چاوه‌ڕوانی سەندیکا مه‌که‌، چاوەڕوانی ڕامیارەکان مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ڕێپێوانی داهاتوو مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ مه‌که‌، به‌ڵکو خۆت ده‌ستپێشگه‌ری بکه‌ و بچۆره‌ سەر شەقامەکان و چالاکی خۆت بنوێنه‌

چاوه‌ڕوانی سەندیکا مه‌که‌، چاوەڕوانی ڕامیارەکان مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ڕێپێوانی داهاتوو مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ مه‌که‌، به‌ڵکو خۆت ده‌ستپێشگه‌ری بکه‌ و بچۆره‌ سەر شەقامەکان و چالاکی خۆت بنوێنه‌

ئەمە دروشمی گه‌وره‌ترین چالاکی و خۆپیشاندان بوو لە شێوەی کاری ڕاسته‌وه‌خۆ (Direct Action)، کە ئەمڕۆ،04ی دێسەمبەری 2010، له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌ ناڕازی و چالاکه‌کانه‌وه‌، که‌ نزیکه‌ی سه‌رانسه‌ری بریتانیای گرته‌وه‌ و زیاتر له‌ 22 شاری گه‌وره‌ی به‌ریتانیدا ڕوی دا له‌وانه‌: له‌نده‌ن، بێرمینگه‌هام ، برایتن ، برستڵ، کامبریج، ئۆکسفۆرد ، ئێدنگبره‌، گلاسگۆ، لیدس، لێسته‌ر، لیڤه‌رپول، نۆتینگهام ، یوێرک، شه‌فیڵد و مانشسته‌ر و هی تریش.

ئه‌م ناڕەزایەتییه‌ له‌ ڕێگەی فه‌یسبووک و تویته‌ر و ئیمەیل و کورتە پەیام (SMS)ه‌وه‌ بانگه‌وازی بۆ کرابوو، لە سەرانسەری بریتانیادا به‌ هه‌زاران که‌سی چابووک ڕژانە سه‌ر شەقامەکان و چوونە ناو فرۆشگە گه‌وره‌کانه‌وه‌. ئه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ هه‌موو توێژه‌ جیاجیاکانی ناو کۆمه‌ڵگەی بریتانی لەخۆ گرتبوو، که‌ دژی کۆمپانیا گه‌وره‌کانن، لەبەرئەەی که‌ کۆمپانییەکان بوونه‌ته‌ به‌شێکی قه‌یرانه‌ ئابورییه‌که‌ی ئێستا و ئاماده‌نین ته‌نانه‌ت به‌شه‌ باجه‌کەی خۆشیان بده‌ن و ده‌وڵه‌تیش چاوپۆشی ئه‌مه‌یان لێده‌کات و ئه‌و باجە ده‌خاته‌ سه‌ر ڕه‌شه‌ خه‌ڵکه‌که‌ و دەیەوێت بەوان قەرەبووی بکاتەوە و قه‌یرانه‌که‌ تۆزێک سوک بکات. بۆ نموونه‌ ده‌وڵه‌تی بریتانیا ده‌یه‌وه‌ێت له‌ 4 ساڵی داهاتوودا 82 ملیارد پاوه‌ند به‌ که‌مکردنه‌وەی خزمه‌تگوزارییه‌کان و بڕین و که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه‌کان و ده‌رکردنی کرێکاران و فەرمانبەران و زیادکردنی باج و خه‌راجه‌کان له‌سه‌ر خه‌ڵکه‌ ئاساییه‌که‌، پاشەکەوت بکات (گل بداته‌وه‌).

