چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی / 3
هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی سێیەم
مه‌ترسی قوڵی دونیای دوای ڕاپه‌ڕین له‌وه‌دایه که سیاسییه‌کانی کورد، به‌تایبه‌ت ئه‌و نوخبه‌یه‌ی له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می سیاسیدایه، کێشه‌کانی ئه‌و دونیایه نابینن‌و ناناسن که خۆیان دروستیانکردوه….، زمانێکیان نییه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و دونیایه‌و دونیابینییه‌کیش شکنابه‌ن قوڵیی ئه‌و کێشانه نیشانبدات ل٨
وەها تێگەییشتنێك، ئەگەر خۆشباوەڕکردنی خەڵك نەبێت، ئەوا تێنەگەییشتنە لە ئامانج و بنۆسی هەڵپەی ڕامیاران بۆ گەییشتن بە دەسەڵات و بەشداربوون لە کایەکانی پارلەمان. ئەگەر ئەمە هەوڵێك نەبێت بۆ گێڕانەوەی خۆشباوەڕیی خەڵك بە سیستەمی نوێنەرایەتی، ئەوا دەبێت بڵێین، هەش بەسەر ئەو ڕامیارانەی کورد، کە ئەم نووسەرانە دەکەنە ڕاوێژکاری خۆیان. من لەوە دڵنیام، چ ئامانجدارانە یا لە ڕێی خودادا بێت، نووسەران خەریکی ئاودانی گیاکەڵەی ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستین، ئایدیۆلۆجیایەك، کە هەردەم دەخوازێت قەوارەیەك لە بەرژەوەندی هاوبەش و یەکسان و تەبا و هاوخوێنی تاکەکانی کۆمەڵێکی هاوزمان یا هاوجوگرافیا لە خۆشباوەڕیی و دەستەمۆیی خەڵکدا چێ بکات و لەوێشەوە هەر کات خەڵك ناڕەزای بوو، نادادوەرییەکانی سیستەمی دەوڵەتیی و فەرمانڕەوایی بۆ نەزانی و گەمژەیی سەرکردەکان بگێڕێتەوە و لە خولێکی هەڵبژرادن و سەرۆکایەتییەوە بۆ خولێکی تر خەڵک چاوەڕوان ڕابگرێت.
نووسەران، کە لە نێوەندی ڕۆشنبیریدا وەك سەرتۆپی هوشیاریی و دانشمەندان قسە دەکەن، کەچی لەم سەردەمەی شۆڕشی زانیارییەکاندا، هاوکات دەوێرن قسە لەوە بکەن، کە ڕامیارانی وڵاتەکەیان، کێشەکان نابینن! من نازانم لە کوێی دونیادا کێشەی بێ دژەبزاڤ هەیە و لە کوێدا بزاڤی بەرهەڵستکار هەیە و سەروەر نایبینێت و نایناسێت؟ تۆ بڵێی سەروەرانی کوردستان لە خۆڕایی ئەو هەمووە لەشکر و پۆلیس و دەزگە سیخوڕی و تیرۆرستانە دروست بکەن؟ بڵێی ئەوانە پڕۆژەی چاکەخوازی بن و بۆ بەگەڕخستنی بێکارانی کوردستان دروستیان کردبن؟ (more…)
Çawpoşînêk le êsta û Tracîdyayek bo sbey /2
Serincdandinêkî rexneyî le pertûkokey “Nîgayek le êsta û Xewnêk bo sbey”î merîwan wirya, aras fetah, bextyar ‘elî, rêbîn herdî
Nûsînî: Hejên
Beşî duwem:
Nîgayek le êsta Xewnêk bo sbey
Yekêk le taybetmendîyekanî nûseranî derkewtey paş raperrîn, lawazî zman û hejarîy û destepaçeyye le gerran be dway hawwatay wajekanda û wajekanyan wek nuşte lêkirduwe û bo hemû derdêk her ewane denûsin. Wek dezanîn her yeke le bwarekanî serbazî û ramyarî û abûrî û fîlosofî û hzir û evîndarî û …tid zmanî taybetî xoyan heye û wajeyek ke le bwarî fermandan û hêrişkirdnî serbazîda bekar debrêt, nakrêt bo peywendîgirtnî evîndarîy bekar bibrêt û bew core le bwarekanî dîkeşda komellêk waje hen û derbrrînekan wênay taybet be pêwîstîyan berceste deken. Lêreda mebestim le destipêkî pertûkokekey nûserane, ke her le taytllekeyewe ew destepaçeyye zmanewanîyeyan le xoyan nîşan dawe û wêne zmanewanî û komellayetîyekanî pişt ew wajaneyan leberçaw negirtuwe, ewî ke lebarey em pertûkokewe ştêkî nebîstibêt û le camxaney pertûkifroşîyekda berçawî bkewêt, ewa destbecê xeyallî bo roman ya honraweyekî evîndarî deçêt, nek “cîhanbînîyek” ke hemû bwarekanî ramyarîy û abûrîy û komellnasîy û hizrîy girtuwetewe. (more…)
چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی /٢
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
هەژێن
بەشی دووەم:
نیگایه‌ك له ئێستا خەونێك بۆ سبه‌ی
یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی نووسەرانی دەرکەوتەی پاش ڕاپەڕین، لاوازی زمان و هەژاریی و دەستەپاچەییە لە گەڕان بە دوای هاوواتای واژەکاندا و واژەکانیان وەك نوشتە لێکردووە و بۆ هەموو دەردێك هەر ئەوانە دەنووسن. وەك دەزانین هەر یەکە لە بوارەکانی سەربازی و ڕامیاری و ئابووری و فیلۆسۆفی و هزر و ئەڤینداری و …تد زمانی تایبەتی خۆیان هەیە و واژەیەك کە لە بواری فەرماندان و هێرشکردنی سەربازیدا بەکار دەبرێت، ناکرێت بۆ پەیوەندیگرتنی ئەڤینداریی بەکار ببرێت و بەو جۆرە لە بوارەکانی دیکەشدا کۆمەڵێك واژە هەن و دەربڕینەکان وێنای تایبەت بە پێویستییان بەرجەستە دەکەن. لێرەدا مەبەستم لە دەستپێکی پەرتووکۆکەکەی نووسەرانە، کە هەر لە تایتڵەکەیەوە ئەو دەستەپاچەییە زمانەوانییەیان لە خۆیان نیشان داوە و وێنە زمانەوانی و کۆمەڵایەتییەکانی پشت ئەو واژانەیان لەبەرچاو نەگرتووە، ئەوی کە لەبارەی ئەم پەرتووکۆکەوە شتێکی نەبیستبێت و لە جامخانەی پەرتووکفرۆشییەکدا بەرچاوی بکەوێت، ئەوا دەستبەجێ خەیاڵی بۆ ڕۆمان یا هۆنراوەیەکی ئەڤینداری دەچێت، نەك “جیهانبینییەك” کە هەموو بوارەکانی ڕامیاریی و ئابووریی و کۆمەڵناسیی و هزریی گرتووەتەوە. (more…)
Çawpoşînêk le êsta û Tracîdyayek bo sbey /1
nûsînî: Hejên
serincdandnêkî Rexneyî le Pertûkokey “Nîgayek le êsta û Xewnêk bo sbey”î Merîwan Wirya, Aras Fetah, Bextyar ‘Elî, Rêbîn Herdî
beşî yekem:
berayî
xwêneranî hêja, ewey lêreda deyixwênnewe, serincdanêkî rexneyye le pertûkokey gîrfanî “Nîgayek le êsta û Xewnêk bo sbey” nûsînî ( Merîwan Wirya, Aras Fetah, Bextyar ‘Elî, Rêbîn Herdî), Paşkoy Rojnamey Awêne, Çapxaney Awêne, Çapî yekem- 2009.
