‌ڤیکه‌کاندا ده‌ستبه‌سه‌ربوون. به‌ وته‌ی «ئیدا مێت Ida Mett» مێژونووس و نووسه‌ری په‌رتووکی «ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات «La Revotle De Cronstad» کارایی ئانارکیسته‌کان له‌سه‌ر کڕۆنشتات ته‌نیا له‌و ڕوانگه‌وه‌ ده‌کرێ ناو بهێنرێت، که‌ «ئانارکیزم»یش ڕاگه‌یێنه‌ری تێڕوانینی دیموکراسی کارگه‌ری بوو. به‌هه‌ر بارێکدا هه‌رچه‌نده‌ ئانارکیسته‌کان ده‌ستبه‌کاربوونیکی ڕاسته‌وخۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینه‌که‌دا نه‌بوو، به‌ هی خۆیانیان زانی.

ڤۆلین دواتر نووسی: ” …. کڕۆنشتات یه‌که‌مین هه‌وڵی ته‌واو سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری بوو بۆ ڕزگاربوون له‌ کۆتی هه‌رجۆره‌ ده‌سه‌ڵاتێك و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی . ئه‌م هه‌وڵه‌ به‌ده‌ستی خودی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش، ڕاسته‌وخۆ به‌بێ هانابردن بۆ شوانه‌ ڕامیاره‌کان، ڕابه‌ران و سه‌رپه‌رشتیگه‌ران ئه‌نجامدرا“. «ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان»یش وتی : “کڕۆنشتات، ئه‌فسانه‌ی ده‌وڵه‌تی پڕۆلیتێری کرده‌ نه‌خشه‌ی سه‌رئاو و سه‌لماندی که‌ له‌نێوان دیکتاتۆری پارتی کۆمونیست و شۆڕشدا بواری هیچ جۆره‌ سازشێك نییه‌!”.

سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی خۆتێهه‌ڵقورتانی ڕاسته‌وخۆی ئانارکیسته‌کان له‌ ڕاپه‌ڕینی کڕۆنشتات ‌دا، سه‌رکوتی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ بیانوویه‌کی گونجاوی دایه‌ده‌ست داموده‌زگه‌ی فه‌رمانڕه‌وا تاوه‌کو کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئانارکیزم‌دا که‌ هێشتاکه‌ ترسێکی گه‌وره‌ بوو بۆی، یه‌کلایی بکاته‌وه‌! چه‌نده‌ هه‌فت پێش سه‌رهه‌ڵدانی یاخیبوونه‌که، واته‌ رۆژی هه‌شته‌می فێبریوه‌ری 1921، «کڕۆپۆتکین‌»ی به‌ساڵاچوو، له‌ خاکی ڕوسیه‌دا مرد. به‌خاکسپاردنی وی به‌ڕێکردنێکی پڕشکۆی به‌خۆوه‌گرت. به‌شداربووانێک، که‌ ژماره‌یان لانیکه‌م سه‌د هه‌زار که‌س ده‌بوو، ته‌رمی وییان به‌خاک ده‌سپارد.‌ ئاڵای ڕه‌ش و سووری گروپه‌ ئانارکیسته‌کان ئامێته‌بوون. له‌سه‌ر ڕه‌شی ئاڵاکان به‌ خه‌تێکی سوور ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ به‌رچاو ده‌که‌وت : ” له‌ هه‌رکوێ ده‌سه‌ڵات هه‌بێ ، ئازادی بونی نییه‌ “.

نووسه‌رانێك، که‌ له‌مه‌ڕ «کۆپۆتکین»‌ه‌وه‌ نووسیویانه‌، ئه‌م خۆپیشاندانه‌ وه‌ك « دواهه‌مین خۆنواندنی گه‌وره‌ له‌ دژی سه‌رکوتی بۆلشه‌ڤیکه‌کان» ناودێنن. به‌شداربووان تێیدا «نه‌ك ته‌نیا بۆ ڕێزلێنان له‌ کۆپۆتکین، به‌ڵکو هه‌رواش بۆ ‌داخوازی جێگیرکردنی ئازادی به‌شدارییان تێداکرد». پاش سه‌رکوتی کڕۆنشتات، سه‌دان ئانارکیست ده‌ستبه‌سه‌رکران. چه‌ند مانگ دوای ئه‌وه، ئازادیخوازێك به‌نێوی فانی بارۆن « Fanny Baron» و هه‌شت که‌سی‌تر له‌ هاوه‌ڵه‌کانی له‌ سیاچاڵه‌کانی زیندانی «چكا»دا له‌ مۆسکۆ، گوله‌باران کران.

گوله‌ی ڕزگاربوون نرا به‌ مێشکی ئانارکیستی خه‌باتکاره‌وه‌. له‌م باره‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیه‌، ئه‌و ئانارکیستانه‌ی که‌ ئه‌زموونی ڕوسیه‌یان تێپه‌ڕاندبوو، به‌ فراوانی که‌وتنه‌‌ ڕه‌خنه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان، تاوه‌کو بیری ئازادیخوازانه‌ هه‌رچی فره‌تر به‌رجه‌سته‌ بکه‌ن. له‌ سه‌ره‌تای سێپته‌مبه‌ری 1920دا کۆنگره‌ی یه‌کێتی ئانارکیسته‌کانی ئۆکرانیا نابات «Nabat» به‌ ڕاشکاوی «دیکتاتۆری پڕۆلیتاریا» که‌ ناچار کاری به‌ دیکتاتۆری به‌شیك له‌ پڕۆلیتاریا -به‌شێك، که‌ له پارت‌دا ڕێکخراوه‌- فه‌رمانبه‌ران و مشتێك له‌ ڕابه‌ران کۆتایی دێت، ڕه‌تکردببووه‌وه‌. «کۆپۆتکین»‌یش ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ مردنی، نیگه‌رانی خۆی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی «دیوانسالاری ته‌واوعه‌یار» له‌ وڵاتدا ده‌ربڕیبوو: ” به‌ بڕوای من، هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانی کۆماری کۆمونیستی له‌سه‌ر پایه‌کانی ده‌وڵه‌ت و توندوتیژی ناوه‌ندگه‌رایانه‌ و له‌ژێر زۆری یاسا ئاسنینه‌کانی دیکتاتۆری تاکپارتی، به شکستێکی گه‌وره ‌کۆتایی ‌دێت. ڕوسیه‌ نیشانیداین، که‌ بۆچی نه‌ده‌بوو مل به‌ کۆمونیزم بدرێت”.

ڕۆژنامه‌ی فه‌ره‌نسایی ئازادیخواز «Le Libbertaire» له‌ ژماره‌ 14ی 7ی جێنیوه‌ری 1921 خۆیدا، بانگه‌وازێکی پڕ وره‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کانی ڕوسیای بۆ پڕۆلیتاریای جیهان‌، بڵاوکرده‌وه‌ : “هاوڕێیان، وه‌ك ئێمه‌ کۆتایی به‌ فه‌رمانڕه‌وایی بۆرژوازی له‌ وڵاته‌کانتاندا بهێنن! به‌ڵام وریابن، هه‌ڵه‌کانی ئێمه‌ دووباره‌ نه‌که‌نه‌وه‌! نه‌هێڵن کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تی ببێته‌ فه‌رماةره‌وایی وڵاته‌کانتان”.

ئانارکیستی ئاڵمانی، ڕۆدۆلف ڕۆکه‌ر «R . Rocker»یش له‌ ساڵی 1920دا په‌رتوکێکی به‌ناوی «شکستخواردنی کۆمونیزمی ده‌وڵه‌تی» نووسی و له‌ ساڵی 1921دا بڵاوی کرده‌وه‌! ئه‌مه‌ یه‌که‌مین ئه‌زموون و لێکدانه‌وه‌ی سیاسی بوو له‌مه‌ڕ شێواندنی شۆڕشی ڕوسی. له‌ ڕوانگه‌ی «ڕۆکه‌ر‌»ه‌وه ‌”دیکتاتۆری پڕۆلیتێریانه‌ نه‌ك ده‌ربڕی خواستی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ڵکو دیکتاتۆری پارتی بوو، که‌ پاگه‌نده‌ی نوێنه‌رایه‌تی چینی کارگه‌ری ده‌کرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ تاکه‌ پشتوپه‌نای ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌نێزه‌کانی بوو، له‌پشت په‌رده‌ی دیکتاتۆریه‌تی پڕۆلیتاریادا، چینێکی تازه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و په‌ره‌یسه‌ندووه‌، چینی کۆمیساره‌کان یا کۆمیسارسالاری، ئه‌وڕۆکه‌ جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌لکی، ده‌مکوتگه‌ری ئه‌م چینه‌ به‌ هه‌مان ئه‌ندازه هه‌ست پێده‌که‌ن، که‌ دوێکه‌ له‌ سایه‌ی ده‌مکوتگه‌ری ڕژێمی پێشوودا هه‌ستیان پێده‌کرد”.

کاتێک، که‌ گشت توخمه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ زۆر و به‌ته‌واوی بکێشینه‌ ژێر فه‌رمانی حکومه‌تی ته‌واو سه‌رپشک، ئه‌نجامه‌که‌ی «شتێک واوه‌تر له‌ زنجیره‌ پله‌وپایه‌ی فه‌رمانبه‌ری نابێت و ئه‌مه‌ چاره‌نووسی بێگه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕشی ڕوسیا بووه‌». «بۆلشه‌ڤیکه‌کان نه‌ک ته‌نیا ده‌زگه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ریان له‌ کۆمه‌لگه‌ی پێشووتر به‌ پوختی وه‌رگرت، به‌ڵکو وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێکیان پێبه‌خشی که‌ هیچ حکومه‌تێکی‌تر له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ی له‌ توانادا نه‌بوو»!

له‌ مانگی جونی 1992دا گروپێك له‌ ئانارکیسته‌ په‌نابه‌ره‌کان له‌ ئاڵمان، په‌رتوکێکی گچکه‌ و په‌رده‌هه‌ڵماڵێنه‌رانه‌یان به‌ناوی «سه‌رکوتی ئانارکیزمی روسیه‌ی سۆڤیه‌تی» بڵاوکرده‌وه‌، که‌ به‌ خامه‌ی ئا. گۆریێلیک «A . Gorielik» ، ئا. کۆمۆڤ «A.Komoff» ، گ.پ. ماکسیمۆڤ «G.P. Maximoff» ڤۆلین «Volin» نووسرابوو! ڤۆلین به‌خۆی له‌ ساڵی 1923دا ئه‌و په‌رتووکه‌ی وه‌رگێڕایه‌ سه‌ر زمانی فه‌ره‌نسی. ئه‌م په‌رتووکه‌ لیستی ناوی گیانبه‌ختکردووانی ئانارکیستی به‌پێی ئه‌لف‌وبێ تێدابوو. ئه‌لێکسانده‌ر بێرکمان «Aleksander Berkman» له‌ ساڵی 1920 و 1922دا، ئێما گۆڵدمان «Emma Goldman» له‌ ساڵی 1922 و 1923دا نامیلکه‌ی فره‌یان له‌باره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌‌ ناخۆشانه‌ی که‌ له‌ ڕوسیه‌‌دا دیتبوونیان، بڵاوکرده‌وه‌!

