Category Archives: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

کرێکارانی مانگرتووی نه‌وت نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان ده‌سووتێنن

کرێکارانی مانگرتووی نه‌وت نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان ده‌سووتێنن

ئا.:ncwob on Jun 23 2009

وه‌ك ڕووبه‌ڕووبوو وه‌ستانه‌وه‌، کرێکارانی ده‌رکراو نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان سووتاند و له‌سه‌ر مانگرتنه‌ نافه‌رمییه‌که‌یان به‌رده‌وام بوون.

کرێکارانی نه‌وت وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی نامه‌ی ده‌رکردنه‌که‌یان ده‌سووتێنن

هه‌زاران کرێکار له‌ سه‌رتاسه‌ری ئینگلاند و ویڵس وه‌ك پشتیوانی له‌ 647 کرێکاری پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی Lindsey، که‌ به‌هۆی نافه‌رمی مانگرتنیان ده‌رکران، ده‌ستییان له‌ کار کێشایه‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بوو که‌ کرێکارانی Lindsey وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌یان نامه‌ی ده‌رکردنیان سووتاند.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/striking-oil-workers-burn-dismissal-letters-update-2009-oil-refinery-wildcats-23062009

له‌پێناو دونیایه‌کی نوێ و ئازادی بێسنوور!

له‌پێناو دونیایه‌کی نوێ و ئازادی بێسنوور!

گروپی ئاژه‌ڵپارێزان ZH – ئه‌نارکیستانی زیوریخئۆتۆنۆمی KARAKÖK TR/CH“


ڕۆژی شه‌ممه‌ 20ی جونی 2009، ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆچکردووان بوو، خۆپیشانێکی گه‌وره‌ی دژی راسیزم، ناسیونالیزم و به‌هره‌کێشی له‌ خۆ گرتبوو.

خۆپیشاندانه‌که‌ له‌لای Landesmuseum به‌ Stauffacher به‌ره‌و Helvetiaplatz تێپه‌ڕی.


به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌که‌ نزیکی 2500 که‌س ده‌بوون و سه‌رکه‌وتووانه‌ دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ خه‌ڵك پێی راگه‌یشتن. گروپی ئاژه‌ڵپارێزان و ئه‌نارکیستانی زیوریخ پێکه‌وه‌ هاوپشتیییانه‌ خۆپیشاندانمان کرد.


پاش خۆپێشاندانه‌که‌ شوێنێکی تایبه‌ت بۆ کۆبوونه‌وه‌ و قسه‌کردن هه‌بوو، قسه‌ی جۆراوجۆری تێدا کراو و ئێمه‌ش Karakök Autonome قسه‌مان تێدا کرد.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی قسه‌کانی Karakök Autonome ، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://karakok.wordpress.com/2009/06/21/internationaler-fluchtlingstag

یۆنان، یه‌که‌مین فیستیڤاڵی دژه‌ ڕاسیست، دوورگه‌ی سامۆس Samos “سنووره‌کان زیندانی منن” 20-21ی جونی 2009

یۆنان، یه‌که‌مین فیستیڤاڵی دژه‌ ڕاسیست، دوورگه‌ی سامۆس Samos “سنووره‌کان زیندانی منن” 20-21ی جونی 2009

 

ته‌لاری Provatari ، له‌نگه‌رگه‌ی Karlovassi —- بزاڤی مافی مرۆڤ – شه‌ممه‌ی هاوپشتی بۆ په‌نابه‌ران.

20ی جون

* کات 18.30 وۆرکشۆپی مناڵان “ڕیزێکی درێژ” ( ڕێکخراو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك راهێنه‌ره‌وه‌)

* 19.30 ناساندنی په‌رتووك “میوانخانه‌ یا ئوردووگه‌ی هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌ی په‌نابه‌ران”، هی نووسه‌ر Vassilis Ladas و ناساندنی له‌لایه‌ن Elsa Chiou

* لێدوانی کراوه‌ له‌سه‌ر مافی په‌نابه‌ران و کۆچکردووان، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێك پارێزه‌ره‌وه‌

*22.00 پڕۆژه‌ی راسته‌وخۆ میوانی تیپیك له‌ ئه‌سیناوه‌، به‌زۆر زمان.

