و. له فارسییه‌وه: 03.06.2005
ئایا هیچ په‌یوه‌ندی یا هاوئاهه‌نگییه‌ک له نێوان ئه‌وین و هاوسه‌ریدا هه‌یه ؟
تێڕوانینی زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌مه‌ڕ هاوسه‌ری و ئه‌وین به‌مجۆره‌یه که تهوکهری یه‌ک و هاومانان و له هه‌مان هۆکاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و وه‌ڵامی هه‌مان خواسته مرۆڤییهکان ده‌ده‌نه‌وه. وه‌ک گشت بۆچوونه گه‌لییه‌کانی دی ئه‌م بۆچوونه‌ش به (خورافه) و ناڕۆسنی پشت ئه‌ستوره نه‌ک به واقیعیه‌ت و ڕاستی.
ئه‌وین و هاوسه‌ری هیچ شتێکی هاوبه‌شیان نییه، دووری ئه‌م دوو چه‌مکه له‌یه‌که‌وه وه‌ک ماوه‌ی نێوان جه‌مسه‌ری باکوور و باشووره، له ڕاستیدا ئه‌م دوانه له بۆ یه‌کتر ناکۆک و له‌ناوبه‌ری یه‌کن. هه‌ڵبه‌ته بێ شك هه‌ندێک له هاوسه‌رییه‌کان سه‌ره‌نجامی ئه‌وین بوون، گه‌ر چی، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وین بوونی ته‌نیا له هاوسه‌ریدا ده‌توانرێت بسه‌لمێنێت، به‌ڵکو فره‌تر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سانێکی که‌م ده‌توانن واز له داب و نه‌ریت بێن. ئه‌وڕۆکه ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان و پیاوان هه‌ن که هاوسه‌ری بۆیان بێ که‌ڵک و خهندهئاوهره به‌ڵام له‌به‌ر بیروڕای گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌چنه ژێرباری. به هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک له هاوسه‌رییه‌کان له‌سه‌ر پایه‌ی ئه‌وین پێکهاتوون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک جار سههنجامی ئه‌وین هاوسه‌ری ده‌بێت، من ده‌ڵێم ئه‌م شته به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌ری سه‌رده‌گرێ نه‌ک به‌هۆی ئه‌وه‌وه.
له لایه‌کیتره‌وه ئه‌م بیرکردنه‌وه به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌یه، که پێیوایه ئه‌وین سه‌ره‌نجامی هاوسه‌رییه. له هه‌ندێ باری ههڵاوێردهدا ده‌بیستین، که له نمونه‌یه‌کی سه‌سوڕهێنه‌ر (موعجیزه) ئاسای هاوسهرییهکدا، هاوسه‌ره‌کان پاش هاوسهریکردن ده‌بنه ئه‌وینداری یه‌ک، به‌ڵام به دیتنی ئه‌م شته له نزیکه‌وه، ده‌رده‌که‌وێ، که ئه‌م شته پهڕوپینهکردنێکی ئاشکرایه له‌مه‌ڕ پرسگه‌لێکی ناچاری و زۆره‌کی. به دڵنیاییه‌وه ڕه‌وتی گه‌شه‌ی سود لێوه‌رگیراو له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا فره له خۆڕسکی، چڕی و جوانی ئه‌وینه‌وه دووره و به‌بێ ئه‌وانه گه‌رموگوڕی هاوسه‌ری ده‌بێ په‌ستبوون بۆ هه‌ردوو ژنه و مێرده‌که بسه‌لمێنێ.
هاوسه‌ری له باری سه‌ره‌تاییدا ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی ئابورییه، ڕێکه‌وتننامه‌یه‌کی بیمه‌یی. ئه‌م ڕێکه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ڕێکه‌وتنی بیمه‌ی ژیانی رۆژانه‌دا ته‌نیا جیاوازی له‌وه‌دایه که پابهندگهرتره، ئابڵۆقهدهرتر، وردتر‌و ته‌واوتره. تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر شیاوی به‌راوردکردنن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌گوزارییه بچوکه‌کان. له ڕێکخستن و به‌ستنی ڕێکه‌وتننامه‌ی بیمهییدا، که‌سه‌که نرخه‌که به دۆلار و سه‌نت ده‌دات و هه‌میشه هه‌ڵبژێره‌ر و ئازاده که درێژه به پاره‌دانه‌که نه‌دات. له‌به‌رامبه‌ردا گه‌رچی قازانج و پاداشتی ژن هاوسه‌رێکه، به‌ڵام وی به بهناوناوبانگ، ژیانی تایبه‌ت، ڕێزی که‌سایه‌تی و ژیانی خۆی به‌ته‌واوی، ههزێنهکهی ” تا سه‌ره‌مه‌رگ” ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، بیمه‌ی هاوسه‌ری ناچار به وابه‌سته‌ییه‌کی هه‌میشه‌یی، ژیانێکی مشه‌خۆرانه، بێسوودی ته‌واو و وابه‌سته به کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌کات. پیاویش گه‌رچی باج و زیانه‌کانی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سنووری وی کراوه‌تره، هاوسه‌ری، ژیانی وی به ئه‌ندازه‌ی ژنێک به‌رته‌سک ناکاته‌وه. پیاو کۆت و به‌رته‌سکییه‌کانی فره‌تر له چوارجێوه‌یه‌کی ئابوری‌دا هه‌ست پێده‌کات.
به‌مجۆره دروشمه‌که‌ی دانته له “دۆزه‌خ”دا به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریدا ده‌گونجێ : ” ئه‌نگۆ که دێنه ئێره ده‌ست له هه‌موو شتێک بشۆنه‌وه.”
