Category Archives: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

سه‌دان ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر هێرشه‌ ڕاسیستییه‌کان له‌ بیلفاست

ئا. Choccy on Jun 16 2009

شه‌وی پێشوو سه‌دان که‌س له‌ چوارلای بیلفاست دژی هیڕشه‌ راسیستییه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی باشووری بیلفاست، کۆبوونه‌وه‌. زۆرێك ته‌واوی شه‌و له‌ ده‌ره‌وه‌ مانه‌وه‌ و چاودێڕی نشینگه‌ی قوربانیانی خێزانه‌ ڕۆمانییه‌کانیان کرد.

هه‌ژماری ئاماده‌بووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ به‌ نزیکه‌ی 200 – 300 که‌س بوو، که‌ له‌ بانگه‌وازێکی به‌ په‌له‌دا له‌ Lisburn Road له‌ باشووری بیلفاست ئاماده‌ بوون. حه‌شاماته‌که‌ دژی هێڕشه‌ ڕاسیستییه‌ تازه‌کییه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابوردووی باشووری بیلفاست بۆ سه‌ر سێ ماڵه‌ خێزانی ڕۆمانی کرابوون، بوون.

بیلفاست هێرشی ڕاسیسته‌کان
بیلفاست هێرشی ڕاسیسته‌کان

یه‌کێك له‌ ماڵه‌کان له‌ Belgravia Avenue له‌ لایه‌ن کۆمه‌لێکی نزیك 15 که‌سییه‌وه‌ له‌ سێ شه‌وی جیاجیا هێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر و پۆلیس چه‌ند کاتژێر دواتر به‌ هانایانه‌وه‌ هاتووه‌ و له‌ ڕووداوێکیاندا ڕۆژێك دواتر. پۆلیس به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می و وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی به‌ داخوازی زۆرێك له‌ خێزان و نێشته‌جێیانه‌ی که‌ به‌ر ئه‌و باره‌ که‌وتوون، ڕه‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گرێت. له‌و کاته‌وه‌ خێزانه‌کان ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتوون. دوو خێزانی تر له‌لای Wellesley park و Wellington Park هێرشیان کراوه‌ته‌ سه‌ر و به‌پێی هه‌واله‌کان یه‌کێك له‌ ماڵه‌کان به‌ چه‌ك هێڕشیان کراوه‌ته‌ سه‌ر و ئه‌و خێزانه‌ شه‌وی رابوردوو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو خانووه‌که‌ هه‌ڵبژاردووه‌. ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که‌ هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر خانووه‌کان، راگه‌یێنراوه‌، که‌ بڕگه‌گه‌لی له‌ په‌رتووکی جه‌نگی منی هیتله‌ر بڵاوکردوه‌ته‌وه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/hundreds-protest-racist-attacks-belfast-16062009

مانگرتنی 5000 کرێکاری ته‌لارسازی له‌ به‌حره‌ین

مانگرتنی 5000 کرێکاری ته‌لارسازی له‌ به‌حره‌ین

ئا.: Ed on Jun 14 2009

مانگرتنی 5000 کرێکاری ته‌لارسازی یه‌که‌ی (به‌حره‌ین)ی کۆمپانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، پاش بژاردنی به‌شێك له‌ کرێ ڕاگیراوه‌کان، کۆتایی هات.

مانگرتنی کرێکارانی ته‌لارسازی
مانگرتنی کرێکارانی ته‌لارسازی

لێپرسراوێکی شالیارگه‌ی کار رایگه‌یاند “ کرێی مانگێکیان وه‌رگرتووه‌ و له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا کرێی مانگه‌کانی ئه‌پریل و مای وه‌رده‌گرن“.

گۆلف ده‌یلی نیوز The Gulf Daily News ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ ڕاپۆتێکدا رایگه‌یاند که‌ کرێکارانی ته‌لارسازی لکی ناوخۆیی کۆمپانیایی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو، Al Hamad Contracting Co ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ مانگرتن ده‌که‌ن. ڕۆژنامه‌که‌ ڕایگه‌یاند “ له‌ مانگی فێبریوه‌رییه‌وه‌ کۆمپانی کرێی مانگانه‌مانی بۆ ماوه‌ی مانگێك دواخست و ئێستا دوو مانگ کرێ قه‌رزاری ئێمه‌یه‌“.