 

21ی جون

* 18.30 چالاکی داهێنه‌رانه‌ بۆ مناڵان له‌ته‌ڵ Sofia Pateli

* گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکێکی ئه‌فگانی له‌لایه‌ن نه‌سیم

* 20.00 لێدوانی کراوه‌ : کۆچکردنی هه‌نووکه‌یی له‌نێوان نه‌ته‌وه‌کان” و “ به‌ره‌و له‌نگه‌رگه‌کان و وڵاتانی په‌ناده‌ر” له‌لایه‌ن AggelaXatzimixali وElsa Chiou .

* کات 22.00 موزیکی ڕاسته‌وخۆ : ڕه‌چه‌ڵه‌که‌کان و فره‌ که‌ڵچه‌ری: هونه‌رمه‌ندانی ئه‌لبانی، ئه‌فگانی، بولگاری

* .Volarinos M و هونه‌رمه‌ندانی تر، گروپه‌ گه‌لییه‌ لۆکاڵییه‌کان

* Voltaren ، گروپی خوێندکاران له‌ کۆلێژ‌ی زانسته‌کان

* Subheim

 

***** له‌ درێژه‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا ئه‌مانه‌ هه‌بوون: کاری هونه‌ری، له‌لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه‌ | کاری هونه‌ری له‌لایه‌ن خوێندکارانی دوورگه‌ی Samos | پیشانگه‌ی

وێنه‌ی دۆکومێنه‌ری، Fotofraxia | “جیهانی ئاشپه‌زی” | پیشانگه‌ی په‌رتووك “ پرۆجێکشنی ڤیدیۆیی

 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://athens.indymedia.org/front.php3?lang=en&article_id=1046544

 

مانگرتن له‌ خواردن و هه‌ڵچوون له‌ زیندانی په‌نابه‌راندا

مانگرتن له‌ خواردن و هه‌ڵچوون له‌ زیندانی په‌نابه‌راندا

له‌م مانگی جونیه‌دا مانگرتن له‌ خواردن و هه‌ڵچوون له‌زیندانه‌کانی په‌نابه‌راندا، له‌وانه‌ له‌ زیندانی Brook، زیندانی تازه‌ی په‌نابه‌ران فرۆکه‌خانه‌ی Gatwick و Yarl’s Wood؛ زیندانێك که‌ له‌ ساڵی 2000ه‌وه‌ ناوه‌ندی کۆمه‌ڵێك داخوازی و خه‌بات دژی خراپ مامه‌ڵه‌کردن به‌رامبه‌ر زیندانیان بووه‌.

په‌نابه‌ران
په‌نابه‌ران

ڕۆژی 12ی جون، کۆمه‌ڵێك له‌ زیندانیان له‌ زیندانی Brook House به‌ره‌نگاری داخستنه‌وه‌ بوون و ده‌ستیان به‌ هه‌ڵچوون کرد. پاسه‌وانه‌کان – ئه‌وانه‌ی که‌ کار بۆ کۆنتراکگه‌رانی تایبه‌ت G4S کار ده‌که‌ن– ئه‌و به‌شه‌یان به‌جێهیشت که‌ له‌لایه‌ن زیندانیانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو. زیندانییه‌کان که‌وتنه‌ تێکوپێکدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌که‌ و یه‌که‌کانی. له‌وێدا ئاگرێکی گه‌وره‌ که‌وتووه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی دوایی هه‌ڵچوونه‌که‌ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی تایبه‌تی tornado team’ دژه‌ هه‌ڵچوونه‌وه‌، سه‌رکوپ کرا.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/hunger-strike-rioting-immigration-prisons-20062009

مانگرتنی Pyeongtaek له‌ کۆریای باشووری به‌رده‌وامه‌

مانگرتنی Pyeongtaek له‌ کۆریای باشووری به‌رده‌وامه‌

کۆریا
کۆریا

مانگرتنی کرێکارانی Ssangyong Motors له‌ Pyeongtaek ی کۆریای باشووری پێی ناوه‌ته‌ چواره‌مین هه‌فته‌یه‌وه‌ و تا کاتی نووسینی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌رده‌وامه‌. مانگرتن دینامیکیانه‌ له‌ زۆر ڕێگه‌وه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ خه‌باتی ئه‌م دواییانه‌ی کرێکارانه‌ی Visteon له‌ بریتانیا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیان له‌ سه‌رتاسه‌ری دونیادا. ئه‌مه‌ و له‌لایه‌کی تره‌وه‌ داگیرکردن و کۆنترۆڵی کارخانه‌ و ئاماده‌یی بۆ وه‌ستانه‌وه‌ دژی توندوتیژی له‌ کاتی پیویستدا، یه‌که‌مه‌ین جۆری خه‌باته‌ له‌ باشووری کۆریا له‌ سالانی ڕابوردوودا.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/pyeongtaek-strike-continues-south-korea-21062009

فینلاند، Musta Pispala، فیستیڤاڵی دژه‌ که‌ڵچه‌ری پیسپالای ڕه‌شی ئه‌نارکیست 10-12 جولای 2009 له Tampere

چواره‌مین Musta Pispala وۆرکشۆپی کرده‌یی و ڕوانگه‌یی، ئاهه‌نگ، زاونه‌، په‌رتووك و چالاکی بۆ مناڵان به‌ ئاماده‌سازییه‌کی باش له‌ Pispala.

بۆ ئێمه‌ ئه‌نارکیزم واته‌ ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌موو جۆره‌کانی پاوانکردن و قوچکه‌یی و له‌ به‌رامبه‌ریدا ئافه‌راندنی که‌ڵچه‌رێکی ناسه‌رکوتگه‌ر و هاوتایانه‌. ئێمه‌ وای ده‌بینین پاوانکردن ته‌نیا له‌ پێکهاته‌ی پانوپۆڕی کۆمه‌ڵگه‌دا نییه‌، به‌ڵکو له‌ سه‌رکوتگه‌ری نێوان خۆشماندایه‌. شیکردنه‌وه‌مان ته‌نیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مرۆییه‌کاندا به‌رته‌سک نابێته‌وه‌، هه‌وره‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌ته‌ك شته‌ نامرۆییه‌کانیش ده‌گریته‌وه‌. ئامانجمان پته‌وکردنی تێڕوانینی ڕه‌خنه‌یی و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته‌ له‌وانه‌ی که‌ ژیانیان پاوان کردووه‌ین. له‌ ڕێگه‌ی وۆرکشۆپه‌کانه‌وه‌ له‌ فیستیڤاله‌که‌دا ده‌توانی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی وه‌ك ئه‌نارکیزم و ئه‌نارکۆفێمینیزم به‌ده‌ست بهێنیت.

Continue reading فینلاند، Musta Pispala، فیستیڤاڵی دژه‌ که‌ڵچه‌ری پیسپالای ڕه‌شی ئه‌نارکیست 10-12 جولای 2009 له Tampere

مانگرتنی کتوپری که‌رته‌کانی وزه‌ سه‌رتاسه‌ری بریتانیای گرتووه‌ته‌وه‌

مانگرتنی کتوپری که‌رته‌کانی وزه‌ سه‌رتاسه‌ری بریتانیای گرتووه‌ته‌وه‌

مانگرتنی کتوپڕی پاڵافتگه‌ نه‌وتییه‌کان دژی که‌مکردنه‌وه‌ و کورتکردنه‌وه‌ی کاره‌کان، له‌ هه‌نگاوێکی نافه‌رمیدا کرێکارانی وێستگه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ و نه‌وت، سه‌رتاسه‌ری بریتانیای گرتووه‌ته‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

<!– @page { margin: 2cm } P { margin-bottom: 0.21cm; text-align: right } A:link { so-language: zxx } –>

http://libcom.org/news/energy-wildcat-strikes-spread-across-uk-18062009

مانگرتن
مانگرتن

مانگرتنی شۆڤیرانی تاکسی له‌ چاینا (صین)

