ڕاپه‌ڕینی چه‌وساوانی ئازادیخوازی تونس به‌رده‌وامه
ڕاپه‌ڕینی چه‌وساوانی ئازادیخوازی تونس، نه‌ك ته‌نیا توانی ده‌سه‌ڵاتی 23 ساڵه‌ی دیکتاتۆری پشتیوانیلێکراوی زلهێزه‌کانی سه‌رمایه‌داری جیهانی له ماوه‌ی 26 ڕۆژدا بکاته ڕابوردوو، نه‌ك ته‌نیا نیشانی دا، که هێزی به‌ره‌ی گه‌ل له چه‌نه‌بازیی و شوانه‌یی ڕامیاره‌کان و ده‌سته‌بژێره‌کان، خۆراگرتره و پێویستی به پلان و ئامۆژگاری پارته‌کان و جه‌نه‌راڵه‌کان نییه، به‌ڵکو واوه‌تر له گێرانه‌وه‌ی وره و بڕوا و متمانه بۆ تاکه‌کان و ڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه شۆڕشگیره‌کان له ده‌وری ئازادی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، سنووره ده‌ستکرده‌کانی وڵاتانی بڕی و په‌یامه ئازادیخوازه‌که‌ی له ڕیزی خۆپیشانده‌رانی جه‌زائیر و ماراکۆ (مغریب) و ڕووداوه‌کانی دواتردا ده‌نگی دایه‌وه و نه‌ك ته‌نیا سه‌رۆککۆماره دیکتاتۆره‌که‌ی ولاتی تونسی ناچار به هه‌ڵهاتن و ده‌سته‌پاچه‌یی کرد، به‌ڵکو دیکتاتۆره‌کانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ناچار به به‌لێن و داگرتنی نرخه‌کان و وه‌خۆکه‌وتن کرد.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان، ئه‌مڕۆ 17ی جێنیوه‌ری 2010 له وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه مامۆستایان ڕێپێوان ده‌که‌ن، له وڵاتی لیبیا، سه‌رۆککۆماره دیکتاتۆره‌که‌ی به‌ڵێنی داگرتنی نرخه‌کان ده‌دات، له جه‌زائیر وێڕای سه‌رکوت و به‌شوێنداگه‌ڕانی ئازادیخوازان له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدران که‌وتوونه‌ته خۆ و خه‌ریکی ئاسانکاری و دابینکردنی کار و نان و داگرتنی نرخه‌کانن، له وڵاتی (ماراکۆ)ش به هه‌مان شیوه و له ولاتی میسر، وه‌ك پیش‌تر ڕۆژانه ده‌نگۆی ماگرتن و خۆپیشاندانی کرێکاران، خه‌وی له چاوی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌اران زڕاندووه.
هه‌روه‌ها هه‌واڵه‌کان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، که سه‌ڕه‌رای به‌ڵینی ساردگه‌ره‌وه و نیوه‌ناچڵی کابینه‌ی تازه، خه‌ڵکی نه‌چوونه‌ته‌وه ماڵ و به متمانه‌وه پاڵیان لێنه‌داوه‌ته‌وه. به‌ڵکو له گه‌ڕه‌که‌کاندا کۆمیته و لێژنه و ئه‌نجومه‌ن و ڕێکخستنی گه‌لیی خۆیان وه‌ك ناوه‌ندی هێزی جه‌ماوه‌ری هاوته‌ریبی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و کاره‌کانی کابینه‌ی تازه، پێکهێناون و بزاڤه‌که ڕۆژبه‌ڕۆژ رادیکاڵتر ده‌بێته‌وه و له هه‌وڵ و ئامانجی ماسمیدیا و ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی وه‌ك پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی تونس چ پێش راپه‌ڕین و چ پاش راپه‌ڕین، ڕۆشنتر ده‌گات.
شایانی باسه، وێڕای ئه‌وه‌ی که زلهێزه‌کانی سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته‌کانی ناوچه‌که به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك و گۆران له خواره‌وه و له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌ڵك نین، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی که‌مکردنه‌وه، شێواندن، په‌رده‌پۆشی ڕووداوه‌کان و سانسووری راگه‌یاندنیان دا و قسه‌یان له کارانه‌بوون و پێویستبوونی هه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنی فه‌رمی ده‌کرد و که‌وتبوونه خه‌می کۆکردنه‌وه‌ی هه‌رچی ڕیفۆرمیستی هه‌لاتووی هه‌نده‌ران و ده‌یانویست له کارایی خۆبه‌خۆیی ڕاپه‌ڕین و خودموختاری جه‌ماوه‌ر له خۆپیشاندانه‌کان و سه‌رتاسه‌ریبوونه‌وه‌ی که‌م بکه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی، که زۆرترین به‌روبومی هه‌نارده‌ی وڵاتی(تونس)یان به‌رده‌که‌وێت، پێیان خۆشتر بوو، ئۆپۆزسیۆنێکی فه‌رمی به‌سه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا زاڵ ببێت، ئه‌گه‌ر چی ئیسلامیش بێت، چونکه به‌دوای چوارچێوه‌یه‌که‌وه بوون، تا ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی پێ به‌ربه‌ست بکه‌ن و سنووردار بکه‌ن. به‌ڵام ڕاپه‌ڕین له ده‌ره‌وه‌ی سنووری حه‌زی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان و زلهێزه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا، هێشتا شه‌پۆل ده‌دات و له وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.