ئه‌و «ماخنۆڤیست»انه‌یش، که‌ گیانیان ده‌ربازکردبوو و په‌نایان بۆ ڕۆژاوا هێنابوو، له‌وانه‌ پیته‌ر ئارشینۆڤ «Peter Arshinov» و خودی نه‌ستۆر ماخنۆ «Nestor Makhno»، هه‌رکه‌سه‌و ئه‌وه‌ی دیتبووی بڵاوی کرده‌وه‌. پاش ماوه‌یه‌کی زۆر، له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووه‌م‌دا، دوو به‌رهه‌می گه‌وره‌ و سه‌ره‌کی ئازادهزران له‌باره‌ی «شۆڕشی ڕوسيه»وه‌ به‌ خامه‌ی گ. پ. ماکسیمۆڤ «G.P. Maximoff» و ڤۆلین «Volin»ه‌وه‌ نووسران و چاپکران. ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ به‌خۆیان گه‌واییه‌ك بوون له‌سه‌ر تێپه‌ڕینی ساڵانێکی دوورودرێژ و به‌ئه‌زموونی ئه‌ندێشه‌کان ‌لای ئانارکیسته‌کان.

ماکسیمۆڤ گه‌وایی خۆی به‌زمانی ئینگلیزی بلاوکرده‌وه‌: له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ بوو، که‌ وانه‌کانی ڕابوردوو، مسۆگه‌رکه‌ری داهاتوویه‌کی باشترن. چینی فه‌رمانڕه‌وای تازه‌ له‌ سۆڤیه‌ت ناتوانێت و نابێت بۆ هه‌میشه‌ درێژه‌ به‌ژیانی خۆی بدات و سه‌ره‌نجام سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ به‌سه‌ریدا سه‌رده‌که‌وێ! هه‌لومه‌رجی خۆیی وه‌ها ئاڵوگۆڕێك ده‌که‌نه‌ شتێکی بێگه‌ڕانه‌وه‌: “ئایا شیاوی ملپێدانه‌ که‌ کارگه‌ران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران بۆ کارخانه‌کان بن؟! هه‌رگیز! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ که به‌ ڕوونی‌ له‌دژی به‌هره‌کێشی ده‌وڵه‌ت و دیوانسالارانه‌یه‌‌، که‌ وان ڕوویان له‌ یاخیبوون کردووه‌. ئه‌وه‌ی کارگه‌ران ده‌یخوازن، ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌جێی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی زۆره‌ملێیانانه‌ی به‌رهه‌مهێنان، ڕێکخراوی سۆڤیه‌تی کارخانه‌کانی خۆیان، که‌ له‌ فیدراسیۆنی به‌ربڵاودا یه‌کده‌گرن، دابنێن. ئه‌وه‌ی کارگه‌ران ده‌یانه‌وێت، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کارگه‌رییه‌. به‌مشێوه‌یه‌ وه‌رزێڕانیش به‌باشی هوشیارن، که‌ ئه‌وڕۆکه‌ پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئابوری تاکه‌که‌سی له‌بنه‌ڕه‌تدا پێشنیار نییه‌ و ته‌نیا ڕێگه‌چاره‌ کشتوکاڵی هه‌ره‌وه‌زی و گشتکاری گوندنشینان له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ته‌کانی کارخانه‌ و سه‌ندیکاکان و به‌کورتی په‌ره‌دانه‌ به‌ به‌رنامه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له‌ ئازادیدا”.

له‌ ڕوانگه‌ی «ڤۆلین»ه‌وه‌ هه‌ر هه‌وڵێك، که‌ به‌ سروشوه‌رگرتن له‌ ئۆلگوی ڕوسیه‌وه‌ سه‌ربگرێت، به‌رهه‌مه‌که‌ی بێجگه‌ له‌ «سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هره‌کێشی جه‌ماوه‌ر»، شتێکی‌تر نابێت. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ گه‌نده‌ڵترین جۆری سه‌رمایه‌دارییه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ “بزووتنه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یی سۆشیالیستی” نییه‌. وه‌ها ئۆلگوگرتنه‌وه‌یه‌ك ناتوانێت بێجگه‌ له ‌”دیکتاتۆری تاکپارتی، که‌ ئه‌نجامه‌‌ سه‌پێنراوه‌که‌ی له‌نێوچوونی هه‌رجۆره‌ ئازادییه‌کی ڕاده‌ربڕین، چاپه‌مه‌نی، ڕێکخراوبوون و ته‌نانه‌ت کارکردن بۆ جوڵانه‌وه‌ شۆڕشگێڕه‌‌کان و پاراستنی به‌رته‌ری ته‌نیا بۆ پارتی فه‌رمانڕه‌وا” بێجگه‌ له‌ “پشکنینی بیر و باوه‌ڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ربه‌ستکردنی لافاوی شۆڕش” ئه‌نجامێکی‌تر به‌ده‌سته‌وه‌ بدات.

ڤۆلین، پێیوایه‌ که‌ ستالین “له‌ ئاسمانه‌وه‌ نه‌باری بوو”، ستالین و ستالینیزم به‌‌ره‌نجامی لۆژیکیانه‌ی سیسته‌مێکی زۆره‌ملێیانه‌ن، که‌ له‌ ساڵه‌کانی 1918 – 1921 پایه‌ڕێژی و جێگیرکرا. “ئه‌مه‌یه‌ وانه‌ی جیهانی ئه‌زموونێکی گه‌وره‌ و دیاریکه‌ری بۆلشه‌ڤیزمە. وانه‌یه‌ك، که‌ له‌به‌ر ڕۆسنایی ڕووداوه‌کانی داهاتوودا، به‌زوویی بۆ گشت ئه‌وانه‌ی، که‌ ئازارا ده‌تلێنه‌وه‌ و ده‌چه‌وسێنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که بیرده‌که‌نه‌وه‌ و خه‌بات ده‌که‌ن، ده‌رده‌که‌وێت”.‌

ئه‌م وتاره‌ له‌م سه‌رچاوه‌ وه‌رگیراوه‌‌ :http://hezhean.kurdblogger.com

سێیه‌مین هاوینه‌ که‌مپی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نارکیسته‌کان (A-Camp2008)

ئه‌مساڵ سێیه‌مین که‌مپی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نارکیسته‌کان، ڕێکه‌وتی 18/07/2008 – 27/07/2008 بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له‌ ولاتی نه‌مسا به‌رپا ده‌کرێت.

بیرۆکه‌ی ئه‌م هاوینه‌ که‌مپه‌، پشوو و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کار نییه‌، به‌ڵکو یه‌کترناسین و پێکه‌وه‌ ژیان و بیروڕا گۆڕینه‌وه‌ و پێشنیار و پلانڕێژییه‌ بۆ کار و چالاکییه‌کانی داهاتوو.

ئامانج له‌م هاوینه‌ که‌مپه‌، پشوو و دوورکه‌وتنه‌وه‌ له‌کار و به‌سه‌ربردنی کاتی به‌تاڵی نییه‌، به‌ڵکو ئامانج هه‌وڵدانه‌ بۆ پێکه‌وه‌ ژیانێکی بێ سه‌روه‌ری و کرده‌ییکردنی خه‌ونه‌کانمانه‌ بۆئازادی. هه‌وڵێکه‌ بۆ ئازادانه‌ ژیان و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ کاروباره‌کانماندا، له‌ قسه‌وباسه‌کانماندا، له‌ پرۆژه‌ و پلانه‌کانمدا‌، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێت.

به‌شداری و هاتن بۆ ئه‌م هاوینه‌ که‌مپه‌، پابه‌ندی شاره‌زایی تیۆری یا ئه‌ندامبوون له‌ گروپ و کۆلێکتیڤیکدا نییه‌ و هاتن بۆ هه‌ر که‌سێکه‌، که‌ دژی ده‌سه‌ڵات و به‌هره‌کێشی بێت‌.