ئا.: Spartacus on Jun 18 2009

زیاتر له‌ 5000 شۆڤێری تاکسی له‌ شاری Xining له‌ هه‌رێمی خۆراوایی Qinghai، به‌ درێژایی شه‌وی شه‌ممه‌ 13ی جون، به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ستووری نوێ کۆمپانیاکه‌ ده‌ستییان به‌ مانگرتن کرد. (Xining) که‌ 5.110 تاکسی هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن پێنج کۆمپانییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێن، هه‌رچه‌نده‌ 90%یان تایبه‌تین. له‌ ئێستادا شۆڤێره‌کان مانگانه‌ 600 یوان (US $87) به‌ کۆمپانییه‌کان ده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌ك رایان گه‌یاندووه‌، ترسیان له‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن درێژه‌ به‌کارکردن بده‌ن، له‌ته‌ك ده‌ستووری تازه‌دا ده‌بێت کرێی زیاتر به‌ کۆمپانیاکانی تاکسی بده‌ن.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/taxi-drivers-strike-china-18062009

مانگرتنی کتوپڕی له‌ ستۆکهۆڵم

ئا.:ronan on Jun 16 2009

کرێکاران له‌ هه‌مباری ئه‌لکهولی پاوانکاریی ده‌وڵه‌تیی سویدی، وه‌ك کاردانه‌وه‌ به‌ هه‌وڵی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی کرێکاران به‌ کرێکارانی نیوه‌کات کار، ده‌ستییان به‌ مانگرتنی کتوپر کرد.

ماوه‌یه‌کی درێژه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌وڵ ده‌دات، له‌جێی کرێکارانی ته‌واو کات، کرێکارانی کونتراکتی کاتی جێ بگرێته‌وه‌، به‌ڵام قه‌یرانه‌که‌ ده‌که‌نه‌ هۆکارێك بۆ ده‌رکردنی کرێکاران، له‌ کاتێکدا کرێکاران له‌ نووسینگه‌ی ده‌ڵاڵانی کاره‌وه‌ وه‌رده‌گرن. کرێکاران له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌کانیانه‌وه‌ کۆمه‌ك یا گرنگیی که‌میان پێدراوه‌؛ پاش خۆپیشاندانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی LO (فیدراسیۆنی گشتی کرێکاران) به‌ڵینی کۆبوونه‌وه‌ له‌ته‌ك نوێنه‌رانی LO پێ درا، به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌رگیز ڕووی نه‌دا.

ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌ ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌رکار، پشتیوانیگه‌رانی لکی ناوچه‌یی(SAC (Syndikalistaerna و تاکه‌که‌سان له‌ چه‌پی پارله‌مانی به‌ مانگرتنه‌که‌یانه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون.

Continue reading مانگرتنی کتوپڕی له‌ ستۆکهۆڵم

مانگرتنی له‌ناکاوی پاڵافتگه‌کان پێ ده‌نێته‌ سێیه‌مین ڕۆژی

مانگرتنی له‌ناکاوی پاڵافتگه‌کان پێ ده‌نێته‌ سێیه‌مین ڕۆژی

ئا. Ed on Jun 16 2009

مانگرتن له‌ پاڵافتگه‌ی نه‌وتیی Lindsey له‌ باکووری Lincolshire پێی نایه‌ سێیه‌مین ڕۆژی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ گفتوگۆی نێوان گه‌وره‌ بازرگانان و کرێکاران به‌ شکست گه‌یشت.

مانگرتن
مانگرتن

مانگرتنی دانپێدانه‌نراو (نافه‌رمی) له‌ پاڵافگه‌ی نه‌وتیی Lindsey له‌ ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ له‌ده‌ستدانی 51 کار، که‌ له‌لایه‌ن کونتراکتکاری سه‌ره‌کییه‌وه‌، هاوکاتی ئه‌وه‌ی که‌ خاوه‌نکارێکی تر له‌وبه‌ر به‌دوای کرێکاردا ده‌گه‌ڕا.

نزیکه‌ی 1.200 کرێکار له‌ پاڵافتگه‌ی نه‌وتیی Lindsey ئه‌وڕۆکه‌ درێژه‌یان به‌ مانگرتنه‌ کتوپڕییه‌که‌یان دا. له‌لایه‌ن 140 کرێکاری کۆنتراکته‌ریییه‌وه‌ له‌ Fiddlers Ferry Power Station له‌ Cheshire وه‌ك مانگرتنی پشتیوانی لێییان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/oil-refinery-wildcat-enters-third-day-16062009