هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی هه‌ژده‌هه‌م
٣- ئاکاره‌کانی ده‌سته‌بژێری ڕامیاریی کورد
یه‌کێک له مه‌ترسییه گه‌وره‌کان له‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاتێک هه‌بێت نه‌زانێت مانای ده‌سه‌ڵات چییه، ئه‌م نه‌زانینه‌ش له کوردستاندا مێژوویه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. ل٥١
ئه‌مه‌یان ته‌نیا ده‌کرێت بنووسین “بێ توانج”، ئه‌گینا له کوێی جیهان و مێژوودا ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه، واتای ده‌سه‌ڵات نه‌زانێت؟ ئەمە وەك ئەوە وایە، کە بڵێیت دز نازانێت دزی چییە، چەقۆکێش نازانێت، برین و خوێن و لە ئازاردا تلانەوە، چییە!
پێش هەموو شتێك ده‌سه‌ڵات، چه‌مکه نه‌ك هه‌ڵگری چه‌مك. چه‌مك، بکه‌ر نییه، به‌ڵکو هه‌ڵگرانی چه‌مك بکه‌رن، واته ده‌سه‌ڵاتدار. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نووسه‌ران هه‌رچه‌نده لێره‌دا به هه‌ڵه “ده‌سه‌ڵات” به‌کار ده‌به‌ن و مه‌به‌ستیان له ده‌سه‌ڵاتدار یا ده‌سه‌ڵاتدارانه، دیسانه‌وه هه‌ر دروستی به‌ده‌سته‌وه نادات. چونکە ئاوه‌زێکی ته‌ندروست و بیرکردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستوو به لۆجیك ناتوانێت له دونیای که‌تواریدا له دونیای بوونه مادییه‌کاندا وێنای ده‌سه‌ڵاتداران به کۆمه‌لێك به‌دمه‌ست بکات، که ئاگایان له کرده‌وه‌ی خۆیان نه‌بێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ش به مه‌یخانه وێنا بکه‌ین، هێشتا به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی نووسه‌ران ناگه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی له مه‌یخانه‌دا مهیفرۆشانێکی نامه‌ست هه‌ن و له به‌دمه‌ستی مه‌ینۆشان سوود ده‌به‌ن! هه‌رچه‌نده ئه‌م وێنایه لێکچوونی له‌ته‌ك ڕۆڵی کۆمپانییه جیهانلوشه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستاندا هه‌یه، به‌ڵام له‌ته‌ك وێنه‌که‌ی نووسه‌راندا یه‌کانگیر نابێت، چونکه له وێنای مه‌یخانه‌دا ژێرده‌ستان و گیرۆدانی ده‌ستی به‌دمه‌ستتان دیاریان نین و له‌سه‌ر شانۆ هیچ ڕۆڵێكیان نه‌دراوه‌تێ. به‌ڵام وێنای مه‌یفرۆشان و به‌دمه‌ستان بۆ ڕۆڵی خودی نووسه‌ران و کاراییان له‌سه‌ر خه‌ڵکی ژێرده‌ست زۆر باش ده‌ستده‌دات. چونکه دواجار له پشت مه‌یخانه‌کانه‌وه خاوه‌نی کارخانه‌کانی مه‌ی دروستکردن سوودێکی زۆر له مه‌ینۆشی و به‌دمه‌ستی زۆرینه ده‌به‌ن، که له‌م وێنایه‌دا نووسه‌ران ده‌بنه مهیفرۆش و سۆفییه خوێنه‌رانیان ده‌بنه مه‌ینۆشانی به‌دمه‌ست و کارخانهگهلێك که له‌و مهیفرۆشیدا سوود ده‌به‌ن، ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتداران و کۆمپانییه جیهانلوشه‌کان و هه‌موو که‌سێكی سوودپه‌رست و ده‌سه‌ڵاتخواز له‌و کایه‌دا ڕۆڵ ده‌بینێت و ڕۆڵه‌کانیش تهواوگهری یه‌کتر ده‌بن!
Continue reading چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٨