چواره‌مین هاوینه ئوردووی ئه‌نارکیستی
ئه‌م ساڵیش، جارێکی تر هاوینه ئوردووی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نارکیستی له 24ی جولای – تا 02ی ئۆگوستی 2009 له نه‌مسا به‌رپا ده‌کرێت. هاوینه ئوردوویه‌کی ئه‌نارکیستی بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ژیانێکی ئازاد دوور له به‌ربه‌ست و سنووره‌کان تاقی بکه‌ینه‌وه؛ شوێنێك، که تێیدا ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ ده‌جه‌نگین و ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ئه‌گه‌ر بۆ جارێکیش بووه، پێکه‌وه هه‌وڵی ئه‌زموونکردنی بده‌ین.
بۆ پاگه‌نده‌کردن بۆ ئوردووی ئه‌نارکیستی، به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، گروپگه‌لی وه‌ك ئێوه کۆمه‌کمان ده‌که‌ن. هه‌ر لێره‌وه گرنگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئێوه له له شاره‌کانتاندا، له گه‌ڕه‌که‌کانتاندا، له شوێنی خۆتاندا، پلاکات و زانیاری بڵاو بکه‌نه‌وه. ئێمه که‌ره‌سته‌کانی زانیاریتان بۆ ده‌نێرین! ته‌نیا ئه‌دره‌سه‌کانمان بۆ به‌ڕێ بکه‌ن و پێمان بڵێن که چه‌ند پلاکات و کارت ده‌توانن لای خۆتان بڵاو بکه‌نه‌وه.
زۆر سوپاسگواز ده‌بین، ئه‌گه‌ر له پاگه‌نده‌کردن بۆ ئوردووی هاوینه‌دا بتوانن پشتیوانیمان بکه‌ن!
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی بانگه‌وازه‌که و زانیاری زیاتر کلیکی ئه‌م لینکه بکه‌ن: