کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسلامیسته‌کان پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن، تۆڵه‌ی خوایه‌کی خه‌یاڵی نه‌بوو، له کیژانی قوڵڕووت و پیاوانی به‌دمه‌ست و کوران و کچانی شانۆگه‌ر، هه‌رواش ته‌نیا تاوانی تاکه‌که‌سێکی وه‌ك سه‌دام حوسه‌ین نه‌بوو، به‌ڵکو تابلۆیه‌کی به‌خوێن نه‌خشێنراوی هه‌ره‌وه‌زیکارانه‌ی ده‌ستوپه‌نجه‌ی میلیتاریستانه‌ی (به‌ره‌ی کوردستانی) و (کۆماری ئیسلامی ئێران) و (ڕژێمی به‌عسی عیراق) بوو.

هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕ، له‌سه‌ر داخوازی ده‌لاڵانی بازاری چه‌ك، له تاران و باخداد کۆ ده‌بنه‌وه؛ کۆماری ئیسلامی، نۆکه‌ره یه‌کگرتووه‌کانی ناو ب(ه‌ره‌ی کوردستانی) پێكهاتوو له پارته ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یی و چه‌په‌کان، بانگهێشتی تاران ده‌کا، کۆماری ئیسلامی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی فشاری به‌ره‌کانی شه‌ڕ له خوارووی وڵاتی، بزووتنه‌وه به خه‌یاڵی دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌کێتی نیشتمانی به‌نیازی که‌مکردنه‌وه‌ی هێڕشی سه‌ر ناوه‌ندی و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی – وه‌ك نه‌وشیروان موسه‌ته‌فا دانی پیدا ده‌نێت- و فره‌تر خۆبردنه پێش لای کۆماری ئیسلامی، پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی سۆشیالیستی کوردستان (حسك) وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، که له ماوه‌ی 8 ساڵه‌ی شه‌ڕی عیراق- ئێران دا ڕۆڵی دیده‌بانی بان سورێن و مڵه‌خوردیان ده‌دیت، بێ سێ و دوو ملیان به نه‌خشه‌که دا. ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێکردنی پێشنیاره‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران، بووبووه هۆی دروستکردنی پێشبڕکێ له‌نێوان پارته‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا، له‌وه‌ی کێ باشتر ده‌توانێت، زۆرترین پاسدار به‌رێته ناو شار و چاوساخی مینهه‌ڵگره‌وه‌کانی قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان بکات، ته‌نیا حزبی شیوعی به‌شداری نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌ویش به بێده‌نگه‌کردن به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه، ڕه‌زامه‌ندی بۆ کۆماری ئیسلامی / دۆستی په‌نانه‌کی نیشان دا و بارگه‌کانی له( که‌ره‌ژاڵ و مڵه‌خورد و مۆرین)ه‌وه به‌ره‌و (شیوی قازی) له (قه‌ره‌داخ) گواسته‌وه.

به‌ره‌ی دووه‌می شه‌ڕ، که ڕژێمی عیراقی به پشتیوانی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کانی که‌ندا و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کانی تر و ئه‌مه‌ریکا، ده‌بوو نه‌خشه‌کانی کۆمپانیا سه‌روو نه‌ته‌وه‌کان و ده‌لاڵانی بازار و ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل، به‌هه‌ر نرخێك بووه، به‌سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجام بدات، یه‌کیك له‌و نه‌خشانه، تاقیکردنه‌وه‌ی چه‌که کیمیاییه به‌رهه‌مهێنراوه‌کانی پاش جه‌نگی جیهانی دووه‌م بوو له ناوچه‌یه‌کی گونجاو‌دا، که له زه‌ڕاتخانه‌کاندا که‌ڵه‌که بوون .

شاری هه‌ڵه‌بجه له ده‌شتی شاره‌زوور و شاخه‌کانی هۆرامان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی، ئاژه‌ڵداری، خاوه‌ن ته‌پۆڵکه، شاخ، ده‌شت، ڕوبار و گۆم و کانی و کارێز و دۆڵ و باخ و ڕه‌زه‌دێم، ئاژه‌ڵی جۆراوجۆر، بلداری جۆراوجۆر..تد، ئه‌و شوێنه گونجاوه بوو، که شاره‌زایانی تاقیکرنده‌وه‌ی چه‌کی کیمیایی بۆ ئه‌و تاقیکرنده‌وه‌یه هه‌ڵیان بژاردبوو…

له‌وانه‌یه، که‌سانێکی خۆ به ڕۆشنبیر و ئه‌کادیمیكزان و ڕامیارکار، بێن و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م پاگه‌ندانه، داوای به‌ڵگه‌مان لێبکه‌ن، داوای سۆپه‌رمانیمان لێ بکه‌ن، تاوه‌کو له ژێرزه‌مینه شاراوه‌کانی سی‌ئای‌ئه‌ی و نووسینگه‌ی شاراوه‌ی ناوه‌نده جیهانییه‌کاندا، ئه‌و به‌ڵگانه ده‌رکه‌ین. چونکه ئه‌و جه‌نابانه، بێجگه له کوته کاخه‌زی مۆرکراو، ئاوه‌زییان به‌هیچ نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی تر ناشکێت و بنێشتی ده‌می سه‌رانی خۆیان ده‌جوونه‌وه.

بۆ وه‌ڵام، به‌و پرسیاره بازاریانه‌ی، به‌رکارانی ده‌لاڵانی بازاری چه‌ك و کۆمپانیاکانی چه‌کسازی، ده‌ڵێین:
چۆن بوو، که عیراق، چاوی له‌وه پۆشیبوو، که شه‌ش مانگ له‌وه‌وبه‌ره‌وه، له ناوچه‌کانی ئاته‌شگه و له‌شکرگه و زمناکۆوه ، له ناوچه‌کانی مڵه‌خورد و سورێن و هۆرامانه‌وه به به‌رچاوی پایگاکانییه‌وه ڕژێم له (باڵامبۆ و به‌مۆ و شنروێ)وه، ئێران ڕێگه‌ی تایبه‌تی بۆ زرێپۆش و له‌سه‌ر چۆمی سیروان پردی ده‌به‌ست، ئه‌و هه‌مووه چه‌کداره‌ی لێژنه‌ی باڵای ئیسلامی (مجلس أعلی الاسلامي في العراق) و پاسداره‌ی هێنابووه ناوچه‌که، شه‌ش مانگ له‌وه‌وبه‌ره‌وه، نوێنه‌رانی (قه‌راگای ڕه‌مه‌زان) له سه‌ربازگه‌که‌ی سه‌رووی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ته‌ك ئه‌فسه‌رانی باڵای عیراقی دانیشتنی چه‌ند ڕۆژه‌یان ده‌کرد، زۆربه‌ی سه‌رۆکچه‌کداره‌کانی ڕژێم له‌لایه‌ن ئێران و به‌ره‌ی کوردستانییه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌کرا و سه‌رۆکی له‌شکر و سوپای پاسداران به‌چه‌ند شه‌و له گه‌ڕه‌کی (پیرموحه‌مه‌د) و (کانی شێخ) له ماڵی سه‌رۆکخێڵ و پیاوانی ئاییندا ده‌مانه‌وه و ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره پڕ سیخوڕ و چه‌کدار و سه‌رباز و هه‌واڵگر و هه‌واڵده‌ره‌وه، ئاگای له‌م که‌ین و به‌ینانه نه‌بوو؟
له 13-15ی ئازاری 1988 به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و له گشت لایه‌که‌وه، له سنووره‌کانی ئێرانه‌وه شاری هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری له ژێر تۆپبارانێکی به‌رده‌وام و خه‌ستدا بوو، له هه‌مان شه‌ودا 13/14ی ئازاری 1988 سوپای پاسداران و پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نێشتمانی کوردستان، له قۆڵی ئه‌شکه‌هۆڵه‌وه هێڕشیان بۆ سه‌ر لوتکه‌ی (شنروێ) هێنا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که پێشتر له‌وێ بوون، له پڕ گۆڕدرابوون و له جێیان سوپای گه‌لی (جیش الشعبي) که به‌زۆری خه‌ڵکی که‌رکووك و خواروو بوون، جێگیر کرابوون، ئه‌مه‌ش بووه هۆی