برازیل، دووه‌م ئاماده‌کاری به‌ره‌و پێکهێنانی فێدراسیۆنی ئه‌نارکستی ساو پاوڵۆ له‌ 18-19ی جولای 2009

برازیل، دووه‌م ئاماده‌کاری به‌ره‌و پێکهێنانی فێدراسیۆنی ئه‌نارکستی ساو پاوڵۆ له‌ 18-19ی جولای 2009

هه‌ڵسوراوانی Pró-Federação Anarquista de São Paulo هه‌مووان بۆ به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی 18-19ی جوڵای 2009 له‌ شاری (سان پاوڵۆ) ی برازیل، بانگه‌واز ده‌که‌ن. کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌م له‌ جوڵای 2008دا به‌ به‌شداری 85 هاوڕێ به‌سترا، که‌ کۆمه‌کێکی زۆری به‌ لێدوانه‌کان له‌سه‌ر پێداویستی پێکهێنانی ڕێکخراوی ئه‌نارکیستی له‌ سان پاوڵۆ له‌سه‌ر بنه‌مای platformist ڕێکخراوبوون. ئه‌م هه‌ره‌وه‌زییه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی che پێکهات، به‌ ئامانجی به‌رده‌وامی لێدوانه‌کان. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له‌م کۆبوونه‌وه‌ دووه‌مه‌، دووباره‌ خستنه‌ڕوو و لێدوانی کۆمه‌ڵی ئه‌زموون و کاره‌کانی تا ئێستا بوو، هه‌روا بانگه‌وازی سه‌رله‌نوی بۆ په‌یوه‌ستبوونی هاوڕێیانمان. له‌ ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌ رابوردووه‌دا له‌ زۆر چالاکی به‌ ئامانی تێکه‌ڵاوبوون به‌ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری، ئه‌نجامدراون و به‌شداری له‌ بۆچوونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کرده‌ییدا له‌وانه‌ کاری راسته‌خۆ و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری، تێکۆشان، هاوپشتی، سانبه‌سان کاردن و سه‌ربه‌خۆیی له‌ پارته‌کان، کراوه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌زموونه‌کان، ده‌ستکه‌وت و تێکشکانه‌کان له‌و چالاکییانه‌دا، له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا، درێژه‌ی راپۆره‌ته‌که‌ بخوێننه‌وه‌
http://www.ainfos.ca/en/ainfos22820.html

A.2 ئه‌نارکیزم له‌ پێناو چییه‌؟

و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به‌ پوختی ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو که‌ ئه‌نارکیزم به‌ کرده‌وه‌ له‌ پێناو چییه‌ و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت:

مرۆڤ

نه‌ به‌ ده‌ستووردان ئاسووده‌یه‌ و نه‌ گوێڕایه‌ڵی ده‌کا:

ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره‌

هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛

هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه‌، ئازادی و ڕاستییه‌ له‌نێوی ده‌با

مرۆڤ و ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاته‌ کۆیله‌ و

ده‌زگه‌یه‌کی بێگیانی لێ چێ ده‌کا

Continue reading A.2 ئه‌نارکیزم له‌ پێناو چییه‌؟

A.2 ئه‌نارکیزم له‌ پێناو چییه‌؟

ئه‌م واژانه‌ی پێرسی بایشی شیلی Percy Bysshe Shelley، به‌ پوختی ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو که‌ ئه‌نارکیزم به‌ کرده‌وه‌ له‌ پێناو چییه‌ و به‌ره‌و چ ئایدیالێك مل ده‌نێت:

مرۆڤ

نه‌ به‌ ده‌ستووردان ئاسووده‌یه‌ و نه‌ گوێڕایه‌ڵی ده‌کا:

ده‌سه‌ڵات، وه‌ك تاعون له‌ناوبه‌ره‌

هه‌رچی به‌ر چنگ که‌وێت، ملکه‌چی ده‌کا؛

هه‌رچییه‌ك توانا، چاکه‌، ئازادی و ڕاستییه‌ له‌نێوی ده‌با

مرۆڤ و ده‌وره‌به‌ره‌که‌ی ده‌کاته‌ کۆیله‌ و

ده‌زگه‌یه‌کی بێگیانی لێ چێ ده‌کا

Continue reading A.2 ئه‌نارکیزم له‌ پێناو چییه‌؟

دژی ڕاسیسم، ناسیونالیزم و به‌هرکێشی

دژی ڕاسیسم، ناسیونالیزم و به‌هرکێشی

خۆپیشاندان 20.06.2009 (ڕۆژی جیهانی هه‌ڵهاتووان) کاتژێر 13:30

Landesmuseum ته‌نیشت وێسته‌گه‌ی ناوه‌ندی HB


سڵاوێکی هاوپشتییانه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌، 13ی جون کاتژێر 13:00 له‌ *Infoladen Kasama* کۆده‌بینه‌وه‌، بۆ خۆپیشاندانێکی پێکه‌وه‌یی هه‌ڵخرێنین.


A.1.5 ئه‌نارکیزم له‌ کوێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟

و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

له‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ناتوانین شتێکی باشتر له‌ به‌رنامه‌ی ڕێکخراوی کۆمونیسته‌ ئازادیخوازه‌کان(Organizational Platform of the Libertarian Communists) که‌ له‌لایه‌ن به‌شداربووانی بزاڤی ماخنۆڤیستی Makhnovist له‌ ڕه‌وتی شۆرشی ڕوسیه‌دا کۆکراوه‌ته‌وه‌، دیاری بکه‌ین(سه‌رنجی به‌شی A.5.4 بده‌ن):

ململانێی چینایه‌تی به‌هۆی کۆیله‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکارانه‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات و ئاره‌زوومه‌ندی و حه‌زیان بۆ ئازادی بووه‌ته‌ هۆی ئافراندنی بۆچوونه‌کانی ئه‌نارکیزم؛ بۆچوونگه‌لێك که‌ دژی هه‌موو جۆره‌ سیستمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پشتبه‌ستوو به‌ چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌تن و خوازیاری جێگرتنه‌وه‌یانن به‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرێکاران.“

Continue reading A.1.5 ئه‌نارکیزم له‌ کوێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌؟

ئاڵمانیا، بێرلین، بومه‌له‌رزه‌ی G8ی 2009- ئێمه‌ قه‌یرانی تۆین! – خۆپیشاندان له‌ ڕۆژی 4ی جولای 2009 له‌ بێرلین

ئاڵمانیا، بێرلین، بومه‌له‌رزه‌ی G8ی 2009- ئێمه‌ قه‌یرانی تۆین! – خۆپیشاندان له‌ ڕۆژی 4ی جولای 2009 له‌ بێرلین

هاوکاتی قه‌یرانی جیهانی دارایی و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ری، خۆبه‌هێزکردنی ئاماده‌کاری پۆلیسی و سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان و به‌رهه‌ڵستییه‌کاندا په‌ره‌ ده‌ستێنێنن.

بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://www.ainfos.ca/ainfos14407.html

شوێن: 4th of July 2009
14.00 pm
Oranienplatz, Berlin

کانادا، ڤانکۆڤه‌ر، راگه‌یاندنی پیشانگه‌ی په‌رتووكی ئه‌نارکیستی 19 و 20ی سێپته‌مبه‌ری 2009

کانادا، ڤانکۆڤه‌ر، راگه‌یاندنی پیشانگه‌ی په‌رتووكی ئه‌نارکیستی 19 و 20ی سێپته‌مبه‌ری 2009

ڤانکۆڤه‌ر پیشانگه‌ی په‌رتووکی ئه‌نارکیستی له‌ 19 و 20ی سێپته‌مبه‌ری 2009، ڕۆژی هه‌یینی: کاتژێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ تا 9ی ئێواره‌، ڕۆژی شه‌ممه‌: کاتژیر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ تا 7ی ئێواره‌ له‌the Russian Hall 600 Campbell Avenue Vancouver, BC بۆ زانیاری زیاتر له‌م باره‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://www.ainfos.ca/ainfos14420.html