ئه‌وه‌ی که هاوسه‌ری شکستێکه هیچکه‌س بێجگه له که‌سانی فره گه‌مژه، نکۆڵی لێ‌ناکات. چاوگێرانێکی گشتی به ئاماری جیابوونه‌وه‌دا به‌سه تاوه‌کو ده‌رکه‌وێ، که تاڵی هاوسه‌رییه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو به چ ڕاده‌یه‌که. هیچکام له ده‌ربڕینه کڵێشه‌ییه‌کان وه‌ک لاوازی یاسای هاوسه‌ری و په‌ره‌سه‌ندنی بێ به‌ندوباری و هه‌رزه‌کاری له ژنان دا ئه‌م راستییه ده‌رنابڕێ، که یه‌که‌م، له هه‌ر دوازده هاوسهرییهک یه‌کدانه به لێکجیابوونه‌وه کۆتایی دێت؛ دووه‌م، له ساڵی 1870وه لێکجیابوونه‌وه‌کان له 28 بۆ 73 بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار که‌س له دانیشتوان زیادیکردووه؛ سێیه‌م، (زینا) تێکه‌ڵاوی سێکسی لابه‌لایی له ساڵی 1867 له‌به‌ر جیابوونه‌وه له 270.8% زیادیکردووه و چواره‌م، ئاماری هه‌ڵاتن له خێزان 269.8% زیادیکردوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاماره به‌رچاوه، زۆرێک له که‌سایه‌تییه هه‌ڵکه‌وته و ئه‌ده‌بیه‌کان، فره‌تر ئه‌م بابه‌ته‌یان ڕونکردۆته‌وه. [ رۆبێرت هێریک هۆنه‌ری بریتانی Robert Herrick 1571 -1674 ] له به‌رهه‌مێکیدا به‌ناوی ” له‌گه‌ڵ یه‌کدی” ، [ پینێرۆ 1855 – 1934 Arthur Wing Pinero [شانۆنوس و ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی کۆتایی سه‌رده‌می ڤیکتۆریایی له بریتانیا له ” گوزه‌رگه‌ی نێوه‌ڕاست”دا، [ یوگنه والتێر Ugene Walter] له ” ته‌واو دراو” و ژماره‌یه‌کی زۆریتر له نووسه‌ران، قسه‌یان له باره‌ی بی به‌رهه‌می، ماندوکه‌ری ، ئازاراوی و کورتهێنانی هاوسه‌ری وه‌ک هۆکارێکی هاوئاهه‌نگی و تێگه‌یشتن ده‌ده‌نه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه.
لێکۆڵه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بیریار، هه‌رگیز بڕوا به خۆی ناهێنێ له‌به‌رامبه‌ر پاساوه ڕوکه‌شه ناسراوه گه‌لییه‌کاندا. وی ده‌بێت له چۆنیه‌تی ژیانی خۆیی ڕه‌گه‌زه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی قوڵتر سه‌رنجی بداتێ، تاوه‌کو بۆی ده‌رکه‌وێ که بۆچی هاوسه‌ری فره کاره‌ساتباری خۆی نیشانده‌دات.
[ئێدوارد کارپێنته‌ر 1844- 1929 نوسه‌ری سۆشیالیستی بریتانی، له ده‌ستپێکه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ئانارکۆسه‌ندیکالیزم و پشتیوانی له هاوڕه‌گه‌زبازان ] پێیوایه که له پشت هه‌ر هاوسهرییهکهوه ژینگه‌یه‌کی هه‌تایی دوو ڕه‌گه‌ز هه‌یه. ژینگه‌یه‌کی فرهجیاواز له‌یه‌ک، که ژن و پیاو ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی نامۆ به‌یه‌ک تیایدا بمێننه‌وه، لێکدابڕاو به‌هۆی خورافه‌وه، خو و ڕێساوه. هاوسه‌ری هێز و توانای گه‌شه‌ی زانیاری و ڕێزی به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ردوولا، که به‌بێ ئه‌وانه هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ک چاره‌نووسی شکسته، نییه.
[ هێنریک ئیبسن 1828 – 1906 شانۆنوسی به‌ناوبانگی نه‌رویژی، نوسه‌ری ” یانه‌ی بووکه‌شوشه” ]، که دژی گشت درۆ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه ، بۆی هه‌یه یه‌که‌م که‌س بووبێت، که ده‌رکی ئه‌م ئه‌م ڕاستییه‌ی کردبێ. نورا [یه‌کێ له که‌سایه‌تییه‌کانی شانۆیی یانه‌ی بووکه‌شوشه] هاوسه‌ره‌که‌ی به‌جێدێڵێ، به‌ڵام نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌ده‌ست ئه‌رکه‌کانی هیلاک بوو بوو یا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ستی به پێداویستبوونی مافی ژنان ده‌کرد ( به‌وجۆره‌ی که بۆی هه‌یه ڕه‌خنه‌گرێکی هاکه‌زایی گومان بکات)، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و بۆی ده‌رکه‌وتبوو که بۆماوه‌ی 8 ساڵ له‌گه‌ڵ که‌سێکی نامۆدا ژیابوو و چووبووه ژێرباری مناله‌کانی. ئایا به‌م پێیه هیچ شتێک له ته‌مه‌نێکی هاوبه‌شی نێوان دوو نامۆ پێکه‌نیناوی و په‌ستتر هه‌یه ؟ گویا هیچ پێداویستیه‌ک له‌لایه‌ن ژنه‌وه بۆ ناسینی پیاو له ئارادا نییه، ته‌نیا شتێک که له ڕوانگه وییه‌وه گرنگی هه‌یه پاشه‌که‌وتی داهاته‌کانی پیاوه. به‌م پێیه تا ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیاو چ شتێک بۆ ناسین هه‌یه ئه‌وه‌ی لێده‌رکه‌ی که ژن ڕواڵه‌تێکی جوانکیله و ڕوو له‌ده‌ری هه‌بێت؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هێشتاکه ئه‌م باوه‌ڕه مهزههبیهمان نه خستۆته‌ڕوو، که پێیوایه ژن خاوه‌نی گیان نییه[!] ، ئه‌وه‌ی که وی ته‌نیا ئافهرێندراێکی ڕووته بۆ پیاو، که له په‌راسوی پیاو دروستکراوه و ته‌نیا بۆ ئاسوده‌یی و ئارامی ئه‌و پیاوه گه‌وره و به‌هێزه که له سێبه‌ری خۆشی ده‌ترسێ هاتۆته بوون.