ناڕەزایەتی ئه‌مڕۆ دژی ڤۆدافۆن و هەمبار و فرۆشگەکانی (فلیپ گرین) بوو. ڤۆدافۆن 6.2 ملیارد پاوه‌ند باجی لەسەرە و نایدات، هه‌روه‌ها (فلیپ گرین)یش ساڵانه‌ 85 ملیۆن باجی لەسەرەو نایدات. پرۆتێسته‌که‌ی ئه‌مڕۆ زۆر کارایی هه‌بوو و له‌ کاتژێر11 پێشنیوەڕۆوە ده‌ستیپێکرد و زۆربه‌ی فرۆشگەکانی ئه‌و دوو کۆمپانیایه‌ داگیرکران و دواتر به‌ زه‌بری پۆلیس بە نارازییان چۆڵکرا. ئه‌م کاره‌ چالاکییە ڕاستەوخۆیه‌ ده‌نگێکی زۆری دایه‌وه‌ و له‌ کاناڵە ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیی و له‌ ڕۆژنامه‌کانی بریتانیادا هه‌واڵی یه‌که‌م و سه‌ره‌کی بوو، بۆ نموونه‌ ڕۆژنامه‌ گاردیان 3 وتاری له‌سه‌ر ئه‌م ناڕەزایەتییە بڵاوکردوه‌، که‌ له‌لایه‌نhttp://www.ukuncut.org.uk/actions وە ئامادەکرابوون و ڕێکخرابوون، بانگه‌وازه‌که‌شی ئه‌مه‌ بوو” چاوه‌ڕوانی سەندیکا مه‌که‌، چاوەڕوانی ڕامیارەکان مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ڕێپێوانی داهاتوو مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ مه‌که‌، به‌ڵکو خۆت ده‌ستپێشگه‌ری بکه‌ و بچۆره‌ سەر شەقامەکان و چالاکی خۆت بنوێنه‌“.
شایانی باسه‌ ئه‌وه‌ش به‌یاد بهێنینه‌وه‌، که‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی زانکۆکان له‌لایان خوێندکارانه‌وه‌ هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ندێکیشیان خوێندکاران ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شی ژمێریاریدا گرتوه‌وه‌ خۆیان وانه‌کان (محازەرەکان) ده‌ڵێنەوە و کاره‌کانی تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌ولاشه‌وه‌ وا پێشنینی ده‌کرێت ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، 09ی دێسەمبەری2010 گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رپا بکرێت، چونکه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ په‌ڕله‌مان لێدوان و مشتومڕ له‌سه‌ر کێشه‌ی خوێنکاران لەسه‌ر خەرجی زانکۆکان و ده‌کات، تاکو ده‌نگی بۆ بده‌ن.

شایان باسە، پارتی لیبراڵ دیمۆکرات، که‌ له‌تەك تۆریدا له‌ ده‌وڵه‌تدان ده‌بوایه‌ ڕۆژی 03ی دێسەمبەری 2010 کۆنفرانسیان له‌ له‌نده‌ندا بگرتایه‌، به‌ڵام له‌ ژێر فشاری خۆپیشاندانی خوێندکاراندا، که‌ ترسی ئه‌وه‌ ییان هه‌بوو پۆلیس نه‌توانێت کۆنفرانسه‌کەیان بپارێزێت و ببێته‌ مایه‌ی به‌کارهێنانی توندوتیژی له‌لایان هه‌ردوو لاوه‌ ؛ پۆلیس و خۆپیشانده‌رانه‌وه‌، بۆیە بڕیاریان دا، که‌ کۆنفرانسەکەیان بۆ مانگی فێبه‌روه‌ری ساڵی ئاینده‌ دوای بخه‌ن.

 

çawerrwanî sendîka meke, çawerrwanî ramyarekan meke, çawerrwanî rêpêwanî dahatû meke, çawerrwanî ême meke, bellku xot destpêşgerî bke û bçore ser şeqamekan û çalakî xot binwêne

eme druşmî gewretrîn çalakî û xopîşandan bû le şêwey karî rastewexo (Direct Action), ke emrro,04î dêsemberî 2010, lelayen xellke narrazî û çalakekanewe, ke nzîkey seranserî brîtanyay girtewe û zyatir le 22 şarî gewrey berîtanîda ruy da lewane: lenden, bêrmîngeham , braytin , bristill, kambrîc, okisford , êdingibre, glasgo, lîdis, lêster, lîverpul, notîngham , îwêrk, şefîlld û manşister û hî trîş.

em narrezayetîye le rêgey feyisbûk û tuyter û îmeyl û kurte peyam (SMiS)ewe bangewazî bo krabû, le seranserî brîtanyada be hezaran kesî çabûk rjane ser şeqamekan û çûne naw froşge gewrekanewe. em narrezayî derbrrîne hemû twêje cyacyakanî naw komellgey brîtanî lexo girtbû, ke djî kompanya gewrekanin, lebereey ke kompanîyekan bûnete beşêkî qeyrane aburîyekey êsta û amadenîn tenanet beşe bacekey xoşyan bden û dewlletîş çawpoşî emeyan lêdekat û ew bace dexate ser reşe xellkeke û deyewêt bewan qerebûy bkatewe û qeyraneke tozêk suk bkat. bo nmûne dewlletî brîtanya deyeweêt le 4 sallî dahatûda 82 milyard pawend be kemkirdnewey xizmetguzarîyekan û brrîn û kemkirdnewey bîmekan û derkirdnî krêkaran û fermanberan û zyadkirdnî bac û xeracekan leser xellke asayyeke, paşekewt bkat (gil bdatewe).

narrezayetî emrro djî vodafon û hembar û froşgekanî (flîp grîn) bû. vodafon 6.2 milyard pawend bacî lesere û naydat, herweha (flîp grîn)îş sallane 85 milyon bacî leserew naydat. protêstekey emrro zor karayî hebû û le katjêr11 pêşnîwerrowe destîpêkird û zorbey froşgekanî ew dû kompanyaye dagîrkran û dwatir be zebrî polîs be narazîyan çollkra. em kare çalakîye rastewxoye dengêkî zorî dayewe û le kanalle telefzyonî û radyoyî û le rojnamekanî brîtanyada hewallî yekem û serekî bû, bo nmûne rojname gardyan 3 wtarî leser em narrezayetîye bllawkirdwe, ke lelayenhittp://wwiw.ukuncut.org.uk/actionis we amadekrabûn û rêkixrabûn, bangewazekeşî eme bû” çawerrwanî sendîka meke, çawerrwanî ramyarekan meke, çawerrwanî rêpêwanî dahatû meke, çawerrwanî ême meke, bellku xot destpêşgerî bke û bçore ser şeqamekan û çalakî xot binwêne“.

şayanî base eweş beyad bhênînewe, ke destbeseragirtnî zankokan lelayan xwêndkaranewe her berdewame le hendêkîşyan xwêndkaran destyan beser beşî jmêryarîda girtwewe xoyan wanekan (mhazerekan) dellênewe û karekanî trîş encam deden, lewlaşewe wa pêşnînî dekrêt rojî pêncşemmey dahatû, 09î dêsemberî2010 gewretrîn xopîşandan û narrezayî berpa bikrêt, çunke ew roje perrleman lêdwan û miştumirr leser kêşey xwênkaran leser xercî zankokan û dekat, taku dengî bo bden.

şayan base, partî lîbrall dîmokrat, ke letek torîda le dewlletdan debwaye rojî 03î dêsemberî 2010 konifranisyan le lendenda bgirtaye, bellam le jêr fşarî xopîşandanî xwêndkaranda, ke tirsî ewe îyan hebû polîs netwanêt konifransekeyan bparêzêt û bbête mayey bekarhênanî tundutîjî lelayan herdû lawe ; polîs û xopîşanderanewe, boye birryaryan da, ke konifransekeyan bo mangî fêberwerî sallî ayinde dway bxen.

Continue reading چاوه‌ڕوانی سەندیکا مه‌که‌، چاوەڕوانی ڕامیارەکان مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ڕێپێوانی داهاتوو مه‌که‌، چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ مه‌که‌، به‌ڵکو خۆت ده‌ستپێشگه‌ری بکه‌ و بچۆره‌ سەر شەقامەکان و چالاکی خۆت بنوێنه‌

ئیسپانیا: دەست لە کارکێشانەوەی کرێکارانی بەشی چاودێریکردنی فڕین و نیشتنەوەی فرۆکەخانەکان

ئیسپانیا: دەست لە کارکێشانەوەی کرێکارانی بەشی چاودێریکردنی فڕین و نیشتنەوەی فرۆکەخانەکان

دوێنێ ڕۆژی ٠٤ی دێسەمبەری ٢٠١٠، کرێکارانی به‌شی چاودێری فڕینی فڕۆکه‌خانه‌کانی ئیسپانیا که‌ ژماره‌یان 2.300 کرێکاره‌، لەسه‌ر مه‌رجه‌کانی کارکردن و کاتژێرەکانی ماوەی کارکردن، ده‌ستیان له‌ کار کێشایه‌وە، چونکه‌ خاوه‌نکار ده‌یه‌وێت ئەو شتانە لە قازانجی خۆی بگۆڕێت، ئه‌وانیش وەك ناڕەزایەتی لەبەرامبەر ئەوەدا جوڵه‌ی فڕۆکه‌یان له‌ ئاسماندا بڕی.


کارێکی وا بوه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ نه‌ک هەر هیچ فڕۆکه‌یه‌ك نه‌یده‌توانی له‌ ئیسپانیاوه‌ بەرەو وڵاتانی تر بفرێت، بگره‌ هیچ فرۆکەیەکیش له‌ وڵاته‌کانی تره‌وه‌ نەیدەتوانی بەرەو ئیسپانیا بفرێت. به‌مه‌ش فشارێکی زۆر که‌وته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ت چ له‌لایه‌ن خه‌ڵکانی گەشتیارەوە، چ له‌لایه‌نکۆمپانی و وڵاتەکانی ترەوە، که‌ کریاری کۆمپانییەکانیان له‌وێندەرێ گیریان خواردبوو. بۆیه‌ ده‌وڵه‌ت بڕیارێکی سەربازییانه‌ی نابه‌جێی به‌رامبه‌ر ئه‌و کرێکارانه‌ ده‌رکرد، که‌ گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر کارەکانیان، ئەوا ده‌ستگیریان و هه‌تا دوو ساڵ زیندانییان ده‌که‌ن و کاره‌کانیشیان له‌ ده‌ست ده‌دەن. ئیدی دوێنی دره‌نگانێك زۆربه‌ی کرێکاره‌کان به‌ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر کار. شایانی باسه‌، ئه‌م بڕیاره‌ سەربازییه‌ له‌لایه‌ن میرایەتی پارتی سۆشیالیستەوه‌ ده‌رکرا، که‌ وەها بڕیارێك له‌ ساڵی1981 وه‌ له‌لایه‌ن میری ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه‌ هانای بۆ دەبرا و سروشی وەها بڕیارێك لە میرایەتی ئه‌مه‌ریکای سه‌رده‌می سه‌رۆک (ڕێگن)ه‌وه‌ وه‌رگیراوە، که‌ له‌ سه‌رده‌می ئه‌ودا ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ن کرێکارنی فڕۆکه‌خانه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ هه‌مان به‌شی چاودێریدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گیروگرفته‌ بووه‌وه‌، (ڕێگن)یش فەرمانی به‌ هێزی سه‌ربازی هێرشی دەکرده‌ مانگرتنی کرێکاران و سەندیکاکانشیان، دواتریش هه‌موو فڕۆکه‌خانه‌کان لە خاوەندارێتی دەوڵەتییەوە کرانە تایبەتی.

ئێستا کرێکاران له‌ ڕاوێژ و پرس و ڕادان، که‌ لە بەرامبەر ئەوەدا پێویستە چی بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌مه‌ کۆتایی به‌ چالاکی داهاتویان ناهێنێت، که‌ ده‌بێت هه‌نگاوی تر بنێن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خاوه‌نکار و ده‌وڵه‌تی خاوەنکاران.

îspanya: dest le karkêşanewey krêkaranî beşî çawdêrîkirdnî frrîn û nîştnewey frokexanekan

dwênê rojî 04î dêsemberî 2010, krêkaranî beşî çawdêrî frrînî frrokexanekanî îspanya ke jmareyan 2.300  krêkare, leser mercekanî karkirdin û katjêrekanî mawey karkirdin, destyan le kar kêşayewe, çunke xawenkar deyewêt ew ştane le qazancî xoy bgorrêt, ewanîş wek narrezayetî leberamber eweda culley frrokeyan le asmanda brrî.

karêkî wa bwe hoy ewey ke nek her hîç frrokeyek neydetwanî le îspanyawe berew wllatanî tir bifrêt, bigre hîç frokeyekîş le wllatekanî trewe neydetwanî berew îspanya bifrêt.  bemeş fşarêkî zor kewte ser dewllet çi lelayen xellkanî geştyarewe, çi lelayenkompanî û wllatekanî trewe, ke kiryarî kompanîyekanyan lewênderê gîryan xwardbû. boye dewllet birryarêkî serbazîyaney nabecêy beramber ew krêkarane derkird, ke ger negerrênewe ser karekanyan, ewa destgîryan û heta dû sall zîndanîyan deken û karekanîşyan le dest deden. îdî dwênî drenganêk zorbey krêkarekan benaçarî gerranewe ser kar. şayanî base, em birryare serbazîye lelayen mîrayetî partî soşyalîstewe derkra, ke weha birryarêk le sallî1981 we lelayen mîrî ew serdemewe hanay bo debra û sruşî weha birryarêk le mîrayetî emerîkay serdemî serok (rêgin)ewe wergîrawe, ke le serdemî ewda emerîka lelayen krêkarnî frrokexanekanî emerîkawe le heman beşî çawdêrîda rûberrûy ew gîrugrifte buwewe, (rêgin)îş fermanî be hêzî serbazî hêrşî dekirde  mangirtnî krêkaran û sendîkakanişyan, dwatrîş hemû frrokexanekan le xawendarêtî dewlletîyewe krane taybetî.

êsta krêkaran le rawêj û pris û radan, ke le beramber eweda pêwîste çî bken, çunke eme kotayî be çalakî dahatuyan nahênêt, ke debêt hengawî tir bnên bo berengarbûnewey xawenkar û dewlletî xawenkaran.

دوورخستنەوەی چالاکڤانی سەندیکایی شرکت واحد (عەلی ئەکبەری نەزەری) بۆ زیندانی (قزل حەسار)ی کەرەج

دوورخستنەوەی چالاکڤانی سەندیکایی شرکت واحد (عەلی ئەکبەری نەزەری) بۆ زیندانی (قزل حەسار)ی کەرەج

پێنجشەممە، ٠٢ی دێسەمبەری ٢٠١٠

بەپێی هەواڵی “چالاکڤانانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لە ئێران” چالاکڤانی سەندیکایی کۆمپانی واحد (عەلی ئەکبەری نەزەری) بۆ زیندانی قزل حەساری کەرەج دوورخراوەتەوە. عەلی ئەکبەری نەزەری چالاکڤانی سەندیکایی کۆمپانی واحد ئوتوبوسرانی تاران و دەوروبەری لە زیندانی (ئەڤین)ەوە بۆ زیندانی قزل حەسار کە شوێنی ڕاگرتنی زیندانیانی ئاایی و مەترسیدارە، بەبێ هیج سزادانێك، دوورخراوەیەوە.

dûrxistnewey çalakvanî sendîkayî şirkit wahd (‘elî ekberî nezerî) bo zîndanî (qzil hesar)î kerec

pêncşemme, 02î dêsemberî 2010

bepêy hewallî “çalakvananî mafî mrov û dêmokrasî le êran” çalakvanî sendîkayî kompanî wahd (‘elî ekberî nezerî) bo zîndanî qzil hesarî kerec dûrixrawetewe. ‘elî ekberî nezerî çalakvanî sendîkayî kompanî wahd utubusranî taran û dewruberî le zîndanî (evîn)ewe bo zîndanî qzil hesar ke şwênî ragirtnî zîndanyanî aayî û metirsîdare, bebê hîc szadanêk, dûrixraweyewe.

Continue reading دوورخستنەوەی چالاکڤانی سەندیکایی شرکت واحد (عەلی ئەکبەری نەزەری) بۆ زیندانی (قزل حەسار)ی کەرەج

خۆپیشاندانی ماسیگرانی بەندەر ئەنزەلی

خۆپیشاندانی ماسیگرانی بەندەر ئەنزەلی

پێنجشەممە ٠٢ی دێسەمبەری ٢٠١٠

کاتژێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠، هەشتا کەس لە ماسیگرانی بێبەش و زەحمەتکیشی بەندەر ئەنزەلی لەبەر نەدانی موچەی دواخراوی سێ مانگەیان لە بەرامبەر کۆمپانی شیلات کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، ماسیگرانی بێبەش و زەحمەتکێش داوای دانی موچەی دواخراویان بوون، بەڵام چەندین کاتژێر، لە بری وەڵامدانەوە بە ماسیگران، بەکرێگیراوانی ئاساییشی کۆبوونەوەکەیان بە زۆر و سەرکوت بڵاوە پێکرد.