lewaneye em pirsyare bo xwênerî hêja bête pêşewe: em serincdane paş maweyekî zor, bo le êstada û amanc lem kare çîye? (more…)
چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی /١
نووسینی: هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی یەکەم
بەرایی
خوێنه‌رانی هێژا، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه، سه‌رنجدانێکی ڕه‌خنه‌ییه له په‌رتووکۆکه‌ی گیرفانی “نیگایه‌ك له ئێستا خه‌ونێك بۆ سبه‌ی” نووسینی ( مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی)، پاشکۆی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه، چاپخانه‌ی ئاوێنه، چاپی یه‌که‌م– ٢٠٠٩.
له‌وانه‌یه ئه‌م پرسیاره بۆ خوێنه‌ری هێژا بێته پێشه‌وه: ئه‌م سه‌رنجدانه پاش ماوه‌یه‌کی زۆر، بۆ له ئێستادا و ئامانج له‌م کاره چییه؟
ڕاستییه‌که‌ی، پارساڵ هاوه‌ڵێکم زه‌نگی دا و هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتووکۆکه گیرفانییه‌ی پێڕاگه‌یاندم و وتی من په‌رتووکۆکه‌که‌م بۆ هاتووه و له‌م ڕۆژانه‌دا له خوێندنه‌وه‌ی ده‌بمه‌وه، به ڕای من خراپ نییه بیخوێنیته‌وه! منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له سه‌روبه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بوو و له‌لایه‌ن چوار نووسه‌ره‌وه نووسرابوو، ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی کرد و پاش خوێندنه‌وه‌ی، گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی لەبەرئەوەی هەم جیهانبینی و هەم تەواوی پێکهاتەی هزری نووسەران دەخاتە ڕوو، بە پێویستم زانی شتێکی له‌سه‌ر بنووسم. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌وتمه هه‌وڵی په‌یداکردنی په‌رتووکۆکه‌که به شێوه‌ی فایلی ئینته‌رنێتی، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆ: یه‌که‌م، گواستنه‌وه‌ی به‌شه ڕه‌خنه لێگیراوه‌کان وه‌ك خۆیان، دووه‌م، دیاریکردنی هه‌ژماری دووباره‌وه‌بووی هه‌ڵه زمانه‌وانییه‌کان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوام له کۆمه‌ڵێك هاوه‌ڵ کرد، به‌ڵکو له شێوه‌ی فایلی ئینته‌رنێتی (Word, HTML, PDF) بۆم په‌یدا بکه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌نجامێکی چاوه‌ڕوانکراوم به‌ده‌ست نه‌هێنا و پاش چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر، دواجار له ئۆگوستی ئه‌م ساڵ ٢٠١٠ پاش نا‌ئومێد بوونم لە دەستکەوتنی نووسینەکە بەو شێوەیە، بڕیاری ده‌ستبه‌کاربوونم دا و ئه‌م بابه‌ته دوورودرێژه‌ی لێکه‌وته‌وه. ڕاستییەکەی ناچار بوونم بە نووسینەوەی ڕسته و په‌ره‌گرافگه‌لێك، که له‌ڕووی زمانه‌وانه‌وه، هه‌ڵه‌یان تێدا ببینم، زۆر ئازارم دەدات و لە لای من لە بێگاری گەلێك سەختترە، هەر ئەوەش بووە هۆی دواکەوتنی ئەم بابەتەی بەردەست.
وه‌ها ناچاربوونێك بۆ خۆی به‌رهه‌می قۆرخکردن و ده‌ستکۆتاکردنی خوێنه‌ر و ڕه‌خنه‌گره، که نووسه‌ران به‌گشتی له‌به‌ر دوو هۆ په‌نای بۆ ده‌به‌ن: یه‌که‌م، قۆرخکردن به مه‌به‌ستی دارایی واته فرۆشتنی فره‌تری به‌رهه‌مه‌که، دووه‌م، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری له ڕه‌خنه و سه‌رنج، که ئه‌وڕۆکه دونیای ئینته‌رنێت یه‌کێکه له مه‌یدانه به‌رچاوه‌کانی ئه‌و بواره و که‌سانێك که له ڕه‌خنه ده‌ترسن، هه‌وڵی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان له ئینتێرنێتدا ده‌ده‌ن، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه به خۆیان و که‌سانی ده‌وروبه‌ریان بۆ پیاهه‌ڵدانی به‌رهه‌مه‌کانیان له ئینته‌رنێتدا هانده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش بووه‌ته یه‌کێ له نه‌خۆشییه دیاره‌کانی سایت و بلاگه کوردییه‌کان؛ پیاهه‌ڵدان و شوێنکه‌وتنی قه‌ره‌باڵخی، که زۆرێك به‌بێ خوێنده‌وه‌ی بابه‌تی نووسه‌رێك، ته‌نیا له‌به‌ر قه‌به‌یی ناوه‌که‌ی له ماسمیدیای کوردی‌دا، ده‌روێشئاسا ده‌که‌ونه جوینه‌وه‌ی وشه هه‌زارباره‌وه‌بووەکانی و نووسەرەکە و شاگردەکانی.
له وه‌ها بارێک‌دا ناچار بووم و ده‌ستم به نووسینه‌وه‌ی سه‌رنج و ڕه‌خنه‌کانم له دوو به‌شدا: (به‌شی ناوه‌ڕؤك، به‌شی زمانه‌وانی وەك پاشکۆ). هه‌رچه‌نده سه‌رنج و ڕه‌خنه‌کانی من دوورودرێژن، به‌ڵام به مه‌بەستی شکاندن و ناچارکردنی قۆرخگه‌ران، هه‌وڵ ده‌ده‌م له ئینته‌رنێتدا به‌ش به‌ش بیانخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌ران و هیوادارم خوێنه‌رانی هێژا به‌سه‌ر هه‌ڵه و لاوازییه‌کانی مندا تێنه‌په‌ڕن و زوو ئاگادارم بکه‌نه‌وه. هەروەها لێره‌وه ده‌خوازم به خوێنه‌رانی هێژا بڵێم، ئامانجی من له‌م کاره وروژاندنی قسه‌وباسه له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لێك که به‌داخه‌وه له‌ژێر کارایی هه‌ڵای ماسمیدیا و پاشماوه‌ی خۆشباوه‌ڕی به هێزگه‌لێك [چ ئه‌وانه‌ی که دوێنێ به‌رهه‌ڵستکار بوون و ئه‌وڕۆ قۆرخگه‌ری ده‌سه‌ڵاتن، چ ئه‌وانه‌ی ئه‌وڕۆ به فریودانی خه‌ڵکی ناڕازی ده‌یانه‌وێت بگه‌نه پارله‌مان و پله‌وپایه‌کانی ده‌سەڵاتداری و به‌ده‌ستهێنانی به‌شێك له تاڵانی و گه‌نده‌ڵی] له پانتایی ڕۆشنبیری کوردی‌دا نه‌بوونه‌ته جێی مشت‌ومڕ و له‌به‌ر ڕۆشنایی خواست و به‌رژه‌وه‌ندی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هه‌مه‌لایه‌نه لێیاننه‌کۆڵدراوه‌ته‌وه و شینه‌کراونه‌ته‌وه.
له کۆتاییدا پێویسته ئه‌و تێبینییه به خوێنه‌رانی هێژا بده‌م، هه‌ڵه‌ی ناو ئه‌و تێکستانه‌ی هێڵیان به‌ژێردا هاتووه، وه‌ك ده‌ستپاکی به‌رامبه‌ر ده‌قی لێوه‌رگیراو و وه‌ك نیشاندانی کڵۆڵی نوسه‌ران له کوردینووسیندا، هه‌وڵمداوه و خۆم ناچار کردووه، که ئه‌و به‌شانه‌ی وه‌رمگرتوون، وه‌ك خۆیان به‌هه‌ڵه بیاننووسمه‌وه، واته ئه‌و کاره‌ی که زۆرم به‌لاوه سه‌خت بوو و نووسینی سه‌رنج و ڕه‌خنه‌کانمی له (پار)ەوە بۆ ئه‌مساڵ دواخست.
هەروەها پێش ئەوەی کەسانێك ئاگاهانە یا نائاگاهانە بێن و بکەونە شێواندنی بۆچوونەکانی من، پێویستە ئەوە بزانن، کە ڕەخنەی من لە جیهانبینی نووسەران لە ڕوانگەی سۆشیالیستی ئازادیخواز (ئەنارکیزم)ەوەیە، وەك دژەدەسەڵاتێك، دەسەڵات بە گشتی لە ژێر هەر ناوێک‌دا بێت، پارلەمان هەر کەس تێیدا نوێنەر بێت، دەستەبژێریی و ئۆتۆریتەگەری و سکتاریزم هەر کەس خوازیاریان بێت، ڕەتدەکەمەوە و لە بەرامبەردا خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی ناچینایەتی ئازاد لەسەر بنەمای هەرەوەزی و یەکگرتنی خۆخواستانەی تاکەکانی کۆمەڵگە دەکەم. لای من، تاك و ئازادی تاك لە کۆتوبەندە ئابووریی و ڕامیاریی و کۆمەڵایەتییەکان پێوەر و بنەمان بۆ بوونی یەکسانی هەمەلایەنەی تاکەکان و هاتنەدی دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان. بۆیە تاکو دەسەڵات و دەستەبژێریی و بەرتەری ئابووریی و کۆمەڵایەتی و سەروەری چینایەتی لە ئارادا بن، بەدیهاتنی کۆمەڵگەیەکی ئازادی وا ئەستەمە. هاتنەدی کۆمەڵگەی سۆشیالیستی (ئەنارکی) بەبێ شۆڕشی کۆمەڵایەتی و لەناوبردنی پایە ئابوورییەکانی کۆیلەتی مرۆڤ [خاوەندارێتی تایبەتی و کاریکرێگرتە]، دەچێتە خانەی دژەشۆڕشەوە. شۆڕش لای من کاتژێری سفر و بانگەوازی خۆبەڕابەرزانان و تەقوهوڕی چەکدارانە نییە، بەڵکو پیادەکردنی ئەڵتەرناتیڤە سۆشیالیستییەکان و لێدانی هەر ڕۆژەیە لە پایە کۆمەڵایەتییەکانی سەروەری و پەروەردەکردن و هەڵخرانی هێزی ئازادیخوازان و هەڵچنینی خشت بە خشتی کۆمەڵگەیە لە خوارەوەرا بەپیادەکردنی دێمۆکراتی ڕاستەخۆ و بنکۆڵکردنی سیستەمی چینایەتییە وەك ئاماەکردنێك بۆ خاڵی تەقینەوەی شۆڕش و لە گۆڕنانی یەکجارەکی سیستەمی چینایەتی.
