ئوسترالیا، ڕۆژی 07ی جونی 2009 ، ئه‌نارکۆ-سه‌ندیکالیست فێدراسیۆنی میلبۆرن، کۆنفرانسێك ده‌گرێت

ئوسترالیا، ڕۆژی 07ی جونی 2009 ، ئه‌نارکۆسه‌ندیکالیست فێدراسیۆنی میلبۆرن، کۆنفرانسێك ده‌گرێت

ڕۆژی 07ی جون، کاتژێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی تا 4ی پاشنیوه‌ڕۆ

له‌:

Melbourne Anarchist Resource Center

62 St Georges Rd Northcote

بۆ زانیاری زیاتر، ته‌له‌فۆن بۆ ژماره‌: 0404 105 403

یا په‌یوه‌ندی به‌ :[email protected]

بکه‌ن

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ: http://www.ainfos.ca/en/ainfos22698.html

ناڕه‌زایه‌تی پۆلیسه‌ گیراوه‌کانی ڕێگاوبان له‌ بیلفاست به‌رده‌وامه‌

ئاماده‌کردنی: Choccy on May 25 2009

ئه‌وڕۆکه‌ش ناڕه‌زایه‌تی پۆلیسه‌ گیراوه‌کانی ڕێگاوبانی بیلفاست هه‌ر به‌رده‌وام بوو، پاش ئه‌وه‌ی که‌ 26 که‌سیان، به‌هۆی به‌شداریکردن له‌ مانگرتنێکی کتوپڕدا ئه‌پڕیلی رابووردوو، ده‌ستبه‌سه‌رکران.

نزیکه‌ی 30 که‌س که‌ له‌ پاسه‌وانانی زیندانیکراو، پشتیوانیگه‌ران له‌ (!Organise)، نوێنه‌رانی یه‌کێتییه‌کان و هاوپه‌یمانی خزمه‌تگوزاییه‌کان له‌ ئێرله‌نده‌ی باکووری (Nipsa) له‌ ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وڕۆکه‌دا به‌شدار بوون. له‌ ئایاره‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بوونه‌ته‌ رووداوی ڕۆژانه‌ له‌ شه‌قامه‌کانی بیلفاست دا، له‌ شوێنێك که‌ نووسینگه‌کانی سه‌رتاسه‌ری خاوه‌نکارانی وێستگه‌ی ئۆتۆمه‌بێله‌کان (NCP)ی لێیه‌.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/sacked-traffic-wardens-continue-protest-belfast-25052009

یه‌که‌م ڕاگه‌یاندنی به‌ کۆمه‌ڵ له‌ کۆریای باشووری؛ وه‌ڵامی کرێکاران ئاماده‌یی بوو بۆ مانگرتن

ئاماده‌کردنی: Ed on May 25 2009

کرێکارانی ئۆتۆمه‌بێلسازی له‌ کۆریای باشووری(Ssangyong Motor) وه‌ك ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به پلانی به‌ کۆمه‌ڵ ده‌رکردنی کرێکاران بۆ ڕزگارکردنی کۆمپانیاکه‌ له‌ نابوتی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستیان به‌ مانگرتن کرد.

قسه‌که‌ری یه‌کێتی (Lee Chang-Geun) رایگه‌یاند: به‌شه‌کانی لێكبه‌ستن له‌ کارخانه‌که‌ی له (Pyeongtaek) له‌ باشووری سیئۆل، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، ده‌می 1:30 پاشنیوه‌ڕۆ کار ڕاگیراوه‌..

بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی هه‌واڵه‌که‌ به‌ ئینگلیزی، کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌ن:

http://libcom.org/news/first-mass-redundancies-announced-south-korea-workers-respond-strike-action-25052009

یه‌کی ئایار و چه‌کی چینایه‌تی بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی

هه‌ژێن

28 ئه‌پڕیلی 2009

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ نیوسه‌ده، ده‌سه‌ڵات و لێنینیسته‌کانی عیراق ڕۆژی (یه‌کی ئایار)یان لێ کردبووین به‌ جه‌ژن و ئه‌لکهولخواردنه‌وه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ڕوخانی دیواری سانسووری پارتی (حزبی) پاش ڕوخانی دیواری به‌رلین، په‌رده‌ له‌سه‌ر زۆر ڕاستی لا درا و ئه‌فسانه‌کانی ڕابه‌ری بۆلشه‌ڤیزم و پارتی پێشڕه‌و وه‌ك به‌فری به‌هاران توانه‌وه‌ و مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوی یه‌کی ئایاری 1886ی شیکاگۆ، که‌ یه‌کێك بوو له‌ کاره‌ ڕاسته‌خۆکانی بزاڤی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا و ئه‌و بزاڤه‌ نه‌ك خه‌ریکی پیرۆزکردنی مێژوو نه‌بوو، به‌ڵکو چالاکان و له‌ سێداره‌دراوانی ئه‌و ڕووداوه‌ ئه‌وه‌مان نیشان ده‌ده‌ن، که‌ بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی ئابووریی و ڕامیاریی کرێکاران بووه‌. Continue reading یه‌کی ئایار و چه‌کی چینایه‌تی بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی

کاری ڕاسته‌وخۆ *(Direct Action)

نووسینی: Emile Pouget

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

به‌شی شه‌شه‌م **

تاوسەندنی نەهامەتی هانده‌ری شۆڕش نییە

ئەنجامگیری سەیر و سەمەرە لە « یاسای ئاسنینی کرێکان» وەرگیراوە. زۆربەی ئەو ئەنجامگیرییانە سەریان لەوێوە دەردەچێ کە ڕوودانی شۆڕش، لە گرەوی ئاڵۆزتربوون و قەیرانیتربوونی ئاسایی بارودۆخەکەیە، کە پێویستی بە هیچ کۆمەكێك یا ئامادەکارییەك لە لایەن خودی کرێکارانیشەوە نییە و بێ گەڕانەوەیە. هاوتەریب بە باوەڕی پشستشکێن بە لەتوانادا نەبوونی تێکشکانی یاسای کرێکان، هەندێك لە خەڵكیش به‌پێی به‌رئەنجامەکانی ئه‌و یاسایه‌، بەوە گەیشتوون کە «زیادبوونی هەژاری»، پروکێنتربوونی ژیان، فشاری خاوەنکارەکان، سەرکوتگەری میری و شتگەلێکی لەم جۆرە، ڕودانی شۆڕش خێراتر دەکەن. کار گەیشتە ئەوەی کە ژمارەیەك تەنانەت بەناوی شۆڕشەوە لە ڕوودانی ئەم شتانە دڵخۆش دەبوون. گەر بمانەوێت بۆچوونی ئەم نالۆژیکیانە پەسەند بکەین، هێزی شۆڕش لە نەهامەتییەوە سەرچاوە وەردەگرێت! بەم پێیە، هەر زیادبوونێك لە هەژاری و بەدبەختی خەڵك و شتی تری لەم جۆرە دەبێت بە بەختیاری بزانین و چاوەڕێی ساتی بەڵێندراو بمێنینەوە.

Continue reading کاری ڕاسته‌وخۆ *(Direct Action)

کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)

نووسینی: Emile Pouget

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

به‌شی پێنجه‌م

هۆکاری تازه‌: ویستی کرێکار!

هۆکارێکی تازه‌ له‌ بازاری کاردا په‌یدا بووه‌: ویستی کرێکار! ئه‌م هۆکاره‌ له‌ نرخدانان له‌سه‌ر په‌تاته‌ و دانه‌وێڵه‌دا بوونی نییه‌، به‌ڵام له‌ دیاریکردنی کرێکاندا کارایی داده‌نێت؛ کارایی، له‌وانه‌یه‌ به‌ ڕاده‌ی به‌ره‌نگاری هێزی کار، که‌ له‌ ئه‌نجامی هاوئاهه‌نگی ویسته‌ کۆوه‌بووه‌ تاکییه‌کانی کرێکاران له‌ سه‌ندیکادا بێت؛ به‌ڵام به‌هێز بێ یا لاواز، به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك بواری بۆ نکۆڵی لێکردن نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌.

Continue reading کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ* (Direct Action)

له ‌«کانی ماسییه»‌وه‌ تا پشتئاشان و دواتریش

هاوڕێ سیروان

که‌ كتێبه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا(په‌نجه‌کان یه‌کتر…) ده‌خوێنیته‌وه ‌و ده‌گه‌یته‌‌ ئه‌و جێیه‌ی تێیدا ‌باسی شیوعیکوژه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کانیی ماسی ده‌کات، به ‌باشی هه‌ست به‌ داخ و حه‌سره‌ت و هه‌ناسه‌ی ساردی ده‌که‌یت، که ‌چۆن ئه‌و کاته‌ ته‌مه‌ن یارمه‌تیی نه‌داوه‌ به‌شداری ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ بکات. هه‌ستیش ده‌که‌یت چۆن خۆی به ‌قه‌رزدار ده‌زانێت و لای بۆته‌ گرێیه‌کی ده‌روونی.

Continue reading له ‌«کانی ماسییه»‌وه‌ تا پشتئاشان و دواتریش

کار (خه‌بات*)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action)

نووسینی: Emile Pouget

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

به‌شی چواره‌م

پێویستی تێكۆشان

قسه‌کردن له‌سه‌ر پێویستی خه‌باتکردن ئه‌وه‌نده‌ گشگیر بووه‌ته‌وه‌، که‌ له‌وانه‌یه‌ پێشنیارکردنی لێره‌دا جێی گاڵته‌ و نابه‌جێ بێته‌ به‌رچاو.

