Category Archives: كوردی – Kurdi

بەشی كوردی پێگەی ئەناركیستان

که‌نه‌دا، ئۆنتاریۆ، 22- 25 فێبریوه‌ری : ئه‌نارکیستانی دژه‌دیوار قسه‌ له‌سه‌ر دیواری هه‌ڵاواردن و غه‌ززه‌ ده‌که‌ن

که‌نه‌دا، ئۆنتاریۆ، 22- 25 فێبریوه‌ری : ئه‌نارکیستانی دژه‌دیوار قسه‌ له‌سه‌ر دیواری هه‌ڵاواردن و غه‌ززه‌ ده‌که‌ن

شاخاف پۆلاکۆڤ Shachaf Polakow یه‌کێك له‌ ئه‌نارکیستانی دژه‌دیوار قسه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ی کارکردنیان له‌ که‌ناری ڕۆژاوایی West Bank و پرسی هه‌نووکه‌یی غه‌ززه‌، به‌ په‌راوێزی ڤیدیۆیی و فۆتۆگرافی، ده‌کات.

ئۆتاوا، یه‌كشه‌ممه‌، 22ی فێبریوه‌ری، کاتژێر 7ی ئێواره‌ له‌ Jack Purcell Community Centre, room 201, 320 Jack Purcell Lane (off Elgin St. at Lewis St.)
(ده‌ستگیرۆیی پشنیارکراو له‌ نێوان 5- 50 دۆلار دایه‌، به‌ڵام که‌س له‌به‌ر هۆی به‌شداریبه‌کردن له‌و ده‌ستگیرۆییه‌دا ناگێڕدرێته‌ دواوه‌).

له‌ کینگستن KIINGSTON ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی فێبریوه‌ری کاتژێر 7:30 ئێواره‌ له‌ AKA Autonomous Social
Centre 75 Queen Street, Kingston, Ontario Contact: Avi – [email protected]

له‌ تۆرینتۆ TORONTO ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 24ی فێبریوه‌ری کاتژێر 7-9ی ئێواره‌ له‌ OISE Auditorium 252 Bloor Street West (St. George subway stop) Suggested Donation: $5 or PWYC For more info: [email protected]
هه‌روه‌ها له‌ له‌نده‌ن LONDON ڕۆژی 25ی فێبریوه‌ری ، کاتژێر 6ی ئێواره‌، له‌ 1. Fanshawe College, D1041
Sponsored by Fanshawe Social Justice Club
هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژ کاتژێر 9ی ئێواره‌ له‌
2. Empowerment infoshop 636 Queens Ave. London Contact: Darius Mirshahi – [email protected]
بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ئه‌م لینکانه‌ بکه‌ن:

http://www.awalls.org/

http://linchpin.ca/

http://anarchistblackcat.org/viewforum.php?f=61

سه‌رچاوه‌: http://ainfos.ca/ainfos12713.html

مانگرتنی گشتی کارگه‌ران و خوێندکاران له‌ ئیتالیا

ئه‌وڕۆ 13ی فێبریوه‌ری له‌ ئیتالیا له‌ ژێر دروشمی ” کار بۆ هه‌مووان،  خوێندن و ماف بۆ هه‌مووان، ئێمه‌ باجی قه‌یرانی ئێوه‌ ناده‌ین!”  مانگرتنی گشتی ده‌ست پێده‌کات.

