تا کاتێك که قهسابخانهکان بازاریان گهرم بێت، بهرهی جهنگهکانیش دهمێنن
لیئۆ تۆلستۆی
لیئۆ تۆلستۆی
بۆ وهلامدانهوه بهو پرسیارهی سهرهوه، که ئهم ڕۆژانه زۆر خۆی دهخاتهڕوو، پێویسته وهك تاك و چین و توێژی کۆمهڵایهتی خۆمان بناسین و خۆمان پێناسه بکهینهوه، بزانین که له کوێی کۆمهڵگه و پهیوهندییه ئابوری و ڕامیاری و کۆمهڵایهتییهکاندا وهستاوین و دهتوانین چ کاریگهرییهکمان لهسهر وهرگرتن و ڕهتکردنهوه و گۆڕینی بڕیار و دیارده کۆمهڵایهتییهکان ههبێت، چۆن دهتوانین شتێك بگۆڕین، چ ئامرازێك بۆ گهیشتن به ئامانجهکانمان گونجاوه و چۆن دهتوانێت به پێداویستییهکانی خهباتمان وهڵامدهرهوه بێت.
ئهوهی که پارلهمانی ههرێمی کوردستان و ئهندامهکانی بڕیار لهسهر مافی فرهژنی بۆ پیاوان دهدهن، شتێکی چاوهڕوان نهکراو نییه، چونکه بۆرژوازی له ههموو بوارێکی ژیان و له گشت مهیدانێکهوه پهلاماری چهوساوهکان دهدا و گهر بهرگری و وهستانهوه بهڕوویدا نهبێت، ئهوا یاساکانی جهنگهڵ بۆ کۆمهڵگه دهگێڕنهوه. ئهمهش تهنیا به کۆمهڵگهی کوردستانهوه پهیوهست نییه، بهڵکو ئهم هێڕشه له سهرتاسهری جیهاندا له شێوهی تر و بواری تردا بوونی ههیه و دهوڵهتیش بهپێچهوانهی ئهوهی پاگهندهی بۆ دهکهن له هیچ سهردهمێکدا بێلایهن نهبووه و مۆڕی ڕوایهتی لهو بڕیارانه داوه، که له بهرژهوهندی مانهوهی چهوسانهوهدان، لهبهر ئهوهی که دهوڵهت به خۆی ئامرازی چهوسانهوه و کۆیلهڕاگرتنی مرۆڤهکانه.
بهڵام ئهوهی جێگهی سهرسوڕمان و چاوهڕوانی نییه خوێنساردی ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی کوردستانه، بێههڵوێستی تاکی کورده بهگشتی. چونکه کاتێك که دهسهڵاتداران و دهسهلاتخوازان ههڵای دهنگدان و ههڵبژاردن سهردهدهن، به ملیۆن له ژنانی کوردستان سنگ بۆ پارته رامیارییهکان و نوێنهره باوکسالارهکانیان دهکوتن، نارازیانی هێشتاکه گیرۆده به خۆشباوهڕی به دهسهلات و دیموکراسی بۆرژوازی، له دهنگداندا بۆ ئهندام پارلهمانانه چوارژنخوازهکان، نۆرهبڕی دهکهن.
ئهوهی که پارلهمانی بۆرژواکان بهناوی تاکهکانی ههرێمی کوردستانهوه بۆی دهلوێت و بڕیاری وای بۆ دهچێته سهر، بهرههمی خۆشباوهڕی تاکهکان به پارتهکان و دهسهلاتداران، ههروهها نائامادهییان بۆ خهبات لهپێناو ئازادی و یهکسانی و دادپهروهی کۆمهڵایهتییه. ئهگهرنا ههر بهو ئامادهییهی بۆ دهنگدان به بۆرژواکان دهڕژێنه سهر شهقامهکان، بێنه پای نهخێر وتن بۆ ئهو بڕیاره، ئهوا پارلهمانتاریستهکان و سهرۆکهکانیان نهك بوێری بڕیاری وایان نابێت، بهڵکو له ماڵی خۆشیاندا ئارامییان لێ دهبڕێت و بۆ بهدهستهێنانی دهنگی تاکی کورد، دهبنه سهرچۆپیکێشی یهکسانی ژن و پیاو – ههڵبهته به ڕواڵهت و وهك پاگهنده بۆ ههڵبژاردن-، چونکه ههموو سهرکهوتنێکی ئهوان، لهسهر پایهی ملکهچی و خۆشباوهڕی تاکهکان وهستاوه و دهوهستێت.
لێرهدا مهبهست لهوه نییه، که ههرێمی کوردستان تاکی ئازادیخواز و یهکسانیخوازی تێدا نهبێت، نهخێر بهڵکو گرفت لهوهدایه که تاکه ئازادیخوازهکان و یهکسانیخوازهکان بهسهر پارت و دهسته ڕامیارییه دهسهڵاخوازهکاندا دابهش بوون و ناتوانن له دهرهوهی سنووری بهرژهوهندی پارت و دهستهکهیان ههنگاو ههڵگرن، ناتوانن به خۆیان بیر بکهنهوه و بڕیار بدهن. ئهمهش بۆ گۆشبوونی تاكی ڕێکخراو له پارته ڕامیارییهکاندا دهگهڕێتهوه، که تهنیا ڕۆڵی تۆڕی گڵدانهوه و ڕاوی تاکه ئازاد و سهرنجه بزێوهکان دهگێڕن. واته ئهو تاکهی که له دهرهوهی دهسهڵات نارازییه، به سهرهداوهکانی دهسهڵاتخوازی ملکهچی بڕیارهکانی دهسهڵات و نوێنهرهکانی، به شێوهیهکی تر و له ڕێگهیهکی ترهوه دهکرێتهوه به سهربازی سیستهمهکه.
له وهها بارێکدا نهبوونی هوشیاری چینایهتی و دهرکی ڕێکخراوبوونی چین و توێژه کۆمهڵایهتییه ژێردهستهکان له ڕێکخراوهی سهربهخۆی جهماوهری خۆیاندا، بوونهته پارسهنگی ناهوشیار راگرتنی تاك و خۆشباوهڕکردنی به بهڵێنی سهرخهرمانی پارته رامکارهکان. دیسانهوه ئهمه دهمانگێڕێتهوه سهر ئهو خاڵهی که دهبوو بزووتنهوهی ئازادیخوازی و یهکسانیخوازی حهڤده ساڵ لهوهوبهر لێوهی دهست بهکار بێت؛ ئهویش هوشیارکردنهوه و ڕێکخراوبوون و ڕێکخستنی کۆمهڵگهیه له خوارهوهڕا، که له ئهنجامی هێزگرتنی بزاڤه جهماوهرییهکاندا دێته بوون و له پێگه ئابووری و کۆمهلایهتی و رامیارییهکانی دهسهلات دهدات و پێکهاتهی ههرهمی بهڕێوهبهرایهتی کۆمهڵگه ههڵدهگێڕێتهوه.
ئهوڕۆ له کاتێکدا که پارلهمانی بۆرژوازی کورد مۆری ڕهوایهتی له حهرهمسهراکانی پیاوسالاری دهدات، ژێردهستانی ههرێمی کوردستان له لاوازترین باری ئامادهیی و ڕێکخراوهیی دان، له بهرامبهردا نوێنهرانی بۆرژوازی – میری ههرێم- له بار و ئامادهییهکی تهواو دان و لهم ساتهدا بهری خۆسازدانهوهی حهڤده ساڵهیان دهچننهوه و بندهستانی ههرێمیش باجی کهمتهرخهمی و پرشوبڵاوی و خۆشباوهڕییان به بهڵین و پاگهندهکانی بۆرژوازی کورد دهدهن. لهم ساتهدا بۆ ئهوانهی که دڵیان بۆ ئازادی و یهکسانی لێدهدات، بێجگه له دهستبردن بۆ ئهو ههنگاوانهی که دهبوو حهڤده ساڵ لهوهوبهر بنرایهن، هیچ بوارێکی تر بۆ دهرچوون له وهها بارێکی سهپێنراوی ئێستادا نییه و به بۆچوونی ئێمه ئهمه تهنیا دهستبهکاربوونهوهیه بهو کارانهی که دهبوو ههنگاوی دواتری بزاڤی سۆڤیهتهکانی ئازاری 1991 بێت. چونکه ئاڵوگۆڕی کۆمهڵایهتی بهبێ بزاڤی کۆمهڵایهتی نایێته بوون؛ بزاڤی کۆمهلایهتیش کاتێك دهتوانێت سهرکهوتنی ههنگاوهکانی مسۆگهر بکات، که له بواری ئابوری و رامیاری و کۆمهڵایهتیدا خهباتی جهماوهری بهرێته پێشهوه و بۆ ئهم مهبهسته گشت ئامرازهکانی خهبات ههر له مانگرتن و خۆپیشاندان و ڕێکخراوبوون و میتینگ و شانۆ و موزیك و چیرۆك و ساتیر و هۆنراوه و ڕێکخراوه و ناوهنده کۆمهکییه کۆمهلایهتییهکان تا دهگاته مانگرتنی گشتی وهر بگرێت. ئهمهش تهنیا به سهربهخۆکردن و دهرهاویشتنی بزاڤه کۆمهڵایهتییهکان له سایهی دهوڵهت و پارته دهسهلاتخوازهکان و گرێدانهوهی بزاڤه سهربهخۆ جهماوهرییهکان له فیدراسیۆنه ئازاده سهرتاسهرییهکاندا دهبێته موتۆڕی خهباتی ڕۆژانهمان.
ئهگهر ئێمه له بهرامبهر بڕیارێکی دیاریکراوی وهك یاسایکردنی چوارژنه بۆ پیاواندا بمانهوێت دهست بدهینه بزاڤێکی کارا و سهربهخۆ ، ئهوا پێویسته:
– دهست بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوهی جهماوهری چین و توێژه بندهستهکان؛ کارگهران، فهرمانبهران، مامۆستایان، خوێندکاران، بێکاران، خانهنشینان، پهککهوتان و …تد بهرین، که ژنان بهشێکی ئهم چین و توێژانه پێکدههێنن..
– بهکاربردنی بوارهکانی ئهدهب و هونهر بۆ هوشیارکردنهوه و خستنهڕووی ناڕهزایهتی جهماوهری؛ لهوانه شانۆ، کۆڕی هۆنراوهیی و کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی، میتینگی خیابانی و بهرپاکردنی سیمینار و کۆڕوکۆمهڵی گهڕهکی له گشت شار و لادێکاندا.
– بهڕێخستنی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بهردهوام، لهوانه ڕێپێوان له سهرتاسهری ههرێمی کوردستانهوه بهرهو پایتهختی ههرێم.
– پالامار و داگیرکردنی دامودهزگه دهوڵهتییهکانی میری ههرێم و ڕێکخراوه جیهانییهکانی ناو ههرێم لهلایهن کۆمیتهکانی ژنانهوه.
– نهچوونه سهرکار و داخستنی خوێندنگه و فهرمانگه و کارگهگهلێك که ژنان تێیدا زۆرینهن و کاراییان ههیه.
– دهستدانه کهمکاری و مانگرتنی زنجیرهیی ههر له کاروباری نێوماڵهوه تا دهگاته کاروباری کۆمهڵایهتی و فهرمی.
– بلۆککردنی شاڕێگهی شار و لادێکان، بهڕێخستنی میتینگی جهماوهری له ناوهند و شوێنی سهرهکی شارهکاندا.
– ئهمانه و چهندین شیوازی تری گونجا و کارا، که دهکرێت ئهزموون بکرێن. ئهمانهی که باسکران، ئهو شیوازه کارایانهن، که له زۆرێك له وڵاتانی وهك ئهفهریکا، ئهمهریکای لاتین، ئۆروپا و …تد ئهزموونکراون و کارایی خۆیان ههبوو و نهك ههر توانیویانه سهروهران له بڕیارهکانیان پاشگهز بکهنهوه، بهڵکو زۆرجار میری ولاتهکانیان ناچار به دهست له کارکێشانهوه کردووه.
به بڕوای ئێمه واژۆکۆکردنهوه و ئاراستهکردنی نامه بۆ سهرانی میری ههرێم و عیراق، نهك نابنه هۆی گۆڕینی بڕیارهکان، بهڵکو جهماوهری ناڕازیش له چاوهڕوانی و خۆشباوهڕیدا رادهگرن. ئهمهش ههمان سهرهنجامی دهبێت، که له حهڤده ساڵی رابوردوودا بهسهرماندا سهپاوه و ئهوڕۆکه باجهکهی دهدهین. بهڵکو سهرکهوتن و گهیشتن به ئامانجهکانمان، تهنیا له گرهوی هاتنهمهیدانی جهماوهری ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و یهکسانیخواز دایه…
سهکۆی ئهنارکیستانی کوردستان
04.11.2008
نووسینی : مهدی سقایی
و. له فارسییهوه: ههژێن
ئهگهر ئامانجت دابینکردنی ئازادییه، دهبێت دوور له فهرماندان و ناچارکردن ڕهفتار بکهیت (Bergman)
کاتێك که باس دێته سهر ئهنارکیزم، پیاوێکی توکنمان دێته بهرچاو که کڵاوێکی پانوپۆڕی لهسهره و بۆمبایهکی دهستکردی له گیرفاندایه! بهڵام پاش خوێندنهوهی نووسینهکانی هێربێرت ڕید «Herbert Edward Read (1893-1968)» هۆنهر و فیلۆسۆفی هونهر، بێگومان ئهم وێناندنه لهبیرمان (ذهنمان)دا کاڵ دهبێتهوه؛ وێنایهك که به وتهی «ڕید»، دهستکردی چاپهمهنییهکانی بۆرژوازییه!
