به‌رنامه‌ی دژه ئه‌نارکیست له‌لایه‌ن سۆشیالیسته‌کان (Pasok)ه‌وه له یۆنان ده‌ستی پێ‌کرد
ئاماده‌کردنی: taxikipali
09ی ئۆکتۆبه‌ر 2009
ڕۆژێك پاش ده‌سه‌لات گرتنه ده‌ست، سۆشیالیسته‌کان (Pasok) هێرشێکی به‌رفروانیان بۆ سه‌ر Exarcheia ، پێگه‌ی ئه‌نارکیستی ئه‌سینا، له‌ته‌ك ده‌ستگیری به‌کۆمه‌ڵ و ترساندنی دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌کان، ده‌ست پێ‌کرد.
له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 09ی ئۆکتۆبه‌ری 2009، پاش چوار ڕۆژ له سه‌رکه‌وتنی سۆشیالیسته‌کان (Pasok) له هه‌ڵبژاردنه سه‌رتاسه‌رییه‌کاندا، ڕێك ته‌نیا یه‌ك ڕۆژ پاش به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌ییشتن، بزاڤی پانهێلێنیكی سۆشیالیست (Pasok) نیازه دوژمنکاره‌کانی به‌رامبه‌ر بزاڤی کۆمه‌لایه‌تی که له راپه‌ڕینی دێسه‌مبه‌ری 2008دا وڵاتی گرته‌وه، به سه‌رکوت سه‌لماند.