بۆ زانیاری زیاتر، ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن

http://www.ainfos.ca/en/ainfos22202.html

ئه‌گه‌ر ده‌نگدان شتێکی بگۆڕدایه‌، ئه‌وا ده‌مێك بوو لێمان قه‌ده‌خه‌ کرابوو*

16.02.2009

* ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به‌ پاڵێوراوانی بۆرژوازی و نوێنه‌رایه‌تی پارله‌مانی شتێکی بگۆڕدایه‌، ئه‌وا ده‌مێك بوو قه‌ده‌خه‌ کرابوو! ئه‌مه‌ تێڕوانینی یه‌کێك له‌ سۆشیالیسته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌. ئایا دوو سه‌ده‌ له‌ بێهووده‌یی چوونه‌پای ده‌نگدان به‌ دوژمنه‌ چینایه‌تییه‌کانمان و کردنیان به‌ نوێنه‌ر تا بڕیاری شه‌ڕه‌کان و زیادکردنی هه‌ژماره‌ی زیندانه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی کرێیکار و زیادکردنی کۆتوبه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵات و قه‌ده‌خه‌کردنی ڕێکخراوه چینایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکانمان بده‌ن، تاوه‌کو هه‌رچی زیاتر کۆتوبه‌نده‌کانی کۆیله‌تی له‌ گه‌ردن و ده‌ست و پێمان توند بکه‌ن، به‌س نییه‌ بۆ بیرکردنه‌وه‌ و تێڕامان؟

ئایا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌دا پاش به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدانی گشتی، به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م و ئه‌و نه‌مان توانیوه‌ هیچ بگۆڕین، به‌س نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا جارێکیش بیر له‌ خۆبیرکردنه‌وه‌ و خۆڕێکخستن و خۆبڕیاردان و خۆجێبه‌جیکردن بکه‌ینه‌وه‌؟ ئایا زیانی ئه‌وه‌ی که‌ خۆمان نوێنه‌ری خۆمان بین و خۆمان داهاتووی خۆمان دیاری بکه‌ین، له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ ئه‌و کاره‌ به‌ دوژمنه‌ چینایه‌تییه‌کانمان بسپێرین؟

له‌وانه‌یه‌ کارگه‌ر و زه‌حمه‌تکێشانێك که‌ هێشتاکه‌ خۆیان به‌ برای نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌زانن، بڵێن کامه‌ دوژمن؟ زۆر باشه‌ با وای دابنێین که‌ هه‌مووان بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی دژی داگیرکه‌ران هاوئامانج بووین! ئایا ده‌کرێت له‌ خۆمان بپرسین: بۆچ له‌و ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆبوونه‌دا هاوده‌ستکه‌وت نه‌بووین؟ ده‌کرێت له‌ خۆمان بپرسین: بۆچ پاش ئه‌و ڕزگارییه‌ (وه‌همییه‌) ده‌وڵه‌تمه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندتر و ئێمه‌ی هه‌ژاریش هه‌ژارتر؟ ئایا ده‌کرێت سه‌ره‌نجامی ڕزگاربوون و سه‌ربه‌خۆبوون نیگه‌تیڤ بێت؟ یا ئه‌وه‌تا گرێکوێره‌یه‌ك له‌ پرسه‌که‌دا هه‌یه‌، که‌ سپاردنی ژیان و چاره‌نووسمانه‌ به‌ که‌سانیك که‌ خه‌ون و ئاره‌زوویه‌کی جیاواز له‌وه‌ی ئێمه‌یان هه‌یه؟‌!

ئێمه‌ که‌ سه‌راپای ته‌مه‌نمان له‌ شه‌رگه‌کاندا به‌سه‌ر بردووه‌، ئێمه‌ که‌ سه‌راپای ته‌مه‌نمان ژه‌مێك تێر نانمان نه‌خواردووه‌، ئێمه‌ که‌ ڕۆژیك به‌ ئاره‌زووی خۆمان ئازادانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری نرخ و موچه‌ و مۆڵه‌ت و یاسای ده‌وڵه‌تمه‌نداندا نه‌مان توانیوه‌ بڕیاری گه‌شتێك، میواندارییه‌ك، پۆشاك کڕینێك، خانوو گۆڕین و ته‌نانه‌ت ماچکردنێك بکه‌ینه‌وه‌، بێجگه‌ له‌ ئازادی و تێری و ئاشتی و ته‌بایی و ئه‌وینداری چ خه‌ونێکی ترمان بوو؟ ئایا بۆ شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردن و دزینی داهاتی کۆمه‌ڵگه‌ تێکۆشاین و گیانمان به‌خشی؟ ئایا بۆ گه‌یاندنی کۆمه‌ڵه‌ چه‌ته‌یه‌ك به‌ پارله‌مان و خاڵیکردنی سفره‌ و داگیرکردنی ده‌شت و گرد و کێوه‌کان ده‌نگمان دا؟ ئایا ئه‌مه‌ ئه‌و ڕزگاری و کوردستانه‌ بوو که‌ خه‌ونمان پێوه‌ بینی و له‌ پێناویدا ئه‌نفال و کیمیاباران کراین؟

