سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی یازده‌هه‌م
ئاشناکردنه‌وه‌ی سیاسه‌کانی ئێمه به به‌هاکانی مرۆڤ‌و رێزگرتنی، یه‌کێکه له پێداویستییه هه‌ره گرنگه‌کانی دونیای ئێمه. ل٢٧
به‌ڕاستی نووسەران خۆیان لە گێلی دەدەن یا خەڵك بە گێڵ دەزانن و به‌و جۆره وا نیشان ده‌ده‌ن، که له‌و بڕوایه‌دان سه‌رانی کورد به‌و خه‌ونانه‌ی ئه‌وان، ئاشنا نین! من هاوکێشه‌که پێچه‌وانه ده‌بینم، ئه‌وه مرۆڤی کورد و تاکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه، که ده‌بێت به به‌ها و ماف و خواست و توانا و ویستی خۆی ئاشنابێت، نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی! چونکه کاتێك که تاك خۆی بناسێت و بتوانێت ڕێوشوێنی خۆی له کۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندییه ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دیاری بکات، ئه‌وسا ده‌بینین، که چۆن له هوشیاری کۆمه‌ڵدا بوونی سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵات ده‌بنه بێڕێزی به خودی مرۆڤ!
نووسەران لەسەر ئەو بنەمایەی کە پێیانوایە زۆرینەی خەڵك “مێگەل -خۆیان واتەنی” جێگەی بەزەیی و دەستگیرویین و لەوە کەمترن، کە توانای ئاشنابوونیان بە مافی خۆیان هەبێت، بۆیە وەك قەشەکان لە تەواوی نووسینەکەیاندا ڕووی دەمیان دەسەڵاتدارانە و داوای بەزەیی و لاکردنەوە لە مافی مرۆڤیان لێدەکەن. سەرچاوەی وەها تێڕوانێك بۆ بەرتەریدان بەخۆیان وەك دەستەبژێرێكی ڕۆشنبیر دەگەڕێتەوە. ئەوان هوشیاری بە بەهرەی خوداداوی دەزانن و زۆرینە لەوە کەمتر سەیر دەکەن، کە توانای ئاشنابوون و هوشیاربوونەوەیان هەبێت. ئەوان باوەڕیان بەوە هەیە، کە ئازادی دەدرێت و بەخشیشی سەروەرانە، ڕێز و بەها لەسەر بنەمای نیشتماندارێتی و لەلایەن سەروەرانەوە بە ئێمە دەدرێن. Continue reading چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١١