قسه‌که‌رێکی Marina West development، که‌ Al Hamad کۆنتراکته‌ری سه‌ره‌کییه‌تی، رایگه‌یاند که‌ کرێکاران له‌ ئێستاوه‌ دێنه‌وه‌ سه‌رکار.

Ezz Watson، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆنتراکته‌کانی Al Hamad، وتی “کۆمپانی کرێی کرێکارانی دوا نه‌خستووه‌“.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/strike-5000-construction-workers-bahrain-comes-end-14062009

کرێکارانی پۆستی له‌نده‌ن بۆ ڕۆژی هه‌یینی مانگرتن ڕێکده‌خه‌ن، له‌ ناوچه‌کانی تر ده‌خرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌

پۆسته‌چییانی Royal Mail خۆیان بۆ مانگرتنی تری پیشه‌سازی ئاماده‌ ده‌که‌ن، له‌ته‌ك یه‌کێتییه‌کان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، که‌ زۆر ناوچه‌ی تر به‌ زوویی له‌م هه‌فته‌دا بڕیار له‌سه‌ر مانگرتن بده‌ن. دوا به‌دوای ده‌نگدانی پۆسته‌چییان له‌ له‌نده‌ن بۆ ڕیکخستنی مانگرتنی 24 کاتژێری، ئه‌م ڕۆژی هه‌یینییه‌ مانگرتن ده‌ست پێده‌کات.

Royal Mail
Royal Mail

هاوکاتی پلانی تایبه‌تیکردنه‌وه‌ی که‌رته‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان، پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌رکرێت ده‌نگدانی پۆسته‌چییانی له‌نده‌ن “ گولله‌ی ده‌ستپێکردن بێت بۆ هاوینێکی درێژی مانگرتنی پیشه‌سازیی”.

یه‌کێتی کرێکارانی په‌یوه‌ندیی، که‌ زۆرینه‌ی 150.000 کرێکارانی Royal Mail ده‌گرێته‌ خۆی، ده‌ڵێت کۆمپانیا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وی “خه‌ریکی لێگرتنه‌وه‌یه‌”. له‌ به‌رامبه‌ردا Royal Mail ده‌ڵێت یه‌کێتی به‌ره‌نگاری ئاڵوگۆڕه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی نوێدا ده‌کات.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/london-postal-workers-strike-set-friday-other-regions-be-balloted-14062009

كۆنفرانسی ئه‌ناركسته‌كان 06-07ی جونی 2009 له‌ له‌نده‌ن

پاش هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر، له‌ ڕۆژه‌كانی 6 و 7 مانگی حوزه‌یراندا كه‌ ڕێكه‌وتی ڕۆژانی شه‌مه‌و یه‌كشه‌مه‌ی ده‌كرد، له‌ یه‌كێك له‌ هۆڵه‌كانی Queen Mary and Westfield College, Francis Bancroft Building كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خۆرهه‌ڵاتی له‌نده‌ن، له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی هاوڕێیانه‌دا كۆنفرانسی ئه‌ناركسته‌كان گیرا، كه‌ زیاتر له‌ 250* كه‌س به‌شداری ئه‌م كۆنفرانسه‌یان كرد، زۆربه‌یان خه‌ڵكانی گه‌نج بوون. شایانی باسه‌ ‌ئه‌وه‌ بووترێت، كه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌م كۆنفرانسی ڕه‌وته‌ جۆراوجۆره‌ ئه‌ناركستییه‌كانه‌. كۆنفرانسی پێشووتر له ساڵی 1998 دا بووه، كه‌ له‌ ‌ شاری (برادفۆرد)ی به‌ریتانیا گیراوه‌.