چه‌ند سه‌ده‌یه‌ هاوچینه‌کانمان ئه‌م پارت و ئه‌و ده‌ستوور، ئه‌م میری و ئه‌و پارله‌مان تاقی ده‌که‌نه‌وه‌، 17 ساڵیشه‌ به‌خۆمان ده‌نگ به‌ هه‌رچی چه‌ته‌ و مشه‌خۆر و دز و پاوانخواز ده‌ده‌ین و به‌رهه‌می کارمان؛ هه‌رچی زیاتر هه‌ژاری، سه‌رکوت، نه‌خۆشی، نائومێدی، توندبوونه‌وه‌ی زیاتری زنجیره‌کانی ده‌ست و گه‌ردنمانه‌ و له ‌به‌رامبه‌ریدا زالووه‌ خوێنمژه‌کانمان ته‌نگه‌ ئه‌ستووتر و کۆشکی شاهانه‌یان به‌رزتر و به‌رزتر!

ئایا کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ به‌ هاوده‌نگییه‌کی چینایه‌تییه‌وه‌ بڵێین: “نا بۆ ده‌نگدان به‌ مشه‌خۆران و گه‌نده‌ڵکاران”، “به‌ڵێ بۆ خۆڕێکخستن، بۆ بڕیاردان و بۆ خۆجێبه‌جێکردن له‌ خواره‌وه‌ڕا (له‌ ناوه‌ندی گه‌ڕه‌ك و کارگه‌ و فێرگه‌ و فه‌رمانگه‌ و کێڵگه‌کانه‌وه‌) بۆ سه‌ره‌وه‌ و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مرۆیی دوور له‌ چین و چه‌وسانه‌وه”‌؟

که‌نه‌دا، ئه‌نارکۆ- فێمینیزم ، 8ی فێبریوه‌ری له‌ ئۆتاوا، 14-15ی فێبریوه‌ری له‌ مۆنتریال

که‌نه‌دا، ئه‌نارکۆ- فێمینیزم ، 8ی فێبریوه‌ری له‌ ئۆتاوا، 14-15ی فێبریوه‌ری له‌ مۆنتریال
بابه‌ت: ئه‌نارکۆ-فێمینیزم —-کۆڕی قسه‌وباسی ئه‌نارکیستی — یه‌کشه‌مه‌ 8ی فێبریوه‌ری، کاتژێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆ، له ‌ Jack Purcell Community Centre (near Elgin & Gilmour)
تکایه‌ به‌شداری لێدوانه‌ گشتییه‌کانی ئۆتاوا بۆ قسه‌وباسی ئه‌نارکۆ-فێمینیستی بکه‌ن، به‌ (میوانه‌وه) هه‌ڵسوڕاوان / ڕێکخراوه‌کانی مۆنتریال. هه‌موو ژێنده‌ره‌کان به‌خێر بێن.
هه‌روه‌ها —- بۆ ڕێکخستنی گه‌شت بۆ مۆنتریاڵ له‌ کۆتایی هه‌فته‌ی 14-15ی فێبریوری بۆ فۆرومی دووانه‌ زمانی فێمینیسته‌ ڕادیکاله‌کان (ته‌نیا بۆ ژنانه‌‌  ). —-هاوکارانی ئۆتاوا له‌ هه‌وڵی ده‌سته‌به‌رکردنی ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ن بۆ که‌سانی خه‌ڵکی ئۆتاوا. ئه‌گه‌ر به‌ته‌مای بڕۆیت، تکایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه چ ئه‌وه‌ی ترومبێلت هه‌یه‌ یا نا: [email protected] or 613-656-5498
مانه‌وه‌ و شوێن له‌وانه‌یه‌ ئاماده‌ بێت، به‌ڵام چه‌ندی له‌ ڕێکخستنی ده‌ستوبرد بکه‌ین، باشتر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ تکایه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر به‌ هه‌ردوو زمانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی  په‌یوه‌ندی بکه‌ن.‌

خوێنه‌رانی هێژا بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن


http://www.ainfos.ca/en/ainfos22165.html

یۆنان ڕاگه‌یاندن و پێکدادان له‌نیوان ئه‌نارکیسته‌کان و ڕاستڕه‌وه‌ په‌ڕگیره‌کان

یۆنان ڕاگه‌یاندن و پێکدادان له‌نیوان ئه‌نارکیسته‌کان و ڕاستڕه‌وه‌ په‌ڕگیره‌کان

ڕێکه‌وت، سێشه‌ممه‌ 20ی جانیوه‌ری 2009-01-21

که‌س هاووڵاتی نایاسایی نییه‌

پۆلیسی به‌رهه‌لستی (مکافحه‌) یۆنانی بۆ کۆتاییهێنان به‌و پێکدادانه‌ی که‌ له‌ ئه‌سینا له‌نێوان ئه‌نارکیسته‌کان و راستڕه‌وانی په‌ڕگیری‌ دژه‌ په‌نابه‌ردا ڕوویدا، گازی فرمێسکهێنه‌ری به‌کار هێنا.


پۆلیس خۆی تێقورتاند، کاتێك که‌ ده‌یان لاوی کلاومۆتۆری له‌سه‌ر و دار و به‌رد و بوتڵه‌ شووشه‌ به‌ده‌س به‌ربوونه‌ یه‌ك.

توندوتیژی ڕوویدا کاتێك که‌ نزیکه‌ی 100 که‌سێك له‌ ئه‌نارکیسته‌کان له‌ گه‌ڕه‌کێکی ئه‌سینا، که‌ هه‌ژمارێکی زۆری په‌نابه‌ری لێ ده‌ژیت، په‌لاماری خۆپیشاندانی ڕاسیسته‌کانیان دا.

راپۆرته‌ هه‌واڵه‌کان ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌کیان به‌ ڕووداوه‌که‌ نه‌دا، که‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پاش خرۆشانه‌کانی یۆنان ، که‌ مه‌ترسیدارترین خرۆشان و شێواوی چه‌ند ده‌هه‌ی رابوردوو بوو، به‌ هۆی ته‌قه‌کردن له‌ لاوێك له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، که‌ بووه‌ هۆی مردنی، هه‌ڵگیرسان.

شایانی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئاوگوست تا کۆتایی ئۆکتۆبه‌ری 2008 په‌نابه‌ران به‌ هاوپشتی ئه‌نارکیسته‌کان له‌ یۆنان بۆ مافی هاووڵاتیبوون و مافی یه‌کسان، چه‌ند خۆپیشاندانێکیان دژی هێرشه‌کانی پۆلیس و جموجۆڵی راسیسته‌کان به‌ڕێخستووه‌، له‌وانه‌ خۆپیشاندانی 03ی ئاوگوست و خۆپیشاندانه‌که‌ی 27ی ئۆکتۆبه‌ری 2008 له‌ ئه‌سینا، که‌ ئه‌نجامی هیڕشی پۆلیس بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران، په‌نابه‌رێکی پاکستانی گیانی له‌ده‌ست دا.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ : http://www.ainfos.ca/en/ainfos22098.html

بانگه‌واز بۆ چواره‌می ئه‌پڕیل، ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ په‌روه‌رده‌یه‌کی تر و دژی لادانی یه‌کێتییه‌کان

سڵاو هاوڕێیان،

بانگه‌واز‌ بۆ ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ په‌روه‌رده‌یه‌کی تر و دژی یه‌کێتی.

