هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی شازده‌هه‌م
ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت بریتیبێت له به‌گه‌ڕخستنی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگاو مرۆڤێکی ئازادترو زاناترو کراوه‌تر، ل٤٣
من نازانم که نووسه‌ران به کامه پێوه‌ر ڕامیارییه‌ك، که خۆیان پاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه خه‌ونی نه‌وه‌کان بۆ سبه‌ی، برتییه له به‌گه‌ڕخستنی ویستی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئاراسته‌کردنی (نه‌ك دروستکردنی) کۆمه‌ڵگه (نه‌ك کۆمه‌ڵگا) و مرۆڤی ئازادتر و زاناتر و کراوه‌تر؟ کامه میکانیزم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا، کامه ئاسانکاری بۆ گه‌یشتن به هه‌لی یه‌کسان و بواری فراوانتر له بڕیاردانی تاك و پێگه‌یینی و چوونه‌سه‌ری شاره‌زایی و زانایی؟
ئه‌گه‌ر به بیره‌وه‌ری خۆمان و پیره‌کانماندا بچینه‌وه، ئه‌وا ژیان له کۆمه‌ڵگه‌کانمان (نشینگه‌کانمان)دا به‌ر له داهاتنی پارته ڕامیارییه‌کان و به‌ر له قوتکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێره به‌ره‌ته‌ره‌کان، ئاسانتر و ئاسووده‌تر و په‌یوه‌نده‌ی و خه‌مخۆری و ده‌ستگیرۆییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌هێزتر و بیرکردنه‌وه و تێڕوانین و خواست و ڕه‌فتاره‌کان مرۆیانه‌تر بوون. مرۆڤ که‌متر به کۆمه‌ڵگه و تاکه‌کانی و ژینگه و ئاژه‌ڵ و خواسته مرۆییه‌کان نامۆ بوو. ئه‌و کاته‌ی که ڕامیاریی و ده‌سته‌بژێره‌کان و پارته‌کان سایه‌یان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و خه‌ون و خه‌یاڵی تاکه‌کاندا نه‌کردبوو و هێشتاکه به‌ها مرۆییه‌کان و مۆڕاڵی کۆمه‌ڵایه‌تی له بازاری سه‌رمایه‌گوزاری ڕامیارییدا نه‌بووبوونه کاڵا و ده‌سه‌ڵاتخوازی و به‌رته‌ریخوازی و چاوچنۆکی بۆرجوازیی شوێنی ئارمانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ته‌بایی و پاراستنی په‌یوه‌ندییه سروشتییه مرۆییه‌کانیان نه‌گرتبووه‌وه. ئه‌و کاته‌ی که سه‌رۆك و که‌ڵه نووسه‌ر و مۆنیکا و کۆشك و مۆنۆپڵکردن، پێوه‌ری ناوداری نه‌بوون و به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌مخۆری و ده‌ستگیرۆیی و هاریکاری کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ما و پێوه‌ری ئایدیالی پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون. ئه‌و کات که نووسه‌ری و هۆنه‌ری و ڕۆشنبیربوون، سه‌رمایه‌ی مۆڕاڵی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون، نه‌ك ئامرازی داخوازی و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه و ده‌سه‌ڵات! Continue reading چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٦