له‌و شوێنه‌دا دار و دره‌خت، سه‌وزایی، ڕوبارێکی گچکه‌ و ئاگردان و شوێنی پێویست بۆ چادرهه‌ڵدان هه‌یه‌. هه‌روه‌ها ئاشپه‌زخانه‌یه‌ك و ژوورێك و پێداویستی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها کۆمپیوته‌رێك بۆ وه‌شاندنی ڕۆژنامه‌ی که‌مپه‌که‌ و وۆرکشۆپ و په‌یوه‌ندییه‌ ئینته‌رنێتییه‌کان له‌به‌رده‌ستدایه‌. له‌و نزیکانه‌ش گۆمێك بۆ مه‌له‌وانی هه‌یه‌. ئاشپه‌زی هاوبه‌ش هه‌یه‌، به‌وجۆره‌ی که‌ بۆ هه‌مووان خوارده‌نی بێت (له‌وانه‌ ڕوه‌کییه‌کان، که‌سانێك که‌ ئه‌لێرجیان به‌ شتگه‌لێك هه‌یه و ژنانی شیرده‌ر‌). هه‌روه‌ها هاوکاری له‌ کاروباری ڕۆژانه‌ و ڕۆتینی وه‌ك بازارکردن و چێشتلێنان و خاوێنکردنه‌وه‌ و ڕێکوپێکردن، ده‌کرێت و به‌ هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجام ده‌درێن.

ئه‌وه‌ی له‌م که‌مپه‌دا ده‌بێت، رووبدات، په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌ی که‌ به‌شداران ده‌یانه‌وێت چی بکه‌ن و نیازی چییان هه‌یه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خشته‌ی لێدوان و وۆرشۆپه‌کان ئاماده‌ ناکرێت، به‌پێی ئه‌زموونی که‌مپه‌ ئه‌نارکیستییه‌کانی پێشوو، له‌وانه‌ قسه‌وباس و کارکردن له‌سه‌ر بابه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك سیکس، ژێنده‌ر، هاوسیکسبازی، کۆچکردن، ڕێنوێنی یاسایی، ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیزم و پرڤه‌ی سوپای سێرکی که‌ له‌ که‌مپی 2007 فره‌تر کاریان له‌سه‌ر کراوه‌، بابه‌تی قسه‌وباسه‌کان بن.

ڕێوشوێن و فره‌لایه‌نی سروشتی که‌مپه‌که‌، بواری ئه‌وه‌ ده‌دات که‌ کار له‌سه‌ر تێڕوانین و کرده‌ (theory and praxis)، وۆرکشۆپ، یاری، موزیك، ده‌ربڕین و قسه‌وباس، ئاشپه‌زی، فیلم و سه‌ماکردن بکرێت.

پێکهێنانی که‌مپی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نارکیستی، به‌و واتایه‌ نییه‌، که‌ ئێمه‌ ناکۆکی و جیاوازیمان نییه‌، به‌ڵکو ئامانج خستنه‌ڕووی ناکۆکییه‌کان و قسه‌کردنه‌ له‌سه‌ریان، گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون و بۆچوونی جیاوازه‌ له‌ گشت بواره‌کانی ژیان وخه‌باتدا. گرنگ نه‌بوونی جیاوازی نییه‌، به‌ڵکو بوونی ڕێز و ئاماده‌ییه‌ بۆ گوێگرتن له‌ به‌رامبه‌ره‌کانمان.

زۆر پێویست و گرنگه‌ گه‌ر له‌ ڕێگه‌ی [email protected] له‌وه‌ ئاگادارمان بکه‌یته‌وه‌، که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ندێك ده‌ته‌وێت بمێنیته‌وه‌ و به‌ نیازی به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌شداری بکه‌یت. ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای پرسێك بده‌یته‌ به‌ر لێدوان یا وۆركشۆثێك پێشکه‌ش ده‌که‌یت.

شوێنی کامپه‌که‌ له‌ وڵاتی نه‌مسا، له‌ نزیك شاری «ڤییه‌نا» دەبێت. مانگێك پێش ده‌ستپێکردنی کامپه‌که‌، نه‌خشه‌ و پلانی گواستنه‌وه‌ و هاتوچۆی گشتی ئه‌وێنده‌رێت پێده‌گات. ناتوانرێت ترومبێل له‌ که‌مپه‌که‌دا ڕابگیرێت. به‌ڵام له‌و نزیکانه‌ شوینی راگرتنی ترومبێل هه‌یه‌.