ئه‌م بانگه‌وازه‌ له‌لایه‌ن فێدراسیۆنی په‌روه‌رده‌ی کرێکاران (FTE) که‌ له‌ به‌شی فه‌ره‌نسی پێگه‌ی (CNT) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.

تکایه‌ ئه‌م زانیاریانه‌ بۆ به‌شی په‌روه‌رده‌ی لای خۆتان به‌ڕی بکه‌ن.

بۆ په‌یوه‌ندی کردنی راسته‌وخۆ : [email protected]

سکرتێری فیدراسیۆنی په‌روه‌رده‌یی کرێکاران – FTE CNT

سه‌رجاوه‌: http://www.ainfos.ca/en/ainfos22100.html

پێگه‌ی FTE CNT :

http://cnt-ait.info/rubrique.php3?id_rubrique=151

ئوسترالیا، مێلبۆورن: بزاڤی ئه‌نارکیستی یۆنان له‌ ئه‌ورۆدا، شه‌وه‌ کۆڕێکی زانیاری

ئوسترالیا، مێلبۆورن: بزاڤی ئه‌نارکیستی یۆنان له‌ ئه‌ورۆدا، شه‌وه‌ کۆڕێکی زانیاری

له‌لایه‌ن گروپی ئه‌نارکۆ کۆمونیستی میلبۆورن

کات: پێنجشه‌ممه‌، 29ی جانیوه‌ری، 7ی ئێواره‌

شوێن:Caffe Mingo, 600 Sydney Road, Brunswick (Tram 19 from crn Elizabeth and Flinders Sts) or
Upfield line train stop Anstey and a short walk towards there
Admission is free & discussion will follow

بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:

http://melbourneanarchistcommunistgroup.org

کۆنفرانسی ئه‌نارکیسته‌کانی ڕوسیا. 24-28ی جونی 2009

کۆنفرانسی ئه‌نارکیسته‌کانی ڕوسیا 24-28ی جونی 2009: بیروباوه‌ڕی ئه‌نارکیستی له‌ ڕوسیا و ده‌ره‌وه‌ و جیهان، ڕه‌وتی میژوویی

به‌شێکی کۆنفرانسه‌که 24-26ی جونی له‌ سانت پێته‌رسبورگ (Sankt Petersburg) له‌ دانشگه‌ی که‌لچه‌ر و هونه‌ری سانت پێته‌رسبورگ ده‌به‌سترێت، به‌شه‌که‌ی تری 27-28ی جونی له‌ گوندێکدا به‌ناوی پریاموخینۆ (Priamukhino) شوێنی له‌دایکبوونی میخایل باکۆنین ده‌به‌سترێت.

هاتن بۆ هه‌مووانه‌، بۆ هه‌رکه‌سێك که‌ هۆگریی مێژوویی، فیلۆسۆفیی، سۆسیۆلۆژی ئه‌نارکی له‌ ڕوسیا و شوێنه‌کانی تر، خۆڕێکخه‌ری و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه‌.

بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

www.anarchy-conference-2009.org

بۆ په‌یوه‌ندی کردن:

[email protected]

فریشته‌ بکوژه‌کان و کامێرا درۆزنه‌کان

یه‌کێك له‌ ئه‌رکه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ژورنالیزمی سه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵات، شێواندنی راستییه‌کانه‌ و هه‌میشه‌ تۆمار و نیشاندان له‌و خاڵه‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ن، که‌ جه‌ماوه‌ری توڕه‌ و ناڕازی په‌لاماری پۆلیسه‌ ئاشتیخوازه‌کانی به‌رده‌م کامێرا نیشان ده‌ده‌ن.