Continue reading كۆنفرانسی ئه‌ناركسته‌كان 06-07ی جونی 2009 له‌ له‌نده‌ن

ئاڵمانیا، مانگرتن و ڕێپێوانی سه‌رتاسه‌ی خوێندکاران

ئه‌وڕۆ 17ی جونی 2009 هه‌زاران خوێندکار له‌ سه‌رتاسه‌ری ئاڵمانیا ده‌ستییان دایه‌ مانگرتن و خۆپیشاندان بۆ سیستمێکی باشتری په‌روه‌ده‌ و فێربوون و ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان. به‌پێی خه‌مڵاندنی پۆلیس ته‌نیا له‌ شاری بێرلین نزیکه‌ی 12 هه‌زار گه‌نج له‌ناو شاردا خۆپیشاندانیان ساز دا. ڕێکخه‌ری سه‌رتاسه‌ری «مانگرتنی راهێنانیی 2009»، قسه‌ی له‌ به‌سداریکردنی 20000 که‌س کرد. به‌پێی راگه‌یاندنی هه‌ڵسوراوانی، نزیکه‌ی 240000 که‌س له‌ 70 شاری ئاڵمانیادا به‌شدارییان کردووه‌. خۆپیشانده‌ران سکالایان له‌ باری خراپی فێرگه‌کان و فێرگه‌ ئاماده‌ییه‌کان ده‌کرد و خوازیاری باشترکردنی پێداویستییه‌کانی خوێندن بوون. له‌ هه‌رێمی هێسن، زیاتر له‌ 25000، له‌ هه‌رێمی نۆردراین وێست فالین زیاتر له‌ 50000، به‌پێی راگه‌یاندنی پۆلیس له‌ هامبۆرگ 11000، له‌ شتوتگارد 8000 و له‌ ماینتس 2000 خوێندکار و لاو به‌شدارییان کردووه‌. هه‌روه‌ها له‌ زۆرێك له‌ شاره‌کانی تر کۆبوونه‌وه‌ و خۆپیساندانی هه‌زاران که‌سی ڕاگه‌یێنراوه‌ له‌وانه‌: میونسته‌ر، درێسدن، دیوسڵدۆرف، گۆیتنگین، هایدلبێرگ و میونشن. له‌ زۆر شاردا ڕێگه‌وبانه‌کانیان گرتووه‌ و دانشگه‌کانیان داگیر کردووه‌.

Continue reading ئاڵمانیا، مانگرتن و ڕێپێوانی سه‌رتاسه‌ی خوێندکاران

برازیل، دووه‌م ئاماده‌کاری به‌ره‌و پێکهێنانی فێدراسیۆنی ئه‌نارکستی ساو پاوڵۆ له‌ 18-19ی جولای 2009

برازیل، دووه‌م ئاماده‌کاری به‌ره‌و پێکهێنانی فێدراسیۆنی ئه‌نارکستی ساو پاوڵۆ له‌ 18-19ی جولای 2009

هه‌ڵسوراوانی Pró-Federação Anarquista de São Paulo هه‌مووان بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی 18-19ی جوڵای 2009 له‌ شاری (سان پاوڵۆ) ی برازیل، بانگه‌واز ده‌که‌ن. کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌ جوڵای 2008دا به‌ به‌شداری 85 هاوڕێ به‌سترا، که‌ کۆمه‌کێکی زۆری به‌ لێدوانه‌کان له‌سه‌ر پێداویستی پێکهێنانی ڕێکخراوی ئه‌نارکیستی له‌ سان پاوڵۆ له‌سه‌ر بنه‌مای platformist ڕێکخراوبوون. ئه‌م هه‌ره‌وه‌زییه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی che پێکهات، به‌ ئامانجی به‌رده‌وامی لێدوانه‌کان. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌م کۆبوونه‌وه‌ دووه‌مه‌، دووباره‌ خستنه‌ڕوو و لێدوانی کۆمه‌ڵی ئه‌زموون و کاره‌کانی تا ئێستا بوو، هه‌روا بانگه‌وازی سه‌رله‌نوی بۆ په‌یوه‌ستبوونی هاوڕێیانمان. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ رابوردووه‌دا له‌ زۆر چالاکی به‌ ئامانی تێکه‌ڵاوبوون به‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌نجامدراون و به‌شداری له‌ بۆچوونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کرده‌ییدا له‌وانه‌ کاری راسته‌خۆ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، تێکۆشان، هاوپشتی، سانبه‌سان کاردن و سه‌ربه‌خۆیی له‌ پارته‌کان، کراوه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌زموونه‌کان، ده‌ستکه‌وت و تێکشکانه‌کان له‌و چالاکییانه‌دا، له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا، درێژه‌ی راپۆره‌ته‌که‌ بخوێننه‌وه‌
http://www.ainfos.ca/en/ainfos22820.html