له‌وانه‌یه چۆنایه‌تی که‌می که‌ره‌سته‌ی ئه‌و جێیه‌ی، که ژنی لێ به‌رهه‌مهێنراوه لێپرسراوی په‌ستی و ی خواری وی بێ! له هه‌ر بارێک‌دا، گه‌ر ژن خاوه‌نی گیان نییه، ئیتر چ شتێک له‌مه‌ڕ وی بۆ زانین هه‌یه؟ بێجگه له‌وه‌ی، هه‌رچی ژنێک گیان و ده‌رونی بچوکتری هه‌بێ، داراییه‌کانی وی وه‌ک هاوسه‌رێک زیاتر ده‌بن و ئاسانتر و خێراتر ده‌توانێت خۆی له هاوسه‌ره‌که‌یدا بتوێنێته‌وه. ئه‌وه ملدانی کۆیلانه‌یه به به بانتربوونی پیاو که پێکهاته‌ی هاوسه‌ری له‌م ماوه دورودرێژه‌دا ده‌ست لێنه‌دراو هێشتۆته‌وه. هه‌نوکه له‌وێوه که ژن ده‌گه‌ڕیته‌وه شوێنی خۆی، په‌یکه‌ره‌ی پیرۆز و پارێزراوی هاوسه‌ری به‌ره‌به‌ره لاواز ده‌بێ و هیچ جۆره دڵدانه‌وه و ئاخههڵکێسانێکی سۆزاوی ناتوانێت به‌ری پێبگرێ.
هه‌ر له منداڵییه‌وه، به کچ ده‌وترێت، که هاوسه‌ری دوا ئامانجی ئه‌و ده‌بێت، به‌مجۆره په‌روه‌رده و ڕاهێنانی وی، ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌م ئامانجه ئاراسته بکرێ. وی، وه‌ک به‌رخی پاییز بۆ سه‌ربڕین، بۆ وه‌ها کارێک ئاماده‌یه. له‌م باره‌دا، به ده‌سه‌پاچه‌یی ته‌واوه، وی که‌متر له پیشه‌وه‌رێک له‌مه‌ڕ کاره‌که‌ی، مافی زانینی له‌مه‌ڕ ڕۆڵی وه‌ک هاوسه‌ر و دایک هه‌یه. ئه‌م شته بۆ کچێکی به‌ڕێز، بێشه‌رمانه و ناشیرینه، که شتێک له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ژن و میردییهوه بزانێ! به‌ڵی، له‌به‌ر ناکۆکبوونی له‌گه‌ڵ ئابڕومه‌ندی، پێویسته که به‌ڵێن و په‌یمانی هاوسه‌ری شتێکی قێزه‌ون بگۆڕێ به پاکترین و پیرۆزترین پێکهاته، به جۆرێک که به‌هیج جۆرێک بوێری پرسیار و ڕه‌خنه‌ی تێدا نه‌بێ. له‌م باره‌دا ئه‌مه مامه‌ڵه و تێڕوانینی پارێزه‌رانی هاوسه‌رییه. به‌مجۆره وی پێده‌نێته په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌تایی له‌گه‌ل پیاوێک و خۆی گێج وسه‌رگه‌ردان، لهخۆبێزار و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له په‌یوه‌ند به سروشتیترین و ته‌ندروسترین (غریزه) واته سێکس له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر پیوه‌رێک خۆی ده‌بینێته‌وه. به دڵنیاییه‌وه ده‌توانرێت بوترێت، که ڕێژه‌یه‌کی زۆری دڵته‌نگی، نائومێدی، به‌رته‌نگی و سکاڵا سروشتییه‌کان له هاوسهرییهوهن به‌هۆی ناهوشیاری له‌مه‌ڕ پرسگه‌لی په‌یوه‌ست به سێکسه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ( که ئه‌م شته وه‌ک به‌ڕێزی و ئابڕومهندییهکی گه‌وره ستایش ده‌کرێ!) ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک زیاده‌ڕه‌وی نیه، ئه‌گه‌ر بڵێین که شتێک فره‌تر له دانیشتوانی وڵاتێک له‌به‌ر ئه‌م ڕاستییه ئهفوساوییه لێکههلوهشاونهتهوه.
به‌م پێیه، ئه‌گه‌ر ژن به‌ڕاده‌ی پێویست پێگه‌ییو و ئازاد بێ تاوه‌کو نهێنی و هێماکانی په‌یوه‌ندی سێکسی بێ دانپیانان و مۆڵه‌تی ده‌وڵه‌ت و کلیسا فێربێ، ئه‌وا وی وه‌ک هاوسه‌رێکی نه‌گونجاو بۆ پیاوێکی به‌ڕێز[!] سزاوار ده‌مێنێته‌وه ( ڕێزێک که کهلهپوتێک و گیرفانێک پاره ده‌گرێته‌وه). ئایا هیچ شتێک سوکایهتیکهرانهتر له‌م تێڕوانینه هه‌یه ، که ژنێکی پێگه‌یو، ته‌ندروست و پڕ وزه و ژیان و ئاره‌زوومه‌ندی، خواسته سروشتییه‌کانی ڕه‌تکاته‌وه، ئارهزومهندییه فراوانه‌کانی ده‌سته‌مۆکات و له‌نێوبه‌رێت، زیان به ته‌ندروستی خۆی بگه‌یێنێت و بیرکردنه‌وه‌ی خۆی به‌رته‌سک کاته‌وه، له قوڵی ئه‌زموونی سێکسی، خۆی دوور بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی که پیاوێکی باش په‌یدا ببێت و وی وه‌ک هاوسه‌رێک په‌سه‌ند بکات ؟ ئه‌مه به ڕێکی مانای هاوسه‌ری ئه‌گه‌یێنێ. به‌مجۆره، دواجار بێجگه له شکسخواردن ئه‌نجامێکی که‌ی ده‌بێت؟ ئه‌مه شتێکه، ئه‌گه‌ر چی گرنگی که‌م نییه، هۆکارێکه که هاوسه‌ری له ئه‌وینداری جیاده‌کاته‌وه.
