هاوڕێ سیروان
ساڵی 1792 له فه‌ره‌نسا جه‌به‌لییه‌کان به‌شی چه‌پی هۆڵی په‌رله‌مانیان بۆ دانیشتن هه‌ڵبژارد، جیرندیه‌کانیش لای ڕاست، ئیتر ڕاست و چه‌پ که‌وته سه‌ر زاری خه‌ڵکی به‌رامبه‌رئه‌و چه‌پ و ڕاسته. بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که هۆڵی په‌رله‌مانی ڕه‌ت کرده‌وه و له‌بریی دانیشتووانی هۆڵی په‌رله‌مان، مه‌یدان و جاده‌کانی تێکۆشانی هه‌ڵبژارد.
ئه‌گه‌ر بتوانین چه‌پ له سێ خانه‌دا دابنێن، ده‌بێته، چه‌پی باش، چه‌پی باشتر، باشترین چه‌پ و له باشترین حاڵه‌تدا چه‌پ، چه‌پی ڕاسته. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌وتوته لای چه‌پی ڕاسته‌وه چه‌پی پێ ده‌وترێت، ئه‌گینا ئه‌و چه‌په هیچ مانایه‌کی تری نییه، نه له ڕووی زمانه‌وه، نه له ڕووی کاکڵه‌ی سۆسیاله‌وه. چه‌پ له‌وه‌تی ناوی لێنراوه تا ئه‌مڕۆ، وێنه‌ی کابرایه‌کی ڕیشسپیی به‌به‌زه‌یی، به‌زه‌یی به کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشاندا دێته‌وه و به گهدایان ده‌زانێت، وێنه‌ی (ڕۆبن هو) ده‌یه‌وێت له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی بسه‌نێت وبیدات به هه‌ژاران، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سکاری ده‌سه‌ڵات و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بکرێت. چه‌پ چاوچنۆکی ده‌سه‌ڵاته و چاره‌سه‌ری گرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌وه‌دا ده‌بینێت، که ده‌سه‌ڵاتێک لا ببرێت و ده‌سه‌ڵاتێکی تر له جێگه‌ی دابمه‌زرینرێت.
چه‌پ وا پێشان ده‌دات که جهستیوێنێكی – ڕێکخستنێکی– پێیه، که جیاواز و دژه به جهستوێنی ڕاست.
تاقیکردنه‌وه مێژوییه‌کان سه‌لماندویانه، که ناوه‌رۆکی جهستوینی هه‌ردووکیان هه‌ر هه‌مان جهستوێنه،ئه‌ویش ڕێکخستی نێوان کاری کرێگرته و سه‌رمایه‌یه، ته‌نها ئه‌وه هه‌یه که چه‌پ جارجار فڵچه‌یه‌کی پێدا ده‌هێنێت بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر. کاکڵه‌ی پرسیاره‌که لێره‌دایه: ده‌بێت جهستوینی میتران و شیراک و لێنین و نیکۆلا دوو ئوباما و جۆرج بوش چ جیاوازییه‌کیان هه‌بێت، یا بووبێت؟ دوای تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ردوولایان له ده‌سه‌ڵاتدا! ئێستا کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان، له هه‌رچ كه‌سێك بپرسیت ده‌نگ بۆ چ لایه‌ک ده‌ده‌یت، چه‌پ یا ڕاست؟ بێ یه‌ک و دوو ده‌ڵێت: جیاوازییان نییه، ده‌نگی سپی ده‌ده‌م
چاره‌نووسی چه‌پ به‌نده به هه‌ڵكشانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیستیی ڕادیکال و ئازادیخوازه‌وه. ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگیر له هه‌ڵکشاندا بووه، چه‌پ به‌ره‌و لای حزبه سۆسیالیسته ته‌قلیدییه‌کان بۆ لێدان و دژایه‌تیکردنی کۆڕهکرێكارییهکان ملی ڕێی گرتووه. نموونه‌کانیش زۆرن: کۆڕهکرێكاریتهکانی مۆسکۆ، پترۆگراد، کرۆنشتات، كۆڕهکریێکاریتهکانی شۆرشی ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و کۆڕه‌کانی ئیتالیا… تاد.
چه‌پ چاوچنۆکی ده‌سه‌ڵاته و حزبێك یا ڕێكخراوێک که چاوی له ده‌سه‌ڵات بێت، ناتوانێت ڕێکخستنه‌که‌ی، له بواری ڕێکخستندا، ڕێکخستنێکی قووچکه‌یی ئیمتیازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و دابه‌شكردنی کار به‌سه‌ر (کاری هۆشی) بۆ ده‌سته‌ی سه‌ره‌وه و (کاری بازوویی) بۆ ڕه‌شوڕووته‌کانی خواره‌وه‌نه‌بێت. ئێستا زۆر له چه‌په‌کان خۆیان دان به‌وه‌دا ده‌نێن که ته‌ره بوون له باڵاده‌ستیی پۆپه‌ی حزبه‌کانیان بوون به چه‌پ. ده‌بێت خۆیان چ جۆره ڕێکخراو و حزبێک دروست بکه‌ن! دیاره هه‌ر حزب و ڕێکخراوه قوچکهییهکه دروست ده‌که‌ن؟؟؟ كۆمه‌ڵه‌یه‌ک چاوی له ده‌سه‌لات بێت، به‌بێ ڕێكخستنی قووچکه‌یی نایکرێت و کاری مه‌یسه‌ر نابێت. ئه‌مجا ئه‌گه‌ر ئه‌و تهرهبووانه حزب و ڕێکخستنی له‌و جۆره دروست ده‌که‌ن، که– کورد واته‌نی– بۆ ئه‌وه‌ی له کورده‌ی هه‌ردوو جه‌ژنه‌که نه‌بن، باشتره بۆیان که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و حزبانه‌ی لێوه‌ی هاتوون. ئێره بێت یا ئه‌وێ بێت، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه. ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كیش هه‌بێت، ئه‌وه‌یه که له‌وێ له پله‌ی خواره‌وه‌ن و لێره له پۆپهن و بڕیاردان به ده‌ست خۆیانه.
چه‌پ ناتوانێت ماره‌بڕی ناوه‌ندێتی نه‌بێت، له دیموکراتیه‌ت تا ناوه‌که‌وه نه‌بێته ناوه‌ندێتیی دیموکراتی– بڕبڕه‌ی پشتی حزب و ڕێکخراوه سهربازیتهکانه ئه‌وه‌یان له هه‌موو شتێكی تر زیاتر پێویسته له حاڵه‌تی حکومڕانیدا! پاش مایه‌پووچیی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حزبی شیوعیی عیراق، باڵی سه‌رکردایه‌تیی ناوه‌ندی (قیاده مه‌رکه‌زی)ی عه‌زیز حاج، برایم عه‌لاوی و باڵی لێژنه‌ی ناوه‌ندی (لیژنه‌ی مه‌رکه‌زی)ی عه‌زیز محمد، که‌ریم ئه‌حمه‌د، عامر عه‌بدولا و هه‌روه‌ها دوای ئاشبه‌تاڵی شه‌ڕه‌ته‌قه‌که‌ی بارزانییه‌کان و هه‌ڵهاتنی یه‌کێتیی نیشتمانی– ماوییه‌کان–ی به‌کره‌جۆ، بۆشاییه‌کی سیاسی دروست بوو. ئه‌و کاته لێره‌و له‌وێ ده‌بیسترا و ده‌بینرا چه‌ند که‌سێك قوت ده‌بوونه‌وه و دوای که‌مێ ده‌مه‌ته‌قێی سه‌رتوێژی به ڕاگه‌یاندنێك وه‌ک ڕێکخراوێکی به ناو چه‌پ و مارکسیست– لێنینیست خۆیان ده‌ناساند و ئامانجی دوور و و نزیکیی خۆیان به ڕووخانی ده‌سه‌ڵات و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌خسته ڕوو و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌شیان ناو ده‌نا ده‌سه‌ڵاتی کرێکاران و جووتیاران و ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌و مارکسیست-لێنینسته چه‌پانه، کرێکارێک ناسیبێت یا کرێکارێک ناسیبێتنی.
ئه‌وانه هه‌روه‌ک چۆن یه‌ک له‌دوای یه‌ک دروست ده‌بوون، ئاواش یه‌ک له دوای یه‌ک بزر ده‌بوون و ده‌توانه‌وه. ئه‌و دیارده‌یه ته‌نها دیارده‌یه‌کی عیراقی و کوردستانی نه‌بوو، به‌ڵکو هه‌موو دنیای گرتبووه‌وه. له کوردستان ئه‌و دیارده‌یه بووبوو به خوو، له‌وه‌یش ده‌چێت ئه‌و خووه تا ئیستاش وه‌ک خۆی هه‌ر مابێته‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌ی،که هێشتا هه‌ن له‌وانه‌ی خه‌ریکی دروستکردنی گرووپ و پارتیی چه‌پن، وه‌ک بڵێیت کارێکی خاس ئه‌نجام ده‌ده‌ن، که که‌س ناتوانێت نکۆڵی له‌وه بکات، که له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێریی ئازادیخواز و سه‌ربه‌ست له هه‌ڵکشان و داکشاندایه و چاره‌نووسی ئه‌و چه‌په مارکسیستانه له‌ژێر کاریگه‌رتی هه‌ڵکشانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی ئازادیخوازدایه و تا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هه‌ڵکشانی به‌هێز بێت، ئه‌وان چاره‌نووسیان نادیارتر ده‌بێت و له باشترین حاڵه‌تدا ملی ڕێ ده‌گرن و ده‌که‌ونه ڕێ بۆ لای سۆسیالیستی ته‌قلیدی. ئه‌گه‌ر به زمانی مێژووش قسه بکه‌ین، مێژوو ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه، که ئه‌و کاته‌ی کرێکاران به ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنانی خۆیان، دوور له ئامۆژگارییه‌کانی ده‌سبژێری پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند شێوازی ڕێکخستنی کۆڕه‌کرێکارییه‌کان له ڕووسیا و ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا داده‌هێنن و کارگه‌کان داگیر ده‌که‌ن و ئازادانه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، چه‌په‌کان ڕووه‌و ئامێزی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و حزبه سۆسیالیسته تهقلیدیتهکان ملی ڕێ ده‌گرن، تا له به‌ره‌ی دژه‌شۆڕشدا خۆیان ده‌بیننه‌وه؛ له ئیسپانیا ده‌بنه جاشی ستالین و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کرێکارانی ئیسپانیا له ده‌می مه‌نگه‌نه‌ی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتی (جه‌نه‌راڵ فرانکۆ)دا دهفلیقێننهوه، له ئه‌ڵمانیا سۆسیال–دیموکراته مارکسیسته‌کان به پێشره‌ویی (نۆسکه) ده‌که‌ونه لێدانی کۆڕهکرێکاریتهکان؛ له ڕووسیا ئه‌وه‌ی (لێنین) و (ترۆتسکی) ته‌مه‌ن بواری نه‌دان ته‌وای بکه‌ن، ستالین و ده‌ست و دائیره‌که‌ی به داهێناوه ته‌واویان کرد، له ئیتالیاش (مۆسۆلۆنی) سۆسیال– پاتریۆت، وه‌کو ستالین، ئه‌و ئه‌رکه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند، که قه‌سابه‌کانی پیش خۆی ده‌ستیان پێ کردبوو.
دیسپلینی سه‌ربه‌ست؟؟ له هه‌موو ڕێکخراوه بیرۆکراتییه‌کاندا، ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌که‌ن، ناچار ده‌کرین زمان و ته‌نانه‌ت دانههارهرهکانیان قوت بده‌ن و به ناوی دیسپلینی پۆڵاینی حزبیه‌وه که ده‌قی دیسپلینی کۆمه‌ڵی پله کۆمه‌لایه‌تییه‌کانه: باوک، مامۆستا، سه‌رکار، پۆلیس، پێشه‌وا، خاوه‌نشکۆ هه‌موو ئه‌وانه بۆ چه‌سپاندنی دیسپلینی ئاسنین و دامرکانه‌وه‌ی هه‌موو ئاره‌زووه‌کانی ڕزگاربوون بۆ داهێنانی خۆیی و هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی هه‌سته‌کان دژی سه‌روه‌ری. کاتێك شۆرسگێڕ به زه‌بری پێویست له‌م کۆمه‌ڵه‌دا هه‌وڵ ده‌دات، هۆشمه‌ندیی خۆی ڕه‌گ دابکوتێ تا له پێویستی له‌ناوبردنی به‌هره‌کێشیی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له ڕه‌گه‌وه ببردرێته‌وه و لابردنی زوڵم و زۆرداریی دامه‌زراوه‌کان ل سه‌ر تاکه‌کان. به کورتی کاروانه‌کان که به پێویست به به‌هره‌کێشیی مرۆڤه‌وه لکاون، ئایا ده‌توانێت به فراوانکردنی بازنه‌ی دیسپلینی پۆڵایینی کۆمه‌ڵ و گۆڕینی به کۆمه‌ڵگه‌ی دژ، به‌و ئامانجه بگات؟ ئه‌وه‌یه پرسیاری سه‌ره‌کی که شۆڕشگێڕ له خۆی بکات و وه‌ڵاامی بداته‌وه!