خۆپیشاندانی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌سینای یۆنان 27.10.2008

ئه‌م فێڵه‌ له‌ بینه‌ر تا ئه‌و کاته‌ کارایی ده‌بێت، که‌ بینه‌ر وه‌ك که‌سێکی ناده‌ربه‌ست به‌رامبه‌ر وێنه‌کان هه‌ڵوێست وه‌ر بگرێت. به‌ڵام کاتێك که‌ بینه‌ری به‌ سه‌رنج و ڕه‌خنه‌ سه‌یری ئه‌و دیمه‌نانه‌ ده‌کات، که‌ کاناله‌ فه‌رمییه‌کان له‌ درێژه‌ی ده‌نگوباسه‌کانیاندا نیشانی ده‌ده‌ن، زۆر به‌ ئاسانی ئه‌وه‌ لای ده‌بێته‌ پرسیار: بۆچ هه‌میشه‌ دیمه‌نه‌کان له‌و باره‌دا ده‌ست پێده‌که‌ن، که‌ پۆلیس فریشته‌ئاسا له‌باری به‌رگریدایه‌ و خۆپیشانده‌ران له‌ په‌لاماردا، له‌ کاتێکدا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ر له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی به‌رامبه‌ر کارکرد و ڕامیارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له‌ کاناڵه‌کانی ده‌سه‌لات و سه‌رولای دسه‌لاتدا بینیمان، دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌ شێوێنراوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی «Okinawa»، «Göteborg» ، «Genua» و … تد بوون، که‌ له‌وێدا سه‌ره‌رای ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران و کوشتن و بریندارکردن و ده‌ستگیرکردنی به‌ کۆمه‌ڵیان، کامێرای ژورنالیسته‌کانی سه‌رمایه‌داری بێ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پێشینه‌ی پرسه‌کان و هۆکاره‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی خه‌ڵکی وێنه‌ی سوتاندن و شکاندن و په‌لاماری خۆپیشانده‌ران نیشانده‌دات. له‌ «Genua» دیتمان که‌ کامێرا دیمه‌نی په‌لاماری لاوێك نیشان ده‌دات، که‌ دوای ترومبێلی پۆلیس که‌وتووه‌، که‌ له‌ کاتێکدا راستی ڕووداوه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌، که‌ پۆلیس و ترۆمبێله‌کانیان په‌لاماری خه‌ڵکی ده‌ده‌ن و ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌ له‌ هاوه‌ڵه‌کانی داده‌بڕن و ئه‌ویش به‌ره‌نگارییان ده‌بێته‌وه‌ و تڕومبێلی پۆلیسی ئاساییشپارێز ده‌نیشێته‌ ملی و ده‌یکوژێت، له‌ «ئه‌سینا»ی یۆنان، پێرێ پۆلیس ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌کا و مێرمناڵێکی 15 ساڵه‌ ده‌کوژێت و کۆمه‌ڵێك بریندار و ده‌ستگیر ده‌کات، خۆپیشانده‌رانیش وه‌ك کاردانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌، په‌لاماری دارودیواری سه‌رمایه‌داران ده‌ده‌ن و ئالای خۆیان له‌سه‌ر ساختمانه‌کانی ده‌سه‌لات و داراکان به‌رزده‌که‌نه‌وه‌.

به‌ڵام ئه‌مه‌ هێشتا ته‌واوی پاشبنه‌مای ڕووداوه‌که‌ نییه‌ و له‌ 03ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008ه‌وه‌ زیندانیان له‌ سه‌رتاسه‌ری یۆنان دا ده‌ستیان به‌ مانگرتن له‌ خواردن کردووه‌؛ هه‌م وه‌ك پشتیوانی له‌ په‌نابه‌رانی زیندانی و هه‌م وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌ سزای زیندانیکردنی هه‌تاهه‌تایی.


/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
له‌ 03ی ئاوگوست و له‌ 27ی ئۆکتۆبه‌ری 2008دا په‌نابه‌ران له‌ ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی دڕندانه‌ی پۆلیس و نه‌بوونی مافی نیشته‌جێبوون و هاوڵاتیبوون، په‌نابه‌ران به‌ هاوپشتی ئه‌نارکیسته‌کانی یۆنان خۆپیشاندان ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن پۆلیسی دیموکراته‌کانه‌وه‌ په‌لامار ده‌درێن و له‌ خۆپیساندانه‌که‌ی 27ی ئۆکتۆبه‌ردا په‌نابه‌رێکی پاکستانی به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ و کوته‌ککاری پۆلیسی یۆنانه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگاته‌ نه‌خۆشخانه‌، گیان له‌ده‌ست ده‌دات و چه‌ندینی تریان زینادنی ده‌کرێن.