بریتانیا، کۆبوونه‌وه‌ی تۆڕی ئه‌نارکیستی باکوور، 20ی جونی 2009

بریتانیا، کۆبوونه‌وه‌ی تۆڕی ئه‌نارکیستی باکوور، 20ی جونی 2009 کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی تۆڕی ئه‌نارکیستی باکوور، ڕۆژی شه‌ممه‌ 20ی جون له‌ نێوان کاتژێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ و 4ی پاشینیوه‌ڕۆ له‌ Wood Street Socialist Club, off Bradshawgate, Bolton ڕووده‌دات. کۆبوونه‌وه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی له‌مه‌ڕ ڕوانگه‌ی ئه‌نارکیستی پێداچوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری و رامیاری که ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه‌. کۆبوونه‌وه‌ی دوانیوه‌ڕۆ قسه‌وباس له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی تۆری بێسنووره‌وه‌. نیوه‌ڕوانه‌ له‌ کاتژێر 12ی نیوه‌ڕۆوه‌ تا 2ی پاشنیوه‌ڕۆ هه‌یه‌. به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌وێنده‌رێ بتان بینین. بۆ زانیاری زیاتر: کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن:

http://www.ainfos.ca/en/ainfos22795.html

A.1.4 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان سۆشیالیستن ؟

و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

به‌ڵێ. هه‌موو لکه‌کانی ئه‌نارکیزم دژی سه‌رمایه‌دارین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر سته‌م و به‌هره‌کێشی خۆی ڕاگرتووه‌ (بڕواننه‌ به‌شی B و C). ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌ ڕه‌تده‌که‌نه‌وه‌ که‌ که‌سه‌کان ناتوانن له‌ته‌ك که‌سانی تر کار بکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی پاڵنه‌ریان هه‌بێت و ڕێژه‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌مهێنانه‌کانی ئه‌وان بۆ خۆی بباتو پێیان وایه‌ که‌ له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکیستیدا که‌سانی کرێکاری راستینه‌ به‌خۆیان ڕێکخراوه‌کانیان پێکده‌هێنن و به‌خۆشیان بڕیار ده‌ده‌ن که‌ کاره‌کان که‌ی، له‌کوێ و چۆن ئه‌نجام بدرێن. به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌، کرێکاران خۆیان له‌ ده‌ستبه‌سه‌ری و کۆیله‌تی و دڕنده‌یی سه‌رمایه‌داری ئازاد ده‌که‌ن. [Voltairine de Cleyre, Anarchism p. 32 and p. 34] Continue reading A.1.4 ئایا ئه‌نارکیسته‌کان سۆشیالیستن ؟

A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به‌ سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟

و. له‌ فارسییه‌وه‌*: هه‌ژێن

زۆرێك له‌ ئه‌نارکیسته‌کان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی نه‌رێیی پێناسه‌کردنی ئه‌نارکیزمله‌ ڕابوردوودا، چه‌مکگه‌لی تریان بۆ پێداگرتن له‌سه‌ر پۆزه‌تیڤبوون و سازێنه‌ربوونی به‌کار بردووه‌. چه‌مکه‌ فره‌تر به‌کاربراوه‌کان بریتن له‌ سۆشیالیزمی ئازاد free socialism، کۆمونیزمی ئازاد free communism، سۆشیالیزمی ئازادیخواز libertarian socialismو کۆمونیزمی ئازادیخواز libertarian communism. بۆ ئه‌نارکیسته‌کان، سۆشیالیزمی ئازادیخواز، کۆمونیزمی ئازادیخواز و ئه‌نارکیزم به‌ کرده‌وه‌ هه‌ر یه‌ك واتایان هه‌یه‌. یا به‌و جۆره‌ی که‌ ڤانزێتی Vanzetti ده‌ڵێت: پاش هه‌موو، ئێمه‌ش سۆشیالیستین وه‌ك سۆشیالدیموکراته‌کان، سۆشیالیسته‌کان، کۆمونیسته‌کان و I.W.W هه‌موو سۆشیالیستن. ته‌نیا جیاوازی بنه‌ڕه‌تی نێوان ئێمه‌ و هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتخوازن، به‌ڵام ئێمه‌ ئازادیخوازین؛ ئه‌وان باوه‌ڕییان به‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و میرایه‌تی خۆیان هه‌یه‌؛ ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ هیچ جۆره‌ میری و ده‌وڵه‌تێك نییه‌.” [Nicola Sacco and Bartolomeo Vanzetti, The Letters of Sacco and Vanzetti, p. 274]

Continue reading A.1.3 بۆ چی ئه‌نارکیزم به‌ سۆشیالیزمی ئازادیخوازانه‌ش نێو ده‌برێت؟

Blackblog to blog back