له‌ ڕاستیدا ئه‌گه‌ر خه‌بات بخه‌ینه‌ لاوه‌، مه‌گه‌ر هیچ شتێك بێجگه‌ له‌ بێده‌نگی، بێهزری و وه‌رگرتنی دۆشداماوانه‌ی کۆیله‌تی هیچ له‌ دونیادا ده‌مێنێته‌وه‌؟ مرۆڤه‌کان له‌ ده‌می سستی و بێخه‌باتیدا، تا ئاستی شتگه‌ڵی چوارلاق داده‌به‌زن؛ ده‌بنه‌ کۆیله‌ی گرفتاری ڕه‌نج و نائومێدی؛ توانای ئه‌ندێشانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چاویان ده‌به‌سترێت، نه‌ ده‌توانن داهاتوو بهێننه‌ به‌رچاویان و نه‌ ده‌توانن هیچ چانسێکی باشبوونی ڕێوشوێنیان به‌ده‌ست بهێنن.

Continue reading کار (خه‌بات*)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action)

کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action) |||

نووسینی: Emile Pouget

و. له‌ فارسییه‌وه‌: هه‌ژێن

به‌شی سێیه‌م

په‌روه‌رده‌کاری چۆنییه‌تی وه‌ڵانانی خاوه‌ندارێتی

په‌نجا ساڵ له‌وه‌وبه‌ر، له‌ سه‌روبه‌ری 1848دا، کۆماریخوازه‌کان، که‌ ئه‌و کات هێشتاکه‌ باوه‌ڕێکیان هه‌بوو، ناچار به‌ دانپێدانان به‌وه‌دا بوون، که‌ سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی چه‌نده‌ خۆشباوه‌ڕانه‌، درۆزنانه‌ و لاوازه، که‌وتنه‌ دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ په‌ڕوپینه‌ی ئه‌م که‌موکوڕییانه‌. ڕیتینگهاوزن «Rittinghausen» یه‌کێك له‌ شه‌یدایانی ئه‌و سیسته‌مه‌ ڕامیارییه‌ بوو و بۆ پێشکه‌وتنی مرۆڤ به‌ پێویستی دده‌زانی؛ وی که‌وته‌ پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌م گرفتانه‌ی له‌ نوێنه‌رایه‌تی راسته‌وخۆدا دۆزیوه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌کی تره‌وه‌، پرۆدۆن «Proudhon» ڕێڕه‌وی سه‌ندیکالیستی پێشنیار کرد و پێی وابوو که‌ فیدرالیزمی ئابووری له‌و چه‌مکه‌ نه‌زۆکه‌ رامیارییانه‌ باشتره‌ و به‌ سه‌رهه‌ڵدانی گشت ئه‌وانه‌ ده‌خرێنه‌ لاوه‌. گه‌شه‌پێدانی ڕێکخراوه‌ کرێکارییه‌کان به‌ فیدرالیزمی ئابووری، مسۆگه‌رگه‌ری پێکهاتنی ڕێکخراوه‌ پیشه‌ییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێکی تایبه‌ت و به‌سووده‌؛ له‌وێوه‌ که‌ به‌ڵگه‌ی –خۆشباوه‌ڕانه‌یبوونی ده‌وڵه‌ت هه‌ر ئه‌مه‌یه‌، به‌ پێكهاتنی ئه‌م یه‌کێتییانه‌، کارکرده‌ سته‌مکارانه‌ و به‌رته‌سکگه‌ره‌کان و زیانبه‌خشه‌کانی ده‌وڵه‌تیش که‌ هۆی مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌دارانه‌ن، له‌نێو ده‌چن.

Continue reading کار (خه‌بات)ی ڕاسته‌وخۆ (Direct Action) |||

بزووتنه‌وه‌ی کۆڕه‌کان (مجالس) له‌ ئه‌ڵمانیا

وه‌رگیرانی له‌ عه‌ره‌بییه‌وه ‌و به‌راوردکردنی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ی

هاوڕێ سیروان

ئه‌م بابه‌ته‌ له ‌نووسینی کرێکاری شۆڕشگێڕی هۆڵا‌ندی؛ مندکان میجره‌، که‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی کۆمونیستی ئه‌نته‌رناسیۆنال خه‌باتی کردووه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ی له ‌گۆڤاری (کۆڕه‌ کۆمۆنیسته‌کان) دا بڵآوکردۆته‌وه‌، چه‌ند جاریکیش به زمانی فه‌ره‌نسی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

نۆڤه‌مبه‌ری 1918به‌ره‌ی ئه‌ڵمانی هه‌ره‌سی هێنابوو، هه‌زاران سه‌رباز له ‌سه‌ربازی هه‌ڵهاتبوون، ئیتر نه‌یانده‌ویست شه‌ڕ بکه‌ن. ئامێره‌کانی جه‌نگ په‌کیان بوو و شه‌قوشڕ بووبوون، ئه‌فسه‌ره‌ گه‌وره‌کان هه‌ر سوور بوون له‌سه‌ر شه‌ڕکردن، ده‌یانویست شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وام بێت، به‌ ناوی پاراستن و ڕزگارکردنی ناموسی سه‌ربازییه‌وه‌.

Continue reading بزووتنه‌وه‌ی کۆڕه‌کان (مجالس) له‌ ئه‌ڵمانیا

Blackblog to blog back