/* Style Definitions */
table.MsoNormalTable
{mso-style-name:”Table Normal”;
mso-tstyle-rowband-size:0;
mso-tstyle-colband-size:0;
mso-style-noshow:yes;
mso-style-parent:””;
mso-padding-alt:0in 5.4pt 0in 5.4pt;
mso-para-margin:0in;
mso-para-margin-bottom:.0001pt;
mso-pagination:widow-orphan;
font-size:10.0pt;
font-family:”Times New Roman”;
mso-ansi-language:#0400;
mso-fareast-language:#0400;
mso-bidi-language:#0400;}
ئه‌م ڕووداوانه‌ ده‌بنه‌ هۆی شه‌پۆلخواردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی شۆرشگێڕ و تاکو تاکو ئه‌مڕۆ 09ی دێسه‌مبه‌ری 2008 هێشتاکه‌ له‌ ئه‌سینا پایته‌ختی یۆنان خۆپیشاندان و په‌لامار به‌رده‌وامه‌؛ هاوکات له‌ ولاتی ئیتالیا مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری زیندانیان بۆ کۆتاییهێنان به‌ سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌رده‌وامه‌؛ له‌ شیکاگۆی ئه‌مه‌ریکا مانگرتنی کارگه‌رانی کارخانه‌‌یه‌ك به‌ره‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کارخانه‌که‌ هه‌ڵده‌کشێ… ئه‌مه‌ ئه‌و تارماییه‌یه‌ که‌ دووسه‌د ساڵه‌ له‌م وڵاته‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵات، له‌م کیشوه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و کیشوه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌روه‌ری چینایه‌تی و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و کاریکرێگرته‌ ده‌کات.

دیمه‌نی خۆپیشاندان و ئاراسته‌ی مانگرتن و خه‌باتی کرێکاری به‌ پێچه‌وانه‌ی شکستی چه‌پ و سۆشیالیزمی ورده‌بۆرژوازی (ده‌سه‌لاتخوازی پارته‌ چه‌په‌کان) و پاگه‌نده‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌تاهه‌تایی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی به‌ ڕه‌هه‌ندێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رو پارت و نه‌ته‌وه‌ و وڵات و .. تد هاتۆته مه‌یدان و ئه‌و په‌یامه‌ به‌ گوێی مرۆڤایه‌تیدا ده‌دات، که‌ ئه‌وه‌ی له‌ ڕوسیه‌ و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتیدا تێكشکا، ئه‌زموونێکی سۆشیالیستی نه‌بوو، ئه‌وه‌ی تێكشکا به‌رنامه‌ و ڕامیاری و ئاراسته‌ی ورده‌بۆرژوازییانه‌ی بۆلشه‌ڤیکه‌کان بوو و سێبه‌ری شوومی له‌سه‌ر بزاڤی ئازادیخوازی سۆشیالیسته‌کان ڕه‌وییه‌وه‌ و جارێکی تر ئاڵای سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ (ئه‌نارکیزم) که‌وته‌وه‌ شه‌کان.

ڕاپه‌ڕینی کارگه‌ران و بێکاران و خوێندکاران له‌ یۆنان، په‌یامی شۆڕشی سۆشیالیستییه‌ له‌ هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، شۆرسێك که‌ پشتئه‌ستوور به‌ ئه‌زموونه‌کانی به‌ر له‌خۆی، له‌بری بانگه‌واز بۆ جێگۆرگێ پێکردنی ده‌سه‌لاتداران و ده‌سه‌ڵاتخوازان، له‌بری سپاردنی بیرکردنه‌وه‌ و چالاکییه‌کان به‌ پارت و ڕێکخراوه‌ ناوه‌ندگه‌راکان، چه‌وساوان فێری بیرکردنه‌وه‌ و بڕیاردان و جێبه‌جێکردن له‌ خواره‌وه‌را بۆ سه‌ره‌وه‌ ده‌کات.

