چواره‌مین Musta Pispala وۆرکشۆپی کرده‌یی و ڕوانگه‌یی، ئاهه‌نگ، زاونه، په‌رتووك و چالاکی بۆ مناڵان به ئاماده‌سازییه‌کی باش له Pispala.
بۆ ئێمه ئه‌نارکیزم واته ڕه‌خنه له هه‌موو جۆره‌کانی پاوانکردن و قوچکه‌یی و له به‌رامبه‌ریدا ئافه‌راندنی که‌ڵچه‌رێکی ناسه‌رکوتگه‌ر و هاوتایانه. ئێمه وای ده‌بینین پاوانکردن ته‌نیا له پێکهاته‌ی پان‌وپۆڕی کۆمه‌ڵگه‌دا نییه، به‌ڵکو له سه‌رکوتگه‌ری نێوان خۆشماندایه. شیکردنه‌وه‌مان ته‌نیا له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌کاندا به‌رته‌سک نابێته‌وه، هه‌وره‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌ته‌ك شته نامرۆییه‌کانیش ده‌گریته‌وه. ئامانجمان پته‌وکردنی تێڕوانینی ڕه‌خنه‌یی و سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاته له‌وانه‌ی که ژیانیان پاوان کردووه‌ین. له ڕێگه‌ی وۆرکشۆپه‌کانه‌وه له فیستیڤاله‌که‌دا ده‌توانی زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی وه‌ك ئه‌نارکیزم و ئه‌نارکۆ–فێمینیزم به‌ده‌ست بهێنیت.