 

xopîşandanî masîgranî bender enzelî

pêncşemme 02î dêsemberî 2010

katjêr 11î pêşnîwerroy rojî dûşemme 29î novemberî 2010, heşta kes le masîgranî bêbeş û zehmetkîşî bender enzelî leber nedanî muçey dwaxrawî sê mangeyan le beramber kompanî şîlat kobûnewey narrezayetîyan rêkxist, masîgranî bêbeş û zehmetkêş daway danî muçey dwaxrawyan bûn, bellam çendîn katjêr, le brî wellamdanewe be masîgran, bekrêgîrawanî asayîşî kobûnewekeyan be zor û serkut bllawe pêkird.

Continue reading خۆپیشاندانی ماسیگرانی بەندەر ئەنزەلی

بریتانیا: خۆپیشاندانەوەی فێریاران و خوێندکاران ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠

بریتانیا: خۆپیشاندانەوەی فێریاران و خوێندکاران ٣٠ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠

دیسانه‌وه‌ فێریاران و خوێندکارانی بریتانیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ، 30ی نۆڤەمبەری2010 ڕژانه‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئەمە مژدەدەر و سروشبەخشە، له‌ ڕۆژێکی ئاوا زۆر سارددا، که‌ پله‌ی گه‌رمی له‌ ژێر سفره‌وه‌ بوو، کەچی به‌ هه‌زاران فێریار و خۆێندکار بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ زۆربه‌ی شاره‌ گه‌وره‌کانی بریتانیا لەوانە له‌نده‌ن، مانشته‌ر، بێرمینگهام، کاردیف ، نیوکاستڵ، برایتن، بریستۆڵ و ئۆکسفۆرد و گه‌لێکی تر هەستان بە ئەنجامدانی کار و چالاکی ڕاسته‌وخۆ و له‌تەك هێزەکانی پۆلیسداچنگاوش بوونه‌وه‌. له‌م ڕۆژه‌دا زیاتر لە 32 زانکۆ له‌ بریتانیادا له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه‌ ده‌ستییان به‌سەردا گیرا و هه‌ندێكیان هه‌ر له‌ سێشه‌ممه‌ی ڕابوردووه‌ 23ی نۆڤەمبەری2010 وە تا ئێستاش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، بۆیه‌ جێگەی سه‌رسوڕمان نییه‌، که‌ له‌م خۆپیشاندانه‌دا زیاتر له‌ 153 که‌س له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ گیراون. له‌ بێرمینگهام خوێندکاران هێڕشیان بردە سه‌ر ناوەندی شاره‌وه‌نی و له‌ ده‌رگە و په‌نجه‌ره‌وه‌ خۆیان گەیاندە ئەو هۆڵه‌ی که‌ ئه‌ندامانی شاره‌وانی له‌سه‌ر پرسی که‌مکردنه‌وه‌ی کار و خزمه‌تگوزارییه‌کان تێیدا کۆبۆنه‌وه‌یان ده‌کرد، ده‌مکوتیان کردن و دروشمی خۆیان له‌وێدا هه‌ڵکرد، تاکو دواتر به‌ زه‌بری پۆلیس ئه‌و هۆڵه‌یان به‌جێهێشت.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌، دوو گۆڕانکاری گه‌وره‌ بوون له‌م رۆژانه‌دا: یه‌که‌مایان یه‌کێتی خوێندکارانه‌ فەرمییه‌که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری خۆپیشاندانه‌کاندا په‌راوێز خراوە و سه‌رۆکی یه‌کێتیه‌کە (ئارۆن پۆرته‌ریان)یان بۆ دانیشتنه‌کان بانگ نەکرد، له‌به‌رئه‌وه‌ ی هه‌ڵوێستی بەرامبەر یه‌که‌‌م خۆپیشاندان، خراپ بوو و له‌ به‌کارهێنانی” توندو تیژیدا” سه‌رزه‌نشتی خۆپیشانده‌رەکانی کر. به‌ڵام لە ئێستادا داوای لێبوردنی کردووە و به‌ڵێنی ته‌واویشی داوه‌، که‌ یه‌کێتی خۆێندکاران پشتگیری هه‌موو چالاکییەکانی خوێندکاران لە هەستان بە کار و چالاکی ڕاستەوخۆشدا بکات.
دووهه‌میان، هه‌ڵوێستی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتە، که‌ هاوپه‌یمانی پارتی تۆریه‌ و له‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدان، ڕاڕایی تێکەوتووە و ڕیزه‌کانیشی درزێکی گه‌وره‌یان تێکەتووه‌ و زۆربه‌ی په‌ڕله‌مانتاره‌کانیان یا ده‌نگ ناده‌ن یا دژی پرۆژه‌که‌ ده‌وه‌ستنه‌وه‌، ئەمە له‌کاتێکدا که‌ ڕەشنووسەکە (پێشنیارەکە) بۆ جێبەجێکردنی ده‌خرێتە ده‌نگدانه‌وه‌. هەروەها شایانی باسه‌، خوێندکاران که‌مپه‌ینێکی تریان به‌ده‌سته‌وه‌، که‌ ئه‌ویش هاندانی خه‌ڵکی ده‌نگده‌ره‌، بەوەی که‌ بڕاوی خۆیان له‌ ئه‌ندامه‌کانی په‌ڕله‌مان و لیژنه‌ی شاره‌وانی بسێننه‌وه‌، بۆ ئەوەی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ لۆکاڵییه‌کاندا که‌ ڕۆژی 6 ی ئایاری 2011 بەرپادەکرێن، ئه‌ندامه‌کانی پارتی لینراڵ دیمۆکرتات هه‌ڵنه‌بژێرنه‌وه‌.

 

 

Brîtanya: xopîşandanewey Fêryaran û Xwêndkaran 30î Novemberî 2010

 

dîsanewe fêryaran û xwêndkaranî brîtanya rojî sêşemme , 30î novemberî2010 rjanewe ser şeqamekan. eme mijdeder û sruşbexşe, le rojêkî awa zor sardda, ke pley germî le jêr sifrewe bû, keçî be hezaran fêryar û xoêndkar bêne derewe û le zorbey şare gewrekanî brîtanya lewane lenden, manişter, bêrmîngham, kardîf , nîwkastill, braytin, brîstoll û okisford û gelêkî tir hestan be encamdanî kar û çalakî rastewxo û letek hêzekanî polîsdaçingawş bûnewe. lem rojeda zyatir le 32 zanko le brîtanyada lelayen xwêndkaranewe destîyan beserda gîra û hendêkyan her le sêşemmey raburduwe 23î novemberî2010 we ta êstaş destyan beserda gîrawe, boye cêgey sersurman nîye, ke lem xopîşandaneda zyatir le 153 kes lelayen polîsewe gîrawn. le bêrmîngham xwêndkaran hêrrşyan birde ser nawendî şarewenî û le derge û pencerewe xoyan geyande ew holley ke endamanî şarewanî leser pirsî kemkirdnewey kar û xizmetguzarîyekan têyda koboneweyan dekird, demkutyan kirdin û druşmî xoyan lewêda hellkird, taku dwatir be zebrî polîs ew holleyan becêhêşt.

ewey şayanî base, dû gorrankarî gewre bûn lem rojaneda: yekemayan yekêtî xwêndkarane fermîyeke le kobunewekanî lîjney hellsurênerî xopîşandanekanda perawêz xrawe û serokî yekêtyeke (aron porteryan)yan bo danîştnekan bang nekird, leberewe î hellwêstî beramber yekem xopîşandan, xrap bû û le bekarhênanî” tundu tîjîda” serzeniştî xopîşanderekanî kir. bellam le êstada daway lêburdnî kirduwe û bellênî tewawîşî dawe, ke yekêtî xoêndkaran piştgîrî hemû çalakîyekanî xwêndkaran le hestan be kar û çalakî rastewxoşda bkat.