A.2 ئه‌نارکیزم له‌ پێناو چییه‌؟

و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به‌ پوختی ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو که‌ ئه‌نارکیزم به‌ کرده‌وه‌ له‌ پێناو چییه‌ و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت:

مرۆڤ

نه‌ به‌ ده‌ستووردان ئاسووده‌یه‌ و نه‌ گوێڕایه‌ڵی ده‌کا:

ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره‌

هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛

هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه‌، ئازادی و ڕاستییه‌ له‌نێوی ده‌با

مرۆڤ و ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاته‌ کۆیله‌ و

ده‌زگه‌یه‌کی بێگیانی لێ چێ ده‌کا

Continue reading A.2 ئه‌نارکیزم له‌ پێناو چییه‌؟

A.2 ئه‌نارکیزم له‌ پێناو چییه‌؟

ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به‌ پوختی ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو که‌ ئه‌نارکیزم به‌ کرده‌وه‌ له‌ پێناو چییه‌ و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت:

مرۆڤ

نه‌ به‌ ده‌ستووردان ئاسووده‌یه‌ و نه‌ گوێڕایه‌ڵی ده‌کا:

ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره‌

هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛

هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه‌، ئازادی و ڕاستییه‌ له‌نێوی ده‌با

مرۆڤ و ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاته‌ کۆیله‌ و

ده‌زگه‌یه‌کی بێگیانی لێ چێ ده‌کا

Continue reading A.2 ئه‌نارکیزم له‌ پێناو چییه‌؟

دژی ڕاسیسم، ناسیونالیزم و به‌هرکێشی

دژی ڕاسیسم، ناسیونالیزم و به‌هرکێشی

خۆپیشاندان 20.06.2009 (ڕۆژی جیهانی هه‌ڵهاتووان) کاتژێر 13:30

Landesmuseum ته‌نیشت وێسته‌گه‌ی ناوه‌ندی HB


سڵاوێکی هاوپشتییانه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌، 13ی جون کاتژێر 13:00 له‌ *Infoladen Kasama* کۆده‌بینه‌وه‌، بۆ خۆپیشاندانێکی پێکه‌وه‌یی هه‌ڵخرێنین.


A.1.5 ئه‌نارکیزم له‌ کوێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟

و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ناتوانین شتێکی باشتر له‌ به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی کۆمونیسته‌ ئازادیخوازه‌کان(Organizational Platform of the Libertarian Communists) که‌ له‌لایه‌ن به‌شداربووانی بزاڤی ماخنۆڤیستی Makhnovist له‌ ڕه‌وتی شۆرشی ڕوسیه‌دا کۆکراوه‌ته‌وه‌، دیاری بکه‌ین(سه‌رنجی به‌شی A.5.4 بده‌ن):

ململانێی چینایه‌تی به‌هۆی کۆیله‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئاره‌زوومه‌ندی و حه‌زیان بۆ ئازادی بووه‌ته‌ هۆی ئافراندنی بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم؛ بۆچوونگه‌لێك که‌ دژی هه‌موو جۆره‌ سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پشتبه‌ستوو به‌ چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌تن و خوازیاری جێگرتنه‌وه‌یانن به‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاران.“

Continue reading A.1.5 ئه‌نارکیزم له‌ کوێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