نووسینی: Emile Pouget
و. له فارسییه‌وه:
به‌شی دووه‌م
ستایشی تاك
له ڕوانگه‌ی کاری ڕاسته‌خۆوه، ئازادی توێژه‌کانی خه‌ڵك که تا ئه‌م ساته خوویان به تێروانینه سه‌پێنراوه‌کانه‌وه گرتووه، ته‌نیا له ڕێگه‌ی سه‌رله‌نوێ بیرکردنه‌وه و هوشیاربوونه‌وه‌وه له توانادا هه‌یه. کاری راسته‌وخۆ، بانگه‌وازێکه بۆ هه‌مووان، که ڕۆڵی خۆیان له‌م هه‌وڵه گشتییه‌دا بگێڕن؛ کاری راسته‌وخۆ له تاك ده‌خوازێت که چیتر هیچ له‌باردانه‌بوو نه‌بێت، چیتر له سه‌روو یا ده‌ره‌وه‌ی خۆی بۆ ڕزگارگه‌ر نه‌گه‌ڕێت. تاك ده‌بێت له‌سه‌ر پێیه‌کانی خۆی بوه‌ستێت و چیتر ملکه‌چانه بۆ پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگه خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دات. کاری ڕاسته‌وخۆ ڕاگه‌یاندنی کۆتایی په‌ڕجووه‌کانه (چ ئاسمانی و چ ده‌وڵه‌تی) و پاش ڕه‌تکردنه‌وه‌ی گشت ئه‌و هیوایانه‌ی که پشت به چاره‌نوویس ده‌به‌ستن ( با چاره‌نوویسی هه‌رکه‌سێكش بێت) مژده‌ی ئه‌م بنچینه‌یه ده‌دات: ڕزگاری ئێمه له ده‌ستی خۆماندایه!