ڕێکخراوێکی یا حزبێکی شۆڕشگێڕ ئه‌گه‌ر هه‌بێت، ده‌بێت خه‌باتی بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه بێت، که پاساوی بوونی خۆیه‌تی زوڵم و زۆرداریی باو ، پێویستی ڕزگاری لای قوربانیانی زوڵـمی کۆمه‌ڵ ده‌سه‌پێنێت، که بێگومان خاوه‌نی هۆشمه‌ندی ئه‌و ڕزگاربوونهن و به‌بێ هیچ دارشه‌قێک (=پێشره‌وی هۆشمه‌ند؟) ملکه‌چ پێکردنی که‌س و بێنرخکردنی هێز و توانای که‌س هه‌ر ئه‌و پێویسیتییه مێژوهیهیه، بۆ له‌ناوبردنی کۆمه‌ڵی چینایه‌تی ، نه‌ک ئه‌م و ئه‌و ڕێکخراوی چه‌پ یا چه‌پی ئه‌وپه‌ڕگرتوو؟؟ ته‌نها دیسپلین له ڕێكخراوێكی شۆڕشگێڕ‌دا ده‌توانێت جێگه‌ی ببێته‌وه، ئه‌ویش كارکردنی ئازاده، ئازادی له ڕێكخستنی شۆڕشگێڕ‌دا و له کۆمه‌ڵی داهاتوودا پێشبرکێ و پێویستی پێكه‌وه‌بوونیان نییه، ئازادیی شۆڕشگێڕانه ئه‌و ئازادییه‌یه که تینوێتیی هه‌مووان و تاک ده‌شکێنێت. ئه‌و تاکه که له‌ناو ملیۆنان هاوتاکی تردا بوونی خۆی ون کردووه، که پاساوی بوونی خۆی ته‌نها له په‌یوه‌ندیی کاری ئازاد‌دا له‌گه‌ڵ ملیۆنان ونبووه‌که‌ی تردا دهبینێتهوهه. ئه‌وه زیاتر له خه‌و و خه‌یاڵ ده‌چێت، خه‌و و خه‌یاڵێك، كه ئه‌نجامدانی له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی خه‌و و خه‌یاڵی که‌سانی دژه‌شۆڕش دانراوه.
ئایدلۆژیای دژه‌شۆڕش، ئه‌وه‌یه که واقیع ئه‌قڵانییه و ئه‌قڵانی، واقیعه، له‌ڕاستیدا واقعی ئه‌قڵانی، داپڵۆسینی ڕابوردوو و داهاتووی مرۆڤایه‌تییه، ئاوا هه‌موو هه‌وڵێک بۆ ئازادیی مرۆڤ که نه‌کرێته مه‌ڕی پێغمبه‌ر و تاکی پانکراوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕێکخستن و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگه ته‌نها هه‌ڵته‌کاندنی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی، ڕێكخستن و ڕێكخستنی مرۆیی دابینی ده‌کات!
وه‌کو باسمان کرد، به وته‌ی ئه‌و چه‌پانه خۆیان له حزبه ریشسپییه‌کان ته‌ره و یاخی بوون دژی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های بابهعهمرهکانی حزب، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی تیایدا ژیاون، له به‌رگی چه‌پدا دووباره بکه‌نه‌وه بۆ که‌سانی تری خوار خۆیان، دیمه‌نه‌که زیاتر له دووباره‌بوونه‌وه‌ی گرێی ده‌روونی ده‌چێت، وه‌کو بڵێیت ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی خۆیان له که‌سانێک بکه‌نه‌وه، که له مه‌رگه‌ساته‌که‌ی ئه‌واندا هیچ تاوانبار نین. دروستکردنی پارتی، ڕێكخراو له وێنه‌ی کۆمه‌ڵگه دووباره‌کردنه‌وه‌ی تاوانه به‌رامبه‌ر به سه‌دان که‌سی تر، که به‌تاسه‌وه عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانن، که واقعه کۆمهلڵایهتییهکه وروژاندویه‌تی!
له به‌رهه‌مهێنانی گه‌وره‌دا و له کارگه گه‌وره‌کاندا کرێکاران کاتژێره‌کانی ئه‌مڕۆیان ته‌واو نه‌کردووه، نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنی کاری سبهێنیان بۆ ئاماده کراوه و بڕیاره‌کان هه‌موو وه‌رگیراون و سبه‌ی کرێکاران بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانیان به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رکاره‌کان ، کاره‌کانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت و سه‌رکاره‌کانیان له‌ژێر چاودێریی چه‌ند سه‌رکارێکی تردا، ده‌ست به جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی سه‌ره‌وه ده‌که‌ن. ئه‌و بڕیارانه که جێبه‌جێکه‌ران(=کریکاران) به‌شداریان تێدا نه‌کردووه، هه‌مان پرۆسه‌یه که له حزب و ڕێکخراوه هه‌ره‌مییه‌کاندا، چ چه‌پ و چ راستدا، دووباره ده‌بنه‌وه. حزبێک، ڕێکخراوێک ئه‌وه ڕه‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی بێت له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانیدا، ده‌بێت، چ ئازادییه‌ک بۆ کۆمه‌ڵی داهاتوو به‌رقه‌رار بکات. وه‌ڵامه‌که‌ی ئاسانه، ئه‌و جۆرانه ناتوانن ئازادیخوازی شۆڕشگێڕ بن، چونکه ناوه‌ندێتییان له دیموکراتییه‌ت ماره کردووه و بڕبڕه‌ی پشتی پرهنسیپهکانیانه، له خێزانی کۆمه‌ڵی بۆژوازیدا، شانه‌ی سهرهکتی کۆمه‌ڵگه، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌وه‌ی و سوڵتانییه، منداڵی تێدا ده‌گونجێنرێت و تێیدا حه‌ز و ئاره‌زووه‌کانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له قاڵب ده‌درێن و خۆبه‌خۆیی ئه‌و مناڵه دادهپڵۆسێنرێت و له ڕووی ده‌روونییه‌وه وایلێده‌کرێت، ببێته جێبه‌جێکه‌رێکی نیگه‌تیڤی فه‌رمانه‌کان، خۆشه ده‌کرێت تا ئه‌و پله‌یه که قوتابخانه‌ی بۆرژوازی وه‌ریده‌گری بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و ئهرکانهکه دامه‌زراوه‌ی یه‌که‌م (=خێزان) ده‌ستی پێکردووه تا وزه‌ی داهێنان و ڕه‌وشتی خۆبه‌خۆیی حه‌زی زیاتر زانینی پێ نه‌هێڵێت. ئه‌و مناڵه له خێزان و قوتابخانه‌وه ده‌چێته خێزانێکی گه‌وره‌تره‌وه(=کۆمه‌ڵ)، ئه‌گه‌ر شۆڕشگێڕ بوو و هۆشمه‌ند بوو به به‌شمه‌ینه‌تیی خۆی و توانای گۆڕینی، گۆڕانیکی ڕادیکالی،هه‌بوو؛ ئه‌وه گومانی تیادا نییه که ده‌که‌وێته گه‌ڕان به دوای ئه‌و که‌سانه‌دا که که‌م و زۆر وه‌ک خۆی وان، تا ده‌نگی بکاته یه‌ک ده‌نگی ڕه‌خنه‌گرانه دژی کۆمه‌ڵگه‌ی باو، تا ئه‌و کاته، ئه‌وه کۆمه‌ڵه‌یه‌ک پێکه‌وه پێکبهێنن دژی کۆمه‌ڵی بۆرژوازی؛ کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له وێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، که خۆیان سه‌روه‌ر و خاوه‌نی خۆیانن – ڕێکخستنی شۆڕشگێڕ– ڕێکخستنێک وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، پهیوهندیتهکان تێیدا په‌یوه‌ندیی مرۆیانه و هاوڕێیانه‌ن و په‌یوه‌ندیی سه‌رکاری و ژێرکاری تێیدا نییه، په‌یوه‌ندیی داهێنانی هۆشمه‌ندانه‌ی ڕۆژانه‌ی تازه، له به‌رده‌وامبوونێکی مرۆیی و هاوڕێیانه‌دا بۆ سه‌لماندی خۆ له‌و په‌یوه‌ندییه مرۆییه کۆمه‌ڵگه بێ پێپلیکانهیهدا، که هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌کی وادا تاك حه‌ز و ئاره‌زووه بێشوماره‌کانی ده‌سه‌لمێنێت، به موماره‌سه‌یه‌کی ئازادانه‌ی بێ‌سنوور، له ڕێکخستنیکی وادا، کرێکار، برۆلیتاری دابراو له هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌رهه‌می خۆی نییه، کرێکاری نامۆ له‌و ڕێکخستنه‌دا ده‌بێته خاوه‌نی بوونی خۆی و جڵه‌وگرتنی تواناکانی، خۆی وه‌ک مرۆڤێک تا ئه‌و پله‌یه که له هه‌موو شته سه‌ربه‌خۆکان، سه‌ربه‌خۆ بێت، پراکتیزه‌کردنی سه‌روه‌ری و سه‌رکاری توانای ده‌ستپێشخه‌ری و داهێنان ده‌مرێنێت و بنبڕکردنی توانای ده‌سپێشخه‌ری و داهێنان مایه‌ی به‌هێزبوون و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توێژی سه‌ره‌وه‌یه و ئاسۆی کۆمه‌ڵگه‌ی ئازادی داهاتوو، به داته‌پینی ڕێکخراوهسهروهرییهکان ڕووناکتر ده‌بێت. له ڕێکخراوه‌ی حزبیدا دیموکراتی ڕاسته‌وخۆ و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیی دوور له بیرۆکراتی، ناتوانێت گه‌را دابنێت و بژی، ئه‌و چه‌شنه ڕێکخستنه شۆڕشگێڕه ئیلهامی هۆنراوه‌کانی له کۆمه‌لگه‌ی داهاتووی بێ چین و پله و ئیمتیازی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی رێکخراو و حزبه قووچکهییهکانهوه که ئیلهامی هۆنراوه‌کانیان له کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازیی پله و ئیمتیازه کۆمهڵایهتیتهکان وه‌رده‌گرن و داهێنان و فه‌نتازی تێدا ده‌که‌ن. ڕێکخراوه قووچکه‌ییه‌کان پێکهاته‌کانی خواره‌وه ده‌که‌نه خزمه‌تکار و کاره‌که‌ر، به ڕاده‌یه‌ک بچووکیان ده‌که‌نه‌وه، تا زه‌به‌لاحیی سه‌رکاره‌کان زیاتر له به‌رچاو بێت، بچووكردنه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌یه‌ننه پله‌ی نه‌مانی به‌های مرۆیی جۆری پێکهاتن له کارگه‌دا:
خاوه‌نکار
جیگری خاوه‌نکار
ده‌سته‌ی باڵای به‌ڕێوه‌بردن
ده‌سته‌ی سه‌رکاران
سه‌رکاران
یه‌کێتییه به‌رهه‌مهێنه‌کان،
کرێکاران لای حزب و ڕێکخراوه قووچه‌کییه‌کان (ههرهمیهکان) وایانلێدێت:
سکرتیری یه‌که‌م
جێگری سکرتێر
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
نووسینگه‌ی ڕامیاری (پۆلیت بیرۆ)
کادره پێشکه‌وتووه‌کان
لێپرسراوانی لقه‌کان
شانه و لیژنه‌کانی خواره‌وه
ڕه‌شوڕووته‌که
پێکهاتنی ڕێکخراوه ئازادیخوازه‌کان، واته ڕێکخراوی دیموکراتی راسته‌وخۆ و به‌ڕێوه‌بردنی خۆیی (تسیر ذاتی)
کۆڕه هه‌ڵبژێرراوه‌کان– هه‌روه‌ها– هه‌روه‌ها– –هه‌روه‌ها– نه خوا و نه سه‌روه‌ر…