ڕەخنەی من لە بۆچوونەکانی نووسەران بۆ ئەم بنەڕەتە دەگەڕێتەوە، هیوادارم ڕەخنەگران، لەسەر بنەمای تێڕوانین و بۆچوونەکانی نێو ئەم دەقە، وەبەر ڕەخنەم بدەن و سەرنجەکانیان بنووسنەوە و پەنا نەبەنە بەر تۆمەت و تڕۆهاتی ئایدیلۆجی و ڕامیاریی.
ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی
ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی
Enarkîzm, Pertûkxaney Kurdî û Serçawey Rexnegranî
ئەنارکیزم، پەرتووکخانەی کوردی و سەرچاوەی ڕەخنەگرانی
هەژێن
بەشی پێنجەم و کۆتایی
“ئانارکیزمی ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر گه‌لێک مه‌سه‌له‌ی دیکه‌ی خه‌باتی سیاسی‌دا هه‌ڵوێستی ره‌فزی ئێجگاره‌کی هه‌یه ، له‌وانه : ره‌تکردنه‌وه‌ی کاری سیاسی توخمه پێشڕه‌وه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له دامه‌زراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانی بۆرژوازیداو دژایه‌تیکردنی کۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌کان و سه‌ندیکا کرێکارییه‌کانی ژێر سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌و داواکردنی دامه‌زراوه‌ی کرێکاریی (پاک و بێگه‌رد) ی کۆمۆنیستانه ! که‌چی له هه‌مان کاتدا حزبی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی پڕۆلیتاریا ره‌فز ده‌که‌ن و وه‌ک ده‌سه‌ڵات و ئامرازی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی پڕۆلیتاریا وه‌سفی ده‌که‌ن ، یان بانگه‌شه‌ی حزبی کۆمۆنیستی پڕۆلیتاریی جیهانی ده‌که‌ن که واقیعی خه‌باتی چینایه‌تی پڕۆلیتاریا ئیمکانی بوونی حزبێکی ئاوه‌های نییه . ئه‌م حزبه جیهانییه‌یان به به‌دیلی ئینته‌رناسیۆنالیزمێکی کۆمۆنیستی نوێ داده‌نێن . „
نووسەر لەو پەڕی دڵنیاییدا دیسانەوە بەپێی بۆچوونی گروپێکی هاوئایدیلۆجیای خۆی، ئەنارکییەکان تۆمەتبار دەکات. ئەوەی کە ئەنارکییەکان سەراپای کۆمەڵگەی چینایەتی بە دەوڵەت و پەیوەندی و ڕێوشوێنی مرۆڤەکانەوە ڕەتدەکەنەوە و هەوڵی تێكشکاندنی هەر دەزگەیەکی قوچکەیی (هرمی،herarchy) دەدەن، گومانی تێدا نییە و داکۆکی لەسەر دەکەم. بەڵام دیسانەوە تێنەگەیشتن لە هزر و نەناسینی ئەنارکییەکانە، کە بە دژایەتی کۆمەڵە هەرەوەزییەکان و سەندیکا کرێکارییەکان تۆمەتبارییان بکەیت[9]. چونکە هەر لە سەردەمی (پرۆدۆ‌ن)ەوە ئایدیای کۆمەڵە هەرەوەزی (الجمعیات التعاونیة) لەتەك نێوی ئەنارکییەکان گرێخواردووە و هەرەوەزییە جوتیارییەکانی ئۆکرانیا کە دژی بۆلشەڤیکەکان بوون و هەرەوەزییە جوتیاری و کرێکارییەکانی ئیسپانیا کە دژی فرانکۆ و ستالینیستەکان بوون، باشترین و زیندووترین نموونەن و ئەنارکۆ-سەندیکالیزمیش کە نووسەر کەمێك بە پۆزەتیڤ هەلدەسەنگێنێت، شێوەی ڕێکخستن و شێوازی خەباتی ئەنارکییە لە بواری ڕێکخستن و خەباتی جەماوەریدا. ئەنارکییەکان بەپێچەوانەی مارکسیستەکانەوە, کە پێیانوایە سەندیکاکان تەنیا ئامرازی بەدەستهێانی چەند پاروویەك نانن، لای ئەنارکییەکان ئامرازی بەدەستهێنانی نان و فێرگەی پەروەردەکردنی خەباتکاران و سەنگەری کەتواری شۆڕش و یەکەی ڕێکخستنی کۆمەلگەی داهاتووشن، ئەوەی کە لە ژێر کارایی ئایدیای ئەنارکییەکان و سۆشیالیستە شۆڕگێرەکاندا لە شۆڕشی ١٩١٧دا کرێکاران لە ڕێی سۆڤیەتەکان و کۆمیتەکانی کارخانەوە هەم دەستییان بەسەر کارخانەکاندا گرت و هەم لە کرۆنشتات و ئۆکرانیا ویستیان دەسەڵاتی سەپاوی بۆلشەڤیکەکان وەلا بنێن و خۆبەڕێوەبەرایەتی (الإدارة الذاتية ) خۆجێی کرێکاران و جوتیارانەوە دوور لە دیکتاتۆری پارتی بۆلشەڤیك، کۆمەڵگە بەڕێوەبەرن و ڕۆڵی (cnt-ait) لە ئیسپانیای ١٩٣٦-١٩٣٩ کە بە ئایدیاکانی ئەنارکۆ-سەندیکالیزم پشتئەستوور بوو، باشترین ڕەتگەرەوەی تۆمەتە نابەجێکانی نووسەرن. ئایا مێژوو و قوربانییەکانی باشترین بەڵگە نین بۆ سەلماندنی بۆچوونەکان، لە بەرامبەردا من تەنیا داوای یەك تاکە ڕستە دەکەم، کە ئەنارکییەکان تێیدا کۆمەڵە هەرەوەزییەکان و سەندیکا شۆرشگیرەکان ڕەت بکەنەوە! ئایا ڕەتکردنەوەی سەندیکا و یەکێتییە زەردەکانی پاشکۆی دەسەڵاتی بۆرجوازی، لای کۆمونیستەکان دەچێتە خانەی دژایەتی خەباتی جەماوەرییەوە؟ من دەزانم کە ئەو گروپە نووسەر باسی دەکات، دژایەتی خەباتی جەماوەری دەکات، بەڵام وەك وتم ئەوان نە ئەنارکیستن و نە دەتوانن دەستبەرداری دەسەڵاتخوازی و دەستەبژێری و ئایدیالیزیمە مارکسیستییەکەیان بن! (more…)
Enarkîzm, Pertûkxaney Kurdî û Serçawey Rexnegranî (5)
beşî pêncem û kotayî
“anarkîzmî emrro le beramber gelêk meseley dîkey xebatî syasîda hellwêstî refzî êcgarekî heye , lewane : retkirdnewey karî syasî tuxme pêşrrewekanî bzûtnewey komonîstî le damezrawe syasî û medenîyekanî borijwazîdaw djayetîkirdnî komelle herewezîyekan û sendîka krêkarîyekanî jêr sayey em sîstmew dawakirdnî damezrawey krêkarîy (pak û bêgerd) î komonîstane ! keçî le heman katda hizbî serbexoy çînayetî prrolîtarya refz deken û wek desellat û amrazî serkutkeraney prrolîtarya wesfî deken , yan bangeşey hizbî komonîstî prrolîtarîy cîhanî deken ke waqî’î xebatî çînayetî prrolîtarya îmkanî bûnî hizbêkî awehay nîye . em hizbe cîhanîyeyan be bedîlî înternasyonalîzmêkî komonîstî nwê dadenên . „
nûser lew perrî dillnyayîda dîsanewe bepêy boçûnî grupêkî hawaydîlocyay xoy, enarkîyekan tometbar dekat. ewey ke enarkîyekan serapay komellgey çînayetî be dewllet û peywendî û rêwişwênî mrovekanewe retdekenewe û hewllî têkişkandnî her dezgeyekî quçkeyî (hirmî,herarchiy) deden, gumanî têda nîye û dakokî leser dekem. bellam dîsanewe tênegeyiştin le hzir û nenasînî enarkîyekane, ke be djayetî komelle herewezîyekan û sendîka krêkarîyekan tometbarîyan bkeyt[9]. çunke her le serdemî (prodon)ewe aydyay komelle herewezî (alcim’yat alt’awnye) letek nêwî enarkîyekan grêxwarduwe û herewezîye cutyarîyekanî okranya ke djî bolşevîkekan bûn û herewezîye cutyarî û krêkarîyekanî îspanya ke djî franko û stalînîstekan bûn, baştrîn û zîndûtrîn nmûnen û enarko-sendîkalîzmîş ke nûser kemêk be pozetîv heldesengênêt, şêwey rêkxistin û şêwazî xebatî enarkîye le bwarî rêkxistin û xebatî cemawerîda. enarkîyekan bepêçewaney marksîstekanewe, ke pêyanwaye sendîkakan tenya amrazî bedesthêanî çend parûyek nanin, lay enarkîyekan amrazî bedesthênanî nan û fêrgey perwerdekirdnî xebatkaran û sengerî ketwarî şorrş û yekey rêkxistnî komelgey dahatûşin, ewey ke le jêr karayî aydyay enarkîyekan û soşyalîste şorrgêrekanda le şorrşî 1917da krêkaran le rêy sovyetekan û komîtekanî karxanewe hem destîyan beser karxanekanda girt û hem le kroniştat û okranya wîstyan desellatî sepawî bolşevîkekan wela bnên û xoberrêweberayetî (alإdare aljatye ) xocêy krêkaran û cutyaranewe dûr le dîktatorî partî bolşevîk, komellge berrêwebern û rollî (cint-ait) le îspanyay 1936-1939 ke be aydyakanî enarko-sendîkalîzm piştestûr bû, baştrîn retgerewey tomete nabecêkanî nûsern. aya mêjû û qurbanîyekanî baştrîn bellge nîn bo selmandnî boçûnekan, le beramberda min tenya daway yek take riste dekem, ke enarkîyekan têyda komelle herewezîyekan û sendîka şorişgîrekan ret bkenewe! aya retkirdnewey sendîka û yekêtîye zerdekanî paşkoy desellatî borcwazî, lay komunîstekan deçête xaney djayetî xebatî cemawerîyewe? min dezanim ke ew grupe nûser basî dekat, djayetî xebatî cemawerî dekat, bellam wek wtim ewan ne enarkîstin û ne detwanin destberdarî desellatixwazî û destebjêrî û aydyalîzîme marksîstîyekeyan bin! (more…)
ئه‌نارکیزم و پرسی سێکس*
نووسینی: ئێما گۆڵدمان
و. له فه‌ره‌نسییه‌وه: سه‌لام عارف
کرێکار، واته ماسوولکه‌کان و هێز، که که‌ڵبه و قه‌پی بۆرژوازییه‌کان خوازیاریانن. کارکردن هه‌ر به‌شی ژیانێکی کوله‌مه‌رگی ده‌کات، مه‌مره و مه‌ژی. کرێکار به‌و مه‌به‌سته ژن ده‌هێنێت، تا له ماڵه‌وه که‌یبانوویه‌کی هه‌بێت و خه‌ریکی ئیشی ماڵ بێت. که‌یبانو هێدی هێدی بچووک و بچووکتر ده‌کرێته‌وه تا ده‌کرێته کۆیله‌یه‌ك له به‌یانییه‌وه تا ئێواره، سه‌رباری ئه‌وه ده‌بێت سه‌رقاڵی خه‌رجیش بێت و نه‌خه‌ڵه‌تابێت و له لانی که‌می خه‌رجکردن لابدات، کورد واته‌نی ده‌بێت پێ به قه‌ده‌ر به‌ڕه‌که‌ی خۆیان ڕاکێشێت، هێنده نابات که‌یبانو به چه‌شنێك شلوکوت و ماندوو و مردوو ده‌بێت که نه‌توانێت به په‌له بچێت به‌ده‌م سۆز و پێویستیه‌کانی مێرده‌که‌یه‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش وا له هه‌ردوکیان ده‌کات زوو هه‌ڵچن و تووڕه ببن، به‌داخه‌وه ئه‌وکاته مێرده‌که‌ی وایلێدێت بگاته ئه‌و ئه‌نجام و بڕوایه که نه‌خشه‌کانی سه‌ریان نه‌گرتووه و ژنهێنانه‌که‌ی هه‌ره‌سی هێناوه.