ئه‌مه‌ په‌یامی ئه‌نارکیسته‌کان (سۆشیالیسته‌ ئازادیخوازه‌کان)ی یۆنان بۆ هاوچینه‌کانیان له‌ به‌شه‌کانی دونیادا بوو و هاوکات له‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی دونیاوه‌ ڕۆژانه‌ له‌ وه‌ڵام به‌ بانگه‌وازه‌که‌یان، خۆپیشاندانی هاوپشتی ئه‌نجام درا.‌ له‌ کورستان له‌به‌ر لاوازی بزووتنه‌وه‌که‌ به‌هۆی خۆشباوه‌ڕی کارگه‌ران و زه‌حمه‌تکێشان به‌ ناسیونالیزم و ئاییین، پاشڕه‌وی هه‌ڵسوراوانی سۆشیالیست بۆ پارت و گروپه‌ چه‌په‌کان، پشتیوانییه‌کی مه‌یدانی له‌ ئارادا نه‌بوو. هه‌ر ئه‌م نادیاربوونه‌ له‌ زنجیره‌ هاوپشتییه‌کاندا بۆ ئه‌نارکیستانی یۆنان، به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕ و سه‌رنج بخه‌ینه‌ سه‌ر کارکرد و بڕیاره‌کانی تا ئێستامان.

بۆ ئه‌وه‌ی شوێنپێی ئێمه‌ی چه‌وساوانی کوردزمان، له‌ خه‌باتی نێونه‌ته‌وه‌یدا نادیار نه‌بێت، ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ سۆشیالیسته‌ ئازادیخوازه‌کان، له‌ تاکگه‌رایی و پرشوبڵاوی بێنه‌ده‌ر و کۆمیته‌ و بنه‌که‌کانیان له‌ گشت شاره‌کانی کوردستان و وڵاتانی تر پێك بهێنن و بیانکه‌نه‌ به‌ردی بناخه‌ی فیدراسیۆنێکی سۆشیالیستی له‌ کوردستان. هه‌روه‌ها کارگه‌ران و زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له ‌ده‌روه‌ی پارته‌ چه‌په‌کان و یه‌کێتییه‌ زه‌رده‌کان خۆیان ڕێك بخه‌ن و پایه‌کانی بازارئازاد و نه‌زمی نیئۆلیبرالیزمی نوێ له‌ کوردستان بله‌قێنن و وه‌ڵامی سۆشیالیستانه‌ی خۆیان به‌ پرسه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئابوورییه‌کان بده‌نه‌وه‌. وه‌ڵامی ئه‌نارکیسته‌کان بۆ ئه‌و پڕشوبڵاوییه‌، هه‌رده‌م خۆبیرکردنه‌وه‌، خۆبڕیاردان، خۆجێبه‌جێ کردن، ئه‌مه‌ش واته‌ کاری (خه‌باتی) راسته‌وخۆ له‌ سه‌ندیکا شۆڕشگێڕه‌کاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ له‌ یۆنان نزیکه‌ی دوو ملیۆن کارگه‌ر بڕیاری مانگرتنی گشتییان دا، ئه‌وه‌ی که‌ کارگه‌ران و لاوانی خۆپیشانده‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر بنکه‌ی یه‌کێتی گشتی کارگه‌رانی یۆنان (ڕیفۆرمیست)، ده‌یان خوێندنگه‌ و ناوه‌ندی راهێناندا گرت، ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا باردودۆخی شاره‌کانی یۆنانیان شڵه‌ژاند، به‌ڵکو بۆ نزیکه‌ی 3ی هه‌فته‌ سۆشیالیسته‌کانی جیهانیان هێنایه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان!