
میری میسر و پارتی فه‌رمانڕه‌وا له ترسی خۆپیشاندانی ملیۆنی جه‌ماوه‌ر، شپڕه‌بوون و دوا ساته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارییان ده‌ژمیرن
ده‌وڵه‌ته دێمۆکرات و سێکیولاریسته‌کانی ئه‌وروپا پشتیوانی له دیکتاتۆره‌کانی ئه‌فه‌ریکا و خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌که‌ن و به چرنووکی خوێناویان ڕایانگرتوون، له به‌رامبه‌ردا ئازادیخوازانی ئه‌وروپا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی ئازادیخوازانه‌ی وڵاتانی باکووری ئه‌فریکا ده‌که‌ن.
ئۆپۆزسیۆنی دروستکراوی خۆراوا و هێزه ئیسلامییه‌کان، له‌لایه‌ن نارازییانه‌وه که‌ناره‌گیر و پشتگوێ ده‌خرێن.
پارته ڕامیارییه‌کان و سه‌ندیکا زه‌رده‌کان به‌دوای راپه‌ڕینه‌وه خه‌ریکی خاوکردنه‌وه و سازشدانی ڕاپه‌ڕینن له‌ته‌ك ئۆپۆزسیۆنی دروستکرا و میری و ڕیفۆرمکردنی دیکتاتۆره‌کان.
ڕاپه‌ڕینی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری، جارێکی دیکه ئه‌فسانه‌ی پارتی پێشڕه‌وی پوچه‌ڵ کرده‌وه. جارێکی تر راپه‌ڕین ویست (اراده) و کارایی هێزی یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ری گێرایه‌وه هۆشی تاکی چه‌وساوه.
نارازییانی ئوردون و یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریه چاوی هیوادارییان بڕیوه‌ته هه‌نگاوی شۆرشگێرانه‌ی ڕاپه‌ریوان و له خرۆشاندان، دیکتاتۆره‌کانی ئه‌و وڵاتانه له ساته‌کانی ماڵئاوایی له ده‌سه‌لات نزیکده‌بنه‌وه.
دێموجامه دیمـۆکراته‌کانی عیراق ترسییان لێنیشتووه. ئۆپۆزسیۆنی ڕیفۆرمیستی کوردستان خه‌ریکی به‌کاربردنی هه‌ڕه‌شه‌ی راپه‌ڕینه وه‌ك کارتی فشار بۆ به‌دستهێنانی ده‌ستکه‌وتی گروهی زیاتر و چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵك.
کۆمونیزمی کرێکاری جارێکی دیکه له هه‌وڵه لاساییکه‌ره‌وه‌که‌یدا به‌نێوی (هاواری خه‌ڵك) شکست ده‌خوات و له‌ژێر په‌رده‌ی خۆجیاکردنه‌وه له بانگه‌وازه‌که‌ی لیستی گۆران، بیانوو بۆ پاشۊکشێ و ناجه‌ماوه‌ریبوونی ده‌هێنێته‌وه.
جه‌ماوه‌ری کوردستانیش وه‌ك وڵاتانی تری تینووی ئازادی، چاوی هیوا و چاوه‌ڕوانییان بڕیوه‌ته مشتی گرمۆڵه‌ی کچان و کورانی میسر.
جارێکی دیکه ئه‌زموونی ڕاپه‌ڕینه‌کان سه‌لماندیانه‌وه، دیواری نێوان دێمۆکراتی بۆرجوازی و دیکتاتۆری تا‌کپارتی، تاڵێك مووه و بیده‌نگی و ناهوشیاری جه‌ماوه‌ر رایگرتووه، به‌لام هه‌ر که جه‌ماوه‌ر به ئاگاهات و ڕاپه‌ڕی، یه‌کگرتوویی ده‌سته دێمۆکرات و دیکتاتۆره‌کان ئاشکرا ده‌بێت، پارته‌کان و ڕۆشنبیره ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان ده‌که‌ونه پاساو هێنانه‌وه بۆ ناله‌باری کاتی کاتی ڕاپه‌ڕین و ڕوخاندن..
سه‌رکه‌وتوو بێت بزاڤی ئازادیخوازانه و سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری
بڕۆخی دیکتاتۆر، بروخێ ده‌وڵه‌ت، برۆخێ سه‌رمایه‌اری
ڕسوایی بۆ ده‌ستبژێره ڕۆشنبیر و ڕامیاره ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و خۆبه‌خۆی جه‌ماوه‌ری
به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه‌ی ناده‌وڵه‌تی