سه‌رده‌م، سه‌رده‌می واقیعیهتهکانه. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که ڕۆمیۆ و ژولێت بهگیانبهخشین له‌به‌رامبه‌ر نه‌فره‌ت و توڕه‌یی باوکانیان وه‌ستانه‌وه یا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که گرچن له‌پێناو ئه‌وینی خۆی خسته به‌ر تانه و ته‌شه‌ری هاوسێکانی به‌سه‌رچووه. گه‌ر له هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی که‌م وێنه‌دا، لاوان ڕێگه به‌خۆیان بده‌ن تاوه‌کو له ڕۆمانسییه‌تی ئه‌وینێک له پیره‌کانه‌وه سه‌رنجیانی ڕاکێشاوه چێژی لێوه‌رگرن، سه‌رکوت و ئامۆژگاری ده‌کرێن تاوه‌کو په‌سه‌ند و مه‌نتیقی بن.
وانه‌یه‌کی مۆڕاڵی، که به کچان دراوه ئه‌وه نییه، که ئایا پیاو کارایی له‌سه‌ر ئه‌وینی وی داناوه، به چ ڕاده‌یه‌ک له خۆیدا هه‌ست به‌م شته ده‌کات؟ به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، که ” تا چه‌نده”؟ ته‌نیا مه‌شخه‌ڵه‌ی له ژیانی واقیعی ئه‌مریکیه‌کاندا: ئایا پیاو ده‌توانێ ژیانێک پێکه‌وه بنێ ؟ ده‌توانێت له هاوسه‌ره‌که‌ی بپارێزێت؟ ئه‌مه ته‌نیا پاساوده‌ری هاوسه‌رییه . به‌ره‌به‌ره ئه‌م ئه‌ندێشه‌یه سه‌راپای هۆشی کچان پڕده‌کات. خه‌ونه‌کانی وی، مانگه‌شه‌و و ماچی ئه‌ویندارانه، فرمێسک و خه‌نده نین. وی خه‌ون به گه‌ڕان بۆ کڕین و چه‌نه‌دان له‌گه‌ڵ فرۆشیاردا ده‌بینێ. هه‌ژاری گیان و ئاستنزمی هۆکارێکن که له دیارده‌ی هاوسه‌ریدا کراونه‌ته بنچینه. ده‌وڵه‌ت و کلیسا هیچ بۆچونێکیتر په‌سه‌ند ناکه‌ن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، که ئه‌مانه هۆکارێکن که ده‌وڵه‌ت پابه‌ند به چاوه‌دێری ژن و پیاو ده‌که‌ن.
بێگومان که‌سانێک هه‌ن، که ئه‌وین وه‌ک تێگه‌یشتنێکی فراوانتر له دۆلار و ڕێساکان له‌به‌رچاو ده‌گرن. به‌تایبه‌ت ئه‌م شته بۆ ئه‌و چینه ڕاسته، که پابه‌ندییه ئابورییه‌کان ئه‌وانی ناچارکردووه، که پشت به‌خۆیان ببه‌ستن. گۆڕانێکی گه‌وره له پێگه‌ی ژن‌دا، که به‌هۆی هۆکارێکی به‌هێزه‌وه پێکهاتووه، هه‌ڵبه‌ته گه‌وره و نائاساییه، کاتێک که ئێمه سه‌رنج بده‌ین که ئه‌م شته له ماوه‌یه‌کی کوردتدا له ژنانێکدا که پێده‌نێنه مه‌یدانی پیشيسازیهوه ڕویداوه. شه‌ش ملیۆن ژنی موچه وه‌رگر، شه‌ش ملیۆن ژن که موچه‌ی یه‌کسانیان له‌گه‌ڵ پیاوان هه‌یه تاوه‌کو به‌هره‌کێشی بکرێن، دزیان لێبکرێت، له ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵێ ته‌نانه‌ت برسیه‌تیش بکێشن. شتێکی تر نییه سه‌روه‌ری من ؟!!! به‌ڵێ شه‌ش ملیۆن هێزیکار له پیشه‌ی جۆراوجۆردا له به‌رزترین کاره هۆشیهکانهوه تا دژوارترین کاری جه‌سته‌یی له کان و هێڵه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ته‌نانه‌ت هه‌واڵده‌ره‌کان و پۆلیسه‌کان. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان له کۆت و به‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ری ته‌واو ڕزگاریان بووه
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ژماره‌یه‌کی فره که‌م له له‌شکری ژنانی موچه وه‌رگر وه‌ک شتێکی هه‌میشه‌یی پرسی کارکردن له‌به‌رچاوده‌گرن. پیاوان، به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی که چه‌نده په‌ککه‌وته بووبن، وا ڕاهاتوون که سه‌ربه‌خۆ و پشتبه‌ستوو به خۆ بن. به‌ڵێ منیش ده‌زانم که هیچکه‌س له ئابوری پشت شکێنی ئێمه‌دا واقیعه‌ن سه‌ربه‌خۆ نییه. به‌ڵام هێشتاکه داماوترین جۆری پیاو نه‌فره‌تی له‌وه هه‌یه، که مشهخۆربێت بێت، له‌هه‌ر بارێک‌دا، له‌وه‌ی که ئاوا وێنا بکرێت.
ژن پێگه‌ی خۆی وه‌ک هێزی کاری کاتی داده‌نێت، که له یه‌که‌مین هه‌لدا ده‌خرێته لاوه. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه، که ڕێکخراوکردنی ژنان له یه‌کێتیه کارگه‌رییه‌کاندا زۆر دژواره. ” بۆچ ده‌بێت من به یهکێتیهکهوه په‌یوه‌ست بم ؟ من به‌نیازم که شو بکه‌م ، که ببمه خاوه‌ن کارخانه” ئایا هه‌ر له مناڵییه‌وه فێر نه‌کراوه، که ئه‌م پرسه وه‌ک دوابانگهواز له‌به‌رچاو بگرێت؟ وی خێرا فێرده‌بێ، که ماڵه‌که‌ی هه‌رچه‌نده‌ه وه‌ک کارخانه و زیندان زۆر گه‌وره نییه، به‌لام خاوه‌ن و پارێزه‌ی فره وه‌فاداری هه‌یه، که هیچ شتێک ناتوانێت ئه‌و ڕزگار بکات. ئه‌گه‌رچی له هه‌مووی ئازاراویتر ئه‌وه‌یه ، که ماڵ له چنگ کاری کرێگرته ئازادی ناکات، به‌ڵکو ته‌نیا ئه‌رکه‌کانی زیاتر ده‌کات.
به‌پێی دواترین ئاماری ده‌رکراو له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی ” کار و موچه، زیادبوونی دانیشتوان” 10%ی کارگه‌رانی موچه وه‌رگر له نیویۆرک هاوسه‌رییان کردووه و هێشتاکه ده‌بێ وه‌ک کارگه‌رانێک به‌که‌مترین بڕی هه‌قده‌ست له جیهاندا، دریژه به کاره‌که‌یان بده‌ن. به‌م لایه‌نه ترسێنه‌ره، کاری سه‌ختی ماڵه‌وه‌ش زیاد ده‌بێ و به‌مجۆره چ شتێک له پارێزگاری و ڕاگرتنی ماڵ ده‌مێنێته‌وه. له ڕاستیدا، ته‌نانه‌ت کچێک له چینی نێوه‌نجیش ناتوانێت باس له ماڵی خۆی بکات، له‌وێوه که ئه‌وه پیاوه که سنووری هه‌ڵسورانی وی دیاری ده‌کات. گرنگیش نییه که مێرد، دڵبهردێکی ئاژه‌ڵ ڕه‌فتار یا دڵدارێکی خۆشویستراو بێ. ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێ نیشانی بده‌م ئه‌وه‌یه که ، به‌ڵێ، له هاوسه‌ریدا، به نیازچاکی پیاو، ژن ده‌بێته خاوه‌ن ماڵ ( به‌ڵام چ ماڵێک ؟ ماڵه مێردێک که تێیدا ساڵیانی سال ژیان ده‌کات) تاوه‌کو ئه‌وه‌ی به‌ره به‌ره، سه‌راپای جیهانبینی له‌مه‌ڕ ژیان و کاروباری مرۆیی به ئاستێکی نزم و په‌ست و بێ نرخ و هیچی شوێنێک (مالێک) که تێیدا ژیان ده‌کات داده‌بزێ! سه‌یر نییه ئه‌م ژیانه له وی بوونه‌وه‌رێکی کورتهبین، پرههروهوریا و وه‌رسکه‌ر بسازێ و هه‌روه‌ها ، هه‌رگیز سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر بوونی وه‌ها ژنێک، پیاو له‌ماڵ وه‌ده‌رنێ! ژن له‌م ماڵه (زیندانی بێگارکێشییه)دا ناچیته هیچ جێییه‌ک، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، جێیه‌ک بۆ ڕۆیشتن شک نابات! له لایه‌کی تره‌وه، به‌سه‌ربردنی هه‌رچه‌نده سه‌رده‌مێکی کورتی ژن و مێردایه‌تی به‌سه، تاوه‌کو هێزی ژن بۆ ژیانی ده‌ره‌وه‌ی خێزان له‌نێو به‌رێت. به‌ره‌به‌ره له ڕوخسار و خۆده‌رخستندا بێ سه‌رنج ده‌بێ، قه‌ڵه‌و ماندوو ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک، که پیاو ڕووی لێوهدهگێڕێ وته‌نانه‌ت فره‌تر ڕقی لێده‌بێته‌وه. چه بارێکی دڵتهنگکهرانهی شه‌ڕاوییه، نا؟!
به‌ڵام له‌باره‌ی مناڵه‌وه چی؟ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بوایه، چۆن ده‌پارێزران؟ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه گرنگترین پرس نییه له هاوسه‌ریدا؟ یان نه‌خێر؟ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌بازییه! به هه‌بوونی پارێزگاری هاوسه‌ری له مناڵان، هێشتاکه هه‌زاران زارۆک، ده‌ستکۆتا و بێ خان و لانه‌ن. له‌گه‌ڵ بوونی هاوسه‌ریدا، یانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و (دارتادیب) زیندانی مناڵان رۆژبه‌رۆژ فره‌تر ده‌بن. «دامه‌زراوه‌ی به‌رگرتن له لێدانی مناڵان» ڕۆژانه له‌گه‌ڵ سه‌دان په‌روه‌نده له‌مه‌ڕ خراپ جوڵانه‌وه‌ی دایکان و باوکانی «میهره‌بان» [!] ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، به‌و هیوایه‌ی که بۆ مناڵانی بێچاره، سه‌رپه‌نایه‌کی ئاسایشتر و میهره‌بانتر دابین بکات؛ کارێک که ئه‌وڕۆکه، شانازییه‌که‌ی ده‌درێته پاڵGerry Elbridge – 1744 – 1814 ] ] جێگری سه‌رۆککۆمار ئه‌مریکا.
له‌وانه‌یه که هاوسه‌ری ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێ، که ئه‌سپێک به‌رێته سه‌رکانی، به‌ڵام ئایا تێرئاوی ده‌کا؟ له‌وانه‌یه یاسا، باوکێک که خه‌رجی ماڵ و مناڵی نه‌کێشێ ده‌ستگیر بکات و به‌رگی تاوانباری بکاته‌به‌ر، به‌لام ئایا به‌م کاره برسیه‌تی مناڵان له‌نێوده‌چێت؟ ئه‌گه‌ر باوکا کارێکی بۆ موچه به‌ده‌ستهێنان نییه، ئه‌گه‌ر شوناس و ناونیشانی به کردنه سه‌رجاده‌ی مناڵه‌که‌ی ده‌شارێته‌وه، ئه‌ی ڕۆڵی هاوسه‌ری چییه؟ یاسا به‌کارده‌برێت تاوه‌کو پیاو بکێشنه پای دادگه‌ی «دادوه‌ری» و دواتر له پشت ده‌رگه داخراوه‌کانه‌وه، دادوه‌رانه بیشارنه‌وه؛ به‌ڵام دواجار، جێی خاڵی هێزی کاری باوک به مناڵی بێسه‌رپه‌رشت ده‌درێت، نا، ئه‌مه مافی هه‌رێمی دادگه‌ره. مناڵان له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ری نائومێدکه‌رانه‌ی باوکانێک که به‌رگی خه‌ت خه‌تیان پۆشیوه، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
هاوسه‌ری که به پارێزه‌ری ژیانی ژن ده‌ژمێردرێت، بێجگه له کاره‌ساتی نه‌فره‌تاوی و شومه. ئه‌م پارێزه‌ره قێزوه‌نه و وه‌رسکه‌ره، به خراپه و سوکایه‌تی شاراوه، پله و که‌سایه‌تی مرۆیی تێکده‌شکێنێ، ئه‌مه پارێزگارییه‌که که له‌م ڕێسا میکرۆباوییه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت.
هاوسه‌ری هاوشێوه‌ی سه‌رمایه‌دارییه ( سیسته‌میک که ئه‌ویش وه‌ک هاوسه‌ری باوکسالارانه‌یه). مافی ڕه‌وای مرۆڤ پێشێلده‌کات، به‌ر به گه‌شه‌و پێگه‌یینی ده‌گرێت، جه‌سته‌ی ده‌شێوێنێ، له نه‌زانی و لاوازی و وابه‌سته‌ییدا ڕایده‌گرێ. پاشان، دامه‌زراوه‌یه‌کی خێرخوازی داده‌مه‌زرێنێ تاوه‌کو دواهه‌مین سه‌رچاوه‌ی ده‌روون به‌رزی مرۆڤ گهشاوهکات.
هاوسه‌ری، ژن ده‌کاته مشه‌خۆر، بارگرانی، نانهخۆر. له ژیاندا توانایی ڕوبهوڕووبووونهوهی لێده‌ستێنێته‌وه، هوشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوده‌بات، تێڕوانین و خه‌یاڵی له په‌لوپۆ ده‌خات و پاش ته‌واوبوونی ئه‌مانه، پارێزگاری لیکردنی سۆزاوی و لاوازی لاوێنهرانهی ده‌سه‌پێنێت. داوێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه، ئاوهژووکردنێکی ئاشکرا. گاڵته‌جارییه‌ک که( به ملهوری بێپه‌رده) یاری به که‌سایه‌تی مرۆڤ ده‌کات.
ئه‌گه‌ر دایک بوون، باڵایی سروشتی ژن بێ، ئه‌ی بۆچی باس له ئه‌وین و ئازادی ده‌که‌ن؟ به‌ڵام هاوسه‌ری ئاوات و ئاره‌زووی ژن ده‌سوتێنێ و دوکه‌ڵه‌که‌ی به‌با ده‌دا. ئایا به ژن ناڵێن، که «ببه به‌دایک تاوه‌کو گه‌شه بکه‌ی» ؟ ئایا ئه‌مه ڕێگر نییه له گه‌شه‌ی ژن؟ ئایا سه‌ربادان له خۆفرۆشتن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی دایکایه‌تی به‌مایه‌ی شه‌رم و نه‌نگی نازانن؟ ئایا ئه‌وه ته‌نیا هاوسه‌ری نییه، که دان به وه‌ها دایکایه‌تییه‌کی زۆره‌ملێ و قێزه‌وندا ده‌نێت؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان له دایکایه‌تی به‌رهه‌می هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه، ئه‌وینێک، به‌رهه‌می خۆشی و سۆز بووایه، به‌هیچ جۆرێک ئاماده نه‌ده‌بوون کارێکی وا بکه‌ن، که که کڵاوی تاوانباری بخرێته سه‌ر ئافه‌ریده‌که‌ی و به مۆری ترسناکی زۆڵی بانگی بکه‌ن. هاوسه‌ری بۆ بێناوهرۆککردنی ئه‌و شتانه بووه که پاگه‌ندی بۆ ده‌کات، هاوسه‌ری به تاوانگه‌لێک دژ به دایکایه‌تی بۆ هه‌میشه له خۆشه‌ویستی بێبه‌شکراوه.