واژهی ئهنارکی بهزۆری له بیری ئێمهدا بێسهرهوبهرهیی، توندوتیژی و بهڕهڵایی دهگهیێنێت، بهڵام «هێربێرت ڕید» له پهرتووکهکهی خۆیدا «ئهنارکیزم، ڕامیاری هۆنهرانه»، پێی وایه که مرۆڤ ساڵانێکه لهتهك ئهم تێگهیشتنانهدا دهژی. ههڵبهته نهك بههۆی ژیانهوه له کۆمهڵگهی ئهنارکیستیدا – که ههرگیز له ئارادا نهبووه- بهڵکو ههر له سهردهمی زاڵی دهوڵهته میلییه هاوچهرخهکانی سهردهمی ئێمهدا.
به بڕوای وی، شارستانییهتی ئێمه ئهوپهڕی ڕسواییه! له هیچ سهردهمێکی مێژووی مرۆڤدا، وهها ئاشوبێکی کۆمهڵایهتی پێشینهی نهبووه؛ ئاشوبێك که له شێوهی ههمباری چهکه کیمیایی و ئهتۆمییهکان، جهنگهکان و مشتومڕه توندوتیژهکان، ههژاری و برسیهتی، نهخۆشخانه دهروونییهکان و … خۆی دهردهخات و ئهم ههمووه، بهرههمی رامیاری کردهیی سهردهمی ئێمهیه. فیلۆسۆفی ئهنارکیست دهبێت کاری خۆی به خستنهڕووی پوچی و بێواتایی ئهم ڕامیارییه کردهییه – که بهزۆری به ئهنارکیزم دهچوێنرێت- دهست پێ بکات و له راستایدا خوازیاری کۆتاییهێنان بهم بار و ههلومهرجه و هێنانی نهزمێکی نوێ بێت بۆ جیهان. ئهم شته تهنیا کاتێك دهلوێت که شارستانییهتی ئێمه سهرلهنوێ دروست بکرێتهوه، چونکه بێجگه لهمه، ههموو چالاکییه هزرییهکانمان بێسوود دهبن.
«هێربێرت رید» پێی وایه، که تهنیا ڕێگه بۆ بهدیهێنانی ئهم نهزمه نوێیه، ڕاپهڕین و شۆڕشه، بهڵام پێی لهسهر دادهگرێتهوه که کاراترین شێوهی یاخیبوون و شۆڕش له دونیای پڕ توندوتیژیدا که ئێمه تێیدا دهژین، ناتوندوتیژییه! کڕۆکی گشتی ڕاپهڕین و یاخیبوون، نیشانه له گشتێتی شارستانییهتی پوچ و کهمتهرخهم دهگرێت و ئهمهش له توانادا نییه، مهگهر ئهوهی شۆڕش له شێوه باوهکانی بیرکردنهوه و شێوه باوهکانی مۆراڵی مرۆڤهکاندا ڕوو بدات. به بڕوای وی، شۆڕش له واتا کهتوارییهکهیدا به توندوتیژی و لێدان و زۆر بهدهست نایێت، بهڵكو شۆڕش دهبێت له بیر و کرداری مرۆڤهکاندا ڕووبدات. شۆڕش له تێگهیشتنی گشتیدا، هیچ ناگۆڕێت، بهڵکو تهنیا دهستهیهك له سهروهران و ئهربابان له شوێنی دهستهیهکی تردا دادهنێت. بهڵام شۆڕشی ڕاستهقینه به واتای جێگیرکردنی بههای مرۆیی نوێ و پهیوهندی کۆمهڵایهتی نوێ و ههڵگهڕانهوهی ڕوانگهی مرۆڤ بۆ مرۆڤه. ئهم شۆڕشه دهستهجێ و بێ پهیوهسته، ههر ئێستا، لهههر شوێنێك که ههین، دهبێت ڕوو بدات و ئهمهش واته گۆڕینی پهیوهندهی دهسهڵاتدارانهی نێوان ژنان و پیاوان، دایکان-باوکان و مناڵان و ….
ناتوانرێت ئهم ههنگاوه شۆڕشگێڕانهیه تێك بشکێنرێت، چونکه له ژیانی ڕۆژانهدا سهرههڵدهدات؛ لهو کهلێنه ورداندا که دهسته زۆردارهکان، دهستانی زل و داپلۆسێنهرهکانی دهوڵهت ناتوانن به ئاسانی بیگهنێ، چونکه سروشتی مرۆیی دهگۆڕێت و ئهمه زهمینهی گۆڕینی ژیانی کۆمهڵایهتی مرۆییه.
خاڵێکی تر که له تێڕوانینهکانی «ڕید»دا دهستبهجێ لهگهڵ وێناندنی ئێمه بۆ ئهنارکیزم له ناکۆکیدایه، دهربڕینی وییه لهمهڕ هونهرمهند و تاکایهتی مرۆیی. وی دهنووسیت: ” بههای شارستانییهك، تهنیا به چۆنایهتی و دهستکهوتهکانی نوێنهرانی، واته فیلۆسۆفان و هۆنهران و هونهرمهندانی ههڵدهسهنگێندرێت و پێشکهوتن به واتای بهرهبهره جێکهوتهبوونی بهرجهستهیی چۆنایهتییهکان لهنێوان کهسهکان دێت. بهو ڕادهی که کۆمهڵگه فرهتر پێش بکهوێت، تاك به ڕۆشنی و دهرکهوتهیی زیاترهوه لهبهرامبهر گروپدا جێ دهگرێت، بهم پێیه یهکه و توخمی بنهڕهتی داهاتوو، تاکه؛ دونیایهك خۆی له خۆیدا، خۆپهسهندهر و خۆئافهرێنهر، که ئازادانه دهبهخشێت و وهردهگرێت و بهپێی پێداویستی گیانێکی ئازاده! مرۆڤی راستهقینه کهسێکه، که خۆی دوور و سهربهخۆ له گروپ رابگرێت. هونهرمهند تاکێکی دهرکهوتهیه. وی به پێداویستی کهسێکی ئهنارکیسته و لهتهك ههموو واتاکانی دهوڵهتی ڕێکخراو، نهیاره؛ چ ئهوهی که له ڕابوردووهوه بۆمان ماوهتهوه و چ ئهوهی که بهناوی داهاتووهوه بهسهر خهڵکیدا دهسهپێنرێت؛ وی ئاوارهی بێباوهڕی سهرزهمینی بێخاوهنی خهیاڵی خۆیهتی و ناتوانێت بهبێ دهستکێشانهوه له ئهرکه بنهڕهتییهکانی خۆی، له سهردخانه بێگیانهکانی پارتێکی ڕامیاریدا ئارام بگرێت.” بهڵام لهسهردهمی ئێمهدا هونهر بهههر شێوهیهك بووه، نهزۆك دهکرێت، ئهمه چارهنووسی جیهانی هۆنهرانهیه!
شارستانییه دۆگم ئهندێشهکانی ڕۆژگاری ئێمه، بهپێی چییهتی و پێكهاتهی بنچینهکانی خۆی، بههاگهلێك لهنێو دهبهن، که هونهرمهند لهتهکیان و لهپێناویان دهژی. نهزانی و بێدهربهستی و بێدادی سهرمایهداری، که هونهر تائاستی پیشهگهری دادهگرێت، دیوی تری دراوێکه که خوازیاری سوودوهرگرتنه له هونهرمهند بۆ مهبهسته رامیارییهکانی خۆی و له دهوڵهته سهراپاگیرهکاندا ئهمه بهڕوونی دهردهکهوێت.
«ڕید» دهڵێت دهوڵهته پاوانکهرهکان، جهنگهکان و شۆڕشهکان، بهرێکیان بۆ ڕۆشنبیری و هونهر نهبووه، لهبهر ئهوهی که هیچ بهر(ثمر)ێکیان بۆ ئازادی نهداوه! ئازادی پرسێکی دهروونناسانه و کهسییه و بارودۆخێکه، که گیانی مرۆڤ تێیدا به خۆبهخۆیی و داهێنان دهگات و تا کاتێك که دهوڵهت بوونی ههبێت، ئازادی بوونی نابێت. پێشنیاری وی بۆ لهناوبردنی دوڵهت له ژیانی مرۆڤدا، ڕوونانه له رامیاری ناوچهیی (محلی) و بهفهرمی ناسینی مافی خۆبهڕێوهبهری ناوچهیی خهڵکه. بهم جۆره، نوێنهرانی رامیاری، جێگهی ڕامیارکارانی پیشهوهر دهگرنهوه؛ رامیارکارانی خوو سهیر، که بێجگه له گهیشتن به پلهوپایه، سهودایهکی تریان لهسهردا نییه و هاندهریان ههمیشه پلهوپایهخوازی کهسی و دیوانهیی خۆزڵ راگرتنه! ههر ئهمانه بهسن بۆ ئهوهی ههر کهسێك دووچاری گهندهڵی دهسهڵاتی بکهن.
باوهڕی «هێربێرت ڕید» لهمهڕ دادپهروهری، ئازادی، ئایین و …. هیتر لهتهك پێشینهی بیریی ئێمه دهربارهی واژهی ئهنارکیزم، جیاوازی فرهی ههیه، لهوانهیه ئهگهر وی ناوێکی دیکهی له باوهڕهکانی خۆی بنایه، دهمانتوانی ئاسانتر و دوور له پێشداوهری، لهتهك نووسینهکانی ویدا پهیوهندی ببهستین. ئهو بهخۆشی دان بهوهدا دهنێت، بهڵام وا دیاره ناوێكی باشتری له ئهنارکیزم بۆ تێڕوانینهکانی خۆی نهدۆزیوهتهوه. ههرچۆن بێت، ئهوهی که «ڕید» باوهڕی پێی ههیه، ههرچهند بۆی ههیه له ڕوانگهی ئێمهوه ئامانجگهلێکی خهیاڵی، دوور له کهتوار و تهواو نهکهردهنی بێنه پێشچاو، بهڵام لهوانهیه بتوانین لهم باوهڕهدا لهتهك ویدا هاوڕا بین، که تهنیا ئامانجه ساده و ناژیری و پشتبهستوو به شهیدایی و ههستهکان دهتوانن مرۆڤ به درێژهدان به ژیان هیوادار بکهن و هێزی گۆڕین و بزووتن و ژیانی پێ ببهخشن!
سهرچاوه: http://anarchygeography.blogfa.com/post-142.aspx
* زانیاری زیاتر لهمهڕ ژیان و کارهکانی Herbert Edward Read دهتوانن لهم لینکهی خوارهوهدا بهدهست بهێنن http://kirjasto.sci.fi/hread.htm و.ك
نووسینی: نادری ئهحمهدی
20 ئۆکتۆبهری 2008
مانگی ئۆکتۆبهره و لایهنگرانی بۆلشهڤیکهکان جهژنی مهرگی شۆڕشی ئۆکتۆبهر و ههڵوهشاندنهوهی ئیمپراتۆرییهکهیان دهگێڕن و لهپاڵ پیاههڵدانی زهبهندهی بۆلشهڤیکهکاندا هیچکات ناچنه سهر کارکردی تێکدهرانهیان له مهیدانی ناوخۆیی و دهرهکیدا و تهنیا له ههوڵی ئهوه دان ڕوخسارێکی پۆزهتیڤیان بۆ بکێشن، بهڵام کهتوار شتێکی دیکهیه.
له ساڵی 1921دا کهمی خۆراك بووه هۆی زنجیرهیهك ناڕهزایهتی فراوان لهنێو کارگهرانی «مۆسکۆ»دا و لهم پهیوهندهدا له مانگی «جانیوهری»دا کۆبوونهوهگهلی زۆر له کارخانهکاندا ڕێکخران و کارگهران خوازیاری کۆتاییهێنان به سهرکوتی کارگهران و سهربازیکردنی ڕێوشوێنی کارگهری بوون. بهڵام بۆلشهڤیکهکان لهبری ئهوهی کاروبارهکانی خهڵکی بدهنه دهستی خودی خهڵك و سوود له ڕێگهچارهکانی ئهوان وهرگرن، نارازییانیان به ورگپهروهر تاوانبار کرد و زۆر و فشارهکانی خۆیان بۆسهر کارگهران زیاتر کرد و ڕێکخراوی پۆلیسی نهێنی «چکا»یان بهردایه گیانیان! له راستیدا کردهی دژه خهڵکی و سهرکوتگهرانهی «چکا»، یهکێك بوو له هۆکارهکانی ناڕهزایهتی کارگهران و لهنێوان دێسهمبهری 1918 تا نۆڤهمبهری 1920 ڕێکخراوه سهرکوتگهره بۆلشهڤیکییهکان 578 کهسیان له خهڵك کوشت و 40000 کهس واته 6% دانیشتوانی شاری «مۆسکۆ»یان دهستگیر کرد! له مانگی جانیوهری تا مانگی مهی 1920 زیاتر له 345 کهسیان کوشت و پێش ئهوه 2000 تا 3000 کهسیان له زیندانیان له سێداره دابوو! بهشی زۆرینهی دهستگیرکراوان لاوانێك بوون که بههۆی برسیهتییهوه نانیان دزی بوو! سهرنجڕاکێش ئهوه بوو بۆلشهڤیکهکان له کاتێکدا کارگهرانیان به ورگپهروهر تاوانبار کردبوو، که بهخۆیان له بهرتهری (امتیاز) تایبهت سوودیان وهردهگرت و کارگهرانی مانگرتوو به رابهرایهتی کارگهرانی (فلزکار) له ڕاگهیاندنێکدا خوازیاری راگرتنی بهرتهری تایبهت پشکبهندی بۆ 10000 کهس له پلهدارانی باڵای پارتی بۆلشهڤیك بوون. سهربازانێك که بۆ سهرکوتی خۆپیشاندانی سهرشهقامی کارگهران هێنرابوون، تهقه له کارگهران بکهن، بومی بوون سهرپێچییان له فهرمانی تهقه له کارگهران کرد، بهڵام هێزه تایبهتهکانی بۆلشهڤیك، ژمارهیهکی زۆریان کوشت و بریندار کرد. کۆبوونهوهیهکی گهوره له هێڵی شهمهندهفهری «مۆسکۆ»دا ڕێکخرا و 1500 کهس دهستیان به خۆپیشاندان کرد و سهربازانێك که خوازیاربوون به خۆپیشاندهرانهوه پهیوهست بن، چهکیان فڕێدا.
له 23ی فێبریوهری دا10000 کهس له کارگهران دهستیان به ڕێپێوانێکی ناڕهزایهتی کرد. لهو ڕۆژهدا له شاری مۆسکۆ بڕیاری قهدهخهکردنی هاتوچۆ ڕاگهیێندرا. شاری کرۆنشتات بنکهی دهریایی بوو کهوتووهته دوورگهیهك له کهنداوی فینلاند. دهریاوانانی کرۆنشتات پێشڕهوانی شۆڕشهکانی 1905 و 1917 ڕوسیه بوون و ترۆتسکی «Trotsky» وهك شانازی شۆڕشی ڕوسیه نێوی بردوون. دانیشتوانی کرۆنشتات له یهکهمین پێشڕهوان و داهێنهران و پێكهێنهرانی سۆڤیهتهکان بوون و له ساڵی 1917دا کۆمونهیهکی ئازاد و سهربهخۆ له دهوڵهتیان پێکهێنابوو. به قسهی بهڕێز ئیسرائیل گێتزلهر«Israel Getzler» که شارهزای پرسی «کرۆنشتات»ه: “…. له «کۆمون»دا خودی بهڕێوهبهرایهتی کرۆنشتات ههبوو، که به («کرۆنشتات»ی سوور) ناسرا و سیستهمی سۆشیالیستی، دیموکراسی و یهکسانی لهنێوان سهربازان و کارگهران دا ڕهونهقی پهیدا کرد و ئارهزوومهندی بۆ دادپهروهری کۆمهڵایهتی، چالاکی رامیاری، پهروهرده و ڕاهێنانی سۆشیالیستی و هاوکاری هاوبهش سهری ههڵدا”.
جهنگی ناوخۆیی ڕوسیه له نۆڤهمبهری 1920دا به شکستی جهنهراڵ «رانگل» له ناوچهی کریمه «Crimea» کۆتایی پێهات. له ههمان کاتدا یاخیبوونه جوتیارییهکان له گوندهکانی ڕوسیه له دژی ڕامیارییه سهپێنراوهکانی پارتی بۆلشهڤیك بهسهر جوتیاراندا تهواوی ڕوسیهی گرتبووهوه و مانگرتنێکی گشتی شاری «پترۆگراد»ی گرتبووهوه.
له 26 فێبریوهری سهرنشینانی کهشتییه جهنگییهکانی «پێترۆپاڤلۆڤسك- Petropavlovsk) » و «سێڤاستۆپۆل – Sevastopol» جێگیر له کرۆنشتات کۆبوونهوهیهکی بهپهلهیان ڕێکخست و لێژنهیهکی لێکۆڵینهوه و لێپرسینهوهیان بۆ شاری پرتۆگراد نارد تاوهکو لهڕێی لێکۆڵینهوه له هۆکارهکانی مانگرتنی کارگهران له شاری پترۆگراد، ئهنجامهکهی به سهرنشینانی کهشتییهکان ڕابگهیێنن. پاش تێپهڕبوونی دوو ڕۆژ، دهستهی لێکۆڵهر ڕایگهیاند، که سهرکوتی دهوڵهتی هۆکاری سهرههڵدانی مانگرتنهکانه له پترۆگراد و به دهرکردنی بهیاننامهیهکی یازه خاڵی داوایان له سهرانی دهوڵهت کرد، تاوهکو داخوازییهکانی خوارهوه جێبهجێ بکهن:
بهڕێخستنی ههڵبژاردنی ئازادانهی سۆڤیهتهکان، بهدیهێنانی ئازادی ڕادهربڕین، ئازادی بڵاوکردنهوهی چاپهمهنی، ئازادی کۆبوونهوه و پێکهێنانی ڕێکخراوه کارگهرییهکان و داننان به پێکهێنانی ڕێکخراوه جوتیارییهکان، چهپه سۆشیالیستییهکان و ئهنارکیستییهکان…
سهربازان و کارگهرانی «کرۆنشتات»یش وهكو کارگهران و خهڵکی شاری پترۆگراد خوازیاری یهکسانبوونی کرێ (موچه) و لابردنی ڕێبهندییه شهقامییهکان بوون، تاوهکو به ئازادبوونی گهشت (هاتوچۆ)، کارگهران بتوانن خواردن بۆ خهڵکی شار بهرن، که له لایهن پۆلیسهوه ئابلۆقه درابوون. له یهکهم ڕۆژی مانگی «مارچ»دا کۆبوونهوهیهکی 16000 کهسی له مهیدانی «ئانچور» پاش گوێڕادێران بۆ راپۆرتێکی لێکۆڵهرهوانه که پێشتر لهلایهن نوێنهرانی سهرنشینانی کهشتییه جهنگییهکانی «پێترۆپاڤلۆڤسك» و «سێڤاستۆپۆل» ئاماده کرابوو، بڕیارنامهیهكیان بهنێوی بڕیارنامهی «پێترۆپاڤلۆڤسك» دهرکرد که تهنیا دوو کهس له نوێنهرانی پارتی بۆلشهڤیك دژی دهنگیان دا و زۆرینه بڕیاریان دا که لێژنهیهکی نوێنهرایهتی تازه بنێرنه شاری پترۆگراد، تاوهکو داواکارییه دهنگپێدراوهکانی کرۆنشتات به کارگهران و خهڵکانی مانگرتوو رابگهیێنن و داوایان لێ بکرێت، تاوهکو نوێنهگهلێکی بێلایهن بۆ کرۆنشتات بنێرن تا دانیشتوانی کرۆنشتات لهوهی که له پترۆگراد دهگوزهرێت ئاگادار بکهنهوه، بهڵام گشت ئهندامانی ئهو لیژنهیه لهلایهن دهوڵهتی بۆلشهڤیکییهوه له ڕێگادا پێشگهیشتنیان دهستگیر کران! پاش ئهم ڕووداوه له دووهم ڕۆژی مانگی «مارچ»دا کۆبوونهوهیهکی گشتی پێکهاتوو له نوێنهرانی: سهرنشینانی کهشتییهکانی «پێترۆپاڤلۆڤسك» و «سێڤاستۆپۆل»، ئهندامانی سوپا، کارگهرانی لهنگهرگه و نوێنهرانی سۆڤیهتی یهکێتییه کارگهرییهکان، ڕێکخرا که 303 کهس له کهسانی بهشدار لهم کۆبوونهوهدا لهڕێی پشتگیری له بڕیارنامهی «پێترۆپاڤلۆڤسك»، کۆمیتهیهکی شۆڕشگێڕانهی کاتی پێنج کهسییان ههڵبژارد. دهنگۆی ئهوه ههبوو که بۆلشهڤیکهکان بۆ تێکدانی ئهم کۆبوونهوهیه هێزیان وهڕێخستووه. لهم ههلومهرجهدا «کرۆنشتات»ی شۆڕشگێڕ دروشمهکانی ساڵی 1917 واته دروشمی: “تهواوی دهسهڵات بۆ سۆڤیهتهکان” کردبووه سهردێڕی دروشمهکانی خۆیان. دهوڵهتی بۆلشهڤیکی ئاگادارکردنهوهی به ڕێکخهرانی مانگرتنهکهدا و مانگرتنهکهیان به پیلانگێڕی ڕێکخراوی سیخوڕی فهرهنسه و جهنهراڵی پێشووی سوپای تزاری «کزلۆڤسکی» ناوبرد.
لهم بارهدا کرۆنشتات دهستی بۆ سهرلهنوێ خۆسازدانهوه برد و کۆمیته و سۆڤیهته کارگهرییهکان سهرلهنوێ ههڵبژێردرانهوه و 780 کهس وازیان له پارتی بۆلشهڤیك هێنا و سهرنجڕاکێش لێرهدا ئهوهیه که سێیهکی کهسانی ههڵبژێردراو بۆ کۆمیتهی کرۆنشتات له کۆبوونهوهیهی دووهم ڕۆژی مانی «مارچ»دا، بهر لهم ڕووداوه بۆلشهڤیك بوون. سهرهڕای ڕهفتاری توندوتیژانهی دهوڵهتی بۆلشهڤیکی، بهڵام یاخیبوونی کرۆنشتات ئاشتیخوازانه و دوور له توندوتیژی بوو.
له پێنجی مانگی «مارچ»دا واته دوو ڕۆژ پێش هێرشی سوپای بۆلشهڤیکهکان بۆ سهر کرۆنشتات و دهست به بۆمبارانکردنی، دوو کهس له ئهنارکیستهکان بهنێوی ئێما گۆڵدمان و ئهلێکساندهر بێرکمان «Emma Goldman & Alexander Berkman» وهك میانجیگهر (ناوبژییکهر) پێشنیاری میانجییان لهنێوان دهوڵهت و شۆڕشگێڕاندا کرد، بهڵام پێشنیارهکهیان لهلایهن دهوڵهتهوه ڕهتکرایهوه. کارگهران و شۆڕشگێڕان سهرهڕای پشتیوانی لێکردنیان لهلایهن خهڵکی شاری «کرۆنشتات»هوه، بهلام تهنیا مانهوه و له پشتیوانی شوێنهکانی تری ڕوسیه بێبهش بوون. له حهوتهم ڕۆژی مانگی «مارچ»دا هێرشی سهربازی دهوڵهت بۆ سهر کرۆنشتات دهستی پێکرد و له شاری «پترۆگراد»دا بڕیاری فهرمانڕهوایی نائاسایی (حکومهتی نظامی) سهپێنرا. هێرشی یهکهمی سوپا بۆ سهر کرۆنشتات تێکشکا و ژمارهیهك له سهربازانی میری به یاخیبووانهوه پهیوهست بوون و ژمارهیهکیش له فهرمانی هێرشکردن سهرپێچییان کرد، بهڵام سهرهنجام پاش 10 ڕۆژ جهنگی بهردهوام یاخیبوونی کرۆنشتات سهرکوت کرا و بۆلشهڤیکهکان به سهرکوتی کارگهران و سهربازانی یاخی، فهرمانڕهوایی تیرۆر و تۆقاندنی خۆیان سهپاند.
ڕوزا لوکسێمبورگ (Rosa Luxemburg) له پهرتووکی «شۆڕشی ڕوس»دا که له سهردهمی فهرمانرهوایی بۆلشهڤیکهکاندا بڵاوکردنهوهی له ڕوسیه دا قهدهخه بوو، ئاوا دهنووسێت ( … فێرکارییه بنچینهییهکانی تیۆری لێنین «Lenin» و ترۆتسکی «Trotsky» بریتییه لهوهی که ئهوانیش وهك کاوتسکی «Kautsky»، دیکتاتۆری له بهرامبهر دیموکراسی دادهنێن “دیکتاتۆری یا دیموکراسی”! کاوتسکی و بۆلشهڤیکهکان پرسهکه ئاوا دهخهنه ڕوو و ههڵبهته کاوتسکی پشتیوانی له دیموکراسی بۆرژوازی دهکات. بهپێچهوانهوه لێنین و ترۆتسکی لایهنگری له دیکتاتۆری و ئهویش دیکتاتۆری کۆمهڵه کهسێك، واته دیکتاتۆری له شێوهی دیکتاتۆرییهکانی بۆرژوازی! ئهمانه دوو جهمسهرن که له رامیارییه سۆشیالیستییهکانهوه زۆر دوورن …. ڕوون و ئاشکرایه که پرۆلیتاریا دهبێت دیکتاتۆری بکات، بهڵام دیکتاتۆری چین نهك دیکتاتۆری پارت یا دیکتاتپۆری گروپێك له چین! دیکتاتۆری چین بهو تێگهیشتنهی که له دیموکراسییهکی بێسنووردا، فراوانترین بیروباوهڕی خهڵکی له ڕێگهی بهشداری بێ ڕێگری و ڕۆژانهی جهماوهر بێتهدی…).
سهرچاوهی لێوه وهرگیراو: http://www.mano-paltalk.net/pdf3/nk.htm
لهبری ئهوهی کلیلی کۆمهڵگه بدهینه دهست ڕامیارهکان، باشتره به خۆمان ههوڵی گۆڕینی قوفڵهکه بدهین.
پیتهر کرۆپۆتکین
له تێڕوانینی ئهنارکیستیدا پێ لهسهر کۆمونه و ههرهوهزییه ئازادهکان دادهگیرێت، که له یهکگرتنی ئازادانهیاندا فیدراسیۆنه ئازادهکان و لهیهکگرتنی ئهوانیشدا کۆنفێدراسیۆنه ئازادهکان سهرههڵدهدهن. له فیدرالیزمێکدا که ئهنارکیستهکان بانگهوازی بۆ دهکهن، پێکهاتن و یهکگرتن و بڕیاردان و جێبهجێکردن لهسهر ئاستی ئامادهیی ئازادانهی تاكی کۆمهڵگهکان و بهبێ لهبهرچاوگرتنی هیچ ئۆتۆریتهیهك دێته بوون و ڕوودهدات. ههروهها ئاستی توانایی هزری و هونهری و بازوویی تاك نابێته سهرچاوهی بڕیارداری و بههرهمهندبوونی بهرتهریانهی تاکهکانی کۆمهڵ. له کۆمهڵگهی ئهنارکیستیدا ههرکهس بهپێی توانا و ههرکهس بهپێی پێویست له کاردا بهشدار و له داهاتی کۆمهڵگه بههرهمهند دهبێت.
له تێڕوانینی ئهنارکیستیدا، هۆشیاری تاك بهرههمی کار و کاردانهوهی خودی تاکه له بهرامبهر دهوروبهر و کارلێکی دهوروبهره لهسهر تاك. هوشیاری له دووتوێی پهیوهندییهکانی بهرههمهێنان و پهیوهندییه کۆمهلایهتییهکانهوه به ئهزمونکردنی ژیان و ڕووداوهکانی بهدهست دێت، هوشیاری ههر چین و توێژێکی کۆمهڵایهتیش له شوێنی کار و ناوهنده کۆمهڵایهتییهکهیهوه سهرچاوه دهگرێت. ههر بۆیه پرۆلیتاریا هوشیاری چینایهتی له ڕهوتی خهبات و ئهزموونکردنی ژیانهوه بهدهست دههێنێت، تهواو پێچهوانهی ئهو ئهو بۆچوونهی که پێی وایه ئهو هوشیارییه لهلایهن دهسته و توێژی ههڵکهوتهوه موتوربهی خهباتهکهی دهکرێت. ئهنارکیستهکان پێیان وایه ڕێخکراوه جهماوهرییه خهباتکارهکان تهنیا ئامرازێك بۆ داواکردنی موچهی زیاتر و ماوهی کاری کورتر و بهدهستهێنانی مافی یاسایی نێن، بهڵکو فێرگهی چینایهتین و پرۆلیتارهکان لهوێدا هوشیاری شۆڕشگێڕانهی خۆیان قوڵتر دهکهنهوه و وهك سهنگهرێكی چینایهتی له خهباتی نهپساوهی ڕۆژانهدا شۆڕش وهك چالاکییهکی بهردهوام پراکتیك دهکهن و کار بۆ داکوتانی ڕهگوڕیشهی کۆمهڵگهی داهاتوو له ئهمڕۆدا دهکهن. چونکه ئهوان پێیان وانییه که شۆڕش فهرمانێکی یهكشهوه و ڕۆژهی دهستهبژێرێکی ڕامیارکار بێت. ههر لهسهر ئهو بنهمایهش پێیان وایه بهو ڕادهی پرۆلیتارهکان به هوشیارییهکی شۆڕشگێڕانهوه له گشت مهیدانهکانی کار و ژیاندا خهباتی چینایهتی پهره پێدهدهن و بازنه سۆشیالیستییهکانی خۆیان له یهکێتییه فراوانه ئازادهکاندا پهره پێدهدهن، بهو ڕادهیهش دهسهڵاتی سهروهری چینایهتی دهخهنه مهترسییهوه و ئاسۆکانی کۆمهڵگهی سۆشیالیستی ڕوونتر و بهرجهستهتر دهبنهوه و مهترسی سیستهمی چینایهتی دهکهنهوه سهلمێنراوێکی مهڵموس.
لای ئهنارکیستهکان، دهسته و گروپه رامیارییهکان ڕۆڵی پاگهندهکهر دهبینن و پێیان وا نییه ئهوانه بتوانن سهرکرده و شوانهی چهوساوهکان بن. ههر لهبهر ئهوهش ههموو ڕێکخستنێکی ناوهندگهرا ڕهتدهکهنهوه و پارتی رامیاریش وهك ڕێکخسنتی دهستهبژێری ڕامییارکار بهنامۆ و نهگونجاو به خهباتی پرۆلیتاریا دهزانن و پێیان وایه پارتی رامیاری ڕێکخراو لهسهر فۆرمی ههرهمی واته فهرماندهر و فهرمانبهر ئامرازێکی گونجاوه بۆ نموونهگهرایی کۆمهڵگهی ناوهندگهرا که تێیدا پارت یا دهستهبژێرێکی رامیارکار شوێنی بۆرژوا سهروهرهکان دهگرنهوه و تهواو کۆمهڵگهش دهبێته چینێكی ژێردهست و پرۆلیتار (چینی کرێگرته)، وهك ئهوهی که له ڕوسیای پاش شۆڕشی ئۆکتۆبهر ڕوویدا و بۆلشهڤیکهکان پراکتیزهیان کرد و سهرهنجامهکهشی حهفتاساڵ پرۆلیتاریایان لهژێر سهرهنێزهکانی دهوڵهتی پارت و نانهسکی و کاری زۆرهملێیی و سهرکوتدا راگرت، که ههر ئهودهم ئهنارکیستهکان وتیان یهکسانی لهسایهی فهرمانڕهوایی پارتی پێشڕهو و نۆژهنکردنهوهی دهوڵهت بهنێوی کارگهرانهوه، له یهکسانی زیندانیان له زیندانێکدا که تێیدا ههمووان یهك بهرگ دهپۆشن و یهك خۆراك دهخۆن و بهقهد یهك بواری هاتوچۆ و بزووتنیان پێدهرێت و ئهم پهیڕهوانه دهسهڵاتدارانی زیندان بۆیان دیاری دهکهن، زیاتر نییه!
ئهنارکیستهکان ههروا که پێیان وایه هوشیاری چینایهتی له ڕهوتی خهباتی چینایهتییدا بهدهست دێت، ههرواش پێیان وایه شێوهکانی ئهو خهباته و میکانیزمهکانی و سهنگهرهکانی و .. تد له ئهزموونکردنی ڕووداوهکانی نێو ئهو خهباتهدا دهخهمڵێن و دێنهبوون، بهپێچهوانهی ئهوهی که دهسهلاتخوازهکان پێشوهخت فۆرم و کات و ساتی بۆ دیاری دهکهن و لهبری پهرهدان به یهكێتی پرۆلیتارتا، ڕیزهکانی پرۆلیتاریا بهسهر خۆیاندا دابهش دهکهن، ئهنارکیستهکان کار بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوهکانی شوێنی کار و ژیانی چهوساوهکان دهکهن و بهتاکه سهنگهری خهباتیان دهزانن و بۆ بهرگرتن به سهرههڵدانی ئۆرۆستۆکراسی لهو ڕێکخراوانهدا ڕیزبهندی ههرهمی و نوێنهرایهتی و ڕابهرایهتی تاکهکهسی ڕهتدهکهنهوه و ههموو بڕیاردانێك بۆ کۆبوونهوه گشتییهکان و راپرسییه گشتییهکان دهگێڕنهوه، ههرکاتێکیش که نوێنهران و ڕابهرانی خولی ئهو ڕێکخراوانه پێچهوانهی بنهماکان و بڕیار و دانگدانی ئهندامان جوڵانهوه، ئهوا کۆبوونهوهی گشتی دهستبهجێی ئهندامان دهتوانێت وهلایان بنێت و کهسانی لێوهشاوه و دلسۆز ههڵبژێرنهوه. له تیڕوانین ئهنارکیستیدا مانگرتنی گشتی و سهرتاسهری کاراترین و چارهنووسازترین ئامرازی یهکلاکهرهوهیه و سهندیکا شۆڕشگێڕهکان لهسهر بنهمای ئهم باوهرانه پێك دێن و له مێژووی خهباتی چینایهتیشدا خاڵی درهوشاوهن، وهك نموونه و بهڵگهی سهڵمێنراو دهتوانین چاو له ڕۆڵ و کارکردی سهندیکاکان له شۆڕشی ئهسپانیادا لهبهرچاو بگرین.
ئهوهی ئهنارکیزم له تێڕوانینهکانی دی جیادهکاتهوه، ئهوهیه که نهبووهته ڕێرهو و ئایدیۆلۆژیای گروپ، بهڵکو وهك هزرێکی ئازادئهندێشانه پانتاییه فیلۆسۆفیهکهی خۆی پاراستووه. سهرچاوهی ئهم تێڕوانینه له ئهندێشهی مرۆڤی سهردهمه دێرینهکان و هزری فیلۆسۆفاندا بهدی دهکرێت. له کوردستانیشدا دهتوانین له ههندێك ناوچهدا گهلکاری و ههرهوهزی و نهبوونی دهسهلاتی سهروخهڵکی له سهردهمهکانی پێش سهرههڵدانی دهوڵهتی بۆرژوازی گشتگیردا بهدی بکهین و گهلکاری و ههرهوهزی تا ئهوڕۆکهش لهنێو جوتیاراندا وهك ڕهگی ئهنارکیزمی خۆبهخۆ (سروشتی) له ئارادان.
بهداخهوه نهیارانی ئازادیخوازی بهههموو توانایانهوه ههوڵیانداوه ئهم تێڕوانینه رامیارییه و بنهمافیلۆسۆفییهکانی بشێوێنن و له زمانی کوردیدا به هۆی زاڵی ڕێڕهوه ئاینییهکان و باڵادهستی بۆلشهڤیزم، ههوڵیانداوه واتای ئهم واژهیه لهتهك ئاژاوهچییهتی و بێسهرهوبهرهیی هاوتا بکهن. بهڵام ئهنارکیزم به پێچهوانهی پاگهندهی نهیارانی نهك ههر دژ به ئاژاوهچییهتی و نائارامی و چهوسانهوهیه، بهڵکو تا بۆ دوورترین ڕهههندی ئازادیخوازی پهلهاویشتووه و نیشانیداوه که سهرچاوهی ههموو نائارامی و چهوسانهوه و نهبوونی دادپهروهی کۆمهڵایهتی، بوونی خاوهندارێتی تایبهت و کاریکرێگرتهیه که سهروهری چینایهتی (بهههموو شێوهکانییهوه) پارێزگارییان لێدهکات.
ئهنارکیستهکان پێیان وایه که ئازادی بهبێ یهکسانی، بههرهکێشییه و یهکسانیش بهبێ ئازادی، کۆیلهتی. ههروهها پێ لهسهر ئهوه دادهگرن که تاوهکو تاکهکان له کۆمهڵگهدا ڕێوشوێنی نایهکسانی کۆمهڵایهتییان ههبێت، تاوهکو فهرمانڕوایی ههندێك بهسهر ههندێكدا له ئارادابێت، تاوهکو مرۆڤهکان بهسهر برسی و تێردا دابهش بن، قسهکردن له بوونی ئازادی و یهکسانی و دادپهروهری کۆمهڵایهتی، دێوجامهی مشهخۆران و گاڵتهجارییهکی بێتام بهولاوهتر نابێت.
بۆ ئهوانهی که تا ههنووکه ئاشناییان به واتای ئهم واژهیه نییه، بهباشم زانی واتابهخشی ئهم واژهیه له زمانی ئینگلیزیدا که له زۆربهی زمانه ئهوروپییهکاندا ههروایه، وهرگێڕمه سهر زمانی کوردی و خوێنهران بۆ دڵنیابوون و تێگهیشتنی زیاتر بگهڕێنهوه سهر تێڕوانینی هزرڤانانی ئهم بزووتنهوه ئازادیخوازییه. که له ئهرشیڤی ئهندێشمهندانی ئهنارکیستدا دهستیان پێڕادهگات: http://dwardmac.pitzer.edu/Anarchist_archives/index.html
ئهمهش وهرگێڕدراوی واتای ئهو چهمکه فیلۆسۆفییهیه، که له فهرههنگی ئینگلیزی ئینتهرنێتی (merriam-webster) وهرگیراوه:
anarchism
ئهنارکیزم (دژه سهروهری، دژه دهسهڵاتی)
بڕگهبهندی
an·ar·chism
دهربڕینی
\ˈa-nər-ˌki-zəm, –ˌnär-\
باری ڕێزمانی
ناو
مێژووی واژهکه
1642
1- تێڕوانینێکی ڕامیارییه که ههموو شێوهکانی ئۆتۆریتهی میری به ناپێویست و زیانبار دادهنێت، هاوکات بانگهواز بۆ کۆمهڵگهی پشتبهستوو به هاوکاری هوشیارانه و یهکێتی ئازادانهی تاك و کۆمهڵ دهکات.
2- پشتیوانیکردن و کردهیی (پراکتیک)کردنی بنهما ئهنارکیستییهکان.
anarchistic
ئهنارکیست (دژه سهروهر، دژه دهسهلات)
بڕگهبهندی
an·ar·chist
دهربڕینی
\ˈa-nər-kist, –ˌnär-\
باری ڕێزمانی
ناو
سهردهمی پهیدابوون
1678
1- بهکهسێك دهوترێت که دژی ههموو دهسهڵاتێك، پلهبهندی کهسهکان، هێزه فهرمانڕهواکان شۆڕش بکات،
2- کهسێك که باوهڕی به ئهنارکیزم ههیه، بانگهوازی بۆ دهکات، پهسهندیی پێدهدات؛ بهدیارکراوی کهسێك که هێز بۆ ههڵوهشاندنهوهی سهروهری بهکار دهبات.
— anarchist or an·ar·chis·tic \ˌa-nər-ˈkis-tik, -(ˌ)när-\ adjective
ئهنارکیست یان ئهنارکیستیانه، ئاوهڵناون
anarchy
ئهنارکی
بڕگهبهندی
an·ar·chy
دهربڕین
\ˈa-nər-kē, –ˌnär-\
باری ڕێزمانی
ناو
واژهناسی
له زمانی لاتینی سهدهکانی ناوهڕاستدا (anarchia) ئهنارخیا، له زمانی گریکیدا له (anarchos) ئهنارخۆس، ناسهروهری، سهرچاوهگرتوو له (an- + archos) (سهروهر) بۆ زانیاری زیاتر سهرنجی (arch) بدهن
سهدهرمی پهیدابوون
1539
1- ا: نهبوونی میری، ب: کۆمهڵگهی بێ سهروهری ، بێ یاسا یا بێ دهسهلاتی ڕامیاری به نهبوونی دهسهلاتی میری، س: کۆمهڵگهیهکی ئۆتۆپی لهو کهسانهی که بهنهبوونی میری له ئازادی تهواو بههرهمهندن.
سهرچاوه : فهرههنگی ئینگلیزی ئینتهرنێتی (merriam-webster)
anarchism http://www.merriam-webster.com/dictionary/anarchism
anarchistic http://www.merriam-webster.com/dictionary/anarchistic
ئهگهر دهنگدان ئامرازیك بووایه بۆ گۆڕین یا بیتوانیایه شتێك بگۆڕێت، ههنووکه دهمێك بوو یاساخ کرابوو.
ئێما گۆڵدمان
و. له ئینگلیزییهوه*: ههژێن
تایبهتیکردن دژ به خهڵکه
تایبهتیکردن پرسێکه که ڕاستهوخۆ زیان و کارایی لهسهر ژیان و گوزەرانی چینی کارگهر دادهنێت. له سهروبهری ههر ههڵبژاردنێکدا، لهلایهن ڕامیارکارانهوه سهردانی دهکرێین و بهڵێنی ههموو شتێکمان پێدهدهن. پاش ههڵبژاردن، وهك جاران دهیان ههزار له کارگهر و کهسانی ههژار ڕووبهڕووی دهرکردن و دابڕان و وابهستهیی خاوهندارێتی دهبنهوه. ئهم باره نالهباره راستهوخۆ به پرۆسهی تایبهتیکردنهوه پهیوهسته. تایبهتیکردن پرۆسهی گێڕانهوهی خزمهتگوزارییهکانی میری و کۆمپانییهکانی میرییه بۆ بواری چالاکی بهدهستهێنانی سوود. ئهمه به واتای کۆمهڵێك شت دێت:
تایبهتیکردن واته سوود کهڵهکهکردن له برسیکردن
بهمجۆره، بۆ نموونه، نرخی کارهبا زیاد دهکرێت، لهبهر ئهوهی (ESKOM) دهیهوێت پارهی فرهتر بهدهست بێنێت و قهرهبووی قهرزهکانی بکاتهوه. ئهمه لهبهر ئهوه دهکرێت، تاوهکو کۆمپانییهکه سوودی زیاتر بهدهست بێنێت. ههروهها بۆ ئهوهی که کۆمپانییهکه له بازاردا سهرنجڕاکێشتر بێت: (کۆنگرهی نیشتمانی ئهفریکا ANC & SACP) و شالیاری میری (Jeff Radebe) بهڵێنی فرۆشتنی DENEL، ESKOM، TELKOM و SPOORNET ی له کۆتایی 2002دا به کۆمپانیا گهورهکان داوه. Radebe هیواداره که کۆمپانیا گهورهکان له باشوری ئهفریکا، کۆمپانیاگهلی وهک Anglo-American و Sanlam و کۆمپانیاگهلی سهروودهریایی وهك Suez-Lyonnaise ئهم کۆمپانیانه بکرن.
خاوهندارێتی میری ئهڵتهرناتیڤ نییه
له ڕاستیدا به کردهوه جیاوازییهکی کهتواری نییه، کاتێك ئهم کۆمپانیانه به موڵکی میری بمێننهوه یا ببنه هی کۆمپانیا گهورهکان. گرفتی بنهڕهتی لێرهدایه: که سوکانی میری بهدهست ANC یهوه بۆ ئهوهی کۆمپانیا میرییهکان و خزمهتگوزارییه میرییهکان بکهنه سهرچاوهی سوود کهڵهکهکردن. ESKOM سهد له سهد مولکی میرییه. لهگهڵ ئهوهشدا به خۆی له Soweto له مانگێدا 15،000 کهسی کهمکردهوه -دهرکرد-. میری له Servcon دا هاوبهشه، ئهو کۆمپانییهی که له کهناری ڕۆژههڵاتی ههرهشهی دهرکردن له کارگهران دهکات. له سهدا حهفتای TELKOM موڵکی میرییه، که له پینج ساڵی رابوردوودا له سهدا سی (30%) نرخی تهلهفۆنکردنی بهرزکردهوه. شتهکه سادهیه. کاتێك که ئێمه دژی تایبهتیکردنهوه دهوهستینهوه، پێمان وانییه که موڵکایهتی میری بۆ ئهم کۆمپانی و خزمهتگوزارییانه چارهسهر بێت. به پێچهوانهوه، به هیچ شێوهیهك چیتر جیاوازییهکی وا له نێوان خاوهندارێتی میری کۆمپانیاکان و خاوهندارێتی تایبهتی کۆمپانیاکاندا نییه. ههردووکیان له سروشیاندا سوود هاندهریانه و دژی کارگهر و دژی یهکێتییهکانن. ئهمه ئهوه دهگهیێنێت، که هاوکات خهباتمان، خهباته دژی ههردوولایە؛ کۆمپانییه گهورهکان و میری.
خاوهندارێتی میری ناکاته سۆشیالیزم
پێویسته ئهوهش بڵێین که موڵکایهتی میری کۆمپانیاکان هیچ پهیوهندی به سۆشیالیزمهوه نییه. له مێژوودا ههندێك له کۆمپانیا زیاتر دژه کارگهرهکان موڵکی میری بوون. بۆ ئانارشیسته شۆڕشگێڕهکان پرسهکه روونه: سۆشیالیزم واته خۆبهڕێوهبهری؛ خۆبهڕێوهبهری تهواو پێچهوانهی کۆنترۆڵی دهوڵهتییه؛ ههروهها کۆنترۆڵی سهرکوتگهرانهی دهوڵهتی له هیچ بارێکدا ناتوانرێت به خۆبهڕێوهبهرایهتی کارگهران بچوێنرێت، لهبهر ئهوه ئێمه دژی تایبهتیکردن نین، که میریمان خۆش بوێ و ترسی ئهوهمان ههبێت که به هۆی تایبهتیکردنهوه دهسهلاتی لهدهسهت بدات. ئێمه ڕکمان له میری دهبێتهوه، لەبەر ئهوهیە دەمانەوێت ڕاستگۆ بین. هۆی ڕاستهقینهی دژایهتیمان بۆ تایبهتیکردن لهبهر ئهوهیه که زیان به چینی کارگهر دهگهیێنێت. که ئهمه له هۆیهکی پێویست زیاتره.
بۆچی تایبهتیکردنهوه ڕوودهدات؟
تایبهتیکردن لهبهر ئهوه ڕوودهدات که کۆمپانییه گهورهکان له سهرتاسهری جیهاندا ڕووبهڕووی قهیرانێکی ئابوری دهبنهوه. ئهم قهیرانه ئابورییه هاوشێوهی تهمبهڵییه (داتهپین)ه گهورهکهی دهههی سییه -1930یهکانه-. ئهمجاره تهمبهڵی بههێز شێوهی خاو بزووتن بهخۆوه دهگرێت: له شهستهکانهوه داتهپینی ئابوری درێژماوه له ئاستی جیهانیدا له ئارادایه، ئهوهی که له 1973وه زیاتر بهرچاوکهوت. ئێمه هێشتاکه له قهیراندا دهژین. کۆمپانیا گهورهکان له ههوڵی ئهوهدان که چینی کارگهر باجی ئهم ئهم قهیرانه لهڕێی پیادهکردنی سیاسهتهکانی نیئۆلیبرالیزم؛ لهوانه تایبهتیکردن و بێسهرهو- بهرهییهوه casualisation، بدهن. به واتایهکی تر، سیاسهتی دژه کارگهری وهك تایبهتیکردن بۆ ئهوهیە کرێیکار (ههقدهست) و ئاستی ژیانی چینی کارگهر بهمهبهستی بهرزکردنهوهی سوودی کۆمپانییه گهورهکان، دابهزێنێت. ئهمه ئهوه دهگهیێنێت که هۆی ئاراستهکردنی ئهم ڕامیارییانە چهند ڕامیارکارێکی گهندهڵ یا بهرێوهبهرێکی کهمتهرخهم نین: بهڵکو ناوهڕۆکی ئهم سیاسهتانه دڵڕهقی و گیانی شهڕهنگێزانهی سهرمایهداری مۆدێرنه. لهبهر ئهوه، خهباتی ئێمه دژی تایبهتیکردن، خهباته دژی خودی سهرمایهداری، خهباته دژی سیستهمی سوود کهڵهکهکردن له ڕێی کاری ههرزان، کهمکردنهوهی پێداویستی و خزمهتگوزارییهکان، پهیوهندی نادیموکراتانهی بهرههمهێنان، شهڕ و ڕاسیزم.
له خشتهبردن و فڕوفێڵی ههڵبژاردنهکان
ئێمه ئانارشیسته شۆڕشگێڕهکان ههڵبژاردنهکان به لهخشتهبردن دهزانین. نهك لهبهر ئهوهی که دیاریکراون، بهڵکو لهبهر ئهوهی که ههڵبژاردنهکان دیموکراسیانه نین. هیچکات ڕامیارکارهکان له هیچ خاڵێکدا ڕهزامهندی جهماوهرییان بۆ پیادهکردنی تایبهتیکردن پێنهدراوه. هیچکات له هیچ خاڵێکدا ڕامیارکارهکان مافی ئهوهیان پێنهدراوه لهسهر خوانی ئێمه قهلهو بن، دهرمان کهن و دامان بڕن، مافمان بخۆن و ڕوناکیمان ببڕن. ڕۆشنه، که میری خزمهتی خهڵک ناکات. خزمهتی کۆمپانییه گهورهکان و دهوڵهندان دهکات. ئهمانه به بهڵگهوه سهلماون که ههموو میرییهکان له جیهاندا سیاسهتهکانی نیئۆلیبرالیزم پیاده دهکهن و له هیچ بارێکدا نوێنهرایهتی چینی کارگهر ناکهن. پێویست نییه ئێمه بهشداری لهم سیستهمه بۆگهنهدا، لهم مافیا ڕامیارییهدا بکهین. خاوهنکار و ڕامیارکاران دهستیان تێکهڵه، دهوڵهتمهندان سهروهری ههژارانن.
چینی کارگهر دهبێت کۆمەڵگە بەڕێوەبەرێت
لهبهر ئهوه مافی خۆمانه دژایهتی میری بکهین و بیگۆڕین به سیستهمێكی نوێ، که خزمهتی خهڵکی بکات. پێویسته سیستهمی کارگهران و ئهنجومهنه کۆمهڵایهتییهکان بێت، که لهسهر بنهمای ههڵبژاردنی ڕاستهوخۆی نوێنهران دادهمهزرێت. له بری ههڵبژاردنی پێنج ساڵ جارێکی ڕامیارە درۆزنهکان، پێویسته مافی ئهوهمان ههبێت، دهستبهجێ نوێنهرانی ناکارا و گهندهڵ له نوێنهرایهتی بخهین. لهبری ئهوهی ههموو بڕیاردانهکان به کهسانێك بهنێوی شارهزایان بسپێرین، پێویسته مافی ئهوهمان ههبێت، بهپێی لوان لهو بڕیاردانانهدا بهشداری بکهین، که کاراییان لهسهرمان ههیه. پێویسته مافی کۆنترۆڵکردنی شوێنهکانی کارکردن، ئهنجومهنهکان (شارهوانییهکان) و فێرگهکانمان ههبێت. ئایا ئهمه دهکرێت (کردهنییه)؟ بهڵێ، مێژوو ئهزمونهگهلی کۆنترۆڵکردنی کارگهری و بهڕێوهبردنی دیموکراسییانهتری کۆمهڵگه لهلایهن چینی کارگهرهوه نیشانی داوه؛ لهوانه کۆمۆنهی پاریس، شۆڕشی ئهسپانیا، ئهنجومهنه کۆمهڵایهتییهکانی ههنگاریا 1956، یا دهسهلاتی گهلی ههشتاکانی سهدهی ڕابوردوو له باشووری ئهفریکا. پێویسته چینی کارگهر دهست بهسهر ئامرازهکانی بهرههمهێناندا بۆ بهرژهوهندی کۆمەڵگە، بگرێت.