نرخێکی دیاریکراو بۆ به‌شداریکردن له‌ که‌مپه‌که‌دا نییه‌. له‌وانه‌یه ‌ڕۆژانه‌ 8 یورۆ بۆ کرێی سه‌ره‌کی شوینه‌که‌ و خواردن بۆ تاکه‌که‌سێك به‌س بێت. ئه‌گه‌ر که‌سێك توانای بژاردنی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ی نه‌بێت، ئه‌وا نابێته‌ ڕێگر له‌ هاتن و به‌شداریکردنی له‌ که‌مپه‌که‌دا. له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌و بڕه‌ زیاتر توانای بژاردنت هه‌یه‌، ئه‌وا کارێکی شایسته‌یه‌ بۆ هاوکاری و پشتیوانی. وێڕای چادر و پێخه‌ف و کیسه‌خه‌و، پێویسته‌ قاپ و که‌وچك له‌گه‌ڵ خۆت بهێنیت، چونکه‌ له‌م شوێنه‌ ئه‌و شتانه‌ له‌به‌رده‌ستدا نین.

هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ڕۆژانێك ئه‌و ناوه‌ گه‌رم بێت، ئه‌وا شه‌وانه‌ هه‌وا سارد ده‌بێت، بۆیه‌ جلوبه‌رگی ئه‌ستور و بارانی پێویسته‌ له‌بیر نه‌که‌یت. بوونی بایسکیلیش زۆر گونجاوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بته‌وێت بۆ مه‌له‌وانی یا له‌و ده‌وروبه‌ره‌ گه‌شت بکه‌یت.

بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ولاتانی ئاڵمانی زمان ده‌ژین، ده‌توانن له‌م سه‌رچاوانه‌وه‌ زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن:

http://ainfos.ca/cgi-bin/mailman/listinfo/a-infos-de

http://ainfos.ca/de

[email protected]

بۆ کاسانێك که‌ له‌ وڵاتانی تر ده‌ژین، ده‌توانن له‌م سه‌رجاوانه‌وه‌ زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن:

http://www.a-camps.net/AST

[email protected]

بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ به‌و دوو زمانه‌ نادوێن، ده‌توانن به‌ په‌یوه‌ندی گرتن به‌ به‌شی کوردییه‌وه‌، زانیاری زیاتر به‌ده‌ست بهێنن:

http://SAKurdistan.kurdblogger.com

[email protected]

Sêyemîn hawînekempî nêwneteweyy enarkîstekan (A-Camp2008)

emsall sêyemîn kempî nêwneteweyy enarkîstekan, rêkewtî 18.07.2008 – 27.07.2008 bo mawey 10 roj lewlatî nemsa berpa dekirêt.

bîrokey em hawînekempe, pişû û dûrkewtnewelekar nîye, bellku yekitrinasîn û pêkewejyan û bîrurra gorrînewew pêşinyar û pilanrrêjîyebo kar û çalakîyekanî dahatû.

Amanic lem hawînekempe, pişû û dûrkewtnewe lekar û beserbirdinî katî betallî nîye, bellku amanic hewlldanebo pêkewejyanêkî bê serwerî û kirdeyykirdinî xewnekanmaneboazadî. Hewllêkebo azadanejyan û rengidanewey lekarubarekanmanda, leqsewbasekanmanda, lepirojew pilanekanmida, herçendebo maweyekî kurtîş bêt.

beşdarî û hatin bo em hawînekempe, pabendî şarezayî tyorî ya endambûn legirup û kolêkitîvîkda nîyew hatin bo her kesêke, kedijî desellat û behrekêşî bêt.

lew şwêneda dar û dirext, sewzayî, rubarêkî giçkew agirdan û şwênî pêwîst bo çadirhelldan heye. Herweha aşpezxaneyek û jûrêk û pêdawîstî dermanî û herweha kompîwterêk bo weşandinî rojnamey kempekew workişop û peywendîyeynternêtîyekan leberdestdaye. Lew nizîkaneş gomêk bo melewanî heye. Aşpezî hawbeş heye, bewcorey kebo hemûan xiwardenî bêt (lewanerrwekîyekan, kesanêk keelêrcyan beştigelêk heye û jinanî şîrder). Herweha hawkarî lekarubarî rojanew rotînî wek bazarkirdin û çêştilênan û xawênkirdinewew rêkupêkirdin, dekirêt û beherewezî encam dedirên.