ئه‌وین به‌هێزترین و قوڵترین توخمی ژیانه، مژده‌ده‌ری هیوا، خۆشی و شادی؛ ئه‌وین سهربادهر له گشت یاساکان، گشت ڕێکه‌وتنه‌کان؛ ئه‌وین ئازادانه‌ترین و پڕمایهترین ده‌ستمایه‌ی چارهنووش؛ چۆن ده‌توانرێت ئاوا هێزێکی کارا له‌گه‌ڵ ڕێسای په‌ستی ده‌وڵه‌تی- کلیسایی مناڵ خستنه‌وه به‌یه‌ک بچوێنرێت؟
ئه‌وینی ئازاد؟ مه‌گه‌ر ئه‌وین بێجگه له ئازادی ده‌توانێت شتێکی که بێت؟ له‌وانه‌یه بتوانرێت مێشک بکڕدرێت، به‌ڵام ئه‌وین هه‌رگیز. له‌وانه‌یه بتوانرێت به‌سه‌ر جه‌سته‌دا زاڵبی، به‌لام به‌کاربردنی گشت هێزه‌کانی سه‌رزه‌مین ناتوانن به‌سه‌ر هێزی ئه‌ویندا سه‌رکه‌ون. ده‌توانرێت ده‌ست به‌سه‌ر وڵاتی زۆردا بگیرێت، به‌ڵام به‌سه‌ر ئه‌ویندا هه‌رگیز. ده‌توانرێت گیان کۆتوزنجیر بکرێت، به‌لام له‌به‌رده‌م ئه‌ویدا بێجگه له گرفتاربوونی ناتوانرێت هیج کارێک بکرێت. ده‌توانرێت وه‌ک پادشایه‌ک له‌سه‌ر ته‌خت دانیشیت و به ده‌زگه‌ی پان‌وپۆڕی ملهورانهوه فه‌رمان ده‌رکه‌یت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وین گشت ئه‌مانه بێبایه‌خن. ههژارانهترین که‌لاوه به تیشکی ئه‌وین پڕژیان و گه‌رم و ڕازاوه ده‌بێ. به ئه‌وین لاوازترین هه‌ژار ده‌بێته ده‌وڵه‌مه‌ندترین پادشا. ئه‌رێ، ئه‌وین ئازاده؛ بێجگه له ئازادی له هیچ شوێنێک نیشته‌جێ نابێ. ئه‌وین، له ئازادی‌دا، له خۆی پڕده‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وین له شوێنێک ڕه‌گ داکوتێ، هیچ یاسا و ڕێسایه‌ک، هیچ دادگه‌یه‌ک ناتوانێت ڕیشه‌کێشی بکات. باشه ئه‌گه‌ر زه‌وی نه‌یار(بایر) بێت، هاوسه‌ری چۆن ده‌یه‌وێ بێته به‌ر؟ ئه‌م شته، وه‌ک دوا په‌له‌قاژێی نائومێدانه‌ی ژیانه به‌رامبه‌ر مه‌رگ.
ئه‌وین پێویستی به پارێزگار نییه؛ جونکه پاسه‌وانی خۆیه‌تی. تا سه‌رده‌مێک که وه‌چه و نه‌وه‌ی مرۆڤ ڕه‌گیان له ئه‌ویندا بێ، هیچ مناڵێک بێ سه‌رپه‌نا و برسی نابێت و چیتر هه‌ست به‌نه‌بوونی سۆز ناکات. من باوه‌ڕم به‌مه هه‌یه. من ژنانێک ده‌ناسم که به ئه‌وینداری به‌رامبه‌ر پیاوانێک که له‌ڕستیدا خۆشیانویستن، له‌خۆیان دایکانێکی ئازادیان چێکرد. مناڵانی هاوسه‌ری، له‌تاو نه‌بوونی سه‌رپه‌رشتی، گرنگیپێدان و له‌خۆبردوویی ئازارده‌کێشن؛ له‌کاتێکدا که دایکی ئازاد [مه‌به‌ست له دایکایه‌تییه به‌بێ هاوسه‌ری] توانای به‌خشینی گشت ئه‌م شتانه‌ی هه‌یه.
پارێزه‌رانی ڕابه‌رایه‌تی و سه‌روه‌ری، ترس و گومانیان له سه‌رهه‌ڵدانی «دایکایه‌تی ئازاد» هه‌یه، نه‌کا ئه‌و ده‌ستکه‌وت (امتیاز)انه‌ی لهجێکهوتهیی هاوسه‌ریدا به‌ده‌ستیان هێناون، له‌ده‌ستیان بده‌ن. بێ هاوسه‌ری، کێ ده‌چێته شه‌ڕ؟ کێ پاره به‌ده‌ست دێنێ؟ ئه‌گه‌ر ژنان له‌مناڵ دروستکردنی بێ به‌ندومه‌رج خۆ لاده‌ن، ئیدی کێ ده‌بێته پۆلیس و زیندانه‌وان؟! پادشا و سه‌رۆککۆمار وسه‌رمایه‌دار و که‌شیشه‌کان، هه‌مووان هات و هاواریانه “خه‌ڵکینه، خه‌ڵکینه”؛ خه‌ڵکانێک، که ده‌بێت مانه‌وه (خۆڕاگرتن)یان به نرخی گۆڕینی ژن به ئامێرێکی ڕووت (ته‌واو)، دابین بکرێت. له ڕوانگه‌ی ئه‌مانه‌وه هاوسه‌ری، ده‌ریچه‌ی دڵنیاییه بۆ پێش‌گرتن له واقییعیهتی ترسناک و زیانبه‌خشی داچڵه‌کانی سێکسی ژن. به‌ڵام ته‌واوی ئه‌م هه‌وڵه سڕکه‌رانه بێ سه‌ره‌نجام ده‌مێننه‌وه. گشت فه‌رمانه کلیساییه‌کان، زاڵی ڕێساکان و سه‌پاندنه یاساییه‌کان بێسوود ده‌بن. ژنان نایانه‌وێ چیتر له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌یه‌کی نه‌خۆش و لاواز و بێکه‌ڵک، که بار و