شکستی ئه‌و هێرشه و دواخستنی. هه‌روه‌ها شه‌وی 14/15ی ئازاری 1988 له قۆڵی (ڕێشا)وه‌وه بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی هه‌ڵه‌بجه هێرش ده‌ستی پێ کرد و ئه‌و شه‌وه‌ش به کوژرانی به‌سیج و پاسدارێکی زۆر ئێران شکستی هێنا، تا له ڕۆژی 15ی ئازاری 1998دا له هه‌مان قۆڵه‌وه پاسدار و به‌سیج و پێشمه‌رگه چوونه شاره‌وه و پاسدار و به‌سیج و پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی، پێشتر له قۆڵی (نه‌وڕۆلی)ییه‌وه گه‌یشتبوونه ناوشار و له قۆڵی ئه‌حمه‌داوا و سورێنه‌وه ناوچه‌کانی هۆرامان و خورماڵ و تا پرده‌که‌ی زه‌ڵم دابڕ کرابوون. به‌و جۆره له‌شکری عیراقی ئه‌وه‌ی که فریا که‌وت و خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دابوو، کشایه‌وه و گامێش ته‌په و گرده‌نازێ بوون به به‌ره‌ی شه‌ڕ، ئایا ده‌کرێت بزانین، بۆچ ڕژێمی عیراقی کاردانه‌وه‌یه‌کی په‌یگیر له خۆی نیشان نادات؟
هه‌مان ڕۆژ، پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان (حکا)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر ئاگادار نه‌کرابوون، له (بیاره) که‌وتبوونه به‌ر هێرشی سوپا و پاسداری ئێرانی و ناچار به‌ره‌و چۆمی سیروان کشانه‌وه و له‌وێدا که ده‌یانویست له (ئیمامی زامن)ه‌وه به‌ره‌و (کانی به‌ردینه) بپه‌ڕنه‌وه، له دواوه‌ڕا پاسدار و به‌سیج و پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌کوتنه سه‌ریان و له پێشه‌وه‌ش سه‌ربازانی عیراقی بواری په‌ڕینه‌وه‌یان ناده‌نێ و ته‌قه‌یان لێده‌که‌ن و له‌و نێوه‌دا هه‌موو کوشت‌وبڕ کران، ئه‌وه‌ی که بۆ (حزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران) و (سوپای ڕزگاری شێخ ئوسمان) ئاگادار ده‌کرێن و (کۆمه‌ڵه) ئاگادار ناکرێت، ئایا ئه‌مه‌شیان ڕێکه‌وت و له‌بیر چوون بوو؟
له15ی ئازار، ڕۆژی گرتنی هه‌ڵه‌بجه‌وه تا 16ی ئازار، ڕۆژی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، ڕژێم بێده‌نگییه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ری له خۆی نیشان دا و فرۆکه‌کانیشی سه‌ره‌تا به ناپاڵم و ڕۆکێتی ئاسایی هێڕشیان کرده سه‌ر شار، تاوه‌کو خه‌ڵک په‌نا به‌رێته ژێرخانه‌کان و ئه‌وسا به ڕۆکێتی گازی په‌لاماری شار درا و به‌زۆریش ڕۆکێت له‌و شوێنانه درا، که ئاراسته‌ی با لێوه‌ی به‌ره‌و شار بوو، که‌چی هه‌موو ئه‌مانه وایان له به‌ره‌ی کوردستانی و ئێران نه‌کرد، بیر له ڕزگارکردنی خه‌ڵکی بکه‌نه‌وه، بۆچی؟
له‌باری ئاسایی‌دا پیشمه‌رگه به کلاشینکۆڤ ته‌قه‌یان له فڕۆکه‌کانی ڕژێم ده‌کرد و زۆرجار ده‌بوونه داستانی پڕ هه‌ڵا، که‌چی له‌و ڕۆژه‌دا لووله‌ی چه‌که‌کان به‌روخوار به زه‌ویدا ڕۆچووبوون! هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، چه‌کێکی دژه فڕۆکه‌ی، له‌وه‌ی موجاهیدینه‌کانی ئه‌فگانستان به‌ناوی (سام) هه‌بوو، که‌چی له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ڕۆژی ته‌نگانه هه‌ڵیان گرتبوو، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له جونی 1987دا بڵاوکراوه‌یه‌کی ده‌رکرد، که باسی هه‌موو چه‌که کیمیاییه‌کانی ڕژێم و ولاتی دروستکه‌ر و ناوی ئه‌ندازیاره بیانییه‌کانی تێدا بوو، که‌چی له‌و ڕۆژه‌دا به‌خه‌ڵکی ده‌وت هیچ نییه، له‌م ناوچه‌یه کیمیایی کارایی نییه، ئه‌مه بۆچی؟