ewey lem kempeda debêt, rûbdat, peywestebewey kebeşdaran deyanewêt çî biken û nyazî çîyan heye. Bo em mebestexiştey lêdiwan û worşopekan amadenakirêt, bepêy ezmûnî kempeenarkîstîyekanî pêşû, lewane qisewbas û karkirdin leser babetî corawcorî wek sîks, jênder, hawsîksibazî, koçkirdin, rênwênî yasayî, enarkosendîkalîzim û pirvey supay sêrkî kele kempî 2007 firetir karyan leser kirawe, babetî qisewbasekan bin.

Rêwşwên û firelayenî siruştî kempeke, bwarî ewededat kekar leser têrrwanîn û kirde(theory and praxis), workişop, yarî, muzîk, derbirrîn û qisewbas, aşpezî, fîlim û semakirdin bikrêt.

pêkhênanî kempî nêwneteweyy enarkîstî, bew watayenîye, khêmenakokî û cyawazîman nîye, bellku amanic xistinerrûy nakokîyekan û qisekirdineleseryan, gorrînewey ezmûn û boçûnî cyawazelegişt bwarekanî jyan wixebatda. Girng nebûnî cyawazî nîye, bellku bûnî rêz û amadeyyebo gwêgirtin leberamberekanman.

zor pêwîst û girngeger lerrêgey [email protected] leweagadarman bikeytewe, kebo mawey çendêk detewêt bimênîtewew benyazî beç şêweyek beşdarî bikeyt. Eger betemay pirsêk bideyteber lêdiwan ya workişoêk pêşkeş dekeyt.

şiwênî kampekelewllatî nemsa, lenzîk şarî vîyena dbêt. Mangêk pêş destipêkirdinî kampeke, nexişew pilanî gwastinewew hatuçoy giştî ewênderêt pêdegat. Natwanrêt tirumbêl lekempekeda rabgîrêt. Bellam lew nizîkaneşwînî ragirtinî tirumbêl heye.

nirxêkî dyarîkiraw bo beşdarîkirdin lekempekeda nîye. Lewaneye rojane8 yuro bo kirêy serekî şwînekew xiwardin bo takekesêk bes bêt. Eger kesêk twanay bijardinî em birrepareyey nebêt, ewa nabêterrêgir lehatin û beşdarîkirdinî lekempekeda. Lelayekî tireweeger lew birrezyatir twanay bijardinit heye, ewa karêkî şaysteyebo hawkarî û piştîwanî. Wêrray çadir û pêxef û kîsexew, pêwîsteqap û kewçik legell xot bhênît, çunkelem şwêneew ştaneleberdestda nîn.

Herweha leber ewey kerrojanêk ew nawegerim bêt, ewa şewanehewa sard debêt, boyeclubergî estur û baranî pêwîstelebîr nekeyt. Bûnî bayskîlîş zor guncawe, betaybet eger bitewêt bo melewanî ya lew dewruberegeşt bikeyt.

Bo ewaney kelewlatanî allmanî ziman dejîn, detwanin lem serçawanewezanyarî zyatir bedest bhênn:

http://ainfos.ca/cgi-bin/mailman/listinfo/a-infos-de

http://ainfos.ca/de

[email protected]

Bo kasanêk kelewllatanî tir dejîn, detwanin lem sercawanewezanyarî zyatir bedest bhênn:

http://www.a-camps.net/AST

[email protected]

Bo ewaney ke bew dû zimane nadiwên, detwanin be peywendî girtin be beşî kurdîyewe, zanyarî zyatir bedest bhênn:

http://SAKurdistan.kurdblogger.com

[email protected]