ئامانجهکانمان
ئامانجی سهرهکیمان ههڵوهشاندنهوهی تایبهتیکردن و کۆتاییهێنانه به سیستهمی سهرمایهداری، که هۆی سهرههڵدانی گرفتهکهیه. ئامانجمان بۆ کارگهران و ئهنجومهنه کۆمهڵایهتییهکان، دهستبهسهرداگرتنی ڕاستهوخۆی کۆمپانیا و خزمهتگوزارییهکانی میری و کۆمپانی خزمهتگوزارییه تایبهتییهکانە. کاری ڕاستهوخۆ (Direct Action) تەنیا ڕێگەچارە و شێوازی تێکۆشانە نهك ههڵبژاردن. ئێمه ئامانجمان ههرهوهزیکردنی کۆمپانیاکانه، دهستبهسهرداگرتنیان و خستنهژێر بهڕێوهبەرایەتی کارگهری و کۆنترۆڵی ئهنجومهنه کۆمهلایهتییهکان و خۆبهڕێوهبهرایهتییان لهڕێگهی ههڵسورانی شۆڕشگێڕانهوه.
سهرکهوتوو بێت چینی کارگهر. ژیانمان باشتر دهبێت، کاتێك که دهوڵهمهندهکان بڕوخێنرێن
داخوازییهکانمان
ئهوهی نییهتی ببژێرێت، نابێت ببژێرێت
* وهك ههموومان دهزانین پرۆسهی تایبهتیکردن به ئاوهڵاکردنی سنوورهکانی کوردستان و عیراق لهبهدهم بازار ئازاد ( سیستهمی ئابوری نیئۆلیبرالیزم)دا، نهك تهنیا ڕهوشی تایبهتیکردنی خێراکردهوه و مهیدانی بۆ کۆمپانی دهرهکی خۆشکرد، که ئهمهش پابهندی ڕێکهوتنی دهسهلاتدانی ئهم دهڤهرهیه لهگهڵ ناوهنده جیهانییهکانی وهك بانکی نێودهوڵهتی و سندوقی دراوی نێودهوڵهتی و..تد و تایبهتیکردن یهکێکه له مهرجه یهکهمهکانیان. بهڵکو شێوازی مافیایی و راوڕووتی بێوێنهی وهك تاپۆکردنی گشت ناوهندهکانی خزمهتگوزاری و کهرته گشتییهکانی لهسهر پارته دهسهلاتدارهکان لهڕێگهی فێڵی یاساییهوه و بهناوکردنی ناوهند و کهرتهکان بهنێوی کهسانی سهر به پارت و کۆمپانیاگهلی ژێربهژێر سهربه پارت و دواجار گێڕانهوهیان بۆ ئهندامانی خێزانه دهسهلاتدارهکانی ناو پارتهڕامیارییهکان، هێنایه ئاراوه. لهبهر ئهوهی بارودۆخێك که ئهورۆ له کوردستاندا له ئارادایه، هاوشێوهیه لهگهڵ بارودۆخی زۆربهی ولاتانێك که بهر شاڵاوی تایبهتیکردن کهوتوون، بهتایبهت دانیشتوانی باشووری ئهفریکا، که سالانێکی دوورودرێژ بهدهست ههلاواردنی نهژادییهوه ناڵاندی و وهك جهماوهری کوردستان پێیان وابوو، به کۆتایی ستهمه نهژادییهکه و سپاردنی کاروبارهکان به دهسهلاتدارانی خۆیی، ئیتر گشت ئازار و چهوسانهوهیان کۆیایی پێ دێت. بهلام ئهمه ههروهك له کوردستان بینیمان، پاش کۆتایی هاتنی ستهمه نهتهوهییهکه نابێت، جڵهوی بهڕێوهبهرایهتی به دهسهڵاتخوازانی خۆیی بسپێرینهوه. بهڵکوو پێویسته بهخۆمان له ڕێگهی خۆڕێکخستنی خۆمانهوه کۆمهڵگه و کاروبارهکانمان بهڕێوهبهرین. ئهمه ئهو شتهیه که ڕهشپێشتهکانی باشوری ئهفریکا پێش ئێمه ڕووبهڕووی بوونهوه. بۆیه منیش وهرگێڕانی ئهم نووسینهم به گونجاو زانی. به درێژایی مێژوو ئهزموونهکان نیشانیان داوه، که کۆتاییهێنان به ههلاواردنی نهژادی، ڕهگهزی، نهتهوهیی، ئایینی هیچکات کۆتایی به سهرچاوهی ستهمی مرۆڤ له مرۆڤ نییه، بهڵکو کۆتاییهێنان به چهوسانهوهی مرۆڤ له لایهن مرۆڤهوه به لهناوبردنی پایه و پێناو و هۆکارهکانی سهرههڵدانی چهوسانهوه؛ موڵکایهتی تایبهتی، کاریکرێگرته و سهروهری چینایهتی، مرۆڤ دهتوانێت بۆ ههمیشه ئازاد بێت.
**Khanyisa وشهیهکی زولو (Zulu )ییه، که زمانێکی بەرفراوانە و زۆرێنەیەك ئاخاوتنی پێدەکەن، به واتای ڕوناکبوونهوهSpreading the light دێت.
سهرچاوهی ئهم وتاره : ماڵپهڕی ئانارشیسته شۆڕشگێڕهکانی باشوری ئهفریکا(زابالازا نێت)
Grupo Alavio ئامادهکردنی:
و. له ئاڵمانییهوه: ههژێن
له 14 سێپتهمبهردا ڕاسپاردهیهک (نوێنهرایهتییهک) له کارگهرانی زانۆن و ئهندامانی بزووتنهوهی بێکاران (MTD) له نۆیکوین Neuquén هوه بهرهو بۆینۆس ئایرێس Buenos Aires کهوتهڕێ، بۆ ئهوهی بهرگرییهکی سهرتاسهری nationale Kampagne بۆ بهرگریکردن له زانۆن ڕێکبخهن. سهدان کارگهر بهنێوهندی شاردا ڕێپێوانیان کرد و خوازیاری چارهسهری لێسهندنهوهی خاوهندارێتی ههموو کارخانه و کۆمپانیا دهستبهسهرداگیراوهکانی ئهرژهنتین بوون. له مارسی 2002هوه کارگهرانی زانۆن دیاردهیهکیان خستۆتهڕوو: کارگهرانی خۆڕێکخهر/- خۆبهڕێوهبهر تهنانهت باشتر لهوهی لهگهڵ خاوهنکار، بهڕێوهبهر و سهرکاردا بهرههمیانهێناوه. ڕاسپاردهیهکی پێکهاتوو له 170 ههڵسوڕاو ( 100 کارگهری زانۆن و 70 ئهندامی بزووتنهوه کۆمهڵایهتییهکان، ئهوانهی که کارخانهکه دهپارێزن) سهر لهبهیانییهکهی گهیشتنه بۆینۆس ئایرێس. له بهردهم دادگهیهکی ئهو شوێنهوه بهرهو کۆنگرهی نهتهوهیی (پارلهمان) : دژی لێسهندنهوه و داخستنی کارخانهکه لهلایهن حکومهتهوه، ڕێپێوانیان کرد. کارگهرانی چاپخانهی چیلاڤێرت Chilavert ، کارخانهی جلوبهرگ دوورینی بروکمانBrukman ، چاپخانهی کۆنفۆرتی Conforti، خهستهخانهی جهنین Junin-Gesundheitsklinik، خهستهخانهی ئهدۆز Ados-Gesundheitsklinik، کارگهی پێڵاوی Gattic ، کارخانهی ماکارۆنی Sasetru ، کارگهرانیBauen Hotel و کارگهرانی کارهبایی Renacer ی ئوسوهیا Usuhia ههروا کهسانیك له ڕێکخراوه جۆراو جۆرهکانی بێکارانهوه له ڕێپێوانهکهدا بهشدار دهبوون.
کارگهرانی بزووتنهوهی دووباره کردنهوهی (وهگهڕخستنهوهی) کارخانهکان، داوانامهیهکیان دایه کۆنگرێس (پارلهمان) بۆ چارهسهری لێسهندنهوهی خاوهندارێتی ( خاوهنه کۆنهکان) گشت کارخانه و کۆمپانیا سهرلهنوێ وهگهڕخراوهکان. لهههمان کاتدا خۆپێشاندهران دهزانن که به پێ لهسهرداگرتن، چهنده گرنگه کارخانهکان بهههر نرخێک بووه بپارێزن – چ به بوون و چ به نهبوونی تاپۆی یاسایی. ههفتهکانی ئهم دواییانه پڕمهترسی بوون بۆ کارگهرانی زانۆن. فشار و تهنگ پێههڵچنین لهلایهن دهسهڵاتدارانی ههرێمی Gouverneurs بۆ سهر کارگهران ، تاوهکو دهست له کارهکانیان له کارخانهدا بکێشنهوه و لهبهرامبردا له پرۆژهکانی بێکاریدا کاربکهن؛ کارگهگهلی گچکهی دهوڵهتی. پاش سێ ساڵ بهڕێوهبردنی زانۆن لهلایهن خودی کارگهرانهوه، سهرلهنوێ لهلایهن حکومهتی ههرێمی نۆیکوین Neuquénهوه دهکهونهوه بهر شاڵاو، ئهمه لهم مانگهدا، که تێیدا کارگهران پێوهری بهرز لهبهرههمهێنان ، فرۆشتن و کوالیتێت (باشێتی کاڵا)دا دهتوانن تۆمار بکهن. بهر له ماوهیهکی کورت دادگهرێک، خۆی لهوه بوارد (کێشاوه) که زانۆن وهک ههرهوهزی (تعاونی)کارگهران بناسێت و کارخانهکه یاسایی (دانپیانراو)بکاتهوه.
ئهم ڕێپێوانه بهشێکه له ستراتیژی سهرتاسهری بزووتنهوهی وهگهرخستنهوهی کۆمپانیاکان. له ئهرژهنتیندا بهلانیکهمهوه زیاتر له 200 کارخانه و کۆمپانیای دهستبهسهرداگیراو نزیکهی 10000 کارگهر کاریان تێدا دهکهن ههن، که کارخانهی زانۆن له ههرێمی باشووریی Neuquénیهکێکه له نموونه پڕکاراکان بۆ ( ئهزموونی بهرههمهێنان) لهژێر خۆبهڕێوهبهرایهتی کارگهراندا. له ئێستادا له زانۆندا 420 کارگهر کاردهکهن. ئهم کارخانه له مانگێکدا نزیکهی 3000 میتر کاشی بهرههم دێنێ. له مارسی 2002دا 240 کارگهری دامهزراو دهستیان بهسهر کارخانهکهدا گرت. لهو کاتهوه زیاتر له 180 کارگهری تازه، کهسانێک له ڕێکخراوهکانی بێکاران، له کارخانهدا وهرگیراون.
خۆپیشاندهران دهیانووت: تهنیا چارهسهری گونجاو بۆ کارخانهگهلی دووباره وهگهڕخراو و لێپرسراوهتی وهرگیراو، لێسهندنهوهی خاوهندارێتی (خاوهنکار)ه- لهژێر بهڕیوهبهرایهتی کارگهری –دا، بۆ ئهوهی بێترس له داخستنهوه و وهرگرتنهوهیان لهلایهن دهوڵهتهوه، بهرههمیان تێدا بهرههم بهێنرێتهوه. پاش قهیرانی 19/20ی دێسهمبهری 2001 حکومهت زۆرجار مۆڵهتی بهکارگهرانێک، که کۆمپانیاکانیان داگیردهکرد، دهبهخشی، تاوهکو کارخانه و نوسینگه داخراوهکان بکهنهوه. لهبهر ئهوهی، که ئهم مۆڵهته کاتیانه بۆ 2 ساڵ دیاریکرابوون، مۆڵهتی چاپخانهی Chilavert، چاپخانهی Grissanopolis و لکه کارخانهیهکی بیره، ئهوانهی که لهلایهن کارگهرانهوه وهگهڕخرانهوه، لهم ساڵهدا کۆتایی پێدێت. ئهوهی که حکومهتی ئێستاکانه چۆن مامهڵه لهگهڵ ئهم کێشهیه دهکات، ئاشکرا نییه. ناڕازیان دهریانڕی، که وان پێیان وانییه، که حکومهت کاری پڕڕێز بۆ بێکاران له ولاتدا دابین بکات. لهبهرامبهر ئهمهدا سیاسهتێک دهگرێتهبهر، که ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ناڕهزایهتییه کۆمهڵایهتییهکانه، سیاسهتێک که تێیدا ههژاران تووشی تاوان دهکات.
پاش ئهوهی که ئهرژهنتین له 2001دا قهیرانێکی دارایی سهخت دایگرتووه. ئابووری ئهرژهنتین لهم کاتهدا جێگیر دهردهکوێ. ئابووریناسهکان پێ لهسهر ئهوه دادهگرن، که ئابووری خۆی دهگرێتهوه، سهرکهوتنی بهرههمی کۆمهڵایهتی ناپوخته (انتاج اجتماعی غیرصافی) له دهرکهوتندایه. ههنووکه وهک پێشان گرفته ئابووریهکان بێچارهسهر ماونهتهوه، ئهوانهی که بازاری کاریان بهگشتی گرتۆتهوه. کهچی بههرهکێشه بیانییهکان و کۆمپانییه گهورهکان گهشانهوهیهک ڕادهگهیێنن، بهڵام ئهو پهرهسهندنه ڕووناکاته بازاری کار. لهم کاتهدا ڕێژهی بێکاری نزیکهی 19.5% دایه. لهوانهی که کاریان ههیه، نزیکهی 15.7%یان بێکارن. بهمجۆره، نزیکهی 35.2% بهتهواوی گرفتی کاریان ههیه (واته 5.2 میلیۆن کارگهر.
(بزووتنهوهی دهستبهسهرداگرتنی کارخانهکان له ئهرژهنتین شانازی داهێنانی ههنگاوه سهرهتاییه ستراتیژییهکانی (ههستانهوه)یان ، بۆ بهرگری له چینی کارگهر بهرامبهر سهرمایهداری پیدهبڕێ، ئهوانهش بریتین له ئهزمونگهلی خۆبهڕێوهبهرایهتی کهرگهری و ڕێکخراوبوون، ئهوانهی که لهسهر ڕیگهیهکی تهواو ڕاستهوخۆ دژی پێکهاتهکانی سهرمایهداری (خاوهندارێتی تایبهتی)، یهکه ئاراستهکهرهکانی کۆمپانیاکان بهتهنیا بۆ سوود ههروهک داماڵینی کارگهران له لێهاتوویی و زانینی (ئامێرهکان) خهباتدهکهن. بهرگری له زانۆن و ههموو ئهو کارخانانهی لهلایهن کارگهرانهوه دهستیان بهسهرداگیراوه، بکهن! ئهگهر یهکێک له ئێمه وهرگێڕنهوه، ئهوکات ههموومان تێکدهشکێن! ( ئهوهی ئێمه دهیخوازین) دهستههڵگرتنی یهکجارییه له ههوڵهکانی لێسهندنهوهی گشت کارخانه و کۆمپانیاکان، ئهوانهی که لهژێر کۆنترۆڵی کارگهریدا بهرههم دێنن.
ZNet 17.09.2004
وهرگیراو له: ZNet http://zmagsite.zmag.org
سهرچاوهی یهکهم: http://www.revolutionvideo.org/alavio
بێگۆمان ئهوان ههستیان به پێداویستی پێكهاتن لهگهڵ باكۆنیستهكان له ئینتهرناسیناڵی یهكهمدا كردبوو. بهلام ئهوهش بڵێین، كه ماركس هیچكات له وردهكاریدا ڕێگهگهلێك، كه دهتوانن خۆبهڕێوهبهری بهڕێ بخهن، نهچووهته بهلایاندا و له كاتێكدا، كه پرۆدۆن لاپهڕهی فرهی له بهرههمهكانیدا بۆ ئهم پرسه تهرخانكردبوو. پرۆدۆن كه ژیانی وهك كارگهرێك دهست پێكردبوو، دهیزانی كه باس له چی دهكات. وی به وردبینیهوه «كۆمهله كارگهرییهكان Worker–associations» كه له شۆڕشی 1848دا سهریانههڵدابوو، سهرنجدابوو. بهڵام هۆی ئهو ههڵوێستهی ماركس، لهوانهیه لهبهر به «خهیاڵیبوون – utopian» دانانی پرسی خۆبهڕێوهبهری له لای وی بێت. ئهورۆكه ئێمه كۆمونیسته ئازادڕهوهكان، بهشێكین لهوانه كه لانیكهم له ئهوروپای ڕۆژئاوا خۆبهڕیوهبهرییان كردووه به بابهتی ڕۆژ، پرسیارێكی كۆنكرێت و خستویانهته بهرنامهی كاری ڕۆژهوه. پرسیارێك، كه ئیتر جێكهوته بووه و ئهرۆكه لهلایهن نزیكهی ههرهزۆری ڕهوته سیاسییهكانهوه دهستی بۆ دهبرێت، گۆڕانی بهسهردا هێنراوه و كورتكراوهتهوه.[3]
VII.
ماركسیستهكان و ئهنارکیستهكان ههر له سهرهتای لهدایكبوونی سیاسیانهوه ڕووبهڕووی یهك بوونهوه. یهكهمین هێرش لهلایهن ماركس و ئهنگلسهوه لهدژی شتاینهر (Steiner) له پهرتووكی پڕدژایهتی «ئایدیۆلۆژی ئاڵمانی»هوه دهستی پیكرد. لێرهدا پرسهكه لهسهر خراپ لهیهك گهیشتنێكی دوولایهنه بوو. شتاینهر ڕوونی نهكردبووهوه، كه لهپاڵ ستایش بۆ «من» و «كهس» وی، لهڕاستیدا لایهنگری یهكگرتنی خۆخواستانهی ئهم «كهس»هیه لهگهڵ یهكێكیتر. لهڕاستیشدا وی كۆمهڵگهی ههنووكهیی پێشنیار دهكات، كه لهسهر بنهمای فیدرالی و مافی جیابوونهوه دامهزرابێت. ههر ئهم بۆچوونه دواتر باكۆنین و دواجار لینین لهمهڕ پرسی نهتهوهییدا، بهكاریان هێناوه. ماركس و ئهنگلس به ههڵه ڕهخنه توندهكانی شتاینهر بهرامبهر كۆمونیزم به كۆنهپهرستی وی دادهنێن، له كاتێكدا كه هێرشهكانی شتاینهر له بنهڕهتدا ئاراستهی جۆرێكی تایبهت له كۆمونیزم بوون، دژی «ناپوختهكان- Clumsy» كۆمونیزمی دوڵهتی، كه كۆمونیسته خهیاڵییهكانی (utopian communism) سهردهمی خۆی، لهوانه ڤایتلینگ (Weitling) له ئاڵمان و كابه (Cabet) له فهرهنسه، كه هۆی ئهم ڕهخنانهی شتاینهریش مهترسییهك بوو، كه ئامانجی ئهم، ئازادی تاكهكهسی بوو.
ههر بهوجۆرهی كه پێشتر وتمان، هێڕشی توندی ماركسێش بۆ سهر پڕۆدۆن تاڕادهیهك لهبهر شتگهلی ئاوا بوو، پرۆدۆن پێشوازی له موڵكایهتی گچكهی تایبهت له ههلومهرجێكدا، كه نێشانهی سهربهخۆیی تاكهكهسی بێت، دهكات. بهڵام شتێك كه ماركس لێی تێناگات ئهوهیه، كه پرۆدۆن له پێشهسازی گهوره و گرنگی بهشی سهرمایهداریدا، بهتهواوی خۆی بهپشتیوانیكهری موڵكایهتی گشتی دهناساند. لهبیرمان نهچێت كه پرۆدۆن له «پهڕاوهكان –Carnets»یدا ئاوا دهنووسێت: « پێشهسازی گچكه، بهههمان ڕادهی فهرههنگی گچكه، گهمژانهیه؟». له پێشهسازی گهورهشدا، وی بێچهندوچوون گشتگهرایه. له ڕوانگهی پرۆدۆندا ڕێكخراوگهلێك لهژێر نێوی «ههرهوهزی كارگهری – Worker-companies»دا ڕۆڵی سهرهكی بگێڕن، واته بهڕێوهبردنی پیشهسازی گهوره لهوانه هێڵی شهمهندهفهر، كارخانه گهورهكان، دهرهێنانی كانهكان، چێكردنی پۆڵا و دهریاوانی، … هیتریان، له ئهستۆیه.
لهگهڵ ئهوهی كه پرۆدۆن له كۆتایی ژیانیدا، له پهرتووكی «لێهاتوویی سیاسی چینی كارگهر»دا، خۆی به لایهنگری جیابوونهوهی تهواوی چینی كارگهر له كۆمهڵگهی بۆرژوازی یا بهواتایهكیتر لایهنگری خهباتی چینایهتی ڕادهگهیێنێت، بهڵام هێشتا ئهمهش ماركس له نیازخراپی بهرامبهر پرۆدۆنیزم، كه به سۆشیالیزمی وردهبۆرژوازی دایدهنێت، دهستههڵناگرێ.
با سهرنجی مشتومڕی بهردهوام و ناپاكی نێوان ماركس و باكۆنین له نێونهتهوهیی یهكهمدا بدهین؛ لێرهشدا لهگهڵ جۆرێك له خراپ لهیهك گهیشتن ڕووبهڕووین. باكۆنین تاڕادهی زیادهڕهویكهرانه ماركس به دێوێكی دهسهلاتخواز و تینووی فهرمانڕهوایی بهسهر بزووتنهوهی كارگهریدا دهناساند. لهم نێوهدا ئهوهی كه سهرسوڕهێنهره، ئهوهیه كه باسهكانی باكۆنین ناوهڕۆكێكی پێخهمبهرانهیان ههیه، وی بهباشی داهاتووه دوورهكان دهبینێت. لهههمان كاتدا كه هاتنهسهرشانۆی «بیرۆكراسی سوور» پێشبینی دهكات، دیكتاتۆرییهتێك كه سهرنجام ڕابهرانی نێونهتهوهیی سێیهم (Komintern) بهسهر بزووتنهوهی كارگهریدا ڕهوای دهبینن, ههست پێدهكات. ماركس به تۆمهت دانهپاڵ باكۆنین به نزمترین شێواز و به ڕاوهرگرتن بۆ دهركردنی باكۆنین له نێونهتهویی یهكهمدا, له كۆنگرهی لاهای[4] له سێپتهمبهری 1872دا، دهست به هێرشی بهرامبهر دهكات. پاش ئهم ڕووداوه، پردهكانی نێوان ئاناشیزم و ماركسیزم دهڕوخێن و دهبێته كارهساتێكی گهوره بۆ چینی كارگهر، لهبهر ئهوهی كه ههر یهك لهم دوو بزووتنهوه پێویستیان به هاوكاری تیۆری و كردهیی یهكتر ههبوو. لهههشتاكانی سهدهی 19دا تێكۆسان بۆ پێكهێنانی نێونهتهوهیهكی ئهنارکیستی لهگهڵ شكستدا ڕووبهڕوو دهبێت. وهها نێونهتهوهییهك سهرهڕای نیازهكانی، بهگشتی له بزووتنهوهی كارگهری دادهبڕێت. له كاتێكدا كه لهو سهردهمهدا ماركسیزم بهخیرایی له ئاڵمان به گهشهی سۆشیالدیموكراسی و له فهرهنسه به دامهزراندنی پارتی كارگهی لهلایهن (Jules Guesdes)، گهشه دهكات.
دواتر پارتی جۆراوجۆری سۆشیالدیموكرات له دهوری یهك كۆبوونهوه و نێونهتهوهیی دووهمیان پێكهێنا. له كۆنگرهكانی دواتریاندا زۆرجار مشتومڕ لهگهڵ ئازادڕهوانێك ڕویدهدا، كه ههلیان بۆ دهڕهخسا، له كۆبوونهوهكاندا بهشدار بكهن. ساڵی 1893 سۆشیالیستی ئازادیخواز دۆملا نیۆوینهویس (Domela Nieuwenhuis)ی هۆلهندی له وتارێكی توند و پاراودا، سۆشیالدیوكراسی ئاڵمانی تاوانبار كرد و لهگهڵ ههراو هوی ئامادهبووان ڕووبهڕوو بوو. ساڵی 1896 له لهندهن كچی ماركس، ئاڤێلینگ (Aveling) و ڕابهری سۆشیالیستی فهرهنسه ژان ژورس (Jean Jaurès) به جنێودان به ئهنارکیستهكان، كه وهك نوێنهری سهندیكا كارگهییهكان توانیبوویان بێنه هۆڵی كۆنگرهوه، كرده دهرهوه. ههڵبهته تیرۆریزمی ئهنارکیستی، كه له ماوهی سالهكانی 1890 تا 1895 له فهرهنسه ئاژاوهی بهرپادهكرد، كۆمهكێكی بهنرخی به ڕهتكردنهوهی هیستریانه (hysterical)ی ئهنارکیستهكان، كه ئیتر به «چهته» دهژمێردران، كرد. ئهم ڕیفۆرمیسته شهرمنۆك و یاساگهرانه له توانایاندا نهبوو، له پاڵنهری شۆڕشگێڕییان بگهن و هۆی پهنابردنی وان بۆ توندوتیژی[5] وهك ناڕهزایهتییهكی پڕ دهنگدانهوه له دژی كۆمهڵگهی نهفرهتاوی، دهرك بكهن.
لهنێوان ساڵانی 1860- 1914 سۆشیالدیموكراسی ئاڵمان و زیاتر لهو دهزگهی پانوپۆڕی سهندیكا كارگهرییهكانی ئاڵمان، بهردهوام خهریكی كهنارخستنی ئاناشیزم بوون. تهنانهت كاتێك كه كاوتسكی ڕایگهیاند، كه لایهنگری مانگرتنی جهماوهرییه، بیرۆكراتی كارگهری وهك «ئهنارکیستێك» گومانیان لێكرد. بهڵام له فهرهنسه پرسهكه بهپێچهوانهوه بوو. پارلهمانگهرایی (Parliamentary) و ڕیفۆرمیزمی ههڵبژێرگهرای ژوریس (Jaurès)، نهفرهتیان له كارگهرانیك، كه بهخۆیان لێهاتووی دامهزراندنی ڕێكخراوهی شۆڕشگێڕانهی سهندیكایی و خهباتكارانهی سهربهخۆی سێ.ژێ.تێ (CGT)یان پێكهێنابوو، كه پێشڕهوانی فێرناند پلوتیه (Fernand Pelloutier)، ئێمیل پوژه (Emile Pouget)و پییهر مۆنات (Pierre Monate) بوون، كه له بزووتنهوهی ئهنارکیستییهوه سهریاههڵدابوو.
شۆڕشێ ڕوسیه و دواتر شۆڕش ئهسپانیا كهلێنی نێوان ئهناركیزم و ماركسیزمیان فراوانتر كرد. كهلێنێك كه چیتر نهك تهنیا بهرههمی ناكۆكی ئایدیۆلۆژیكی بهڵكو به كردهوهش خوێناوی بوو. بۆ كۆتاییهێنان به سهرنجهكانی سهرهوه لهسهر رابوردووی ماركسیزم و ئهناركیزم، دهبێت دوو تێبینییهشیتریشی بۆ زیاد بكهم:
1- ههندێك له ماركسناسانی وهك ماكسیمیلیان رۆبل (Maxumilan Robel) له فهرهنسه، بهدڵنیاییهوه بهڵهداچوون – ئهگهر ههموویشی نهبێ-، ئهگهر لهماركسدا مهیلی «ئازادڕهوانه» بهدی بكهن.
2- ههندێك له ئهنارکیسته دهستهگهرا و بیرتهسكهكانی وهك گاستون لێڤال (Gaston Leval) له فهرهنسه، بهذڵنیاییهوه به ههڵهدا چوون، كه به ههستێكی كوێرانهوه، وهك ئههریمهنێك له ماركس دهڕوانن. دهمهوێت له شوێنێكدا لهنێوان ئهم ئهم دوو پیاوه توندڕهوه جێگیربم، ههرچهنده ههردووكیان هاوهڵمن.
VIII.
ئهی ههنووكه چی؟ بهبێ گومان، ئێستاكه لهبهرهدهم بوژانهوهیهكی (Renaissans) سۆشیالیزمی ئازادڕهوانه داین. من لێرهدا ناچارم پهنجه بخهمهسهر چۆنیهتی بوژانهوهی دووبارهی له مانگی مهی (ئایار) 1968 له فهرهنسهدا. خۆبهخۆترین، چاوهڕواننهكراوترین و نائامادهكراوترینی ڕاپهڕینهكان بوو. بایهكی بههێزی ئازادی وڵاتی گرتهوه، وهها وێرانكهر و لهههمان كاتدا ئافرێنهر بوو، كه ئیتر هیچ شتێكی وهك پێشووی خۆی نههێشتهوه. ژیان گۆڕا یا ئهگهر بمانهوێت دهتوانین بڵێێن، كه ئێمه ژیانمان گۆڕی. بهڵام وهها لهدایكبوونهوهیهكی دووباره، له چوارچێوهی بوژانهوهیهكی سهرلهنوێ له سهراپای بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهدا و بهتایبهت لهنێوان لاوانی خوێندكاردا پێكدههات. بهم هۆیهوه چیتر دابڕه بههێزهكانی نێوان بزووتنهوه ئازادڕهوهكان و ئهوانهی كه پاگهندهی لایهنگری «ماركسیزم-لینینیزم» دهكهن، بوونیان نییه. تهنانهت دهتوانرێت بگوترێت جۆرێك له ئاوهڵایی نادهستهگهرایانهش لهنێوان ئهم بزووتنهوه جۆراوجۆرانهدا سهریههڵدا. هاوڕێانی لاو له فهرهنسه، له گروپه ماركسیسته دهسهلاتخوازهكانهوه دهچوونه ناو گروپه ئازادڕهوهكان (Anarcho-groups) و ههروا پێچهوانهی ئهمهش ڕوویداوه. گروپگهلی «ماویستی- Maoists» ههبوون، كه سهراپا لهژێر كارایی ئازادڕهویدا، ههڵوهشاونهتهوه یا كارایی بۆچونی ئهنارکیستهكان دڕی كردۆته ناویان. تهنانهت گروپی ترۆتیسكیستیش زۆرێك له خاڵی تێڕوانینیان خۆیان لهژێر كارایی نووسین و تیۆری ئهنارکیستهكاندا دهگۆڕی. كهسانی وهك ژان پۆل سارتر (Jean Paul Sartre) و هاوهڵهكانی ئیتر له گۆڤاره مانگانهكهیاندا، تێڕوانینی ئهنارکیستی دهردهبڕن. بهشێوهیهك كه یهكێك له وتارهكانی ئهم دواییانهیان بهنیوی «ماڵئاوا لینین- Lenin Ade» بوو.
بێگومان هێشتاكه گروپی ماركسیستی دهسهڵاتخواز ههن، كه بهتایبهت دژی ئازادڕهوین، ههر بهوجۆرهی كه گروپی ئهنارکیستی له ئارادان، كه تا ههنووكهش دژه ماركسیست ماونهتهوه.
ههردوو ڕێكخراوی كۆمونیستی ئازادڕهو[6]، كه له فهرهنسه ههن و بهتهمان بهم نزیكانه یهكگرن، خۆیان لهنێوان ئهناركیزم و ماركسیزمدا دهبیننهوه. ئهم ڕێكخراوانه لهگهڵ ئهنارکیسته كلاسیكهكان، ئهم خاڵه هاوبهشهی تێڕوانینی ههیه، كه ههردووكیان دهگهڕێنهوه سهر جووڵانهوهی دژه دهسهلاتخوازی، كه گهیشته نێونهتهوهیی یهكهم. لهههمان كاتدا لهگهڵ ماركسیستهكانیش ئهم خاڵه هاوبهشهی تێڕوانینیان ههیه، كه ههردووكیان به لێبڕاوی له بواری خهباتی چینایهتی پڕۆلیتاریا و تێكۆشان بۆ لهناوبردنی دهسهلاتی سهرمایهداری خهبات دهكهن.
كۆمونیسته ئازادڕهوهكان لهلایهكهوه ههوڵدهدهن، تهواوی ئهو شتانهی كه لهرابوردووی ئهناركیزم بهجێماون، زیندووكهنهوه – بۆ نموونه، ئامانجی من له بڵاوكردنهوهی پهرتووكی «ئهناركیزم» و «نهخوا و نهسهروهر»، ههر ئهمه بووه- و لهلایهكیترهوه كۆمونیسته ئازادڕهوهكان، ئهو بهرههمانهی ماركس و ئهنگلس، بهتایبهت ئهو بهشانهیان، كه هێشتاكه به كهڵك و كاران و وهڵام به پێدوایستییهكانی سهردهمی ئێمه دهدهنهوه، ڕهتناكهنهوه. لهوانه چهمكی لهخۆ نامۆبوون، كه له «دهستنووسهكانی 1844»دا ماركسی لاودا دهبینرێت. ئهم تێگهیشتنه به باشی لهگهڵ پێداگری ئهنارکیستهكان لهسهر ئازادی تاكهكهسی دهگونجێت. ئهوهی كه ئازادی پرۆلیتاریا دهبێت بهدهستی خۆی ڕووبدات نهك بههۆی جێگرێكی وییهوه، واته بۆچوونێك كه نهك تهنیا له مانیفێستی كۆمونیست و ئاڵوگۆڕهكانی دواتریدا، بهڵكو له ڕاگهیاندنهكانی نێونهتهوهیی یهكهمیشدا دهبینرێت، بهشێكه لهم میراته. سهرهنجام مێتۆدۆلۆژی (Methodology) ماتریالیزمی دیالهكتیكی و مێژوویی، كه هێشتاكهش وهك یهكیك له هێڵه ڕێنوێنیكهرهكانی دهرككردنی ڕووداوهكانی ڕابوردوو و ئێستا ماونهتهوه، بهشێكن لهو میراته. لهبارهی ئهوهی دواییهوه لهبیرمان نهچێت كه مهرجی وهرگرتنی ماتریالیزمی دیالهكتیكی و مێژوویی لهوهدایه، كه بهشیوهیهكی وشك و میكانیكی بهكار نهبرێت و نهكرێته بیانوو بۆ خۆ دزینهوه له خهبات، بهوهی كه هێشتاكه، بنهما مادییهكانی شۆڕش له ئارادا نین، ههر وهك چۆن ستالییستهكان سێ جار له فهرهنسه له ساڵانی 1936، 1945، 1968 پهنایان بۆ برد. لهپاڵ ئهمهشدا نابێت ماتریالیزمی مێژووی دابهزێنرێته ئاستی دیاریكهرگهرایی (جبریة) ساده و دهبێت ههردهم دهرگهكان بهڕووی توانای تاكهكهسی و خۆبهخۆیی شۆڕشگێڕانهی جهماوهردا كراوهبن.
بهوجۆرهی كه مێژوونووسی ئازادڕهو كامینسكی (Kaminsky) له پهرتووكه بهناوبانگهكهی خۆیدا لهبارهی باكۆنینهوه دهڵێت، پێكهاته (Synthesis)ی نێوان ماركسیزم و ئهناركیزم، نهك تهنیا پێویسته بهڵكو وهلانانیشی له توانادا نییه. وی درێژهی دهداتێ و دهڵێ «مێژوو بهخۆی گونجاندنهكانی خۆی بهڕێدهخات».
دهمهوێت وهك ئهنجامگیرییهكی كهسی خۆم بڵێم. كۆمونیزمی ئازادڕهو، كه بهرههمی وهها پێكهاتهیهكه بهبێ گومان ئارهزووی فراوانی كارگهرانی هوشیار و پێشكهوتوو -تهنانهت ئهگهر ههندیكجاریش هێشتاكه بهتهواوی هوشیار نهبن- واته بهشێك كه ئهوڕۆكه «چهپی كارگهری»یان پێ دهڵێین، فره باشتر له ماركسیزمی دهسهڵاتخواز و شوناش گۆراو ئهناركیزمی كۆنه و بهسهرچوو و پواو، دهردهبڕێ.
پهرواێز:-
* دهتوانن دهقه ئاڵمانییهكهی لهم ڕێگهوه بهدهست بێنن (http://www.anarchismus.at/txt4/guerin.htm) ,ههروهها به كلیك كردنه سهر ناوی نووسهر یا ئهم لینكهی خوارهوه، دهتوانن دهقی ئنگلیزی یهكێك له پهتووكه بهناو بانگهكانی بهنێوی (Anarchism: From theory to Practice) بخوێننهوه. بۆ خوێندنهوهی دهقه وهرگێڕدراوه فارسییهكهی، كلیكی ئهم بهستهره (http://persianblog.com/?date=13831227&blog=anarchi) بكهن. (و.ك)
** بۆ دڵنیابوون له وهرگیرانه فارسیهكه، دواجار لهگهڵ دهقه ئاڵمانیهكهی بهراوردم كردووه و ههروهها بۆ ئاشنایهتی خوێنهرانی هێژا به كهسایهتییهكان و بهرههمهكانیان و ئهو واژه سیاسی و فهلسهفیانهی لهم نووسینهدا هاتوون، ههوڵمداوه وهریانگێڕمه سهر ئینگلیزی. (و.ك)
[1] ئهم ڕۆژانه لێرهو لهوێ، كهسانێكی سهربهدهسهڵات دهیانهوێ تیرۆریزمی ئامانج دیاریكراوی كۆتایی سهدهی نۆزدهی ئهنارکیستهكان لهگهڵ تیرۆریزمی كوێرانهی ئیسلامییهكانی ئهورۆكه بهراورد بكهن، ههرچهنده له ههردوو باردا، تیرۆریزم ههر لهبهرژهوهندی دهسهڵاتداران و كهناركهوتهیی بزووتنهوه جهماوهرییهكان تهواو دهبێت، بهلام جیاوازییهكی تهواو لهنیوانیاندا ههیه، ئهویش بهوهی كه تیرۆریزمی ئهنارکیستهكان ئاراستهكهی كوشتنی سهرۆكشالیار و سهرمایهدارهكان بوو، لهبهرامبهردا تیرۆریزمی ئیسلامییهكان ئاراستهی شهلوپهتكردنی جهستهی ڕێبوارانه له شوێنه گشتییهكاندا. (و.ك)
[2] ئهم بهشه له وهرگێڕانه فارسییهكهدا پهڕێنراوه، كه له وهرگێڕانه ئاڵمانیهكهی دا ئاوا هاتووه Welch ein Unterschied auch zwischen den Abschnitten im Kommunistischen Manifest 1848, welche forderten, daß der Staat die Gewalt über die gesamte Ökonomie erlange und den späteren Erklärungen, in denen der Staat durch die assoziierten Produzenten ersetzt wird (و.ك)
[3] له دهقه ئاڵمانییهكهدا ئهم واژهیه liberären kommunismus زۆرجار بهكارهاتووه كه له وهرگێڕانهكه فارسییهكهدا ههر واژهی ئهناركیزم بهكارهاتووه، ههرچهنده له وهرگێرانه ئاڵمانییهكهدا ههر دوو واژهكه واته (Anarchismus و liberären kommunismus) له شوێنی تایبهتیدا بهكاربراون. له كوردیدا به مانای كۆمونیزمی ئازادڕهوانه، كه له فارسیهكهیدا به (كمونیسم آزادمنش) و له عهرهبیدا به (الشیوعیة التحرریة) و به ئینگلیزیش Libertarian communism دێت. (و.ك)
[4] له دهقه ئاڵمانیهكهدا كۆنگرهی هاگهر (Haager)ی 1872 نووسراوه، بهلام له فارسیهكهدا كۆنگرهی (لاهه) نووسراوه. (و.ك)
[5] ئهوهی لهوێدا بهشین نووسیومه، بهشی زۆری له وهرگێرانه فارسییهكهدا نههاتووه. (و.ك)
[6] له دهقه فارسیهكهدا تهنیا ئاماژه بۆ یهك ڕێكخراو كراوه بهناوی (او . ث . ال) كه دهكرێ به لاتینییهكهی ئاوابێ (U.T.L). بهڵام له دهقه ئاڵمانییهكهدا ئاماژه به دوو ڕێكخراوی هاوئاراسته دهكات و نێوی هیچكامیانی نههێناوه. (و.ك)