هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی
بەشی دوازده‌هه‌م
دووەم دادپەروەریی، نایەکسانیی و هەژاریی
پته‌وکردنی دادپه‌روه‌ریی‌و نه‌هێشتنی نایه‌کسانی‌و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هه‌ژاریی له کوردستاندا
مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری یه‌کێکه له مه‌سه‌له هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌مڕۆکه‌ی دونیای سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ئیمه. مه‌به‌ستمان له دادپه‌روه‌ری ئاماده‌گی ئه‌و ڕۆحه سیاسییه‌یه که له‌سه‌ر دوو کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی وه‌ستاوه. یه‌کێکیان مامه‌ڵه‌کردنی ئینسانه وه‌ک بوونه‌وه‌ری ئازاد. ئه‌م خاڵه له جه‌وهه‌ردا مانای ده‌سته‌به‌رکردن‌و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ‌و ئازادییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئینسانه. ل ٢٩
نووسه‌ران له سه‌راپای نووسینه‌که‌یاندا کۆمه‌لێك تێزیان داهێناوه، که هیچ بنه‌مایه‌کی لۆجیکی و ئاوه‌زپه‌سه‌ند و هزریان نییه. له‌وێوه که ئه‌وان پێیانوایه له سایه‌ی سه‌روه‌ری چینایه‌تیدا ئازادی به‌دی دێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ئاوه‌ژووه دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی تاکه‌کان یا خۆیان واته‌نی “مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه” وێنا ده‌که‌ن و ڕیفۆرمێکی ڕامیاریی له ده‌سه‌لاتی بۆرجوازی کورددا، ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به ده‌سه‌ڵاتی پارتیی نێوی ده‌به‌ن، ده‌که‌نه ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو گیروگرفتێك و وه‌لانانی ڕێگرییه‌کان.
ئه‌گه‌ر ئازادی به واتای ئازادبوونی تاك له بڕیاردان و هه‌ڵبژاردنی پێدایستییه‌کانی ژیانی به‌مه‌جی پێشێلنه‌کردن و نه‌به‌زاندنی سنووری ئازادی که‌سانی دیکه وه‌ربگرین، ئه‌وا ناکرێت له سایه‌ی بوونی سه‌روه‌ری هێندێك به‌سه‌ر هێندێکی تردا [چ سه‌روه‌ری که‌مینه‌تی به‌سه‌ر زۆرینه‌دا و چ سه‌روه‌ری زۆرینه به‌سه‌ر که‌مینه‌دا] قسه له بوونی ئازادی بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئازادی به واتای خودسه‌روه‌ری مرۆڤ به‌سه‌ر خۆی له پانتایی ئازادی ئه‌وانی دیکه‌دا، له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌وا دیسانه‌وه ئازادی دابه‌ش ناکرێت. چونکه ته‌نیا له ئازادی گشتیی کۆمه‌ڵدا ئازادی تاك ده‌سه‌به‌ر ده‌کرێت. کاتێك که کۆمه‌ڵگه ژێرده‌ستی سه‌روه‌ری که‌سانێك بێت، قسه‌کردن له بوونی ئازادی پڕ به‌و واتایه‌ی که تاکه‌کان له کۆیلایه‌تییه‌وه تا ئێستا خۆیانیان بۆ به‌کوشت داوه یا ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر خۆشباوه‌ڕیی نه‌بێت، ئه‌وا خۆشباوه‌ڕکردنی که‌سانی دیکه‌یه. ده‌کرێت له کۆمه‌ڵگه‌ی نائازاددا که‌سێك ئازادئه‌ندێش بێت، به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که که‌سانێك [چ به نوێنه‌رایه‌تی ناڕاسته‌وخۆ چ به دیکتاتۆری] بڕیار له‌سه‌ر ژیان و خواست و داهاتووی تاکه‌کان بده‌ن، ئه‌وا ئازادی خواسته و نه‌بووه‌ته که‌توار و ناشتوانێت له وه‌ها بارێک‌دا ببێت. Continue reading چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٢