هەژێن
سەرنجداندنێکی ڕەخنەیی له پەرتووکۆکەی “نیگایەك لە ئێستا و خەونێك بۆ سبەی”ی مه‌ریوان وریا، ئاراس فه‌تاح، به‌ختیار عه‌لی، ڕێبین هه‌ردی/ بەشی حه‌ڤده‌هه‌م
سیستمێکی ته‌واو مۆدێرن‌و دیموکرات وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ هه‌ڵنه‌بژێرێت، جێگای گومانه. ل٤٦
من نازانم نووسه‌ران چۆن له واتای “مۆدێرن” ده‌گه‌ن؟ مه‌گه‌ر مۆدێرن به واتای هاوچه‌رخه‌که‌ی لای خۆمان نایێت؟ ئایا هه‌ر شتێك هاوچه‌رخ بێت، ده‌توانێت دروست و ڕەوا بێت؟ به‌م پێوه‌ره بێت، مه‌گه‌ر وه‌ك سه‌رمایه‌داری، کۆیلایه‌تی له کاتی خۆیدا مۆدێرن و ده‌ره‌به‌گایه‌تی له کاتی خۆدا مۆدێرن نه‌بوون، ئایا ده‌کرێت له‌به‌ر مۆدێرنبوونیان له‌و کاتانه‌دا، ڕه‌وا بووبن و ڕەوایان دابنێن؟ هه‌ر به‌و پێوه‌ره ئایا ئایینه‌کان، کوشتوبڕی خێڵه‌کان، جه‌نگه‌کان و کۆمه‌ڵکوژی و جینۆسایدکردنی خەڵکە بومییەکانی ئوسترالیا و ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر ده‌ستی سپیپێسته مۆدێرنه‌کان، دێمۆکراسی و ڕه‌وا بوون؟! Continue reading چاوپۆشینێك لە ئێستا و تراجیدیایەك بۆ سبەی/ ١٧