dûhemyan, hellwêstî partî lîbrall dîmokrate, ke hawpeymanî partî torye û le dewllet û desellatdan, rarrayî têkewtuwe û rîzekanîşî dirzêkî gewreyan têketuwe û zorbey perrlemantarekanyan ya deng naden ya djî projeke dewestnewe, eme lekatêkda ke reşnûseke (pêşnyareke) bo cêbecêkirdnî dexrête dengdanewe. herweha şayanî base, xwêndkaran kempeynêkî tiryan bedestewe, ke ewîş handanî xellkî dengdere, bewey ke brrawî xoyan le endamekanî perrleman û lîjney şarewanî bsênnewe, bo ewey le hellbjardne lokallîyekanda ke rojî 6 î ayarî 2011 berpadekrên, endamekanî partî lînrall dîmokirtat hellnebjêrnewe.

ڕاکێشکردنی یەکێکی تر لە چالاکڤانانی سەندیکای شرکت واحد تاران بۆ دادگەی زیندانی ئەڤین

ڕاکێشکردنی یەکێکی تر لە چالاکڤانانی سەندیکای شرکت واحد تاران بۆ دادگەی زیندانی ئەڤین

٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠

بەپێی هەواڵنێری هرانا، چالاکڤانی سەندیکایی کۆمپانیای ئوتوبوسڕانی تاران و دەوروبەری، عەلی ئەکبەری نەزەری ڕاکێشراوەتە دادگەی شۆڕش لە زیندانی ئەڤین.

چالاکڤانی سەندیکایی عەلی ئەکبەری نەزەری تەمەن ٣٤ ساڵە و شۆڤێری هێڵی یەکی خێرا (بی‌ آر‌ تی)یە. ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەلایەن کەسێكەوە بەنێوی ئەمجەد، کە خۆی بە یەکێك لە کارمەندانی بەشی (٢) لێپێچینەوەی زیندانی ئەڤین ناساندووە، داوای لە عەلی ئەکبەری نەزەری کردووە کە ڕۆژی دووشەممە کاتژێر ٩.٠٠ خۆی بە دادگەی زیندانی ئەڤین بناسێنێت. زۆربەی چالاکڤانان و پارێزەرانێك کە تا ئێستاکە ڕاکێشراونەتە دادگەی زیندانی ئەڤین، سەرەنجام بە دەستگیرکردنیان تەواو بووە، کە دوایین کەسییان چالاکڤانی (سەندیکایی مورتەزای کمساری)یە، کە لە ڕۆژی٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٠ بە هەمان ڕێگە دەستبەسەر کرا.

سەرچاوەی هەواڵ:http://www.hra-news.org/263/a32.html

 

rakêşkirdnî yekêkî tir le çalakvananî sendîkay şirkit wahd taran bo dadgey zîndanî evîn

29î novemberî 2010

bepêy hewallnêrî hrana, çalakvanî sendîkayî kompanyay utubusrranî taran û dewruberî, ‘elî ekberî nezerî rakêşrawete dadgey şorrş le zîndanî evîn.

çalakvanî sendîkayî ‘elî ekberî nezerî temen 34 salle û şovêrî hêllî yekî xêra (bî آri tî)ye. nawbraw le peywendîyekî telefonîda lelayen kesêkewe benêwî emced, ke xoy be yekêk le karmendanî beşî (2) lêpêçînewey zîndanî evîn nasanduwe, daway le ‘elî ekberî nezerî kirduwe ke rojî dûşemme katjêr 9.00 xoy be dadgey zîndanî evîn bnasênêt. zorbey çalakvanan û parêzeranêk ke ta êstake rakêşrawnete dadgey zîndanî evîn, serencam be destgîrkirdinyan tewaw buwe, ke dwayîn kesîyan çalakvanî (sendîkayî murtezay kimsarî)ye, ke le rojî22î novemberî 2010 be heman rêge destbeser kra.

serçawey hewall: hittp://wwiw.hra-news.org/263/a32.hitmil