گێژه‌ڵووکه‌یه‌ك تا دێت به‌هێزتر ده‌بێت
خه‌رجی له‌بریی ئه‌وه‌ی که‌م بکات، زۆرتر ده‌بێت، که‌یبانوش ئه‌و هێزه‌ی سه‌ره‌تای پێنه‌ماوه و وا هه‌ست ده‌کات خیانه‌تی لێکراوه، جگه له‌وه که مه‌ترسیی برسێتی تووشی خه‌مخواردن و دڵه‌ڕاوکێی ده‌کات. ئه‌و که‌یبانوه ماوه‌یه‌ك دوای شووه‌که‌ی جوانییه‌که‌ی جارانی نامێنێت، گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌وانه هه‌موویان وایلێده‌که‌ن تووشی ته‌مه‌ڵی، وره‌به‌ردان décourage، خه‌مۆکی déprime، سه‌رنجنه‌دان و بێئاگایی néglige ببێت. ئه‌وانه‌ش ئه‌نجامی خراپیان لێده‌که‌وێته‌وه، بۆ نموونه ساردبوونه‌وه و دواتریش پچڕانی هێڵی خۆشه‌ویستی و سۆز له نێوانیاندا، هه‌ر ئه‌وه‌شه واده‌کات که هه‌ڵه‌کانی خۆیان نه‌بینن و چاره‌ی بکه‌ن. پیاوه به‌شمه‌ینه‌تییه‌که ڕێگه‌ی مه‌یخانه ده‌گرێته به‌ر تا خه‌م و ئازاره‌کانی تێکه‌ڵ بکات به په‌رداخێك بیره یا ویسکی بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیر خۆی بباته‌وه،هاوسه‌رینه سیاچاره‌که‌شی زۆر له‌وه نێت پاکتره که ئه‌ویش هه‌مان ڕێگه بگرێته به‌ر بۆ دروستکردنی ناسیاوی تر، هێنده‌ش هه‌ژاره ناتوانێت ڕێگه به خۆی بدات ئاڕاسته‌ی ڕابواردن و خۆشیبینین هه‌ڵبژێرێت، به ناچاری که‌شی ته‌نهایی هه‌ڵده‌بژێرێت له‌و شوێنه چۆڵه‌دا که خۆی ناوی ناوه ماڵ، ده‌گری و ده‌ناڵێنێت و ده‌بۆڵێنێ: “ئای چیم کرد به خۆم، چ شێتییه‌کم کرد شوم کرد به پیاوێکی هه‌ژار!” ئه‌وه‌ی سته‌مه جیابوونه‌وه‌ش نه ئاسانه و نه چاره‌یه
ده‌بێت بیگوزه‌رێنن
هه‌رچه‌نده کڵێسه و ده‌وڵه‌ت له یه‌کتر به قین بن به زنجیرێكیش پێکه‌وه به‌ستراون، ئه‌و زنجیره‌ش ته‌نها یه‌ك هێز ده‌توانێت بیبچڕێنێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که دوو که‌س ئاره‌زوومه‌ندانه یه‌کێتییه‌کان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه**
ئه‌و کاته‌ی یاسا به ته‌واوی به‌زه‌یی ده‌تلیقێته‌وه و بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هاوسه‌رینییه‌که ده‌دات، ئه‌و کاته هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی ژیانیان (ژیانی خۆیی vie privé) ده‌رده‌که‌وێت، ڕای گشتی ئافره‌ته‌که ڕووڕه‌ش و تاوانبار ده‌کات، ئه‌ویش له ترسی ئه‌و سووکایه‌تیپێکردنه به ناچاری له به‌رده‌می یاسا و ڕێساکانی شوکردندا ده‌چه‌مێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت سکاڵایه‌ك تۆمار بکات دژی ئه‌و سیستمه زه‌به‌لاحه تۆقێنه‌ره که ئه‌وی شکاندووه، وێنه‌ی هه‌موو ئافره‌ته سووککراوه‌کانی تر.
بۆرژوازی سیستمه‌که‌ی توندوتۆڵ کردووه و ده‌یپارێزێت له ئابڕووچوون، هه‌ژارانیش بۆ پاراستنی مناڵه‌کانیان و له ترسی ڕای خه‌ڵکی ژیانیان تاڵ بووه و هه‌مووی بۆته درۆکردن و دووڕوویی، ئافره‌ت کاتێك خۆی یه‌کلا ده‌کاته‌وه و خۆی ئازاد ده‌کات و واز ده‌هێنێت له‌و پیاوه که کڕیویه‌تی، ده‌موده‌ست ده‌درێت به ڕوویدا و پێ ده‌وترێت: “ئافره‌تی به‌نامووس ناتوانێت یا نابێت خۆی له یه‌کێتییه‌ك ئازاد بکات گه‌رچی هه‌مووی سووکایه‌تی و ڕه‌زاله‌تیش بێت.”
هه‌ر یه‌کێتییه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌بێت، ده‌ستکرد و زۆره‌ملێ بێت؛ با ڕه‌زامه‌ندیی کڵێسه و کۆمه‌ڵگه‌شی له‌سه‌ر بێت یا له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌نجامه‌که‌ی له‌شفرۆشتن ده‌بێت. یه‌کێتی له‌و جۆره کاریگه‌ریی خراپ داده‌نێت له‌سه‌ر وره، له‌سه‌ر ته‌ندروستیی کۆمه‌ڵگه.
تاوانبار، سیسته‌مه‌که‌یه
ئه‌م سیسته‌مه ئافره‌تان ناچار ده‌کات خانومانی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بفرۆشن، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌مێکه له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه دۆزه‌خییه که ڕێگه ده‌دات به چه‌ند که‌سێك مشه‌خۆر بن به‌سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تمه‌ندییه‌وه، که به کارکردنی زۆرینه به‌رهه‌م هێنراوه، واته %99 ده‌بێت بچووك ببنه‌وه و ببنه کۆیله و کار بکه‌ن له به‌یانیه‌وه تا ئێواره بۆ مووچه‌یه‌کی کوله‌مه‌رگی، له‌ولاشه‌وه که‌مینه‌یه‌ك به‌رهه‌می ڕه‌نجی ئه‌وان چی باشه و چی خۆشه به ئاره‌زوی خۆیان ده‌یمژن و هه‌ڵیده‌لوشن. با ئێمه هه‌ڵۆێسته‌یه‌ك بکه‌ین و بڕوانینه ئه‌و دوو دیمه‌نه که له سه‌ده‌ی نۆزده XIX سه‌ریان هه‌ڵدا.