کاتێك، که خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه، له‌ته‌ك داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا له شاڕێگه‌کانی شاره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی نه‌وڕۆڵی، سازان، چناره و مۆردین، بۆین و ڕێشاو، ده‌ره‌تفێ و هاواره‌کۆن، بیاره و ته‌وێڵه، که‌وتنه ڕێ و شه‌وی داگیرکردنی هه‌ڵه‌بجه، زۆرینه‌ی شار به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه که‌وتبوونه ڕێ، که‌چی پێشمه‌رگه و پاسدار ڕێگه‌یان له‌خه‌ڵك گرت و خه‌ڵکیان به گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوشار، ناچار کرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌یان زانی، که له سه‌دا هه‌زار، ڕژێـمی به‌عس کیمیایی به‌کار ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت ساڵی پار به‌بێ داگیرکردنی ئیرانیش، هه‌ر له‌به‌ر خۆپیشاندانێك بۆ ڕاگرتنی گواسته‌وه‌ی لادیکانی ده‌وروبه‌ری، ڕژێم خۆی له هه‌ڵه‌بجه‌دا گه‌ڕه‌کی کانی ئاشقانی به تی‌ئێن‌تی ته‌قانده‌وه؟
له کاتێکدا که هه‌موو پێشمه‌رگه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی، سه‌رو ماسکی دژه کیمیایی و پۆشاکی تایبه‌ت و ده‌رزی و ده‌رمانی ئێرانی (ش.م. ر) دژه کیمیاییان پێ بوو، چۆن بوو، که به خه‌ڵکیان ده‌وت، مه‌ترسن، شۆڕش پلانێکی پته‌وی بۆ به‌رگری له شار، هه‌یه و به‌یانی نا دوو به‌یانی (سلێمانی)ش ده‌گرین و ڕژیم له ڕوخاندایه؟
ئێران به‌و هه‌موو توانا سه‌ربازی و لۆجیستیکییه‌وه، به‌و هه‌موو ئه‌زموونه‌ی 8 ساڵی شه‌ڕه‌وه، که به‌رده‌وام چه‌کی کیمیایی تێدا به‌کار هاتبوو، چۆن بوو هیچ چه‌کێکی دژه‌فڕۆکه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌کار نه‌هێنا، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که گشت چه‌که دژه هه‌وایی و قورسه‌کانی ڕژێم له جێی خۆیاندا له سه‌ربازگه‌کانی هه‌له‌بجه و زه‌مه‌قی و پایه‌گا به‌رزه‌کانی به‌مۆ، باڵامبۆ و شنروێ و شرام و تد. مابوون؟ ئه‌ی بۆ ئێران نه‌خشه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی تاك به تاكی خانوو و فه‌رمانگه‌کانی هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو؟ ئه‌ی چۆن بوو ئێران نه‌خشه‌ی بۆ دزینی سه‌یاره‌کانی شاره‌وانی و مه‌نجه‌ڵی ماڵان هه‌بوو؟
ئه‌ی ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و ئۆروپای دیموکرات و سۆڤیه‌تی کۆمونیستی و چینی گه‌لی و ئه‌مه‌ریکای باوکی گه‌لان بۆ بێده‌نگ بوون؟
ئایا هێشتاکه پیاوانی ڕۆشنبیر و ئه‌کادیمیست داوای به‌ڵگه‌مان لێ ده‌که‌ن؟ ئایا بوارێك بۆ پاسا و خۆدزینه‌وه و ماکیاژی ده‌موچاوی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورد ، که له کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌نجه‌دا ده‌ستی هه‌یه، ماوه‌ته‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