توانای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی له چنگ نه‌بوونی و کۆیله‌تیدا نییه، هاوبه‌ش بن. له‌به‌رامبه‌ردا، مناڵانی باشتر و که‌متر ده‌خوازن، که گشتیان به‌رهه‌می هه‌ڵبژرادنی ئازادانه و هه‌مووان له ژێر ساباتی ئه‌ویندا په‌روه‌رده بووبن؛ نه‌ک ئه‌وه‌ی، که له ئه‌نجامی زۆره‌ملێیی هاوسه‌ری له‌دایک بووبن. فه‌یله‌سوفه مۆڕاڵیستهکانمان، هێشتاکه فره‌شت ماوه له‌باره‌ی هه‌ست به لێپرسراوه‌تی کردن به‌رامبه‌ر مناڵان فێربن، ئه‌رک و په‌یامێک که به ئه‌وینی ئازاد له سینه‌ی دایکدا بۆ هه‌میشه بێ‌دار ده‌مێنێته‌وه. ژن، جوانی بهدایکبوونی به‌ڕێزانه ناگۆڕێته‌وه به له‌دایکبوونی بوونه‌وه‌رێک، که بڕیاره له که‌شێکی بۆگه‌ن و مه‌رگباردا له‌دایک بێت. ئه‌گه‌ر بڕیاربێ ببێته دایک، پێیخۆشه باشترین و به‌نرخترینی ئه‌و شتانه‌ی که هه‌یه‌تی، به ئافه‌ریده‌که‌ی ببه‌خشێت. ژیان له‌گه‌ڵ مناڵ، ئامانجی وییه؛ وی ده‌زانێ، که ته‌نیا به‌م ئامانجه ده‌توانێت له ئافه‌راندنی ژنان و پیاوانی شیاودا به‌شداربێت.
ئیبسن، هه‌ڵبه‌ته له وێناکردنی ئالڤینگ دا ده‌رکێکی ڕۆشنی له دایکێکی ئازاده هه‌بووه. ئاڵڤینگ، دایکێکی نموونه‌یی بوو، چونکه له هاوسه‌ری بوارد(پشتی کرده هاوسه‌ری) تاوه‌کو فرینی گیانی ببینێ، تاوه‌کو بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر که‌سایه‌تی خۆی، تاوه‌کو گیانی بێته‌وه‌به‌ر و به‌توانا بێت. ئه‌فسوس که نه‌یتوانی ئازیزی ژیانی، ئۆزڤاڵد ڕزگار بکات، به‌ڵام تێگه‌یشت که ئه‌وینی ئازاد، تاکه ڕوخساری جوانی ژیانه. که‌سانێک که وه‌ک ئاڵڤینک، بۆ ڕاچه‌نینی گیانیان، خوێن و ئه‌شکیان ڕشت بۆ هوشیاربوونهوهیان، هاوسه‌ری به بێ‌مانا و گاڵته‌جاری و پوچ ده‌زانن و وازی لێدێنن. ئه‌وان ده‌زانن که ئه‌وین که‌م ته‌مه‌ن بێ یا هه‌میشه زیندوو، ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕۆشنه بۆ ئافه‌راندنی نه‌وه‌یه‌کی چالاک و بنیاتنانی دونیایه‌کی نوێ.
له باری په‌ستی هه‌نووکه‌یدا، ئه‌وین، بۆ زۆربه شتێکی نامۆیه. دوورکه‌وتنه‌وه لێی و خراپ تێگه‌یشتن لێی بۆته باو(مۆد). تاڵه ئاوریشمی و ناسکه‌کانی ئه‌وین، به‌رگه‌ی فشار و پێکداچوونه‌کانی ڕۆژانه ناگرن. گیانی ئه‌وین دژوار و ده‌وڵه‌مه‌نده و ته‌واو له‌گه‌ڵ هه‌راو هوریای قێزه‌ونانه‌ی کۆمه‌ڵگه ناگونجێت. ئه‌وین له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا که خوازیاری وین، ده‌گریێ، ئازارده‌چێژێ و ئاخ هه‌ڵده‌کێشێ؛ چونکه ناچاره بێسه‌ره‌نجامی هه‌ر ڕۆژه‌یان لهههوڵداندا بۆ گرتنی قه‌ڵای ئه‌وین، چاودێری بکا.
ڕۆژێگارێک، پیاوان و ژنانێک ڕاده‌بن که توانای چوونه ئه‌و قه‌ڵایه‌یان هه‌بێت. ئه‌وان خۆیان ده‌گه‌یێننه ئه‌و قه‌ڵایه، تاوه‌کو له ڕوناکی و گه‌رمای ئه‌ویندا خاوێن ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر دونیا، وه‌چه‌خستنه‌وه به په‌یوه‌ندی بنچینه‌یی دۆستانه، به هاودڵی و لێک تێگه‌یشتن بسپێرێت؛ نه‌ک هاوسه‌ری، به‌ڵکو ئه‌وین بکاته چاودێری ئه‌م شته، چ خیالێک، چ وێناکردنێک، کامه لێهاتوویی هۆنه‌رانه (شاعیرانه) ده‌توانێت به‌توانایی وه‌ها ژنان و پیاوانێک وێنا بکات.
سه‌رچاوه‌ی لێوه‌رگیراو: * www.khushe.ir
* به‌داخه‌وه له‌م ساته‌دا ماڵپه‌ڕی (خوشه) گرفت له دۆمهینهکهیدا هه‌یه و بۆ خوێنه‌ران ناکرێته‌وه، ده‌توانن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌قه‌که‌ی سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن: http://sunsite.berkeley.edu/Goldman/