با سه‌یری خانووه‌کان وکۆشکه‌کانی بۆرژواکان بکه‌ین، هه‌ر کامێکیان بگریت جێگه‌ی ژیانی سه‌دان پیاو و ژنی پێ دابین ده‌کرێت، با ته‌ماشای ئێواره‌خوانی مناڵه‌کانیان بکه‌ین، هه‌ر سفره‌یه‌کیان سه‌دان برسی پێ تێر ده‌بێت، سه‌یری ئه‌وانه که شه‌یدای ئه‌م دنیایه‌ن ته‌ماشاکه‌ن چۆن چه‌نده‌ها ئامرازی ڕابواردن و خۆشگوزه‌رانییان بۆ خۆیان داهێناوه، بۆ نموونه، چوون بۆ شانۆ، هه‌ڵپه‌ڕکێ و موزیك، کۆنسێرت، پیاسه‌کردنی ده‌ریایی، با ئێسته وه‌رچه‌رخێین و ئاوڕێکیش بده‌ینه‌وه له‌وانه که ئه‌و سامانه به ڕه‌نج به‌رهه‌م ده‌هێنن و دواتر بۆ سه‌فاهه‌تی بۆرژواکان خه‌رج ده‌کرێت.
دیوی ئه‌ودیوی ئاوێنه
سه‌یریان بکه‌ن به‌شمه‌ینه‌تییه‌کان چۆن خزاونه‌ته ناو ژێرخانه تاریک و تونه شێداره‌کانه‌وه و تاساون به‌سه‌ریه‌کدا، ئه‌و ژێرخانانه که ڕووینه‌داوه ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌وایه‌کی پاك خۆی پیایاندا کردبێت، ئه‌وانه هه‌ژاریی خۆیان وا به کۆڵی خۆیانه‌وه و له‌ملا ده‌یگوازنه‌وه بۆ ئه‌ولا، مناڵاکانیان شه‌قاوه و چه‌قاوه‌سوو و ڕووت و برسی له‌ناو شه‌قامه‌کاندا که‌س نییه به خۆشه‌ویستی بیاندوێنێت، که‌مترین نه‌رمونیانیان له‌گه‌ڵ به کار بهێنێت، له‌و ڕۆژه‌وه له دایك ده‌بن ده‌خرێنه ئه‌م خانانه‌وه –له‌بیرکردن–خهرافهت– جنێو.
بڕواننه ئه‌و دوو دیمه‌نه هه‌ی ڕه‌وشتییه‌کان moralistes هه‌ی پیاوچاکان philantropes ته‌ماشا بکه‌ن و به من بڵێن ده‌بێت له حاڵه‌ت و سیستمێکی ئاوادا بۆچی و به چ پێوانه‌یه‌ك ده‌بێت لۆمه‌ی ئه‌وانه بکرێت که له‌ش ده‌فرۆشن؟ ئیتر یاسایی بێت یا نا، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئێوه بۆتان نییه ته‌نانه‌ت لۆمه‌ی نائومێده‌کانیش بکه‌ن.
گرفته‌که له‌شفرۆشتن نییه، گرفته‌که کۆمه‌ڵگه‌که خۆیه‌تی، ئه‌م سیستمه ناعادله‌یه که‌وا له‌سه‌ر سه‌کۆی خاوه‌ندێتیی تایبه‌تی و ده‌وڵه‌ت و کڵێسه‌کان، سیستمی به‌یاساییکردنی دزی و کوشتن و ده‌ستدرێژیکردنه سه‌رنامووسی ئافره‌تانی بێ‌تاوان و مناڵه نائومێده‌کان ڕاوه‌ستاوه.
چارەسەر‌ی تاعون
تا ئه‌و دێوزمه‌یه له کۆڵ نه‌که‌ینه‌وه، ناتوانین بگه‌ینه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران، هه‌روا ناگه‌ینه ماڵه بۆرژواکان و ناشگه‌ینه کوخی هه‌ژاره‌کانیش.
ده‌بێت مرۆڤایه‌تی هۆشمه‌ند بێت به هێز و توانای خۆی و خۆئازادکردن بکاته ئه‌رکی خۆی تا ژیانێکی تازه‌تر و باشتر و نه‌بیلتر بژی.
له‌شفرۆشی بنبڕ ناکرێت تا ئه‌م سیستمه خۆراك به‌خشی بێت، مێتۆده‌کانی قه‌شه (Parkhurst) و ڕیفۆرمخوازه‌کانی تریش کاریگه‌رییه‌کی بنه‌ڕه‌تیان نابێت.
ئافره‌ت ئۆتۆنۆم و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت کاتێك ڕیفۆرمخوازه‌کان یه‌ک ده‌گرن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که خه‌بات ده‌که‌ن بۆ گۆربه‌گۆڕکردنی ئه‌م سیستمه که هه‌ڵهێنه‌ری هه‌موو فۆرمه‌کانی تاوانه، له‌بریی ئه‌و سیستمه سیستمێك دروست بکرێت له‌سه‌ر بناغه‌ی یه‌کسانیی ته‌واو، سیستمێك که هه‌موو پیاوێك، هه‌موو ژنێك و هه‌موو مناڵێك به‌رهه‌می کاره‌که‌ی لێزه‌وت نه‌کرێت ، هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی ئه‌وه بڕه‌خسێنێت به‌بێ جیاوازی سوودمه‌ند بن له به‌خشنده‌کانی سروشت، ڕێگه و جێگه ئاماده‌کردن بۆ هه‌مووان تا بتوانن سوودمه‌ند بن له باشترین په‌روه‌رده و خوێندن، زه‌ره‌رنه‌دان و خراپنه‌کردنی ته‌ندروستی هیچ که‌سێك به کۆیله‌کاری و له‌ناوبردنی هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردنی مرۆ به ڕه‌زاله‌ت و سۆزی دروستکراو.
خه‌وبینینی ئه‌نارکیست
پێویسته هه‌رکه‌سه باری هاوسه‌رینگرتن بخاته ته‌واوی بڕواپێکردنی ڕه‌وشتییه‌وهconfiance moral هه‌روه‌ها پێویسته هه‌ر که‌سه ئه‌وی تری خۆش بووێت و ڕێزی بگرێت و هاریکاری کارکردنی بێت، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر باشی و خۆشحاڵی و سوودی خودی خۆی، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێکه‌وه خۆشحاڵن و حه‌زیاری خۆشحاڵییه‌کی هاوڕه‌نگی یه‌کگرتوون بۆ هه‌مووان. هه‌موو تۆزقاڵێکی ئه‌و یه‌کگرتنه ده‌بێته هێزێکی ته‌ندروستی ڕه‌وشتی و فیزکی، ڕێزلێگرتن و که‌ریمکردنی باوان نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه که ئه‌رکێکه به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان ئه‌وه ده‌هێنن و شایه‌نی ئه‌وه‌ن ڕێزیان لێبگیرێت و موکه‌ڕه‌م بکرێن.*** کۆمیونێتێ communauté په‌روه‌رده‌کردنیان و گرنگیدان پێیان ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی، به‌و جۆره ئازاد ده‌بن و ده‌توانن دوای حه‌ز و ویست و مه‌یله‌کانی خۆیان بکه‌ون، ئه‌وه‌ش سه‌ربه‌خۆبوون ده‌به‌خشێت، واته ئه‌و که‌سانه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان ده‌پارێزن، به شانوباڵی که‌سدا هه‌ڵناده‌ن، ئامانجیان له‌وه دور ده‌که‌وێته‌وه که ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت به‌سه‌ر براکانیاندا، له‌بریی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن ڕێزگرتن ده‌ست بخه‌ن، به جۆرێك که هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی کۆمینیتێکه پارێرزراو و ڕێزلێگیراو بن.
جیابونەوەی ئه‌نارکیستی
یه‌کێتی، جووتبوونی پیاو و ژن نه‌ك هه‌ر به‌س نییه بۆ هه‌ردووکیان، به‌ڵکو تا بڵێیت قێزاویشه لایان ژن و پیاو ده‌یانتوانی جیا ببنه‌وه به نه‌رمونیانی و به‌بێ هه‌راوهوریا به‌و جۆره پێویستیشیان به‌وه نه‌ده‌بوو هه‌موو په‌ت و ده‌زووی هاوسه‌رینییه‌که‌یان بقرتێنن و بیکه‌نه وێرانه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌یانتوانی په‌یوه‌ندییان هه‌ر به‌رده‌وام بێت و نه‌بنه قوربانی چه‌وسانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌و به‌رده‌وامیدانه به جۆرێك له جۆره‌کانی یه‌کێتی، ده‌توانن کارێکی وا بکه‌ن که نه‌بنه نێچیر و ڕێفۆرمکاره‌کانی ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی به کاریان بهێنن گوایه بۆ له‌ناوبردنی له‌شفرۆشی و سڕینه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاریی مرۆڤایه‌تی !!!
له‌ناوبردنی چینێك و هێشتنه‌وه‌ی چینێکی ترعه‌جه‌ب شێتی و سه‌رلێتێکچوونێک و تاوانێکه، ئێوه پیاوان، ئافره‌تان ڕوو وه‌رمه‌گێڕن، مه‌هێڵن لایه‌نگیری préjués کارتان تێبکات، بڕواننه مه‌سه‌له‌که وه‌ك ئامانجێك objectife له بریی ئه‌وه‌ی هێزی بێهووده به کار بهێنن، ده‌ستێکی یارمه‌تی درێژ بکه‌ن له بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م سیستمه گه‌نده‌ڵ و خه‌سته‌یه.
گه‌ر ژیانی هاوسه‌رینی بێبه‌شی کردوون له خۆشی و ڕێزگرتنی خۆیی، گه‌ر بێبه‌شی کردوون له تاقیکردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیتان بۆ ئه‌وانه که به مناڵان ناویان ده‌به‌ن بۆ ئاسووده‌یی خۆتان و خۆشه‌ویستانتان ئه‌رکتانه بگۆڕن و ڕاستی دروست بکه‌ن، ته‌نها به‌وه هاوسه‌رینگرتن نابێته کاره‌سات.
* سه‌رچاوه /Emma Goldman – Anarchopedia
تێبینی: ئێما به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێك نووسه‌ری ئه‌نارکیسته‌وه، خۆی له‌وه لاداوه که به زمانێکی ئه‌کادیمی بێتام و هیلاککه‌ر بنووسێ، ئه‌وه‌ی ڕه‌چاو کردووه که ده‌بێت به زمانێکی ساده وساکار بۆ ئه‌و که‌سانه بنووسرێت که ژیانی ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تییان ئه‌و بواره‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساندوون به باشی تێکه‌ڵ به سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه ببن، تا هه‌رهیچ نه‌بێت ئاستی خوێنده‌وارییان که‌مێك پله به‌رز بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی تیایدا ژیاوه. -و.ک–
** کڵێسه و ده‌وڵه‌ت به هیچ جۆره په‌یوه‌ندی و بچڕانی په‌یوه‌ندییه‌ك ڕازی نابن، گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و ڕێساکانی خۆیانه‌وه بێت، ئه‌وان له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێساکانی خۆیاندا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هانی ژنهێنان و شووکردن و مناڵدروستکردن به ده‌رزه‌ن ده‌ده‌ن، ئیتر گوێیان له‌وه نییه چ مه‌رگه‌ساتێکی لێده‌که‌وێته‌وه له ڕووی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌وشتی، ده‌روونییه‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌یان به‌لاوه گرنگه له‌ژێر ڕکێفی یاسا و ڕێساکانی خۆیاندا بێت،هه‌ر به‌و مه‌رجه‌ش ڕێگه‌پێدراو و موباره‌كکراوه. –و–ك–
*** ئێما له‌و بواره‌دا به‌و لۆجیکه بیر ده‌کاته‌وه: “هه‌رکه‌س به‌پێی توانای خۆی، بۆ هه‌موو که‌س به‌پێی پێویستییه‌کانی.”